کوردستان

سەری ساڵ کەش و هەوا چۆن دەبێت؟

30-12-2020
سەری ساڵ کەش و هەوا چۆن دەبێت؟
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەشی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی عێراق ڕایگەیاند، سەری ساڵ کەشوهەوا لەعێراق و هەرێمی کوردستاندا لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا دەبێت.
حسێن ئەسەدی، شارەزای کەشناسی عێراق لە فەیسبووک نووسیویەتی" رۆژانی کۆتایی ئەم هەفتەیە واتا سەرەتای ساڵی 2021، پێشبینی دۆخی بارانبارین ناکرێت و بەشێوەیەکی گشتی ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا دەبێت و دۆخی کەشوهەواش جێگیردەبێت.