یەکێتی پیاوانی کوردستان ئاماری توندوتیژییەکانی بۆ ساڵی ٢٠٢٠ بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لە ساڵی رابردوودا و لە هەرێمی کوردستان، ٢٠ حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی و دەروونی لەلایەن ژنانەوە بۆسەر پیاوان تۆمارکراوە. ئەمڕۆ شەممە، یەکێتی پیاوانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا ئاماژەی بەوەشکرد، لە ساڵی رابردوودا و لە هەرێمی کوردستان، ٥٥٣ سکاڵا لەلایەن پیاوانەوە دژ بە ژنان تۆمارکراوە. باسی لەوەشکرد، ٩١ حاڵەتی کوشتن و خۆکوشتنی پیاوان تۆمارکراوە و هاوکات، ٥٧ حاڵەتی خیانەتی هاوسەریی هەبووە.
وەزیری تەندروستی تورکیا ڕایگەیاند، ١٥ تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون کە ھەڵگری ڤایرۆسە نوێیەکەی کۆرۆنان. فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستی تورکیا لە پرێس کۆنفڕانسێکدا ڕایگەیاند، ١٥ تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون کە ھەڵگری ڤایرۆسە نوێیەکەی کۆرۆنان و لە بەریتانیا گەڕاونەتەوە. ئاماژەی بەوەشکرد، بەشێوەیەکی کاتی ھاتوچۆیان لەگەڵ بەریتانیا ڕاگرتووە.
ڕاگەیەندراوێک لە پارێزگای ھەولێرەوە بە داخەوە دوێنێ شەو چەند گەنجێک دوور لە هەموو دابونەریتێکی میواندۆستانەی کۆمەڵگەی کوردستان ، لە شاری هەولێر هێرشیان کردە سەر چەند ئوتومبێلێکی گەشتییارانی شارەکانی بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق کە بۆ بەسەربردنی پشووی سەری ساڵ هاتبوونە هەولێر . هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش، دەمودەست ڕێوشوێنی پێویستیان گرتەبەر و یازدە کەسیان لەو هێرشبەرانە دەستگیرکرد کە ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.لێرەدا دووپاتی دەکەینەوە کە ڕێگە نادەین، هیچ کەس و لایەنێک، ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان تێک بدات و میواندۆستيی کۆمەڵگەکەمان بشێوێنێ، هەر کەسێک سەرپێچییەکی لەم شێوەیە بکات، لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت. پارێزگای ھەولێر2021/1/1
له‌میانه‌ی به‌ڕێوه‌چونی ئاهه‌نگه‌كانی شه‌وی سه‌ری ساڵی نوێی 2021دا‌و به‌تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن‌و هه‌ڵگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت، هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی شه‌ش تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردو ده‌ستیشیانگرت به‌سه‌ر چه‌ك‌و ئۆتۆمبێله‌كانیاندا. شه‌وی ڕابردو له‌كاتی به‌ڕێوه‌چونی ئاهه‌نگه‌كانی شه‌وی سه‌ری ساڵی نوێ‌دا له‌شه‌قامی سالمی شاری سلێمانی - سه‌ھۆڵه‌كه، سێ تۆمه‌تبار كه ئۆتۆمبێلێكیان پێبوەو ته‌قه‌یان كردووه، ده‌ستبه‌جێ له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ڕزگارییه‌وه ده‌ستگیركران‌و ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر دو چه‌ك له‌جۆری ده‌مانچه‌و ئۆتۆمبێلی تۆمه‌تباره‌كاندا. هه‌ر شه‌وی ڕابردوو له‌سنوری بنكه‌ی پۆلیسی سه‌را سێ تۆمه‌تباری دیكه ده‌ستگیركران كه به‌هه‌مانشێوه ته‌قه‌یان كردبو، له‌كاتی ده‌ستگیركردنیاندا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر چوار چه‌ك (سێ ده‌مانچه‌و كلاشینكۆفێك)و ئۆتۆمبێلی تۆمه‌تباره‌كاندا. له‌ئێستادا هه‌ر شه‌ش تۆمه‌تباره‌كه به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه. به‌ڕێوه‌به‌راه‌یتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كان
ئەمڕۆ ھەینی 2021/1/1، لە گوندی ئەشکەوت سەقای سەر بە پارێزگاری ھەولێر، باوکێک و دوو کوڕ لەسەر کێشەی زەویوزار کوژران پۆلیس گەیشتووەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆلینەوەکان بەردەوامن.
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ڕایگەیاند، لە کاتژمێر 12ی شەو تاوەکو بەرەبەیان، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی سەر بە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر،سەرپەرشتی کاری خاوێنکردنەوەی بازاری گشتی و شەقامەکانی دەوری قەڵای هەولێرو شەقامی ئیسکانیان کرد. بەهۆی جوانی سیما و ژینگەی پاکی شاری هەولێر لە سەرجەم بۆنە تایبەتەکاندا گەشتیارێکی زۆر ڕووی تێدەکەن وێڕای جۆش و خرۆشی دانیشتوانەکەی، هەمیشە تیمەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر چالاکانە گرینگیانداوە بە پاکڕاگرتنی ژینگەی شاری هەولێر بەو ئامانجەی بەردەوام هەولێر وەک پاکترین شاری عێراق بمێنێتەوە، هەر بۆیە لە کۆتا شەوی ساڵی 2020 پاش سەردانیکردنی گەشتیارێکی زۆر بۆ سەنتەری شاری هەولێر، لە کاتژمێر 12ی شەو تاوەکو بەرەبەیان، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی سەر بە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، سەرپەرشتی کاری خاوێنکردنەوەی بازاری گشتی و شەقامەکانی دەوری قەڵای هەولێرو شەقامی ئیسکانیان کرد،تا هاوشاریانمان و گەشتیاران، لە ساڵێکی نوێ و ڕۆژێکی نوێ لەژینگەیەکی خاوێن و تەندروستدا سەردانی ئەو شوێنانە بکەن.ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە. ئەمڕۆ هه‌ینى 1/1/2021، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ ده‌بێت. کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی شه‌ممه 2/1/2021، له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، پاشان بۆ نیمچه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت.
سایتی لوبنان24 لیستی جوانترین 10 ئافرەتی جیهانی لە ساڵی 2021 خستووتەڕوو کە تێیدا بیلا حەدید، وەکو جوانترین هەڵبژێردراوە. بیلا حەدید، نمایشکار 2.سکارلێت جۆهانسن، ئەکتەر 3.مارگۆت رۆبی، ئەکتەری ڕووسی 4.کارا دیلیڤین، ئەکتەر و نمایشکاری بەریتانی 5.ئیمیلیا کراک، ئەکتەری بەریتانی 6. بیۆنسێ، ئەکتەر و گۆرانیبێژی ئەمریکی 7.زوی ساڵدانا، ئەکتەری ئەمریکی 8.کاتی پێری، گۆرانیبێژی ئەمریکی 9.ئاریانا گراندی، ئەکتەر و گۆرانیبێژی ئەمریکی 10.کەیت موس. نمایشکاری بەریتانی
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی یەکەم ڤاکسینی کۆرۆنای بۆ بەکارهێنان پەسندکرد کە ڤاکسینی کۆمپانیاکانی فایزەر و بایۆنتێکە.
ماڵپەڕێکی جیهانی ساڵانە 100 ئافرەت وەکو جوانترین ئافرەتانی جیهان دەستنیشان دەکات و لەناویشیاندا جوانترینیان هەڵدەبژێرێ.ماڵپەڕی TC candler بۆ ئەمساڵ، خانمی شۆخ و شەنگ یایل شیڵیبا وەکو جوانترینی ساڵی 2020 دەستنیشان کرد.یایڵ شیڵبیا کۆهین لە ساڵی 2001 لە ئیسرائیل لەدایکبووە، کاری ئەکتەری و نمایشکاری دەکات و ئەوە سێیەم سالە گۆڤارەکە ناوی دەخاتە نێو لیستی 100 جوانترینەکانی جیهانەوە.
ساڵى تازه له هه‌موو كوردستانييان، له خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان، له گه‌لى عێراق و نوێنه‌رانى وڵاتان و هاوپه‌يمانان له كوردستان و عێراق، هه‌روه‌ها له جيهان پيرۆز ده‌كه‌م، هيوادارم له ساڵى تازه‌دا كوردستان، عێراق و ته‌واوى مرۆڤايه‌تى، ناخۆشى و سه‌ختييه‌كانى ساڵى ڕابردوو، په‌تاى كۆڤيد _ 19 و لێكه‌وته‌كانى جێبهێڵن و ساڵێكى پڕ له ئارامى، خۆشى و سه‌قامگيرى به‌ڕێ بكه‌ن و ژيان ئاسايى ببێته‌وه.ساڵى ڕابردوو هه‌رێمى كوردستانيش وه‌ك هه‌موو جيهان كه‌وته به‌ر لێكه‌وته سه‌خته‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤايرۆسى كۆرۆنا، دۆخێكى نه‌خوازراوى ته‌ندروستى، دارايى و ئابووريى سه‌خت، به‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى گرت كه له هه‌موو ڕوويه‌كه‌وه بارقورسييه‌كى زۆرى خسته سه‌ر شانى هاووڵاتييان. به سه‌دان خانه‌واده‌ى كوردستان به‌هۆى په‌تاوه ئازيزان و خۆشه‌ويستانيان له ده‌ست دا، سه‌ره‌خۆشييان لێده‌كه‌م و هاوخه‌ميانم.به‌رله كۆتاييى ساڵى 2020، لە پەرلەمانی عێراق هەڵسوكەوتی هێزە سیاسییە سه‌ره‌كييه‌كانى عێراق لەگەڵ هەرێمی كوردستان زۆر سته‌مكارانه بوو. سیاسەتێكی پڕ لە دژایەتیكردنی هەرێمی كوردستان بوو به ئامانجى پەكخستنی خزمەتگوزارییەكان و برسیكردنی خەڵكی هەرێمی كوردستان. له یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایيدا، هه‌موو هه‌وڵێكيان دا و به ناوى ياساوه فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانیان بە هەموو شێوەیەك لە مووچه و شايسته دارايييه‌كان بێبەش كرد.ئەمە دژى گیانی هاوچارەنووسی و پێكەوەژیانه و هەستنەكردنە بە هیچ بەرپرسیاريه‌تییەك بەرامبەر به بەشێكی فەرمانبەرانی دەوڵەتی عێراق. به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق و حكوومەتى فیدراڵ و هەموو دەزگا فەرمییەكانی دەوڵەتی عێراق، نەدەبووایە ئەو نادادپەروەرییە بەرامبەر به فەرمانبەران و مووچەخۆران و خەڵكی هەرێمی كوردستان قبووڵ بكەن. حكوومه‌تى عێراق ده‌بێ شايسته دارايييه‌كانى ساڵى 2020ى هه‌رێمى كوردستان به‌پێى ڕێككه‌وتنه‌كانى پێشوو قه‌ره‌بوو بكاته‌وه، هه‌وره‌ها چاوه‌ڕێين نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان، كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و هاوبه‌شانمان ڕۆڵى خۆيان له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كاندا بگێڕن.پشوودرێژيی شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و مانەوە بۆ زياتر له دوو هه‌فته لە بەغدا و نه‌هێشتنى هيچ به‌هانه‌يه‌ك بۆ ڕێكنه‌كه‌وتن، ئەوپەڕی نیازپاكی و ئامادەیيی هەرێمی كوردستانه بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا وەڵامێكی باش و كرده‌يى لەلایەن حكوومەتی فیدراڵى عێراقه‌وه بۆ كەمترین مافە داراییيەكانی هەرێمی كوردستان نييه!ئەوە بە هیچ شێوەیەك ئامادەیی نییە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان، بەڵكو سزادانی خەڵكی كوردستانە كه به هيچ شێوه‌يه‌ك ياسايى و ده‌ستوورى نييه و ته‌نيا بە مەبەست و بڕیاری سیاسی ده‌كرێت. ئاماده‌يى و خواست و ويستمان بۆ گه‌يشتن به چاره‌سه‌ر و ڕێككه‌وتنێكى يه‌كجاره‌كى له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق دووپات ده‌كه‌ينه‌وه كه ماف و شايسته‌كانى گه‌لى كوردستان و سه‌قامگيرى بۆ ته‌واوى عێراق مسۆگه‌ر بكات.لەسەر ئاستی سیاسيی هەرێمی كوردستانيش، بەداخەوە ناكۆكيی سیاسيی نێوان لایەنە سياسييه‌كان بەردەوامە، باری ژیان و دەروونیی خەڵكی كوردستان بە شەڕێكی ئاستنزمى سۆشیاڵ‌میدیا خراپتر كراوە! زۆركردنی ئەو جیاوازییە سیاسیيانە، هێزی سیاسيی هەرێمی كوردستان زۆر لاواز ده‌كات و دەبێتە هۆی پەرتكردنێكی گه‌وره‌ى كۆمەڵگە، ئەوەش سەقامگیريی كۆمەڵایەتی و ئاسایش لە هەرێمی كوردستان تێك دەدات و پێویستە بە زووترین كات ڕابگیرێت.ئه‌ركى هەموو هێزە سیاسییەكانی كوردستانه بیر لە پاراستنی مافەكان و قەوارەی ده‌ستوورى و سیاسيی هەرێمی كوردستان و سيستمى فيدراڵى بكەنەوە و پێكه‌وه كارى بۆ بكه‌ن، لەبەرئەوەش دەبێ دەستبەجێ كۆتایی بەو ناكۆكییە سیاسیيانە بهێنرێت و لەسەر چارەسەركردنی كێشەكانمان ڕێكبكەوین، سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانيش وه‌ك هه‌ميشه به هه‌موو شێوه‌يه‌ك هاوكار و پشتيوان ده‌بێت.وێڕاى ده‌ربڕينى ئه‌وپه‌ڕى سوپاس و ڕێز و پێزانينمان بۆ تێگه‌يشتن و به‌رگه‌گرتن و خۆڕاگريى هاووڵاتييانى كوردستان، سوپاسى پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و ته‌واوى هێزه ئه‌منييه‌كان ده‌كه‌م كه پارێزه‌رى كوردستانن، هه‌روه‌ها سوپاسى پزيشكان و په‌رستاران و ته‌واوى كارمه‌ندانى كه‌رتى ته‌ندروستى ده‌كه‌م كه له ڕيزى پێشه‌وه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤايرۆسى كۆرۆنادا بوون.هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه به فاكته‌رێكى ئارامى و سه‌قامگيرى له عێراق و ناوچه‌كه ده‌مێنێته‌وه. له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش، په‌ره به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و جيهان ده‌دات. له هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هاوپه‌يمانان و هاوبه‌شانمان به‌رده‌وام ده‌بێت كه هێشتا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان پێويستيمان به به‌رده‌واميى ئه‌رك و پشتيوانييانه.پێكه‌وه به يه‌كڕيزى و يه‌كهه‌ڵوێستى ده‌توانين به‌سه‌ر هه‌موو سه‌ختى و قه‌يرانه‌كاندا سه‌ر بكه‌وين، شوێن و پێگه‌يه‌كى باشتر له عێراق، ناوچه‌كه و جيهان بگرين و ڕه‌وڕه‌وه‌ى په‌ره‌پێدان و پێشكه‌وتن له وڵاته‌كه‌مان بخه‌ينه‌وه گه‌ڕ. هه‌موومان له كوردستان به ته‌بايى، لێبورده‌يى و يه‌كترقبووڵكردن، به ئومێده‌وه به‌ره‌و ئاينده‌يه‌كى ڕووناك هه‌نگاو ده‌نێين.ساڵى تازه له هه‌مووان پيرۆز بێت، هيواى ساڵێكى پڕ له خۆشى و سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌مووان ده‌خوازم.نێچيرڤان بارزانىسه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان31/12/2020
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی سەری ساڵی نوێ بڵاوکردەوە و دەڵێت، "ئێستا کە له‌سه‌ر بودجه‌ی 2021 له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق گه‌یشتووینه‌ته رێککەوتن، هیوادارم رێککەوتنەکە وەکو خۆی جێبەجێبکرێت و لایەنە سیاسییەکانی عێراق چیدی رێگە نەدەن ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان بکرێتە کارتێکی فشاری سیاسی لە دژی خەڵکی مافخوراوی کوردستان." دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی بەبۆنەی ساڵی نوێی زایینی 2021* بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی 2021 ، گەرمترین پیرۆزبایی لە هاونیشتمانیانی کوردستان بەگشتی و پێشمەرگە قارەمانەکان و بنەماڵە و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان بە تایبەتی دەکەم . هیوادارم ساڵێکی پڕ لە کامەرانیی و ئاشتی و ئارامیی و کۆتایی هاتنی نەهامەتی و قەیرانەکان بێت لە کوردستان و عێراق و جیهاندا. کوردستانییانی خۆشەویست : لەکاتێکدا پێ دەنێینە ساڵی نوێوه، هەرێمی کوردستان و جیهان به‌گشتی، ساڵێكی زۆر سه‌ختی به‌ڕێكرد، ئەویش بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا و لێکەوتە ئابوورییە سەختەکانی و نەناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە لایەن کاربەدەستانی حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا ، کە لە ئەنجامدا قەیران ودۆخێکی دارایی سەخت و بارگرانییەکی زۆر لە سەر هاونیشتمانیانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان دروستبوو ، ئێستا کە له‌سه‌ر بودجه‌ی 2021 له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق گه‌یشتووینه‌ته رێککەوتن. هیوادارم ڕێککەوتنەکە وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت و لایەنە سیاسییەکانی عێراق، چیتر رێگە نەدەن ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان، بکرێتە کارتێکی فشاری سیاسی لە دژی خەڵکی مافخوراوی کوردستان . دووپاتیشی دەکەینەوە کە ئێمە هەرگیز دەستبەرداری مافە دەستوورییەکانمان نابین. گەلی کوردستان خاوەن پرسێکی نەتەوەیی و نیشتمانییە و قوربانییەکی زۆری لەم پێناوە داوە و قەوارەی هەرێمی کوردستان، بەرهەمی خەبات و تێکۆشانی سەدان هەزار شەهیدە و پێویستە بە هەموومان داکۆکی لێ بکەین و بیپارێزین ، چونکە کەرامەت و سەربەرزی خەڵکی کوردستان، بەندە بە هەبوون و بەهێزبوونی ناسنامەی نیشتمانیی و نەتەوەییمان و ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەکانمان. داوا لە هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان و خەڵکی خۆڕاگری کوردستان دەکەم، هەموو جیاوازیی و ناکۆکییەک بەلاوەبنێن و بەرگری لە خاک و قەوارەی فيدراڵی هەرێمی کوردستان و دەسکەوتەکان بکەن و یەکگرتووانە، ڕووبەڕووی هەموو هەڕەشەکان ببنەوە و داکۆکی لە مافە ڕەوا و دەستوورییەکانیان بکەن . دڵنیام بە یەکڕیزی و یەکگرتوویی، دەتوانین هەموو قەیران و ئاستەنگەکان تێپەڕینین. لێرەدا جەخت لە هەوڵە بەردەوامەکانمان بۆ درێژەدان بە چاکسازی و باشترکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و سەروەری یاسا و دادپەروەریی و سەقامگیرکردنی زیاتری ئاسایش و ئارامی دەکەینەوە. ئێمە بە گەشبینی و ئومێدەوە، دەڕوانینە داهاتوو، بەو هیوایەی هەرێمی کوردستان پێ بنێتە قۆناغێکی نوێی گەشەکردن و پڕ دەستکەوت و ئاوەدانی و دووربێت لە هەموو ناخۆشی و دۆخێکی نەخوازراو. ساڵی نوێ لە هەموو لایەک پیرۆز بێت و کوردستانیش هەمیشە ، بەهێزتر و سەرفرازتر و ئاوەدانتر بێت. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان2020/12/31