بهپێی ئاماری لیژنهی سهلامهتی باڵهخانهكان بهراورد به ساڵانی رابردوو ژمارهی رووداوهكانی ئاگركهوتنهوه و قوربانییهكان بههۆی رووداوهكانهوه له ناو بیناو باڵهخانهكانی سنوری سلێمانیدا كهمیكردووه.ئاوات عهلی- سهرۆكی لیژنهی سهلامهتی باڵهخانهكان ئاماژهی بهوه كرد له ساڵی 2017هوه لیژنهكه له چوارچێوهی لیژنه هاوبهشهكانی قائیمقامیهتی سلێمانی دهستبهكاربووه و تهنها له ساڵی 2020دا ههزارو (651) سهردانی كردووه، لهو ژمارهیهش ههزار و (384) شوێن پابهند بوون و (38) شوێنیش بههۆی پابهند نهبوونهوه داخراون و پسوڵهی سهرپێچی و ئاگاداركردنهوهش بۆ ههندێك باڵهخانه كراوه.وتیشی: لیژنهكه پێكهاتووه له نوێنهری بهرگری شارستانی و كارهبا و ئاسایش و قائیمقامیهت، بۆیه چاودێری سیستمی ئاگركوژێنهوه و كارهبا و سهلامهتی له ههموو باڵهخانهكاندا دهكهین.سهرۆكی لیژنهی سهلامهتی باڵهخانهكان ئاشكرایكرد له ساڵی 2020دا كهمترین رووداوی ئاگركهوتنهوه له باڵهخانهكانی سنوری سلێمانیدا روویداوه و روداوهكانیش بههۆی ئهو رێكارانهوه كه گیراونهته بهر كهمترین قوربانی گیانی و ماڵی لێكهوتووهتهوه.وتیشی: تهواوی ئهو باڵهخانه نوێیانهی كه دروست دهكرێن مهرجهكانی سهلامهتی له ئاگركوژێنهوه و كارهبا و رزگاركردنیان بهسهردا جێبهجێدهكرێت.ئاوات عهلی داوایشی له هاوڵاتیان كرد لهكاتی بینینی ههر كهموكوڕییهك له ههر باڵهخانهیهكدا ئاگاداریان بكهنهوه بۆئهوهی به زوترین كات رێكاری یاسایی لهبهرامبهر بگرنهبهر.ش . غراگهیاندنی قائیمقامیهتی سلێمانی
ئهمڕۆ ھۆبەی بازگەکانی سهر به ئاسایشی ھەولێر، دەستیان بەسەر سێ تۆن دەرمانی قاچاخدا گرت، كه دهیانویست به شێوهی نایاسایی بیگوازنهوه ههولێر.ئهمڕۆ یهكشهممه 3/1/2021، پەیامنێری (باسنیوز)، رای دەگەیەنێت، ھۆبەی بازگەکانی سهر به ئاسایشی ھەولێر، توانییان دەست بەسەر سێ تۆن دەرمانی قاچاخدا بگرن، کە ھەوڵدراوە بە شێوەی شاراوە و نایاسایی بیگوازنەوە ناو شاری ھەولێر.
جاک ما، ملیاردێر و دامەزرێنەری کۆمپانیای عەلی بابا بۆ بازرگانی ئەلیکترۆنی بێسەروشوێن بووە، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە رەخنەی لە سیستمی چین گرت. رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ڕایگەیاند، جاک ما، پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ سیستەمی شیوعی چینی هەبوو، بەڵام ئێستا بەهۆی ڕەخنەکانی لە سیستەمی وڵاتەکە و بانکەکانی سەر بەدەوڵەت حکومەتی چین دژی وەستاوەتەوە. سامانەکەی جاک ما لە مانگی تەممووزی 2020 دا 48.2 ملیار دۆلار بوو، کە بە دووەم دەوڵەمەندترین کەس لە چین هەژمار دەکرێت، لە کۆتاییەکانی مانگی ئۆکتۆبەری 2020ەوە دەرنەکەوتووە و چارەنووسی نادیارە.
هێرشەکە کاتژمێر 9:30 خولەک بووە و داعش هێرشیکردووەتە سەر لیوای20ی سوپای عێراق.هێرشەکە لە نزیک پردی حلوانی سەر بە ناحیەی گوڵاڵە روویداوە و دواتر چەکدارەکانی داعش هەڵاتوون.
شاری تەندروستی سەدر لە نەجەف، نەشتەرگەرییەکی خێرای بۆ گەنجێک کرد کە دڕێل چووبوو بە چاویدائەو پزیشکەی نەشتەرگەرییەکەی بۆ کردووە ڕایگەیاند " چاوی گەنجەکە کوێر نەبووە و چاکدەبێتەوە".
بە لیبراڵێک بڵێ تۆ بۆچی هەیت؟. ئەڵێ دەرفەت دروست ئەکەم و بایەخ بە تاک ئەدەم و بنەمای فەلسەفەکەم هاریکارییە.بە ڕیالیستێک بڵێ تۆ کێیت؟. ئەڵێ لە پێناو ( هێز) دا تێدەکۆشم و (دەوڵەت) جێی بایەخی ئێمەیە کە بەرژەوەندییەکانی بەرز ڕابگرین و لە ناکۆکیداین لەگەڵ دەوڵەتانی تر بۆ ئەوەی هێزی خۆمان مسۆگەر بکەین.بە مارکسیستەکان بڵێ ئێوە چین ؟ ئەڵی جەوهەری تێگەیشتن لە ئێمە باسی «چینایەتی» یەو دژی دروستکردنی چینایەتین لە کۆمەڵگەدا.بە ئیخوانییەک بڵێ ئێوە چۆن دونیا ئەبینن؟. ژین و دین پێکەوە ئەبەستێتەوەو بۆ قەناعەت پێ هێنان ئەتکا بە کۆڵانەکانی سەید قوتب و حەسەن بەننا دا…بە ڕژێمی مەلاکانی ئێران بڵێ،،، فەلسەفەی ئایەتوڵڵاکان و ئیمامەت بەنمونە وەرئەگرن بۆ حکومڕانی و کار لەسەر درێژکردنەوەی مەداکانی شیعەگەرێتی ئەکەن لە ناوچەکەدا…ئیتر سودو زیانی ئەو جیهانبینی یە کە ئەو لایەنانە هەیانە گرنگ نییە، گرنگ ئەوەیە هەریەکەیان بونی خۆی ڕاگەیاندوەو بیانویەکی بۆ ئەو (بوون) ەی هەیە. مەسەلەن ئێستا خۆت بکە بە ناوچەیەکی پارتیدا کابرایەک قاتێکی کەتافی لە بەرکردوە و بە خاس یان خراپ ئەڵێ ئێمە کوردایەتی ئەکەین و قسەکەری کورد ئێمەین.بە سەوزەکانی سویدو ئەڵەمان بڵێ ئێوە کێن و چی پێشکەش ئەکەن؟. باسی پیسبونی گۆی زەوی و ژینگەو خراپبونی کەشوهەواو کونبونی بەرگە هەواو … تادوایی ئەکەن.فێمێنیستەکان، ئەڵێن ئەم جیهانە خۆ هەر پیاو بەڕێوەی نابات، ئەم هەموو جەنگە هەموی پیاو دروستی ئەکات، هاتوین باسی ژن و مناڵ ئەکەین…تەنانەت داعش دوو هەفتە دوای دروستبونیان سەنتەری « ئاسایشی فیکریی و پیشەسازیی» یان دروستکرد، ئەو هێزە پەڕگیرە کە بە چەندین کیلۆمەتر تونێلی لە ژێر زەوی لێ ئەدا بۆ چالاکیەک، شتێکی هەبو بڕوای پێی بو..ئەمما بە یەکێتی بڵێ بۆچی هەیت!؟. بۆچی کۆنگرەت کرد؟. ئێوە کێن و ئەتانەوێ چی بکەن؟!.یەکێتی وێرای ئەو پانتاییەی لە ئازادیی کە خوالێخۆشبو مام جەلال دروستی کرد، یەکێک لە هەرە کێشە سەرەکیەکانی لە دوای ڕاپەرینی ١٩٩١ ەوە بریتی یە لەوەی ئەم حیزبە ئایدۆلۆجیایەکی نییە، ڕووئیای نییە، دیدگای نییە…فەلسەفەی حوکمڕانی تۆ چیە؟!. لەوەش ڕوونتر لەسەر چی بنەمایەک ڕەسمی سیاساتی گشتی ئەکەی!؟.. لەوەش ڕوونتری بکەینەوە، ئێستا مەسەلەن ئەگەر من هیچ بەرنامەو ڕووئیایەکم نەبێت، ئەوە هەموو ڕۆژێ تۆ دێی ئەڵێی یەڵڵا با بڕۆین، منیش شوێنی تۆ ئەکەوم. سبەی کەسێکی ترو،،، دوو سبەی ئەویتریش دێ هەتا ئێوارە ئەملاولام پێ ئەکات .. هەر ڕۆژەی لە شوێنێک و لەگەڵ کەسێلێکدا دێمەوە!.حیزب چۆن بە بێ دیدو تێڕوانین ( بە بێ ڕوئیاو فەلسەفەو ئایدۆلۆجیەتی کارکردن) ئەبێ!!؟.ڕۆژێک یەکێتی سۆشیال دیموکراتە، ڕۆژێ سەلەفیەت پەرە پێ ئەدا، ڕۆژێ میراتگری میراتەکەی کاک ئارامن، ڕۆژێ ماو، ڕۆژێ ڕیفراندۆم ئەکەن ڕۆژێ لە دژین، ڕۆژێ باسی دوو ئیدارەیی لە کوردستان و ڕۆژێک یەکخستنەوەی ناو ماڵی کورد، ڕۆژێ لامەرکەزیی، ڕۆژێ لەگەڵ پارتیم .. ڕۆژێ لەگەڵی نیم، ڕۆژێ چاکسازیی ئەکەم، ڕۆژێ قاچاخچێتی ئەکەم.. ڕۆژێ تەریقەتی قادری و تەسەوفم، ڕۆژێ سیکۆلارو مافی چارەی خۆ- نوسین م…!. ڕۆژێ لەگەڵ خۆپیشاندانین، ڕۆژێ تەقەیان لێ ئەکەم. ڕۆژێ لەگەڵ پەکەکەم و هاوسۆزم،، ڕۆژێ ئەڵێم بونەتە بارگرانی بەسەر ناوچەکەوە. ڕۆژێ نوێبونەوە ڕۆژێک ڤیستیڤاڵی خێڵەکان…لە بەرئەوە پێویست ئەکات یەکێتی بە کۆمەڵگا بڵێ من ئەمەم و ئەمەتان بۆ ئەکەم!. بڵێ ئێمە ئەمە هێڵی بیرکردنەوەمانە، ئەمە ڕوئیای ئێمەیە بۆ ئابوریی، بۆ پرسی کورد، بۆ سامانی مرۆیی و سروشتی، بۆ ڕۆشنگەریی و وەرچەرخانی سیاسی، بۆ خەباتی مەدەنیانە، بۆ ژن، بۆ پرسە هەرێمایەتیەکان، بۆ وەرزش، تەنانەت بۆ دیاردە جیهانی و یۆنیڤێرساڵیەکانی وەکو؛ پیسبون و خراپبونی کەشوهەوا، نا یەکسانی، تیرۆر و … تادوایی. لە هەموو دونیادا حیزب پەیڕەوو پرۆگرامێک ئەنوسێتەوە، ئینجا بە پێی ئەو پەیڕەوو پرۆگرامە هەڵبژاردن ئەکات و سەرکردایەتی هەڵ ئەبژێرن، کەچی یەکێتی سەرکردایەتی هەڵبژاردوە ئینجا پەیڕەوو پرۆگرامی نوسیوەتەوە…!. ئیتر بەم شێوەیەیە کە حیزب ئایدیاو فەلسەفەیەکی نەبو بۆ سیاسەتکردن، هەر ڕۆژەی بەدوای دیاردەیەک ئەکەوێت.شەڕی میدیایی و سۆشیال میدیاو هاتوچۆی شێخ و مەلا هیچ لایەک ناگەیەنێت بە هیچ کوێ. سەردەمی ئەقڵ و زانست و کرانەوەو ئارگیۆمێنتسازیی و پێکەوەژیان و داهێنان و پیشەسازیی و دوای پیشەسازیشە.ئینجا ئەگەر وێنەکە گەورەتر بکەین، بۆ هەموو کوردیش ئەمە ڕاستە، جیهان ئاشنایە بەوەی نەتەوەیەکی بێدەوڵەت هەیە، بەڵام هێشتا نازانن کورد کێن و چییان ئەوێت؟. نووسینی: بەھرۆز جەعفەر
بە داخێکی زۆرەوە لەم ڕۆژانەی دواییدا، چەند ڕووداوێکی نەخوازرا و دوور لە هەموو دابونەریتێکی کۆمەڵگەی کوردستان ڕوویاندا و چەند کەسێکی تێکدەر و ئاژاوەگێڕ، هێرشیان کردە سەر گەشتییارانی بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق، کە بۆ بەسەربردنی پشووی سەری ساڵ هاتوونەتە هەرێمی کوردستان. ئەم دەستدرێژیانە بە تووندترین شێوە سەرکۆنە و شەرمەزار دەکەم کە دوورن لە بەها و ڕەوشتە بەرزەکانی کۆمەڵگەکەمان.هەرێمی کوردستان لە ساڵانی ڕابردوودا و تا ئێستاش، پەناگەیەکی ئارام بووە بۆ ملیۆنان ئاوارە و پەنابەری پارێزگاکانی عێراق و وڵاتانی دەوروبەر و هەمیشە بێ جیاوازی، دەرگای کراوەبووە بۆ میوانداری و لەباوەشگرتنیان ، هەروەها بەردەوامیش سەدان هەزار گەشتییار، ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووە و بەڕێز و خۆشەویستییەوە پێشوازیان لێکراوە . بۆیە ڕووداوەکانی ئەم دواییە، نامۆن بە ڕەوشت و کولتووری لێبوردەیی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و مرۆڤدۆستانەی خەڵکی کوردستان. هەرکەس و لایەنێکیش هەوڵی شێواندن و ناشرینکردنی ئەم کولتوورە بەرزەی کۆمەڵگەکەمان بدات، ڕێکاری تووندی یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان2021/1/2
بەهۆی بەسەرچونی ماوەکەیان و نەشیاوی بۆ کێشان، لیژنەکان دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر توتنی نێرگەلەدا دەگرن.شێنێ عەتار، نوێنەری کوالێتی و کۆنترۆڵی جۆری سلێمانی لە لیژنەی باڵای لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامەت رایگەیاند: لەسەر زانیاری ئاسایشی ئابوری و بەهۆی بەسەرچونی ماوەکەیان و نەشیاوی بۆ کێشان، لیژنەکە دەستی بەسەر (24) کارتۆن توتنی نێرگەلەی جۆراوجۆردا لە فرۆشگای (رەونەق ئارانکیل) لەبازاڕی جگەرەکەی شاری سلێمانیدا گرتوە.وتیشی: بەپێی رێنماییە تەندروستییەکان، نێرگەلە کێشان زیان بەتەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت، لەکاتی بەسەرچونی تام وبۆن و توتنەکانیدا، دەگۆڕێت و کاریگەری زیاتر و زیانەکانی زیاتر دەبێت لەسەر تەندروستی ئەو کەسانەی بەکاریدەهێنن و دەیکێشن.رونیکردەوە: لەهەر دوکان و شوێنی فرۆشتن و کافتریایەک دەست بەسەر توتن و تاموبۆنی بەسەرچوی نێرگەلەدا بگیرێت بەتوندی شوێنەکەو خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی تەواوی توتنە بەسەرچوەکە لەناودەبرێت و خاوەنی (رەونەق ئارانکیل) روبەروی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.
نەخشەی نوێی زەوییەکانی قەرەبووی گوندی کۆری تەواو بوو و هاوبەشان دەتوانن بە دیزاینی نوێ زەوییەکانیان بکەنە خانوو.شارەوانی هەولێر ڕایگەیاندووە، ئەو خەڵکەی کە زەوییەکانی قەرەبووی گوندی کۆرییان پێدراوە تەواو کراوە. دەقی ڕاگەیەنراوەکە دوای هەوڵ و ماندووبوونی لێژنەی سەرپەرشتیکاری زەوییەکانی قەرەبووی گوندی کۆری لەڕێگەی لێژنەکانی نەخشەدانان لە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەخشەدانانی ئاوەدانی، بەڕێوەبەرایەتی نەخشەدانانی ئاوەدانی هەولێر، کارەکانی ڕاستکردنەوەی نەخشەی زەوییەکان کە لەبەرژەوەندی ئەو خەڵکەیە کە زەوییەکانی قەرەبووی گوندی کۆریان پێدراوە تەواو کرا، بۆیە لە نزیکترین کاتدا سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لەگەڵ نوێنەری سوودمەندانی زەوییەکانی گوندی کۆری کۆدەبێتەوە بۆ پێدانی زانیاری زیاتر لەبارەی زەوییەکان و جێبەجێ کردنی ڕێکارەکان. ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر
فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، ئەگەر شەڕ لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا ڕووبدات، بە تەنها ئەمریکا ناکەینە ئامانج، بەڵکو ئەو وڵاتانەش دەکەینە ئامانج کە بنکەی ئەمریکایان تێدایە، بەتایبەت وڵاتانی کەنداو. حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران ئاماژەی بەوەکرد، هێزی دەریایی سوپای پاسداران بۆ وەڵامدانەوەی هەر دوژمنکارییەکی ئەمریکا ئامادەیە، هەر جموجۆڵێکی دژ بە ئێران وەڵامێکی تووندی دەبێ.
مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی پیشەسازی سەر بەبەشی پۆلیسی دەربەندیخان تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە ئۆتۆمبێلێکی دزیبو.پاش ئەوەی ھاوڵاتییەک لەبنکەی پۆلیسی پیشەسازی سکاڵای تۆمارکرد کە ئۆتۆمبێلەکەی لێ دزراوە، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو توانرا تۆمەتبارەکە بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلە دزراوەکەدا کە تۆمەتبار تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەی گۆڕیبو تابلۆی ڕەشی ساختەی پێوەکردبو.لەئێستادا تۆمەتبا (ب، ع، م) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٤٦ لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوەو دانی بەتاوانەکەیدا ناوە.بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان
لە بەغدای پایتەختی عێراق ژن و پیاوێک لە کاتی فرۆشتنی منداڵێکیاندا دەستگیرکران.ئەمڕۆ شەممە 2/1/2020 وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکیدا ڕایگەیاند، ژن و پێاوێکیان لە کاتی فرۆشتنی منداڵە 5 ساڵانەکەیاندا دەستگیرکردووە.ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای وەرگرتنی زانیاری هەواڵگریی لەبارەی بوونی هەوڵێکی فرۆشتنی مرۆڤ، کە منداڵێک لەلایەن خێزانەکەیەوە دەفرۆشرێت، دەستبەجێ تیمێکی تەکنیکیان پێکهێنا لە دەزگای هەواڵگری عێراقی، دوای هەوڵێکی چڕ تۆمەتبارەکانیان لە ناوچەی کەڕادەی شاری بەغدا دەستگیرکردووە.وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، لەکاتی فرۆشتنی ئەو منداڵە تۆمەتبارەکان دەستگیرکراون، کاتێک ژن و پیاوێک منداڵەکە تەمەنی 5 ساڵانەکەیان بە 10 ملیۆن دینار فرۆشتبوو، بەڵام ئەو کەسانەیان دەستگیرکردووە و رێکاری یاساییان لەبەرامبەر گیراوەتەبەر.