سەرۆک بارزانی پەیامێکی بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی بڵاوکردەوە و، هیوای خواست "ساڵی 2021 ساڵی كۆتایهاتنی پەتا و نەخۆشی و گرفتەكان بێت". دەقی پەیامەکە:بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبانبەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینییەوە، پیرۆزبایی لە هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان و خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان دەكەم و، هیوای خێر و خۆشی بۆ هەموو لایەك دەخوازم.هیوادارم ساڵی 2021 ساڵی كۆتایهاتنی پەتا و نەخۆشی و گرفتەكان بێت و، ئاشتی و ئاسوودەیی بۆ هەموو هاووڵاتیانی كوردستان و عێراق و گشت ناوچەكەمان بێتە دی. مەسعودبارزانی31ـی كانوونی یەكەمی 2020
کچە میدیاکاری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوێستان خوسرەوی، دوایین وێنەی خۆی لە ساڵی 2020دا بڵاوکردەوە.لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، کوێستان خوسرەوی چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە رووخساری زۆر جیاواز دەرکەوتووە.
ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە بەیانێکدا ڕایگەیاند، بەپێی حوکمی بڕگەی "یەکەم"ی ماددەی "7" و بڕگەی "3"ی ماددەی "18" لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان-عێراق، خولی پایزەی ساڵی دووەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان-عێراق کۆتایی دێت.
ئهمڕۆ پێنجشەممە 2020/12/31، لهكاتی كردنهوهی بازاڕهوه، تاوهكو ئامادهكردنی ئهم ههواڵه، دراو له بازاڕهكانی ههرێمی كوردستان بهم شێوهیه مامهڵهی پێوه دهكرێت. 100 دۆلار بە 144 هەزار و 600 دینارە100 یۆرۆ بە 172 هەزارو 500 دینارە100 پاوەن بە 190 هەزار دینارە100 هەزار تمەنی ئێران بە پێنج هەزارو 500 دینارە100 لیرەی توركی بە 20 ھەزار دینارە
ئینیستتوتی پەی کە بەشێک لە ئەرکەکانی چاودێری کارەکانی پەرلەمان دەکات، راپۆرتی ساڵانەی خۆی بڵاوکردەوەو ئاشکرای دەکات کە لەماوەی ئەمساڵەدا لە ٨ پەرلەمانتار دراوەو پەرلەمانتارێکیش پارێزبەندی لێسەندراوەتەوە. لە راپۆرتەکەی ئەو رێکخراوەدا کە دانەیەکی بۆ ماڵپەڕی ” سپی ” نێردراوە، تیایدا هەڵسەنگاندن بۆ ژمارەی دانیشتن و کاتژمێرەکانی و ژمارەی یاسا دەرکراوەکان و بڕیارەکان کراوە. ئەم هەڵسەنگاندنە کە زۆر بابەتی وردەکاری تێدایە، ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە کە ئەندام پەرلەمانەکان چەندجار لەو ساڵەدا قسەیان کردووە، لەو چوارچێوەیەدا بەدرێژایی ئەمساڵ ٢٠٢٠ دوو پەرلەمانتار هیچ قسەیەکیان نەکردووە، چوار پەرلەمانتاریش یەکجار قسەیان لە دانیشتنەکاندا کردووە. دەقی راپۆرتەکە.. پەرلەمانی كوردستان بە ژمارەپوختەی كارو چالاكییەكانی پەرلەمانی كوردستان لە ساڵی 2020 ی قەیران و كۆرۆناداساڵی 2020 لە جیهان بەگشتی و لەكوردستان بەتایبەت، ساڵی قەیران و نەهامەتی و گرژی و ئاڵۆزی بوو، قەیرانەكانی ئابووری، سیاسی، تەندروستی، پەروەردەیی و كۆمەلایەتی تەشەنەی سەندبوو، بار و گوزەرانی هاولاتیان سەخت بوو و ئەگەر وابڕوات بەرەو خراپتریش دەچێت، كەشی سیاسی گرژبوو، جا چ لەنێوان هیز و لایەنە كوردستانیەكان بێت یا لەنێوان هەولێر و بەغدا، یا لەگەل ولاتانی دەوروبەر، ڤایرۆسی كۆڤید-19 بڕستی لەبەر هاولاتیان بڕیبوو و پەكی هاتووچۆ و كارو كاسبی خستبوو، پرۆسەكانی پەروەردەو فێركردن و خوێندنی بالا پەكیان كەوتبوو و تا ئێستاش دەستیان پێ نەكردۆتەوە، بەهەدەردانی سامان و داهاتی ناوخۆ زۆر و زۆرتر بوو لەلایەن هێزە باڵا دەستەكان و كۆمپانیاو گروپەكانیانەوە. ئەمانەو چەندان قەیران و بابەتی تر كە بەرۆكی خەلكی كوردستانی گرتبوو، ئەوەی دەبوایە رۆڵی هەبێت و جێدەستی بەسەر روداوەكانەوە دیار بێت پەرلەمانی كوردستانە كە پێویست بوو وەك لەیاسادا هاتووە مەرجەعی باڵا بێت، نەك سەرقاڵی كاری لابەلا بێت.ئێمە وەك (ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردەو گەشە پێدان) كە ماوەی حەوت ساڵە بە هاوكاری و پشتیوانی رێكخراوی سندوقی نیشتمانی بۆ پاڵپشتی دیموكراسی (NED) ی ئەمەریكی (پرۆژەی چاودێری و هەلسەنگاندنی پەرلەمانی كوردستان)مان گرتۆتە ئەستۆ و تا ئێستا (16) راپۆرتمان لەسەر بلاوكردۆتەوە،بەمەبەستی دروستكردنی فشاری مەدەنی و راستەڕێ كردنی كاری پەرلەمانی و پێگەیشتنی پرۆسەی دیموكراسی و هێنانەكایەی كۆمەڵێكی مەدەنی لە هەرێمی كوردستاندا، بۆ ئەوەی رۆَڵی پەرلەمانی كوردستان وەك خۆی و روونتر بۆ هاولاتیان بخەینە روو، لەم كورتە راپۆرتەدا تەنها بە ژمارە باس لە پەرلەمان دەكەین لەماوەی یەك ساڵی رابردوودا، كە ئاخۆ بە ئەركەكانی خۆی هەڵساوە وەك مەرجەعێكی باڵا، یاخود رۆڵی پەراوێز خراوەو سەرقاڵ كراوە بەكاری لابەلا!؟ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردەو گەشەپێدان31/12/2020 پەرلەمانی كوردستان بە ژمارەز بابەت ژمارە تێبینی1 ژمارەی دانیشتنەكانی پەرلەمان كە ئەنجامدراوە 16 بەپێی پەیرەو پێویست بوو لەو ماوەیەدا كە دوو خولی گرێدانی (پایزە) و (بەهارە) لەخۆدەگرێت، (70) كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجام بدات، ئەمە جگە لە كۆبوونەوەی نائاسایی كە لەكاتی پشووەكاندا دەكرێت.2 ژمارەی دانیشتنەكانی پەرلەمان كە دواخراوە 4 بەهۆی ململانێی سیاسی و لاوازی دەستەی سەرۆكایەتیەوە كۆبوونەوەكان دواخراون.3 كاتژمێری دانیشتن و كۆبوونەوەكانی پەرلەمان 59:00 پەرلەمان لەماوەی ساڵێكدا تەنها پەنجاو نۆ كاتژمێر كۆبۆتەوە، لەڕابردوودا كۆبوونەوە هەبووە نیو كاتژمێر و كۆبوونەوەش هەبووە دە كاتژمێری خایاندووە، ئەگەر وەك نەریتێك وەریبگرین و هەر كۆبوونەوەیەك تەنها (3) كاتژمێری بۆ دابنرێت، پێویست بوو بەلای كەمەوە لەماوەی ئەم ساڵەدا پەرلەمان (210) كاتژمێر كۆ ببێتەوە، ئەمە جگە لە كاتژمێری كۆبوونەوە نائاساییەكان ئەگەر بكرابووایە.4 ئامادە نەبوونی ئەندامان لە كۆبوونەوەی پەرلەمان 168 لە كۆی ئەندامان لە كۆبوونەوەكاندا (168) جار ئامادەنوبوونی ئەندامان تۆمار كراوە، جا بەهۆی ئامادەنەبوونەكە بەهۆی (غیاب)ەوە بووبێت، یا مۆڵەت یا بایكۆت، بەلام ئەو ژمارەیەی بەردەستە تەنها ئامادە نەبوونی (12) كۆبوونەوەیە، ژمارەی ئامادە نەبوونی (4) كۆبوونەوەی تیانیە چونكە لەبەردەست نەبوو و سەرۆكایەتی راینەگەیاندووە.سەبارەت بە ناوی ئەوانەی ئامادە نەوبوون لە كۆبوونەوەكان هەمووی لە پێگەی پرۆژەی چاودێری پەرلەمان (www.payied.org) لەبەشی ئامادەنەبوونی پەرلەمانتاران هەیە.5 ژمارەی پرۆژەی یاسا و بریار كە خوێندنەوەی بۆ كراوە. 9 سەرباری ئەو كێشەو گرفتانەی هەن،سەرباری بوونی كەلێنی یاسایی لەهەرێمی كوردستاندا، ژمارەیەكی كەم پرۆژە یاساو بڕیار خوێندنەوەیان بۆ كراوە. ژمارەیەك پرۆژە یاساش هەیە ئەندامان پێشكەشیان كردووە بەلام سەرۆكایەتی پەرلەمان نەیخستۆتە بەرنامەی كارەوەو خوێندنەوەی بۆ نەكردووە.6 ژمارەی یاسا كە پەسەند كراوە 5 لە ماوەی ساڵێكدا تەنها ئەو پێنج یاسایە پەسەند كراون: 1-یاسای ژمارە (1)ی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرو كارتێكەرە عەقلیەكان لەهەرێمی كوردستان عێراق.2-یاسای ژمارە (2)ی چاكسازی لەموچەو دەرماڵەو بەخشین وئیمتیازاتەكان وخانەنشینی لەهەرێمی كوردستان ــ عێراق.3-یاسای ژمارە (3)ی رێگریكردن لەبەقاچاخ بردنی نەوت و گاز ولێدەرهێنراوەكانیان لەهەرێمی كوردستان-عێراق.4-یاسای ژمارە (4)ی یاسای ماف وئەركەكانی نەخۆش لەهەرێمی كوردستان-عێراق.5-یاسای ژمارە (5)ی یاسای لەئەستۆكردن لەهەرێمی كوردستان.7 ژمارەی بڕیار كە پەسەند كراوە 2 لەماوەی ساڵێكدا تەنها ئەم دوو بڕیارە پەسەند كراوە كەتایبەت بە بابەتی كارگێڕی پەرلەمان نەبن:1-بریاری ژمارە (1)ی سالی 2020: بریاری بۆنە فەرمیـیەكانی پێكهاتەی توركمان لەهەرێمی كوردستان.2-بریاری ژمارە (5)ی ساڵی 2020: سەبارەت بە چۆنیەتی پێشكەشكردنی پێشنیازە یاسا و بریار لەلایەن ئەندامانی پەرلەمانەوە8 هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتار 1 بەپێی بڕیاری ژمارە (4)ی ساڵی 2020، پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتار (سۆران عمر سعید) هەلگیراو بەناچاری دەستی لەكار كێشایەوە.9 لێسەندنەوەی متمانە لە وەزیر 0 هیچ وەزیرێك متمانەی لێنەسەنراوەتەوە.10 داوای پرساندنی ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران 2 لەلایەن ژمارەی یاسایی ئەندامانەوە (2) جار داوای پرساندنی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارایی كرا.11 ئامادە بوونی ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ لێپرسینەوە 0 سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارایی كاتێك بانگهێشتكران بۆ لێپرسینەوە ئامادە نەبوون بچنە بەردەم پەرلەمان.12 ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران كە لەلایەن ئەندامانەوە داواكراون لە هۆلی پەرلەمان ئامادەبن 14 بە هۆكاری جیاو لەكاتی جیاجیادا لەلایەن ژمارەی یاسایی ئەندامانەوە داوای ئامادەبوونی سەرۆكی حكومەت و جیگرەكەی و وەزیرەكان كراوە.13 ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران كە لەلایەن ئەندامانەوە داواكرابوون بۆ هۆلی پەرلەمان بەڵام ئامادە نەبوون 9 نۆ لە ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران (سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیرەكان) بەدەم بانگهێشت و داواكاری ئەندامانەوە نەچوون و لەپەرلەمان ئامادە نەبوون.14 بەشداری وەزیر لە دانیشتنەكانی لیژنە 16 لە كۆی (23) ئەندامی ئەنجومەنی وەزیران ، لەماوەی ساڵێكدا (16) جار وەزیر لە كۆبوونەوەی لیژنەكان وەك میوانداری ئامادەبوون، ئەمە لەكاتێكدا وەزیر هەیە چەند جارێك ئامادە بووەو وەزیریش هەیە تا ئێستا لە كۆبوونەوەی هیچ لیژنەیەك ئامادە نەبووە.15 ئەندامی پەرلەمان پەلاماری دراوە 8 لە گرژی و خۆپیشاندانەكاندا هەشت پەرلەمانتار پەلامار دراون.16 پەسەندكردنی بودجە 0 حەوت ساڵە بودجەی هەرێمی كوردستان لەپەرلەمان پەسەند نەكراوە.17 ژمێرەی كۆتایی 0 نۆ ساڵە ژمێرەی كۆتایی نەچۆتە پەرلەمانی كوردستانەوە.18 ژمارەی پرسیاری ئەندامان لە حكومەت بەردەستنیە ژمارەی پرسیاری ئەندامان بەردەست نیە، چونكە سەرۆكایەتی پەرلەمان شەفاف نیەو ئەو داتایانە ناخاتە بەردەست، بەلام بەپێی وتەی ئەندامان و خودی سەرۆكی پەرلەمانیش زۆرینەی پرسیارەكانی ئەندامان لەلایەن حكومەتەوە وەلام نادرێنەوە. بۆ نمونە سەرۆكی پەرلەمان لە كۆبوونەوەی رۆژی 1/3/2020ی پەرلەماندا وتی:”لەئێستادا زیاتر لە 115 پرسیاری پەرلەمانتاران كە ئاراستەی ئەندامانی كابینەی وزاریی حكومەتی هەرێم كراون وەڵامنەدراونەتەوە”.19 ژمارەی كۆبوونەوەی لیژنەكان 165 لە ماوەی ساڵكدا بەهەر (19) لیژنەی پەرلەمان تەنها (165) كۆبوونەوەیان كردووە، لەكاتێكدا بەپێی پەیرەو بەلای كەمەوە پێویست بوو بە هەر نۆزدە لیژنەكە لەماوەی ئەم ساڵەدا (456) جار كۆبونەوە بكەن.20 ژمارەی بەشدارینەكردنی ئەندامان لە كۆبوونەوەی لیژنەكان 313 رێژەی ئامادەنەبوونی ئەندامەكان بەبەراورد لەگەل كۆبوونەوەكان زۆرە، كە لە (165) كۆبوونەوەدا (313) ئامادەنەبوون تۆمار كراوە.21 كۆی گشتی ئەندامان كە لە كۆبوونەوەكانی پەرلەمان قسەیان كردوە بڕوانەخشتەكەی تر بۆ وردەكاری ئەم بابەتە بڕوانە ئەو خشتەی تایبەتە بە ژمارەی قسە كردنی ئەندامان، ئەندام هەیە لەسالێكدا هیچ قسەیەكی نەكردووە.22 راپۆرتی نوسراو لەسەر پرۆژە یاساو بریار 11 بە هەموو لیژنەكانەوە تەنها (11) راپۆرتیان لەسەر پرۆژە یاساو بڕیارەكان نوسیوە.23 راپۆرت كە پێویست بوو لیژنەكان لەسەر پرۆژە یاساكان بینوسن بەلام نەیان نوسیوە 22 پێویست بوو بە كۆی لیژنەكان لەو ماوەیەدا (33) راپۆرت بنوسن و پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمانی بكەن، بەلام تەنها (11) راپۆرتیان نوسیوەو (22) راپۆرتیان پشتگوێ خستووە.24 راگەیەنراوی پیرۆزبایی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان سەبارەت بە بابەتی جیاجیا دەریكردووە 93 دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان وەك راگەیەنراو لەسەر ماڵپەڕی فەرمیی خۆیو لە راگەیاندنەكاندا (93) جار پیرۆزبایی لە جەژنەكانی سەری سال و رەمەزان و قوربان و جەما و رۆژی ئالا و جەژنەكانی تر و پیرۆزبایی دامەزراندنی حزب و رێكخراوەكان و بابەتی تری لەم جۆرەی كردووە.25 راگەیەنراوی پرسەنامەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان سەبارەت بە كۆچی دوایی كەسانی جیاجیا 76 دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان وەك راگەیەنراو لەسەر ماڵپەڕی فەرمیی خۆی و لە راگەیاندنەكاندا (76) جار پرسەو سەرەخۆشی لە هەندێك لەو كەسایەتیانەی كۆچی دواییان كردووە.26 راگەیەنراوی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان سەبارەت بە كێشەی (PKK) و هێرشی توركیا 4 دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان وەك راگەیەنراو لەسەر ماڵپەڕی فەرمیی خۆی و لە راگەیاندنەكاندا (3) راگەیەنراوی تایبەتی بە (PKK) دەركردووە كە هەریەك لەو راگەیاندنانە تەعبیر لە رایی یەكێك لەئەندامانی دەستەی سەرۆكایەتی دەكات، رەنگدانەوەو تێڕوانینی حزبەكانیانی تیادا دانراوە. یەك راگەیەنراویش سەبارەت بە هێرش و پەلامار و بۆردومانی توركیایە بۆ هەرێمی كوردستان.27 راگەیەنراوی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان سەبارەت بە سوتاندنی بارەگای پدك لە بەغدا 1 دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان وەك راگەیەنراو لەسەر ماڵپەڕی فەرمیی خۆی و لە راگەیاندنەكاندا (1) راگەیەنراوی تایبەتی سەبارەت بە سوتاندنی بارەگای پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا دەركردووە.28 ئەو بەلێنانەی سەرۆكی پەرلەمان و سەرۆكی فراكسیۆنەكان بە خەڵكی كوردستانیاندا جێبەجێی بكەن 141 بەپێی كۆبوونەوەكانی دەستپێكی هەردوو خولی بەهارەو پایزە لە رۆژانی(1/3/2020) و (2/9/2020)، سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆكی فراكسیۆنەكان لە كۆبوونەوە بەلێنی جێبەجێكردنی بەڵێن گەلێكیان دا كە ۆی لە (141) خاڵ دەبینیەوە، بەلام كەمترینیان لێ جێبەجێ كراوە، كە گرنگترینیان بریتی بوون لە:-كاراكردنەوەی لیژنەی دەستوور.-هێنانی بودجەی (2020) بۆ پەرلەمان.-گەڕانەوەی پاشەكەوتی مووچە بە یاسا.-فرەكردنی سەرچاوەكانی داهات.-دڵنیایی كۆمەڵایەتی و تەندروستی.-چارەنوسی فەرمانبەرانی گرێبەست.-دامەزراندنی یەكەمی زانكۆكان.-یاسای خانەنشینی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ.-وەبەرهێنان.-دەروازە سنورییەكان.-پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی.-ئەنجومەنی دەرمان و خۆراك.-رێكخستن و فرۆشتنی هاوردەكردنی لێدەرهێندراوەكانی نەوت.خشتەی ژمارەی بەشداری ئەندامان لەقسە كردنیان لەنێو هۆڵی پەرلەمان لەماوەی ساڵی 2020 داز ژمارەیئەندامی پەرلەمان ژمارەی قسەكردنی ئەندامانلە كۆبوونەوەی پەرلەمان لە ساڵێكدا1 ئەو پەرلەمانتارانەی هیچ قسەیەكیان نەكردووە (2) پەرلەمانتار2 ئەو پەرلەمانتارانەی (1) جار قسەیان كردووە (4) پەرلەمانتار3 ئەو پەرلەمانتارانەی (2) جار قسەیان كردووە (10) پەرلەمانتار4 ئەو پەرلەمانتارانەی (3) جار قسەیان كردووە (8) پەرلەمانتار5 ئەو پەرلەمانتارانەی (4) جار قسەیان كردووە (11) پەرلەمانتار6 ئەو پەرلەمانتارانەی (5) جار قسەیان كردووە (8) پەرلەمانتار7 ئەو پەرلەمانتارانەی (6) جار قسەیان كردووە (11) پەرلەمانتار8 ئەو پەرلەمانتارانەی (7) جار قسەیان كردووە (3) پەرلەمانتار9 ئەو پەرلەمانتارانەی (8) جار قسەیان كردووە (6) پەرلەمانتار10 ئەو پەرلەمانتارانەی (9) جار قسەیان كردووە (7) پەرلەمانتار11 ئەو پەرلەمانتارانەی (10) جار قسەیان كردووە (6) پەرلەمانتار12 ئەو پەرلەمانتارانەی (11) جار قسەیان كردووە (9) پەرلەمانتار13 ئەو پەرلەمانتارانەی (12) جار قسەیان كردووە (5) پەرلەمانتار14 ئەو پەرلەمانتارانەی (13) جار قسەیان كردووە (1) پەرلەمانتار15 ئەو پەرلەمانتارانەی (14) جار قسەیان كردووە (2) پەرلەمانتار16 ئەو پەرلەمانتارانەی (16) جار قسەیان كردووە (3) پەرلەمانتار17 ئەو پەرلەمانتارانەی (17) جار قسەیان كردووە (1) پەرلەمانتار18 ئەو پەرلەمانتارانەی (18) جار قسەیان كردووە (1) پەرلەمانتار19 ئەو پەرلەمانتارانەی (19) جار قسەیان كردووە (2) پەرلەمانتار20 ئەو پەرلەمانتارانەی (20) جار قسەیان كردووە (2) پەرلەمانتار21 ئەو پەرلەمانتارانەی (21) جار قسەیان كردووە (1) پەرلەمانتار22 ئەو پەرلەمانتارانەی (23) جار قسەیان كردووە (1) پەرلەمانتار23 ئەو پەرلەمانتارانەی (24) جار قسەیان كردووە (1) پەرلەمانتار24 ئەو پەرلەمانتارانەی (27) جار قسەیان كردووە (1) پەرلەمانتار25 ئەو پەرلەمانتارانەی (30) جار قسەیان كردووە (1) پەرلەمانتار26 ئەو پەرلەمانتارانەی (36) جار قسەیان كردووە (1) پەرلەمانتار
پۆلیسی سلێمانی بكوژی ئەو عەقیدە خانەنشینەی پێشمەرگە دەستگیر دەكات، كە شەوی رابردوو لە ماڵەكەی خۆیدا بە دەستڕێژی گوللە كوژرا. عەمید ئاسۆ شێخ تەها، بەڕێوەبەری پۆلیسی پاێزگای سلێمانی رایگەیاندووە، ئەو كەسەی شەوی ڕابردوو عەقیدێكی خانەنشینی كوشت، لە لایەن پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیركراوە و دانی ناوە بەتاوانەكەیدا. شەوی رابردوو لە گەڕەكی قڕگە لەشاری سلێمانی، عەقیدێكی خانەنشینی پێشمەرگە، لە بەردەم ماڵەكەی خۆیدا بە گوللە بریندار کرا، دوای گەیاندنیشی بە نەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەكەی گیانی لەدەستدا.
نووسینگەی رۆژنامەوانی فازل میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە، ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:سایتی میللەت كە دەزانین لەلایەن چ كەسانێكەوە پاڵپشتی لێ دەكرێت، هەواڵێكیان لەسەر زاری بەڕێز فازل میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی بڵاوكردۆتەوە گوایە له كۆبوونهوهیهكی داخراو له مهكتهبی سیاسی رایگهیاندووه، كابینهكهی مهسرور بارزانی خراپترین كابینهی حكومهتی كوردی بووه.وەك نووسینگەی سكرتێری مەكتەبی سیاسی سەرتاپای ئەم قسانە رەت دەكەینەوە كە دوورن لە راستی و هیچ بنەمایەكیان نییە. داواش لەو كەسانە دەكەین كە درۆ و چەواشەكاری بڵاو دەكەنەوە چیتر یاری بە عەقڵى خەڵكی كوردستان نەكەن و بۆ چەند لایك و كۆمێنتێكی زیادە ڕاستگۆیی خۆیان لەدەست نەدەن، ئەگەر هەیانبێ. نووسینگەی رۆژنامەوانی فازل میرانیسكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان2020/12/29
تهقینهوهیهك له فڕۆكهخانهی عهدهن روویدا و بههۆیهوه كوژراو و بریندار ههن. بە گوێرەی راگەیاندنە عەرەبییەکان، كه لهكاتی گهیشتنی كابینهی نوێی حكومهتی یهمهن بۆ فڕۆكهخانهی عهدهن، تهقینهوهکە روویداوە. https://www.youtube.com/watch?v=sd5nTu-0Atg
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری کۆرۆنای بۆ 24 کاتژمێری رابردوو بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، سێ تووشبوو گیانیان لەدەستداوە و 123کەسی تریش تووشبوون. دەقی ڕاگەیەنراوەکە ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٣٠٨) ١. پشکنین: (٢٢٨٨ پشکنینی نوێ)• (٨٥١) هەولێر• (١٨٩) سلێمانی• (١٢٠٢) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (٤١) گەرمیان• (٥) ڕاپەڕین ٢. تووشبوو: (١٢٣ تووشبووی نوێ)• (١٦) هەولێر• (٣٨) سلێمانی• (٦٧) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (٢) گەرمیان• (٠) ڕاپەڕین•٣. چاکبوون: (٢١٧ چاکبوون)• (١٠٨) هەولێر• (١٠) سلێمانی• (٨٤) دهۆك• (١) هەڵەبجە• (١٤) گەرمیان• (٠) ڕاپەڕین•٤. مردن: (٣ مردن)• (١) هەولێر• (١) سلێمانی• (١) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (٠) گەرمیان• (٠) ڕاپەڕین ئاماری گشتی:کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ٩٣٨٢٨٣ (٣٢٧٨١٠ هەولێر، ٢٠١٨٩٧ سلێمانی، ٤٠١٢٧٦ دهۆك، ٧٣٠٠ هەڵەبجە)تووشبوون ١٠٣٢٢٢ (٣٦٢٣٥ هەولێر، ٢٩٨٢٥ سلێمانی، ٣٤٠٦٤ دهۆك، ٣٠٩٨ هەڵەبجە)چاکبوون ٦٩٩٦٧ (٢٤٨٧٠ هەولێر، ٢٠٢٨٥ سلێمانی، ٢١٨٦٧ دهۆك، ٢٩٤٥ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ٢٩٨٧٢ (١٠٤٥٧ هەولێر، ٧٨٨٩ سلێمانی، ١١٥١٦ دهۆك، ١٠ هەڵەبجە)مردن ٣٣٨٣ (٩٠٨ هەولێر، ١٦٥١ سلێمانی، ٦٨١ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)
ئهمڕۆ چوارشەممە 2020/12/30، لهكاتی كردنهوهی بازاڕهوه، تاوهكو ئامادهكردنی ئهم ههواڵه، زێڕ له بازاڕهكانی ههرێمی كوردستان بهم شێوهیه مامهڵهی پێوه دهكرێت. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 325 ھەزار دینارە.یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 380 ههزار دینارە.یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 433 ھەزار دینارە.
هەتاكەی بەردەوام دەبێت؟میدیای هونەری و سەرگەرمی، یان گاڵتەجاڕی و ….ئەمڕۆ لە كوردستان، بە تایبەتی لە هەولێری پایتەخت، كۆمەڵێك دەزگەی میدیایی بە ناو قەبە و كەناڵی تەلەڤزیۆنی بێ پرەنسیپ دروست كراون، كە گوایە بۆ خزمەتكردنی هونەر و بەرزڕاگرتنی كلتوری ئەم میللەتە و بۆ سەرگەرمی و ئارامی و خۆشی بەخشین بە خانەوادەی كوردی دامەزراون، بەڵام وەك تێبینیی دەكەین و سەیر دەكەین، جگە لە شێواندنی هونەر و كلتور و شیرازەی كۆمەڵگە و خانەوادەی كوردی و بەلاڕێبردنی كچ و كوڕی ئەم هەرێمە، هیچی دیكەیان تێدا بەدی ناكرێ.كۆمەڵێك خەڵك، كە تەنیا پارەیان پێیە، یان منداڵی بەرپرس و دەوڵەمەندە جێی گومانەكانن، یان بەرپرسێكی فاسدی سیاسی لە پشتیانەوەیە، رۆژانە كار لەسەر شێواندنی زەوق و میزاجی ئێمە دەكەن، لە پاڵ ئەوەدا ئەوانیش خەریكی دەستكەوتی ماددی و بەدەستهێنانی ئەو كەسانەن، كە خۆیان بۆ مەرامی خۆیان مەبەستیانن.هەر لەو رێگەیەشەوە دەیان كەسی فاشیل و لەشفرۆشیان لێ كردووین بە هونەرمەند و مەیك ئاپ ئارتێست و مۆدێل و پێشكەشكار، بەڵام دیارە كە ئامانج و مەبەستەكە چییە و ئەوانەیان بۆ چی وا فوو تێكردووە.ئەوەی لە هەمووی ناخۆشترە، لەو كۆمەڵە كەناڵانە، هەر چەند دەموچاوێك دەبینینەوە، خانم ئەمڕۆ لە كەناڵێك پێشكەشكارێكی نەخوێندەوارە، سبەی لە كەناڵێكی دیكە لە پرۆگرامێكی كۆمەڵایەتی بەشدارە، دووسبەی لە كەناڵێكی دی خواردن دروست دەكات و دەبێتە شێف، ئێوارەكەی لە كەناڵێكی دیكە باس لە مەیك ئاپ و فاشن دەكات، تەنانەت هەیانە بینیومە لە بەرنامەی تەندروستی و نەخۆشیی ژنانەش قسەی هەیە.برادەرێكی تر، چونكە واستەی هەیە، پرۆگرامێكی لە كەناڵێك هەیە و گۆرانی دەڵێت، بڕیار وایە هونەرمەندان میوانداریی بكات، كەچی چەند جارێك بینیومە میوانەكانی گۆرانیبێژ نەبوون، ئەمەش بۆ ئەوەی خۆی بە تەنیا گۆرانی بڵێ و بەرنامەكە بۆ خۆی بەكار دێنێت و كەس نازانێت نەهجی بەرنامەكەی چییە، لە هەمووی خۆشتر، خۆی دوو سێ گۆرانی هەیە و تەنیا گۆرانی هونەرمەندانی دی دەڵێتەوە و جارجارەش بە میوانەكانی رادەبوێرێت، گوایە فشەكەرە.جا لەو كەناڵانە، كە ئەو پێشكەشكار و ئامادەكارانە، زۆربەیان خەڵكی یەك شار و ناوچەیەكی دیاریكراون، ئیتر میوانەكانیشیان هەر خەڵك و خزم و دۆستەكانی خۆیانن و میوانەكان لەو كەناڵانە دووبارە و دە بارە دەبنەوە، ئەمڕۆ لە كەناڵێك لە پێشبڕكێی پرسیار بەشدارە، سبەی لە خواردن دروستكردن و دووسبەی لە گۆرانیگوتن و هەفتەی داهاتووش خەریكی مەیك ئاپ و جلوبەرگە، یان لە فشقیاتی چوارقۆڵی و قسەی قۆڕ دانیشتووە و قسەی زل دەكات و رەخنە لە كۆمەڵگە دەگرێت.هەر بە رێگەی ئەو كەناڵانەوە، كە بەشێكی زۆریشیان بە درامای توركی، هیندی و كۆریایی كاتەكانیان پڕ دەكەنەوە و درامای كوردی بە دەگمەن دەبینین، خەڵكانێك كە تا دوێنێ خۆیان رەخنەیان لە داروبەرد دەگرت، كەچی ئێستا چوونەتە ریزەكەوە و بەرنامەیان هەیە و هەر ئەو كەسانە دەكەنە میوان، كە تا دوێنێ رەخنەیان لێدەگرتن، چ رووقایمن!بەشێكی دی لە پۆخلەواتی ئەو كەناڵانە، خانمم دیوە دوێنێ بەرنامەی پیشكەش دەكرد، چونكە فاشیل بوو، دواتر بووە فاشن مۆدیل، لەوێش بازاڕی نەبوو، ئێستاش بووەتە گۆرانیبێژ، لە جیاتی گۆرانی ژنانە بڵێت، گۆرانی پیاوان دەڵێتەوە و چاوت جوانە لەیلا و كەژاڵ هەی كەژاڵم بۆ دەڵێ، خواش رەحمی كردووە دەنگی زۆر ناخۆشە، لەوانەیە لە ماوەیەكی دیكەی داهاتوودا لە مەجالێكی دیكە خۆی تاقی بكاتەوە، موهیم لە گۆڕەپانە پۆخڵەكە ئامادەیی هەبێت و داهات و ئیشەكەی! بەردەوام بێت.كەناڵی تێدایە، چونكە ئێستا پارەیەكی زۆر قەرزارە و پارەی كارمەندەكانی نەداوە، ئێستا تەنیا دوو سێ پێشكەشكاری هەیە، ئامانجیشیان تەنیا ناساندنی لەشفرۆش و هەندێك لە میوانەكانی ئەودیوە، كاتێك دێنە ئێرە و دەیانەوێت ئیشیان دەستكەوێ!! لەو كەناڵەوە دەیانناسێن و هەر زوو پێشوازییان دەكەن.هەر لەو كەناڵانە ئێستە دەستە و گرووپ پەیدابوونە و دوو دوو و سێ سێ پێكەوە دەردەكەون، یەكێك سوپەرە و ئەوی لەگەڵیدایە مەسینەهەڵگرە و ئەویتریشیان دەڵاڵە، ئیتر ئاقڵ تێدەگات چی دەڵێم.راستییەكەی گۆڕەپانی ئەو كەناڵانە زیاتر بە مەبەستی تایبەت و بازرگانییەكی ناشەرعی ئاوەدانە و بەبێ بنەمایەكی هونەری و پرۆفێشناڵانە، بەبێ ئیتیك و ئەخلاقی رۆژنامەوانی و میدیایی و بەبێ پاراستنی ئادابی گشتی بەردەوامن و لەبەرەو پێشچووندان، چونكە قازانجە ماددییەكە و دەستكەوتە تایبەتەكانیش! لەو رێگەیەوە ئاسانترن و تۆڕەكە ئاسانتر، نێچیری خۆی راو دەكات.ئێستە وای لێهاتووە، كەناڵی موعتەبەر و خاوەن پێشینەی میدیایی باش و تەنانەت ئۆرگانی و سیاسییش، خزاونەتە نێو ئەو گەمە ناشیرینە و لە رێگەی پرۆگرامی كروچوكاڵی هونەری و پێشبڕكێ و هێنانی هەندێك میدیاكاری بێ ئەزموون و خانمی سمت زل، دەیانەوێت بەشداری لە تێكدان و شێواندی شیرازە و ئادابی گشتیی كۆمەڵگەی كوردی و هەروەها هونەری كوردییش بكەن.هەروەها خەڵكانێكیش كە لە گۆڕەپانەكە بە ناوی قەبەی هونەری، بەڵام بە موو نەرمی لە بواری پەیداكردنی ئافرەتدا پێشەنگن، بە زەبری پارە و پشت و خشت، شوێنی خۆیان لەو كەناڵانە دەكەنەوە و لە "سەرەوە" ئەمر دەكرێ بەرنامەیان پێ بدرێت و پرۆگرامە فاشیلەكانی خۆیان جێبەجێ بكەن و بە هەزاران دۆلاریان بۆ خەرج دەكرێ، بەبێ ئەوەی هیچ بەرهەمێكی ئەوتۆ پێشكەشی بینەر و كۆمەڵگە بكەن، لەگەڵ ئەوەی كە خەڵكیش لە دەموچاویان بێزارن و رەتیان دەكەنەوە، بەڵام ئەوان بە رووقایمی خۆیان بە پێكەنینێكی تاڵەوە بەردەوامن، بەڵام خۆ دیارە بەرهەمی ئەوان چییە و كێ رازی دەكەن و هەوڵی شكاندنی كێش دەدەن، هەر ئەو كەسە فاشیلانەش لە سۆشیال میدیا بە دەیان پەیجیان هەیە و رۆژانە دەهۆڵ بۆ خۆیان و بۆ وەجبەكانیان! دەكوتن و دەیانكەن بە سوپەرستاری فشۆڵ.ئیتر قسەكردن لەسەر ئەو بارودۆخە نەخوازرا و تێكدراوە، زۆری دەوێت و تەواو نابێت، ئەو تێكدان و شێواندنی میزاج و بێ ئەخلاقكردن و بێ هیواكردنەی گەنج و لاوی كورد لە بەردەم هەندێك لەشفرۆشی خاوەن براندی درۆیین و جی كلاسی كوڕە مەسئولان بەردەوامە، بەبێ ئەوەی كەسێك، لایەنێكی بەرپرس و خاوەن دەسەڵات، لە كلتور و میدیا و رەوشتی ئەو میللەتە بێتە دەنگ و ئەم فەزایە شێواوە چاك بكات و ستۆپێكی پێ بكات. ئەرسەلان عەبدوڵڵا
ساڵی ٢٠٢٠ ساڵێكی پڕ لە قەیران و كیشەی جیا جیا بوو بۆ تەواوی جیهان، بەڵام بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان مخابن ئەم قەیرانە جۆراوجۆرانە تێكەڵ بە قەیرانی سیاسیش كرا، كە بۆتە كۆسپی دژوار بۆ چارەسەر نەبوونی گرفتەكانی نێو خۆی دەوڵەتی عێراق لە لایەك و لەنێوان هەردوو حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراقی فیدڕاڵیش لە لایەكی دیكەوە.دوای تێپەڕبوونی ١٧ ساڵ بەسەر دووبارە بنیاتنانەوەی عێراق بە سیستەم و فۆرم و شێوەیەكی نوێی دەوڵەت و حوكمڕانی، بەڵام هێشتاش سیستەم و شێوەی نوێی دەوڵەت و ئەدای حوكمڕانی لە عێراقدا لە ژێر پرسیارگەلێكی زۆردایە.ئەو دەوڵەتەی كە هەوڵی بۆ درا تا ببێتە دەوڵەتێكی فیدڕاڵی و ببێتە وڵاتی پێكهاتە جیاجیاكانی عێراق، تەنیا بووە دەوڵەتێكی فیدڕاڵی، ئەویش هەرتەنیا لەنێو لاپەڕەكانی دەستووری ساڵی ٢٠٠٥، بەڵام لە واقیعدا بووە دەوڵەتێكی سەرلێشواو كە بە هۆی ئەو عەقڵییەتە تائیفی و مەزهەبییەی كە عێراقی پێ بەڕێوە دەبردرێت، نزیك دەبێتەوە لە دەوڵەتێكی سادەی مەركەزیی تاكڕەو.بنەماكانی فیدڕاڵییەت، بە هۆكاری سیاسی و بێ بنەما لە عێراقدا دەشێوێندرێت، ئەم شێواندنەش بە ئەنقەستە و نییەتێكی ناتەندروستی خراپ لەم هزرە قێزەونەدا هەیە، كە بە ئەجێندای دوژمنكارانەی هەندێك دەوڵەتی ئیقلیمی گەیشتۆتە ترۆپكی دژایەتیكردن و پێشێلكردنی بنەماكانی فیدڕاڵییەت، هەر بۆیەشە بە هەموو شێوەیەك كەوتوونەتە دژایەتیكردنی هەموو ماف و شایستە دەستوورییەكانی تاكە هەرێمی ئەو دەوڵەتە بەناو فیدڕاڵییە.لە ساڵی ٢٠١٤ بەم لاوە ئەم دژایەتیكردنە زۆر بە زەقی دەبیندرێت، هەر ئەوكاتەی كە بودجەو قووتی خەڵكی هەرێمی كوردستان لە لایەن نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی ئەوكاتی عێراق بە شێوەیەكی نادەستووری بڕدرا، یان ئەو كاتەی كە بە زۆر هەرێمیان رووبەڕووی شەڕی داعەش كردەوە، یان ئەو كاتەی كە حەیدەر عەبادی بە هاوكاریی حەشدی شەعبیی نادەستووری و بە راوێژكار و سوپاو میلیشیای بیانی و ئیقلیمی هێرشی كردە سەر هەرێمی كوردستان و بەسەر لاشەی پاكی خەڵكی كەركووك و كوردستاندا تێپەڕی، جگە لەوەی كە هەر بەردەوام بوون لە بڕینی قووتی خەڵكی هەرێم، ئەمانە هەمووی بۆ لاوازكردنی پێگەی هەرێمی كوردستان ئەنجام دران.لەو ماوەیەی رابڕدوودا بە نییەتێكی خراپ، بڕوبیانووی سەیرو سەمەرە بە هەرێمی كوردستان گیراوە، هەر جارە كە رێككەوتنی نێوان هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراق كرابێت، یان هەر كاتێك نزیك بووبنەوە لە رێككەوتن، لە لایەن بەشێكی بەرچاوی هێزە سیاسییە باڵادەستەكانی شیعەی عێراق و بە هاوكاریی بەشێكی زۆری سوننە و بەداخەوەش هەندێك پەرلەمانتاری كوردی هاوسۆزی نەیارانی هەرێم و خزمەتكاری ئەجێندای دەوڵەتی ئیقلیمی، كۆسپ و تەگەرە دروست كراوە.ئەو كاتەی كە یاسای چارەسەری كورتهێنانی دارایی بۆ سێ مانگی كۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ لە پەڕلەمانی عێراق دەنگی لەسەر درا، بە بێ گوێدانە رێككەوتنی هەردوو حكومەت لەسەر بوجەی ساڵی ٢٠٢٠، جارێكی دیكە كەوتنە دژایەتیی هەرێمی كوردستان و بێبەشیان كرد لە سوودوەرگرتن لەو یاسایەو، بوونەوە بە هۆكار بۆ بڕینی ئەو بڕە پارەیەی كە دەبوایە حكومەتی عێراق بۆ هەرێمی كوردستانی بنێرێت.حكومەتی هەرێم هەر بە ماوەیەكی كەم و دوایی پێكهاتنی كابینەی نۆیەمی خۆی بە سەرۆكایەتی سەرۆك وەزیرانی نوێ، بە نیشاندانی نییەتپاكی بۆ چارەسەر كردنی هەموو كێشەكانی نێوانی هەردوو حكومەت، سەردانی بەغدایان كرد. دوای ئەویش چەندین سەردانی دیكە بە سەرۆكایەتیی جێگری سەرۆك وەزیرانی حكومەتی هەریمی كوردستان ئەنجام درا، كە دوایینی لەم چەند رۆژەی رابردوو بوو، بەڵام وەك بە دیار دەكەوێت، لایەنە سیاسییەكانی عێراق، ئەوانەی كە كۆسپ دەخەنە بەردەم گەیشتن بە رێككەوتنی هەردوو حكومەت، هێشتاش لەسەر ئەو بۆچوونە ناتەندروستەی خۆیانن كە دەیانەوێت بە هەموو شێوەیەك پێگەی هەرێمی كوردستان لاواز بكەن و بنەمای فیدڕاڵییەتیش تێك بدەن، ئەگینا خۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان هیچ بیانوویەكی بۆ ئەوان نەهێشتۆتەوە و ئامادەیی خۆی بۆ هەموو داواكارییەكانی ئەوان پیشان داوە.حكومەتی كازمی حكومەتێكی دەستبەستراوی بێ بڕیارە، كە لە دەرەوەی خواستی ئەو، كەس و لایەنی دی ژێر بە ژێر حكومەتەكەی بەڕێوە دەبەن، بۆیە ناتوانێت هیچ بڕیارێكی بوێرانە بدات، هەر بڕیارێكی دەرەوەی خواستی ئەوانیش، ئەوا سەرۆك وەزیرانی عێراق رووبەڕووی لێپرسینەوەی پەڕلەمانی و لەكارلادان دەكاتەوە.ئەمەی لە عێراقدا دەگوزەرێت، بێ دەسەڵاتیی حكومەتەكەیەتی كە (الدولة العمیقة- Deep State)، لە نێو هەناوی دەوڵەتی عێراقدا جڵەوی هەموو جۆمگەكانی بەڕیوەبردنی عێراقی گرتۆتەوە، كە یەكیك لە مەبەستەكانی جێبەجێكردنی ئەجێندای سیاسیی ئیقلیمییە بۆ لاوازكردنی پێگەی هەریمی كوردستان و، لەناوبردنی بنەماكانی دەوڵەتی فیدراڵی و بۆ خۆنزیككردنەوە لە دەوڵەتێكی مەركەزی، تاكڕەوی، تائیفی و مەزهەبگەرا، ئەویش بە تواندنەوەی هەموو پێكهاتەكانی دیكە لەنێو ئەو دەوڵەتەدا و پێشێلكردنی مافەكانیان و برسیكردن و بڕینی قووتی خەڵكەكەی بۆ ئەوەی تەنیا بیر لە دابینكردنی بژێوی خۆیان بكەنەوەو بیر لە قەزییەی نەتەوەیی خۆیان نەكەنەوە، بەڵام مێژوو سەلماندوویەتی كە ئەم جۆرە سیاسەتە هیچ كاتێك سەركەوتوو نەبووە، بگرە زەمینەسازییش دەكات بۆ بڕیاری نەتەوەیی چارەنووسساز. نووسینی: نەدا مێرگەسۆری