کوردستان

دوو برا کوڕە پوورێکی خۆیان دەدەنە بەر چەقۆ

29-11-2020
دوو برا کوڕە پوورێکی خۆیان دەدەنە بەر چەقۆ
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لە گەڕەکی شێخ ئەحمەدی شاری هەولێر دوو برا بە چەقۆ هێرشدەکەنە سەر کوڕە پوورێکی خۆیان و دەیکوژن.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسەوە بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، کاتژمێر 5:00ی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە گەڕەکی شێخ ئەحمەدی شاری هەولێر گەنجێک بە ناوی بەختیار رۆستەم، بە چەقۆ کوژراوە کە تەمەنی 31 ساڵە و بکوژەکانیش کە دوو بران هەڵاتوون.


تا ئێستا پۆلیس هۆکاری کوشتنەکەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام باڵکێش ئەوەی زانیوە کە بکوژەکان دوو گەنجن و کوڕە پووری کوژراوەکەن.