گشتی

ھەولێر.. شۆفێرێک منداڵێک دەکوژێت و ھەڵدێ

29-12-2020
ھەولێر.. شۆفێرێک منداڵێک دەکوژێت و ھەڵدێ
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەشی پۆلیسی عنكاوه، بنکەی پۆلیسی پیرزین ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ئاگادار کرانەوە کە ئۆتۆمبێلێک خۆی لە منداڵێکی کچ داوە و شوفێرەکەشی هەڵاتووە، کە بەداخەوە گیانی لە دەست دابوو، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و پاش بەدواداچوونێکی ورد، توانییان شوێنی حەوانەوە و ناسنامەی تۆمەتبارەکە بە ناوی (ح.ج.م) ئاشکرا بکەن و دەستگیری بکەن.


دەشڵێ: تۆمەتباری ناوبراو، دانی نا بە تاوانەکەیدا، بۆیە بەپێی ماددە (24ی هاتوچۆ) لە یاسای سزادان، ڕاگیرا.