فارس عیسا، نوێنهری حكومهتی ههرێمی کوردستان له بهغدا ڕایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی شاری بهغدا دەکات بۆ پاڵپشتیكردن لە ڕێككهوتنی هەولێر و بهغدا و واژۆكردنی ڕێككهوتنهكه. وتیشی"چاوەڕوان دەكرێت تا كۆتایی ئەمساڵ سەردانەكە ئەنجامبدات، یاخود سەردانەكە بۆ سەرەتای ساڵی داهاتوو دوادەكەوێت".
ئهمڕۆ سێشەممە 2020/12/29، لهكاتی كردنهوهی بازاڕهوه، تاوهكو ئامادهكردنی ئهم ههواڵه، دراو له بازاڕهكانی ههرێمی كوردستان بهم شێوهیه مامهڵهی پێوه دهكرێت. 100 دۆلار بە 143 هەزار دینارە 100 یۆرۆ بە 173 هەزارو 750 دینارە 100 پاوەن بە 191 هەزار دینارە 100 هەزار تمەنی ئێران بە پێنج هەزارو 500 دینارە 100 لیرەی توركی بە 19 ھەزار و 250 دینارە
هەوڵ ئەدەم بە پوختی باسی هاتنی شاندی حکوومەت بۆ پەرلەمان بکەم بۆ بەرچاو ڕوونی خەڵکی کوردستان *حکوومەتی هەرێم ئامادەیە نەوت تەسلیم بکات و ڕێک بکەوێت لەگەڵ بەغدا. *ڕێک نەکەوتنی ئێمەو بەغدا سیاسییە، غرورێکی بێ مانا هەیە لەوێ هەموو شتێکی هەرێمی کوردستان بە زیادەو زۆر دەزانن. *عێراق دابەشی دوو بەرە بووە، بەرەیەکی بەهێزو یەکی لاواز، بەرە بەهێزەکە دژی هەموو شتێکی هەرێمی کوردستانە. *بەشێکی پەرلەمانتارانی عێراق بە زمانی هەڕەشەو قسەی زبر لەبارەی هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان کردووەو بەشێکی کەمیان لایەنی سوڵحبوون. *ئەو نەهجە دژە کوردەی لە بەغدا هەیە نەک باوەڕی بە جێبەجێکردنی دەستوور نیە بگرە دژی کۆی ماددەکانی پەیوەست بە کوردە لە دەستووردا. *بەشێکی لاوازی مەوقیفی ئێمە لە بەغدا پەیوەستە بە پەرتەوازەیی لایەنەکان و یەک دەنگ نەبوونیان، بەشێکی پەرلەمانتاران لە بەغدا ڕۆڵێکی ناشیرین و دزێو دەگێرن و بوونەتە چاوساغ و زانیاری پێدەری لایەنە عێراقییەکان و قسەکانی ئەوان دژی هەرێمی کوردستان بەکار دەهێنن. قسەو پێشنیازی ئێمە بۆ بەڕێز سەرۆکی شاندو تەواوی ئەندامانی شاندەکە ئەمەبوو: *ئەوەی کراوەو دەکرێت کات کوشتنەو عێراق نییەتی نییەو نەبووە ڕێک بکەوێت هیچ ڕێکەوتنێکیش گەرەنتی نییە مادام لایەنی دژە هەرێمی کوردستان بەهێزە، کێشەی ئێمە لەگەڵ عێراق مووچەو چەندین بابەتی دیکەی سیاسی گرنگە ئەگەر چاکسازی جدی بکەین بەو مەوقیفە زەعیفەوە ناچینە بەردەم ئەوان ئەوان کە ڕۆژانێک لەسەری بڵندو دوکان مووحتاجی سڵاوێک بوون ئێستا خەڵکی کوردستان برسی دەکەن. *لەبری کات کوشتن باشترە بگەرێنەوە هەرێمی کوردستان، خاڵی سنووری،نەوت،چاکسازی لە مووچەو مەرزەکان و سەرجەم سێکتەرەکان بکەنە خەمی شەوو رۆژتان واز لە وردە کێشەی لابەلا بهێنن و هەرکەسێک بووە سەر ئێشە بۆ چاکسازی یان سزای بدەن یان بە خەڵک بڵێن کێیە. *خەڵک ماندووەو بازاڕ دۆخی خراپەو دەبێت خەمی خەڵک بەجدی وەربگرن، عەدالەت هەبێت خەڵک بەرگەی ناڕەحەتی دەگرن، بەڵام ناکرێت یەکێک لەئەرزو یەک لە ئاسمان بێت، چەند پەلە بکرێت بۆ چارەسەری ئەم دۆخە هێشتا درەنگە. *لایەنەکان دەبێت بەجدی لەگەڵ حکوومەت بن بۆ چاکسازی،بەڕێز سەرۆک وەزیران لەم پرسەدا جدییە بەڵام دەبێت هەموو هاوکار بین و چاکسازی هەڵمەتێکی نیشتیمانی دەوێت، ناکرێت بەڕۆژ بڵێیت لەگەل چاکسازیم،بە شەو خەریکی شتێکی دیکەبیت، چارەسەری دۆخی کوردستان پێویستیی بە دیدێکی نیشتیمانییانە هەیەو ملشکاندن و بەربوونە یەکتری ئەم هەرێمە بەرەو هەڵدێر دەبات. پێشەوا هەورامانی
ژمارەیەک ئافرەتی چالاکی هەرێمی کوردستان بەیاننامەیەک دژی پێشنیازێک لەبارەی سلێمانییەوە دەردەبڕن و دەڵێن" ئەم پێشنیازە بە نەجەف و کەربەلاکردنی سلێمانییە و سەد هەنگاو شارەکە بۆ دواوە دەگەڕێنێتەوە. پەیامێک بۆ ڕای گشتی لە ٢٣ی مانگی دیسێمبەری ٢٠٢٠، سەرۆکی دەستەی گەشت و گوزار و کۆمەڵێک ژنی هاوحیزبی، سەردانی نەهرۆ کەسنەزانیان کرد و داوایان لێکرد کە گڵکۆی باوکی ببێتە شوێنی گەشتیاران و ساڵانە دە بۆ بیست ڕۆژ تەرخان بکرێت بۆ ڕەدووکەوتوانی تەریقەت بێنە سلێمانی، و ئەم شارە هاوشێوەی نەجەف و کەربەلای لێ بکرێت. سەرۆکی ئەم دەستەیە پێشتر لە (ئەنجومەنی خانمان) بۆ ساڵانێکی زۆر پێگەی هەبوو، ئێستا کراوە بە سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم، کە هەردوو ئەم پۆستانە بەهۆی حیزبیبوونیەوە پێی بەخشراوە. ئەوەش حاشاهەڵنەگرە کە ئەم خانمە ئەجێندای سیاسی حیزبەکەی دەباتە پێش، بەڵام بەبێ بیرکردنەوە لە دەرئەنجامە ترسناکەکانی ئەو ئەجێندایە بۆ دۆزی ژن و ئازادی و پرسی عەلمانیەت لە کوردستاندا. ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە ئەوەیە، کە چۆن ژنێک کە پێشتر لەسەر دۆزی ژن هەژمارکراو بوو، بەبێ هیچ لێکدانەوەیەک، پێشنیاری ئەم بە (بەکەربەلابوون) و (بەنەجەفبوونەی) شاری سلێمانی دەکات؟! دەکرێت پێمان بڵێت؛ نەجەف و کەربەلا لە ڕووی ئازادی تاک و ژنان و کرانەوەی کۆمەڵایەتی و کولتوریەوە لە چ ئاستێکدان، تاوەکو ئەو پێشنیاری لەجۆرە بۆ شاری سلێمانی بکات؟ کامەیە باشیەکانی مۆدێلی نەجەف و کەربەلا، وا دەپاڕێنەوە لە شێخێک لە سلێمانیدا زیندووی بکاتەوە؟ ئایا حیزبەکەی سیاسەتی گۆڕیوە لە ڕۆشنبیرییەوە بۆ تەریقەتخوازی و زەرگ لەخۆدان؟ کامە جیهانبینی جێندەری و کۆمەڵایەتی و ئایدۆلۆژی، لە پشت ئەم پێشنیارەوە وەستاوە؟! گومان لەوەدا نییە کەئەم بە نەجەف و کەربەلاکردنەی سلێمانی دەبێتە هۆکاری گەڕانەوەی کۆنەپارێزی و زاڵکردنی کەشی ئاینی بەسەر فەزای گشتی شاردا. لێرەوە لەقبوونی زیاتری پێگەی ژن و باڵادەستبوونی کولتوری خێڵ و ئاین بەسەر کۆی کۆمەڵگەدا پەرەدەسێنێت. ئەمە یەکەم جار نییە، ژنانی حیزبی لەسەر حسابی دۆزی ژن، پێگە و پۆستی باڵا وەردەگرن و دواتریش هەرخۆیان دەبنەوە بەرهەمهێنەرەوەی کولتوری خێڵ و ڕاگرتنی پایەکانی پیاوسالاری. ئێمە ساڵانێکی زۆرە، شاهیدی بەشێکی زۆر لە ژنانی پەرلەمانتار، وەزیر و سەرۆک ڕێکخراو و دامەزراوەی حیزبی و ناحیزبین، کە بە پشتیوانی سەرکردە سیاسیەکان لەوێدا دادەمەزرێن، کە بە ئاشکرا زەرەر بە دۆزی ژن دەگەیەنەنن. یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی ئەم ژنانە کە دادەنرێن لە شوێنەکاندا، بەپێی توانایی و لێهاتووی و دونیابینیان نییە، بەڵکو ملکەچیی تەواویانە بۆ حیزب و تەنانەت سەرکردە سیاسیەکانیان. هەربۆیەش قسە و ڕەفتاریان کارەساتبارە بۆ پرسی ژن بەتایبەتی و بۆ مەدەنیبوونی کۆی کۆمەڵگە بە گشتی. بۆ نموونە؛ لەم ماوەیەی پێشوو بڕیاری (قەدەغەکردنی منداڵ لەباربردن) لە پەرلەمانی کوردستاندا هەموارکرایەوە بەبێ ئەوەی یەک ژنی پەڕلەمانتار دژایەتی بکات و ڕای گشتی و ژنان بەتایبەتی، لەم کارەساتە ئاگادار بکەنەوە. ئەمە و چەندین بڕگە و بەندی تری یاسایی کە دژە ژنە لەو پەڕلەمانەدا بەسەر ئەم ژنانەی ناو پەرلەماندا تێپەڕیوە و بەهەند وەریان نەگرتووە و بۆیان گرنگ نەبووە. دواتریش دوای خانەنشین بوونیان تەنانەت بە دوو وشەش باسی دۆزی ژن ناکەن. بەداخەوە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر ئەم جۆرە ژنانە دەبنە بار بەسەر دۆزی ژنەوە، بەهەمان شێوەی پیاوانی سیاسی و هاوشانی ئەوان دۆزی ژنیان بە چەق بەستووی گەیاندووە. خەونی پلە و پایە و سامان کۆکردنەوە زاڵە بەسەر هەموو خەونێکی تریاندا. ئەمانە بێجگە لە موچەی گەورە و خانەنشینی و شوقە و سەیارە و ئیمتیازاتێکی زۆر لەسەر سامانی گشتی وڵات، لەولاشەوە بەردەوامن لە قایمکردنی پایەکانی نێرسالاری و کۆنەپارێزی و کولتوری خێڵەکی لە کوردستاندا. ئێمە دەمێکە خۆمان لاداوە لە ڕەخنەی ڕاستەوخۆ و ناوهێنانیان، بەڵام لەگەڵ هەموو هەڵەیەکی ئەمانەدا کۆی دۆزی ژن دەکەوێتە بەر هێرشی خەڵک و هەموو ژنانی بوارەکە تاوانبار دەکرێن. ئێمە کەسانێکین هیچ بەرژەوەندیەکمان لەگەڵ ئەمانەدا نییە و بە گرنگی دەزانین ئەو ڕاستیە بخەینە ڕوو؛ کە ئەم جۆرە ژنانە و بەشێک لە ژنانی ڕێکخراوەکان و دام و دەزگاکان هۆکارن بۆ بە بنبەست گەیاندنی دۆزی ژن. نەبوونی ستراتیژی بەرەنگاربوونەوە و کاری هەرەوەزی و خۆبەخشانە، لەگەڵ نەبوونی دونیابینیەکی ژنانە و سەربەخۆ، وایکردووە ژنان زیاتر لە دۆزی ژن دووربکەونەوە و خەڵکیش بەیەک چاو سەیری هەموو ئەوانە بکەن کەلەم دۆزەدا کاردەکەن. لە کاتێکدا ژمارەیەکی کەم سوودمەندن و بوونە هۆی ناوزڕاندنی پرسی ژن و ڕێگر لەبەردەم دروستبوونی بزوتنەوەیەکی ڕادیکاڵ و سەربەخۆی ژناندا. بەشێک لەم ژنانە بە تێوەگلان لە سیاسەت و ئەجێندای حیزبی و بەشێکیش بەسەرقاڵ بوون بە پرۆگرام و فەندی ئیمپریالیستی، دۆزی ژنیان وێران کردووە. کاتی ئەوە هاتووە دەنگ هەڵبڕین بەڕووی ئەو ژنانەی کە دەسەلاتخواز و بە هەڵپەن بۆ بەدەستهێنانی پلە و پۆستی حکومی و حیزبی و دامەزراوەیی، لەسەر حسابی دۆزی ژن و دواتریش لێدان لە خودی ئەم دۆزە لەبەر خاتری پێگەی خۆیان. ئێمە چۆن دەوەستینەوە لە بەرامبەر بەفیڕۆدانی سەروەت و سامانی گشتی کوردستان، سەرکوت و نیپۆتیزم و نادادپەروەری لەلایەن پیاوە سیاسیەکانەوە، بەهەمان شێوەش بەرامبەر ئەو ژنانە دەوەستینەوە کە بە بەهانەی (کۆتای ژن و باڵانسی جێندەری و بەشداری سیاسی ژن) دەکرێنە دەمڕاست و لە ڕیزی پیاوانی گەندەڵ و خێڵەکیدا زەرەر بە دۆزی ژن دەگەیەنن. کاتی ئەوە هاتووە خەڵکیش ئەو ڕاستیە بزانن، کە ئێمەی ژنان لەگەڵ ئەو جۆرە لە دەسەڵاتخوازی و هەلپەرستی ژناندا نین، بەڵکو خەبات بۆ ڕزگاری ژنان و بەدیهێنانی کۆمەڵگەیەکی دادپەر و یەکسان دەبێت ئامانجی سەرەکی بێت، نەک پلە و پۆست بۆ چەند کەسێک. ئیمزاکان: هۆزان مەحمود: شارەزا لەبواری فێمینیزم و جێندەر-بەریتانیالەنجە عەبدوڵڵا محەمەد: چالاکوانی ژنان-کوردستانهێرۆ خوسرەوی: توێژەری کۆمەڵایەتی-ئەڵمانیاژینۆ ڕەشید: چالاکوانی ژنان، ڕژاک- کوردستاندوکتۆر شەونم یەحیا: دوکتۆرا لە فەلسەفی کۆمەڵناسی، زانکۆی سۆربۆرن پاریسی یەک. کوردستانشارا تاهیر: نووسەر و دەرونناسی كۆمەڵایەتی-سویدئەڤین عەزیز: ڕەفتارناس و شارەزا لەبواری جێندەر-سویدڕێواس ئەحمەد بانیخێڵانی: مامۆستا و نوسەر. سویدسۆزان شەهاب نوری: پەڕلەمانتاری پێشوو-کوردستانخەندان جەزا: نوسەر و چالاکوان-نەرویجد.بەیان ڕەسوڵ: پسپۆڕی دەروونی و چالاکوانی ژنان-کوردستانسۆما خالید عبدالرحمن: ڕۆژنامەنوس و چالاکوان، سلێمانی- کوردستانجوان عزەت: چالاکوانی مەدەنی-دهۆک، کوردستاندڵسۆز حەمە: شاعیر ونوسەر- هۆڵەندائاڤان سدیق: هونەرمەند-کوردستانسۆما فەرهاد: ڕۆژنامەنوس- کوردستانشادان ئەحمەد: نوسەر-فینلەنداهێرۆ مەولودی: ڕۆژنامەنوس-کوردستاند.شیلان یاسین: مامۆستای زانکۆ-کوردستانشۆخان قادر: یاریدەدەری پزیشکی- نەمسانەورەس محەمەد: نووسەر-کوردستانکوێستان فتوحی: چالاکی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستانڕۆژگار مستەفا: هونەرمەند-کوردستانڕۆژین شەریفی: چالاکی سیاسی-ئەڵمانیاهانا قادر: نوسەر فێمینیست-کەنەدائاڤان فارس: ڕۆژنامەنوس-کوردستانئەژین عەبدولخالق عەبدوڵڵا: نوسەر و ڕۆماننوس-سویدناسک واحید: ڕۆژنامەنوس و چالاکوانی مەدەنی-سلێمانی، کوردستانڕووناک شوانی: نوسەر و وەڕگێڕ-سویدنارین ڕۆستەم: شاعیر-کوردستانهێرۆ سەید کاکە: چالاکوانی سیاسی-کوردستانڕێزان ساڵح: شانۆکار و توێژەری بواری کولتوری-نەرویج-بەلجیکاسنور ڕەحمان: ڕۆژنامەوان-کوردستانئاڤان ئەنوەر: هونەرمەند-ئوستوڕالیاساڤان عهبدولڕهحمان - توێژهر و وهرگێڕ-کوردستانبەیان حەمە سەعید مەحمود: چیرۆکنوس و مامۆستای کوردی-کوردستانئیمان سالار وەسمان: فەرمانبەر-کوردستانبەهار موستەفا: پەرستار-کوردستانبەیان مستەفا عەبدولڕەحمان: کوردستانپەخشان محەمەد: چالاکوانی سیاسی-کوردستانپەیمان ئەحمەد تاهیر: مامۆستا-کوردستانپەیمان حەمەلاو قادر: خوێندکاری زانکۆ-کوردستانتاڤگە مستەفا: چالاکوانی ژنان-کوردستانتریفە محمەد ڕەشید: ئەڵمانیاتەرزە مطلب محموود: مامۆستا-کوردستانچیمەن عمر عارف: فەرمانبەر-کوردستانخەرامان عوسمان سابیر: چالاکوان-کوردستاندڵسۆز شەفیق خەڵەف: چالاکوانی ژنان-کوردستاندڵکەش ساڵح کەریم: شانۆکار، ئامادەیی بازرگانی سلێمانی-کوردستاندڵنیا محێدین سەلیم: چاودێری منداڵان لە قوتابخانەی سەرەتایی-ئەڵمانیادونیا ئیسماعیل: هونەرمەند-کەنەدازریان عەلی: ڕەخنەگری ئاینی-سویسراڕوخۆش ئەحمەد عەبدولڕەحمان: کوردستانڕوخۆش ئەحمەد عەبدوڵلا: خوێندکار-کوردستانڕوناک ئەحمەد: چالاکی ژنان، کۆلن-ئەڵمانیاڕوناک حەمەڕەشید مەعروف: چالاکوانی ژنان-کوردستانڕۆژان صدیق: مامۆستا-سلێمانی، کوردستانڕێناس حسن بابەکر: ڕاوێژکار، کورستانژاڵە حسن حەمەخان: نوسەر-کوردستانسازان عوسمان بەکر: چالاکوان-کوردستانستارە عارف: ڕۆژنامەنوس-کوردستانسروشت چالاک: کوردستانسنوور ساڵح: مامۆستا-کوردستانسەمیرە فەتحوڵلا: نێرس-نەرویجسولماس دوروودی: چالاکی ژنان، سویدشانیا عەبدوڵڵا: خوێندکار-کوردستانشلێر باپیری: چالاکوانی ژنان-کوردستانشەنگ ڕەحیم: ڕۆژنامەنوس و ڕێکخەری ناوخۆی پڕۆژەی ژنان-کەنەداشەهلا محمد احمد: چالاکوانی ژنان-ڕژاک-کوردستانشەهلا نەجمەدین - کەنەداشەهلا یارحسێنی: چالاکوانی ژنان و کارمەندی باخچەی منداڵان-نەرویژشەیدا مەعروف محمود: چالاکی ژنان-کوردستانشیرین عبدالواحد فتاح: چالاکوانی ژنان-کوردستانشیرین عبداڵڵە: ڤانکۆڤەر-کەنەداشێنێ ڕەفیق: خوێندکار-کوردستانشێنێ محەمەد: ڕۆژنامەنوس-کوردستانفریشتە عومەر مستەفا: کۆلن-ئەڵمانیافەریبا محەمەدی: چالاکی سیاسی-ئەڵمانیاکاژین ئیبراهیم فارس: قوتابی-کوردستانکانی کەمال: هونەرمەند-بەریتانیاکەژاڵ مستەفا عەبدوڵا: ژمێریار-کوردستانماریا کارگەر: رۆژنامەنوس و چالاکوانی سیاسی و مافەکانی ژنان-ئەڵمانیامیهرەبان عەلی حسێن: کارمەندی تەندروستی، کوردستان.نازەنین ڕەشید: مامۆستا-بەریتانیانازەنین مەحمود: میدیاکار-سویدناسک حسێن: شاعیر-کەنەداناسک عوسمان محەمەد: فەرمانبەر-سلێمانی -کوردستاننەشمیل احمد عەلی: فەرمانبەر-کوردستاننەهیە خۆشکەلام: چالاکی ژنان-ئەڵمانیاهاژە هیوا: کۆلن-ئەڵمانیالاوێن ئەمانی: خوێندکاری زانکۆهەدیە ئەحمەد: ئەلمانیادیمەن سۆهرابی: نووسەر و خوێندکار-ئەڵمانیاهەنار مەحموود مستەفا: مامۆستا-کوردستانكەژاڵ حەمە: مامۆستا- ئەڵمانیاچرا ئازاد: خوێندکاری زانکۆ لە زانستی کۆمەڵاییەتی - بەریتانیائەڤین هادی: خوێندکار-ئەڵمانیائەڤین عەبدولهادی محمد: مامۆستا-کوردستانکەژاڵ عەبدولقادر: پڕۆژەی ژن ژیانە مەیکوژە-کوردستانڕوناک حەمەڕەشید مەعروف: چالاکی ژنان-کوردستانجوانە عەبدولباقی: چالاکی ژنان-کوردستانخەڵات سلمان عبدلباقی: مامۆستا-کوردستانسروە مەهدی: مامۆستا-کوردستانسارا حەمە ساڵح مصطفى: دەرچوی كۆلێژی هونەر-کوردستانتریفە ئەمین: چالاکوان-ئەڵمانیادیانا ئەمیر: مامۆستا-کوردستانڕازاو سەعید: ئوستورالیائەسما ڕەفیق عەبدوڵڵا: کوردستانپاوان لقمان ادریس: کوردستانڤیان کەریم: سوید.شیرین ئەحمەد: سویدهاوژین ڕەشید: بەریتانیافاتیمە سدیق عەبدوڵلا: کوردستاننەجیبە محەمەد ئەمین: کوردستانسازگار سعداللە محمد: مامۆستای سەرەتایی-کوردستان
هاتوچۆى ههولێر ڕوونكردنهوهیهك لهبارهى بهرزیی پردهكانى شهقامى 120 مهتری بڵاو دهكاتهوه ئهمڕۆ پێنجشهممه 24/12/2020، فازڵ حاجى، گوتهبێژى بهڕێوهبهرایهتیی هاتوچۆى ههولێر، ژمارهیهك وێنهى بڵاو كردووهتهوه و ئاماژهى بهوه داوه: "دوو ڕۆژ پێش ئێستا لهسهر شهقامى 120 مهترى له بهرامبهر عهنكاوه، بارههڵگرێك بههۆى بوونهوهى بۆدى و حهوزى دواوهى لهكاتى ڕۆیشتن، خۆى به بنمیچى پردێكى شهقامى 120 مهتریدا كێشه، له ئهنجامى ڕووداوهكهدا زیانێكى زۆر بهر پردهكه و ڕێگایهكهش كهوت". باسى لهوهش كردووه: "ههر لهگهڵ بڵاوبوونهوهى وێنهى ڕووداوهكه، خهڵكانێك گوتیان پردهكه نزمه، ئێمه ههر چهند وهڵاممان دانهوه كه وانییه و پردهكه كێشهى نییه، ناڕهزاییهكانیان زیاتر بوو، تا كار گهیشته ئهوهى یهكێك نووسیبووى پردهكه ئهوهنده نزمه، ئهگهر سهرت بهرز بكهیتهوه، بهرى دهكهوێت". گوتهبێژى بهڕێوهبهرایهتیی هاتوچۆى ههولێر دهشڵێت: "ئهو ناڕهزایهتییانه واى كرد شۆفێره كهمتهرخهمهكه وهكوو پاڵهوان دهركهوێت و بڕواى لادروست بوو، كه داواى قهرهبوو له كۆمپانیاى جێبهجێكار و شارهوانى بكاتهوه، بهڵام وێنهكان كه ئێستا بهردهستن بهڵگهى حاشاههڵنهگرى ساتى ڕووداوهكهن و دهردهخهن، كه بهر له گهیشتن به پردهكه به 200 مهتر و زیاتر، بۆدییهكهى بووهتهه، هیچ پردێكیش له جیهاندا لهسهر بنهماى ئهوه دروست ناكرێت، كه بارههڵگرێك به بۆدیی كراوهوه، لهژێرى تێپهڕێت".
شاندەکەی هەرێمی کوردستان بۆ دانوستان لەگەڵ حکومەتی عێراق لەبارەی مووچە و بودجە گەڕایەوە هەولێر. شەوی رابردوو شاندەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران گەڕاوەتەوە هەولێر. بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بکات.
ئاژانسی فرانس پرێس ڕایگەیاند، لە ڕووداوێکی تەقەکردندا لە ناوەڕاستی فەڕەنسا سێ ئەفسەری پۆلیس کوژراون و چوارمیش بریندار بووە.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2020/12/22 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە مایک پۆمپێیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پێگەیشت.لە پەیوەندییەکەدا هەردوولا بە درێژی گفتوگۆیان دەربارەی کێشەکانی نێوان هەرێمی کورستان و حکومەتی فیدراڵی کرد ، بەتایبەتی سەبارەت بە بابەتی بودجەوە . سەرۆکی حکومەت پێشنیاری کرد، کە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان، بە شێوەیەکی کارا و لە ئاستێکی باڵادا، بەشداربن لە چارەسەکردنی کێشەکان و گەیشتن بە ڕێککەوتن لە نێوان هەرێم وحکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور. سەرۆکی حکومەت سوپاسی هەڵوێستی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکای کرد کە خوازیارە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بەشی خۆی لە بودجەی فیدراڵی بەرکەوێت. هەروەها سوپاسی پۆمپێیۆی کرد بۆ پشتیوانی بەردەوامیی لە هەرێمی کوردستان لەماوەی كاركردنيدا.لە پەیوەندییەکەدا هەروەها جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا کرایەوە ، بە تایبەتی لە بواری وزەدا. سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە گرنگیی بەردەوامبوونی یارمەتییەکانی ئەمەریکا کرد بۆ هێزی پێشمەرگە و هەروەها یارمەتییە تەکنیکییەکانی USAID . لە تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییەکەدا ، ئاستەنگەکانی بواری سەقامگیریی ئەمنیی لە ناوچەکە و نەهێشتنی گرژییەکان لە سەر سنووری هەرێمی کوردستان و سوریا و گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال تاووتوێ کران لە پێناو گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان.
جێگری سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سەبارەت بە بودجەی ٢٠٢١ لەگەڵ بەغدا ڕێککەوتوون. قوباد تاڵەبانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەبارەی پرۆژە یاسای بودجەی٢٠٢١ لەگەڵ بەغدا ڕێککەوتووین و ھیواخوازین لە پەرلەمانیش پەسەند بکرێت. تاڵەبانی وتی" ئێمە بۆ جێبەجێکردنی یاسا لە بەغداین نەک گفتوگۆکردن لەسەری" ئاماژەی بەوەشکرد، ساڵی ٢٠٢١ بۆ عێراق ساڵێکی سەختی ئابووری دەبێ.
جێگری پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، بۆ سەری ساڵ مۆڵەت بە هیچ ئاهەنگ و گردبوونەوەیەک نەدراوە و هیچ ئاهەنگێکی ڕەسمیش ناکرێت.مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگاری هەولێر بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، بۆ سەریساڵ مۆڵەت بە هیچ شوێنێک نەدراوە ئاهەنگ سازبکات و پارێزگاش خۆی هیچ ئاهەنگێک ڕێکناخات، ئەمەش لە پێناو پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتیانە.مەسعود کاڕەش وتیشی"هەر شوێنێک، ئاهەنگ بگێڕێت و خەڵک کۆبکاتەوە بە داخستن و ماددە سزا دەدرێت".
لە شاری هەولێر کەسێک بە تۆمەتی بڕینی قاسەی دوکانێک دەستگیر دەکرێت کە بە ڕەچەڵەک عەرەبە و خەڵکی سووریایە.پۆلیسی هەولێر ڕاگەیاند، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی رۆژهەڵات، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (غ.خ.ر) بە رەچەڵەک عەرەبی سووریا، بە تۆمەتی شکاندنی قاسەی دووکانێک دەستگیرکرد، کە بڕی هەزار و 90 دۆلاری لەناو قاسەکە دزیبوو. ئاماژەی بەوەشکردووە" دوای لێکۆڵینەوە تۆمەتبار دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (444) لە یاسای سزاکان راگیرا".
نرخی دراوەکان بەپێی کۆمپانیای تاک نرخ بەمشێوەیە: 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر 140 هەزار 500 دینارە 100 یۆرۆ بە 171 هەزار و 761 دینارە 100 پاوند بە 188 هەزار و 270 دینارە 100 لیرەی توركی بە 18 هەزار و 363 دینار 100 هەزار تمەن بە پێنج هەزار و 564 دینارە