کوردستان

ژن و پیاوێک لەکاتی فرۆشتنی منداڵێکیاندا دەستگیرکران

02-01-2021
ژن و پیاوێک لەکاتی فرۆشتنی منداڵێکیاندا دەستگیرکران
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لە بەغدای پایتەختی عێراق ژن و پیاوێک لە کاتی فرۆشتنی منداڵێکیاندا دەستگیرکران.
ئەمڕۆ شەممە 2/1/2020 وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکیدا ڕایگەیاند، ژن و پێاوێکیان لە کاتی فرۆشتنی منداڵە 5 ساڵانەکەیاندا دەستگیرکردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای وەرگرتنی زانیاری هەواڵگریی لەبارەی بوونی هەوڵێکی فرۆشتنی مرۆڤ، کە منداڵێک لەلایەن خێزانەکەیەوە دەفرۆشرێت، دەستبەجێ تیمێکی تەکنیکیان پێکهێنا لە دەزگای هەواڵگری عێراقی، دوای هەوڵێکی چڕ تۆمەتبارەکانیان لە ناوچەی کەڕادەی شاری بەغدا دەستگیرکردووە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، لەکاتی فرۆشتنی ئەو منداڵە تۆمەتبارەکان دەستگیرکراون، کاتێک ژن و پیاوێک منداڵەکە تەمەنی 5 ساڵانەکەیان بە 10 ملیۆن دینار فرۆشتبوو، بەڵام ئەو کەسانەیان دەستگیرکردووە و رێکاری یاساییان لەبەرامبەر گیراوەتەبەر.