کوردستان

تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە ئۆتۆمبێلێکی دزیبو

02-01-2021
تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە ئۆتۆمبێلێکی دزیبو
قەبارەی نووسین:
A A 21px

مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی پیشەسازی سەر بەبەشی پۆلیسی دەربەندیخان تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە ئۆتۆمبێلێکی دزیبو.
پاش ئەوەی ھاوڵاتییەک لەبنکەی پۆلیسی پیشەسازی سکاڵای تۆمارکرد کە ئۆتۆمبێلەکەی لێ دزراوە، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو توانرا تۆمەتبارەکە بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلە دزراوەکەدا کە تۆمەتبار تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەی گۆڕیبو تابلۆی ڕەشی ساختەی پێوەکردبو.
لەئێستادا تۆمەتبا (ب، ع، م) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٤٦ لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوەو دانی بەتاوانەکەیدا ناوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان