جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتە ئەمریکا و لە ئەنجامی پشکنینی گەنجێکی تەمەن 20ساڵاندا دەرکەوتوە کە هەڵگری ئەو ڤایرۆسەیە.جەیرد پۆڵس، حاکمی ویلایەتی کۆلارۆدای ئەمریکا ڕایگەیاند، یەکەم تووشبووی ڤایرۆسە گۆڕاوەکەی کۆرۆنا لە کۆلارادۆ تۆمارکرا و تووشبووەکە ئێستا کەرەنتینکراوە.چەند هەفتەیەک پێش ئێستا ڤایرۆسێکی نوێی کۆرۆنا لە بەریتانیا سەریهەڵدا و دواتر لە چەند وڵاتێکی تریش بڵاوبووەوە.
بەشی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی عێراق ڕایگەیاند، سەری ساڵ کەشوهەوا لەعێراق و هەرێمی کوردستاندا لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا دەبێت.حسێن ئەسەدی، شارەزای کەشناسی عێراق لە فەیسبووک نووسیویەتی" رۆژانی کۆتایی ئەم هەفتەیە واتا سەرەتای ساڵی 2021، پێشبینی دۆخی بارانبارین ناکرێت و بەشێوەیەکی گشتی ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا دەبێت و دۆخی کەشوهەواش جێگیردەبێت.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٥١ دۆلار و ٢٦ سەنتە و نرخى بەرميلێک نەوتی خاویش بە ٤٨ دۆلار و ٢٤ سەنت دەفرۆشرێت.نرخی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی ١٠٪ و نەوتی خاوی ئەمريکيش بە ڕێژەی ١٣٪ بەرزبووەتەوە، چاودێرانیش هۆکارەکەی بۆ سووکبوونی کۆرۆنا لە جیهان و تاڕادەیەک ئاسایی بوونەوەی ژیانی دەگەڕێننەوە.
لە گەڕەکی قڕکەی شاری سلێمانی چەکداری نەناسراو تەقە لە ماڵی ھاوڵاتیەک دەکات و کەسێک دەکوژێ.بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، ڕووداوەکە کاتژمێر ١٠:٠٠ی ئەمشەو ڕوویداوە و کوژراوەکە ئەفسەری پێشمەرگەی خانەنشینە بە پلەی عەقید.
لە ھەفتەی رابردوو ژمارەیەکی زۆر لە کوردانی بەریتانیا تووشی ئهو پهتایه بووینهو پەیوەندیم پێوەدەکەن و داوای ئامۆژگاری دهكهن . لای کەس شاراوە نیە ئەو ڤایرۆسە لە چەند وولاتێکی ئەوروپا زۆر بە خێرایی بڵاودهبێتهوه. بە تایبەتی لەندەن روبەڕووی دۆخێکی زۆر سهخت بۆتەوە . ئەوەی تا ئێستا دهربارهی دەزانرێت، لە سەدا ھەشتا زیاتری تووشبوان، بە ھۆی ئەو جۆرە نوێیەی ڤایرۆسی کۆرۆناوهیه . لە نەخۆشخانەکەی ئێمە پتر لە سێ سەد تووشبووی ئەو پەتایە تووشی ھەوکردنی سیەکان بووینەو پێویستیان بە چارەسەری نەخۆشخانە ھەیە ، ھەموو لێکدانەوەکان بەو ئاڕاستەیەن ، کە ئەو ژمارەیە زۆر بە خێرایی له زیادبوونە . دەمەوێ ئەوە بلێم کە ئەو شەریتە نوێیەی ڤایرۆسەکە زۆر خێراتر دەگوازرێتەوە و بە رێژەیەکی زیاتر تووشی مندالان دەبێت ، چونکە جۆری یەکەمی ڤایرۆسەکە کەمتر لە مندالان دەردەکەوت . هاوکات دەبێت ئەوە بووترێت، کە ھیچ بەلگەیەک لهبهردهستدا نیە وا نیشان بدات ڤایرۆسکە بە ھێزتر بووە ، بەلام ئەوە دەزانین کاتێک کە ژمارەی تووشبوان زیاتر دەبێت ، ئەوە ژمارهی ئەوانەی پێویستیان بە چارەسەری نەخۆشخانە ھەیە زیاتر دەکات . ئێستا لە ھەموو کاتێک زیاتر گرنگی ڤاکسین دەردەکەوێت ، تا ئێستا زۆربهی پسپۆرانی بواری ڤاکسین لەو باوەڕەدان، کە ڤاکسینەکان کاریگەریان لە سەر ئەو جۆرە نوێیەی ڤایرۆسەکە ھەیە ، بەلام دیارە ئەو پرۆسێسە پێویستی بە کاتە تاوهکوو ژمارەیهکی بەرچاو لە خەلک بە ڤاکسین دهکوترێت، بۆ ئەوەی لە رێژەی بڵاوبوونەوە و تووشبون بەو ڤایرۆسە کەم ببێتهوه، بەو ھیوایەن لە چەند مانگی داھاتوودا ئەو ڤایرۆسە و رێژەی تووشبوون روو لە کەمی بکات . تکام له ھەمووكوردانی بەریتانیا ، بە تایبەت کوردانی لەندەن ئەوەیە، کە تا بۆیان دهلوێت لە مالەوە دەرنەچن.لە ھەمان کات رۆژانە لایەنی کەم دە کاتژمێر لە نەخۆشخانەم بۆیە ماوەم نابێت وەلامی بەشێکی زۆری ئەو نەخۆشانە بدەمەوە کە پەیوەندیم پێوەدەکەن. دکتۆر عارف گۆرانپسپۆری راوێژکاری نەخۆشیەکانی ھەناولەندەن
بەشی پۆلیسی عنكاوه، بنکەی پۆلیسی پیرزین ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ئاگادار کرانەوە کە ئۆتۆمبێلێک خۆی لە منداڵێکی کچ داوە و شوفێرەکەشی هەڵاتووە، کە بەداخەوە گیانی لە دەست دابوو، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و پاش بەدواداچوونێکی ورد، توانییان شوێنی حەوانەوە و ناسنامەی تۆمەتبارەکە بە ناوی (ح.ج.م) ئاشکرا بکەن و دەستگیری بکەن. دەشڵێ: تۆمەتباری ناوبراو، دانی نا بە تاوانەکەیدا، بۆیە بەپێی ماددە (24ی هاتوچۆ) لە یاسای سزادان، ڕاگیرا.
ژمارەیەک گەنج دەچنە ناو مزگەوتی ئەقسا کە مەزاری پێغەمبەر موسای لێیە و شەو ئاهەنگێکی سەما و خواردنەوەی کحول سازدەکەن، بەڵام چەند گەنجێک دەچنە سەریان و لێیان تێکدەدەن.حوسام ئهبو ڕهب، بریكاری وەزیری ئهوقافی فهلهستین ڕایگەیاند، به هیچ جۆرێك مۆڵهت بهو ئاههنگه نهدراوه و زانیاریمان نییه لهسهر ئهوهی چی له مهزاری پێغهمبهر موسادا روویداوە.هەر لەوبارەوە گوتراوە، کە شەوە ئاهەنگەکە بەبۆنەی سەری ساڵەوە نەبووە و دیاریش نییە ئایا هەموویان مەسیحین یان مسوڵمانیشیان تێدایە. ڤیدیۆی ئاهەنگەکەhttps://twitter.com/hosnisukker/status/1343001052929519618?s=20 کاتی بڵاوەپێکردنیانhttps://twitter.com/Muhmad6AbuJaber/status/1343076371657056256?s=20
منداڵی جوان زۆرن، بەڵکه ڕاستتر وایە بڵێم زۆربەی منداڵان جوانن. منداڵی بەشمەینەتیش لەم وڵاتەی مەدا فرە فرەن. منداڵی ژیر و وریایش کەم نین. ژمارەیەکی بەرچاویش منداڵ هەن، بۆ پەیداکردنی بژێویی خۆیان و خێزانیان خەریکی کارکردنن… وەلێ یەکگرتنی ئەم گشت سیفەتانە لە یەک منداڵدا، دەگمەنە، لەوەیش دەگمەنتر ئەوەیە تۆ ڕێت لە منداڵێکی وا بکەوێت.هەندێ منداڵ هەن، لە ڕوخساریاندا، یا وردتر بێژم لە ڕوانینی چاوانیاندا دەریایەک لە ڕاز، لە جوانی و ژیان شەپۆل دەدات. دەکرێت تابلۆی ڕوومەتی یەک لەو فریشتانە ببێتە توحفەیەکی مێژوویی تەواوی جیهان، یان ڕەنگە وێنەی یەک لەو پەرییانە ببێتە ڕازێنەرەوەی ڕووپەڕی دەیان گۆڤار و وارگەی ئەلیکترۆنی… زۆریشیان ئەم بەختەیان نابێت و بە گومناوی دەمێننەوە و لە پێچێکی ئەم دنیا هەزار بە هەزارەدا دەژین و بەکپی گەورە دەبن و بێدەنگ دەمرن.من بە بینینی منداڵێک کە لە چوارڕییان و جادەکانی شاردا کار دەکات، زۆر تێکدەچم و ناخم دەهەژێت، وەلێ بۆ منداڵی گوند بەپێچەوانەوە، گەر نەجووڵێت و هاریکاریی ماڵەوە نەکات، بە خراپی دەزانم. ئاخر کاری گوند خۆڕسکانەیە و دەبێتە هۆی بەهێزیی منداڵ و چاوی دەکاتەوە و ئازا و شارەزای دەکات، بەڵام کار لە شاردا، منداڵ بەرەو لادان و دەستەمۆیی و سەرکزی دەبات.سووریا، ئەو کچە ڕازاوی و پڕسیحرەیە کە لەسەر ڕێی ماولێکان، کە گوندێکی نزیکی بلێ و بارزانە، نێرگز و گێوژ و هەرمێ و میوەی وەرزی دەفرۆشێت و هەردوو چاوی، دوو کڵاوڕۆژنەن و تیشکی خۆری ڕووحێکی گەورەیان لێوە دەڕژێتە دەرەوە و خوا بە قیسمەتی کردم چاوم پێ بکەوێت.لە گەشتێکی پاییزە-زستانەدا، هاوڕێ لەگەل هۆشەنگ فەتتاح، محەمەد کەلاری، عەلی کوردی و هاروون ماهووتیدا چووینە گەلیی زۆرەگڤان. پێش چوونمان، هۆشەنگ -کە وەک هەنگ لە هەرکوێ پاکی و جوانییەک هەبێت دەیدۆزێتەوە- پێی گوتم: «بەڵکە ئەو منداڵەیش ببینین کە شت دەفرۆشێت، منداڵێکی زۆر تایبەتە.» بەڵام بەداخەوە ئێمە لە ڕێگەیەکی ترەوە چووینە زۆرەگڤان و بانگی مەغریبیشی دا، هێشتا سواری سەیارەکەمان نەبووبووین بۆ گەڕانەوە، بۆیە کەسمان ئەو منداڵەمان بیر نەمابوو.لە سەروەختی گەڕانەوەدا، نزیکی بانگی عیشا، گەیشتینە گوندەکەی سووریا، لەپڕ هۆشەنگ بەدەم ئاژوشتنی ئۆتۆمبێلەکەیەوە گوتی: «مامۆستا، وا بزانم ئەوە کچەکەیە کە بۆم باس کردی، سەیارەکە ڕابگرم؟» بێ یەک و دوو، «بەڵێ»م بۆ کرد. هەر کە لە ماشێنەکە هاتینە خوارەوە، کچ و کوڕێکمان دیت، کچەکە، پڕ بە ڕوخساری دەگرژنی و دەگەشایەوە، کوڕەکەیش لە شەرماندا هەر ملی خوار دەکردەوە و خۆی گرمۆڵە دەکرد. سەلاممان لێ کردن، کچەکە وەکو کەسێکی ژیر و فامیدە وەڵامی داینەوە. یەک-دوو کیلۆ هەرمێ و چەند قاپێک گۆیژی لەسەر مێزێک دانابوو، پرسیاری نرخمان لێ کرد، بە زەردەخەنەیەکی تایبەتەوە پێی گوتین: «گۆیژ، قاپی هەزار و هەرمێیش، کیلۆی بە سێ هەزارە و دوو کیلۆیشی پێنج هەزار.»پێم گوت: کچە جوانەکە، ناوت چییە؟ وەک ئەوەی لەم پرسیارانە ڕاهاتبێت و لە مێژ بێت خۆی بۆ وەڵامدانەوە ئامادە کردبێت، گوتی: سووریا. درێژەم دایێ و پرسیم: تەمەنت چەند ساڵە؟ گوتی: نۆ ساڵانم. دواتر گورجێک گوتی: لە تەمەنی یەکساڵییەوە کار دەکەم! ڕوون دیار بوو وەک شانازییەک ئەمەی باس کرد، نەک ئەوەی بەزەیی ئێمە بۆ خۆی ڕابکێشێت و بیەوێت هەژاری و ناچاریی خۆیمان پێ بڵێت.ئەوەی سەرنجی ڕاکێشام، تەنیا چاوە سیحراوییەکەی نەبوو، بەڵکە ئەو بێمنەتی و بوێری و گەورەییەی بوو وا نیشانی دەداین. بەپێچەوانەی سووریاوە، هاشمی برای یەکجار شەرمن بوو، هەرچیمان کرد نەهاتە نزیکمانەوە و تەوقەیەکی لەگەڵدا نەکردین، چەندیش هۆشەنگ کۆشا وێنەیەکی بگرێت، هەر خۆی شاردەوە، سەیر ئەوە بوو تەنیا ساڵێکیش لە سووریا مناڵتر بوو. هەر ئەو دەمەی ئێمە وەستابووین و گۆیژمان دەخوارد، نیسانێکی دەبڵ ڕایگرت و شۆڤێرەکەی، کە پیاوێکی پەنجا ساڵان دەبوو، دابەزی و گوتی: «سووریا گیان، باشیت؟» ئەویش بەگەرمی چووە پیرییەوە و خێراتنی کرد. کابرا گوتی «دوو قاپ گێوژم بدەرێ، بەڵام بۆمی بکێشە.» دیار بوو کابرا وەکو ئێمە، زیاتر لە خۆشەویستیی سووریادا دابەزیبوو تا ئەوەی حەزی لە گێوژ بێت، بۆیە گوتی: «قورسە، کەمێکی لێ دەرکە.» کەچی سووریا بەپێچەوانەوە، گوتی: «نا، قەیدی چییە، با قورس بی.» لەوەیش خۆشتر ئەوە بوو نیو قاپی تر گۆیژی زیادەی بۆ کردە نێو کیسەکەوە!لەو دەمەدا، بەدەم هەڵلەرزینی سەرما دوو پلەییەکەی ئەو دەڤەرەوە، بیرم لە گەورەیی ڕووحی ئەم منداڵە و دڵتێرییەکەی کردەوە و بێ ئەوەی بزانم بۆ، دڵم داخورپی لەوەی ئەم ڕووحە پاکە ڕێی لە شار بکەوێت و تووشی چاوچنۆکی و تەماحی زۆر ببێت و قەت تێر نەبێت. هەر ئەو کاتە و ئێستایشی لەگەلدا بێت، کە چەند ڕۆژێک بەسەر ئەو ڕووداوانەدا تێپەڕیوە، بیرم بۆ بناری گل و مناڵانی ڕێی کانی و ناو پەچای ڕانەمەڕان گەڕایەوە و لە ڕوومەتی پاک و ترەکاوی سووریادا، مناڵەکانی سی و سێ ساڵ پێش ئێستای ئاوایی بارام بەگ و کانی قادرم دیت. دڵنیام و زەڕە گومانم نییە، گەر دایکم، ڕووحی غەریقی ڕەحمەت بێت، سووریای بدیایە؛ تێری بە شان و باڵدا هەڵدەگوت و لە دەیان جێدا دەیدا بە چاوی مناڵانی خاووخلیچک و تەمبەڵدا، ئاخر دایکم یەکجار وریا و خێرا و حەزبەئیش بوو، کەیفیشی بە کەسی گێل و گیانقورس و نەکارا نەدەهات.ڕوخسەتمان لە سووریا خواست تا هەندێ وێنەی لەگەڵدا بگرین، هۆشەنگ پرسیی: «ئاساییە هەندێک وێنەت بگرین؟» ئەویش وەک عادەتی خۆی خەنییەوە و بێباکانە گوتی: «ئەدی، قەیدی چییە!» لەبەر ئەوەی شەو بوو، وێنەکان هەرچەند جوان بوون، بەڵام بە دڵی هۆشەنگ نەبوون، بۆیە چەند ڕۆژ دواتر کە لەگەل ماڵەوەیاندا چووبوونەوە ئەو دەڤەرە، لایدابووە لای سووریا و چەند وێنەیەکی جوانتری گرتبوون و دوانیانی بۆ ناردم. من لەو ڕۆژەوە بیر لە سووریا و مناڵانی لادێ و ڕەسەنایەتیی کوردی دەکەمەوە و قووڵ قووڵ دەچمە نێو خەیاڵەوە… نووسینی: قانع خورشید
پرۆژە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2021 گەیشتووەتە پەرلەمانی عێراق و بەشی هەرێمی کوردستانیشی تێدا دیاریکراوە.بەپێی پڕۆژە یاساکە پشکی دیاریکراوی هەرێمی کوردستان هەرێمی کوردستان، 13.904.012.452 سێزدەترلیۆن و نۆسەد و چوار ملیار و دوازدە ملیۆن و چوارسەد و پەنجا و دوو هەزار دینارە.
حەسەن کەعبی، جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، پڕۆژە یاساى بودجەى 2021 لە ئەنجومەنى وەزیرانى عێراقەوە گەیشتە پەرلەمان.
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەڵسەنگاندنی تەندروستی لەلایەن لیژنەی باڵای کۆرۆناوە بڕیار لەسەر کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان دەدات. ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی" ناکرێ سەرکێشی بە ژیانی مامۆستا و قوتابیانەوە بکەین، بۆ دەستپێکردنەوەی خوێند چاوەڕێی بڕیاری لیژنەی باڵای کۆرۆنا دەکەین". وەزیری پەروەردە وتیشی" بڕیاری دەستپێکردنەوە و یان بەردەوامبوون لە داخستنی قوتابخانەکان لای لیژنەکەیە، ئەم پەتایەش کێشەیەکی جیهانییە و بڕیاری داخستنی قوتابخانەکانیش بۆ پاراستنی سەلامەتی مامۆستا و قوتابیانە".
قائیمقامی هەولێر رایگەیاند، بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە و ئێستا چاکبوونەوە لە تووشبوون زیاترە. نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی: ئێستا لە هەولێر ڕۆژانە 20-40 کەس تووشی کۆرۆنا دەبن، ئەمەش دڵخۆشکەرە بەراورد بە رابردوو. وتیشی"ژمارەی چاکبوونەوە لە تووشبوون زیاترە و ئێستا تەنیا 40 تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە حکومیەکاندا ماون".