کوردستان

هەواڵی دڵخۆشکەر لەبارەی کۆرۆناوە

29-12-2020
هەواڵی دڵخۆشکەر لەبارەی کۆرۆناوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

قائیمقامی هەولێر رایگەیاند، بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە و ئێستا چاکبوونەوە لە تووشبوون زیاترە.

نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی: ئێستا لە هەولێر ڕۆژانە 20-40 کەس تووشی کۆرۆنا دەبن، ئەمەش دڵخۆشکەرە بەراورد بە رابردوو.

وتیشی"ژمارەی چاکبوونەوە لە تووشبوون زیاترە و ئێستا تەنیا 40 تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە حکومیەکاندا ماون".