پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە 11 ئۆتۆمبێل و پارچە زەوییەک و 10 هەزار دۆلاری خەڵکی لابووە و وەکو سلێمان هەڵشۆیی مامەڵەی کردووە. پۆلیسی سۆران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دوێنێ یەکشەممە، لەسەر فەرمانی دادوەر کەسێک دەستگیرکراوە کە مامەڵەی گوماناوی کردووە و لە فەیسبووک بانگەشەی ئەوەی کردووە کە کاڵاکانیان بە نرخێکی گرانتر دەداتەوە. پۆلیسی سۆران دەشڵێ" بەپێی وتەی تۆمەتبارەکە سەرەتای كاركرنی سێ ئۆتۆمبیلی بەنهێنی وەرگرتووە، دواتر لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك بڵاویکردۆتەوە كە ئەم مامەڵەیە دەكات بۆ ماوەی تەنها دوو هەفتە 8 ئۆتۆمبێلی بەبڕی 10 هەزار دۆلار كارتی مۆباییلی وەرگرتووە بەرامبەر ئەوەی كە بۆماوەیەكی دیاریكراو بەپارەیەكی زیاتر بۆ خاوەنەكەی بگەڕێنێتەوە، بڕی ئەو شتانەی کە وەریگرتووە لەماوەی 15 ڕۆژ 11 ئۆتۆمبێل، 4 مۆبایل، پارچە زەوییەک و بایی 100000$ دۆلار كارت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر ڕایگەیاند، گرووپێکی سێ کەسی کە بازرگانی ماددەی هۆشبەربوون دەستگیرکراون.لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە" دوای چاودێریکردنی گرووپێکی بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان، ئەمڕۆ ڕێککەوتی 4.1.2021 لەلایەن بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سۆرانەوە توانرا دەستبگیرێت بەسەر 2کگم ماددەی هۆشبەر لە جۆری شیشە. هەروەها سێ تۆمەتباریش کە خەڵکی پشدەرن بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، وەزیری دارایی مووچەی زیاتر لە 10 هەزار مووچەخۆری نا یاسایی بڕیوە. وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێ: پاڵپشت بە یاسای چاكسازی ژمارە (2) ساڵی (2020) و پەیڕەوی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی لە مووچە و دەرماڵە و ئیمتیازاتەكان و خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان بڕیاردرا بە: ڕاگرتنی مووچە و خانەنشینی (10609) مووچە خۆر كە لە سیستەمی بایۆمەتری دووجار یان زیاتر تۆماركراوە وەك لە خشتەی خوارەوە هاتووە كە ژمارەیان (21588) دۆسیەیە بە نایاسایی مووچە وەردەگرن.هەر مووچەخۆرێك لەم بڕیارە زەرەرمەندبێت دەتوانێت لە ماوەیەكی دیاریكراودا لەڕێگەی لایەنی پەیوەندیدار یان فەرمانگەكەی تانە لە بڕیارەكە بدات.
نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت 53 دۆلاری تێپەڕاند، هۆکارەکەشی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئۆپێکە. ڕێکخراوی ئۆپێک ڕایگەیاندبوو، بەرهەمهێنانی ڤاکسین هیوایەکی دروستکردووە بۆ زیادکردنی ئەو نەوتەی رۆژانە دەخرێتە بازاڕەکانەوە. بەپێی دوایین هەواڵی سایتی بلومبێرگ بۆ نرخی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت 53.1 دۆلارە و نەوتی تێکساسیش 49.59 دۆلارە.
کاتژمێر11ی سەر لەبەیانی ئەمرۆ لەسەر شەقامی 120مەتری لای گوندی رەشکین پێکدادانێک روویدا لەنێوان 3ئوتومبیل لە جۆرەکانی پیکاب مازدا، بی ئێم و نیسان ئالتیما.فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، لە ئەنجامی رووداوەکەدا دووکەس کە شوفێری نیسان و پیکابەکە بوون بریندار بوون و زیانێکی زۆری ماددیش بە ئوتومبێلەکان و رێگاوبانەکە کەوتووە.دەشڵێ" رووداوەکە کاتێک روویداوە کە نیسان ئالتێما بە خێراییەک کەپێشبینی دەکرێت بەسەرو 160کم لەکاتژمێرێک تەنگی بەبی ئێم هەلچنی بێت بۆئەوەی رێگای بۆ بکاتەوە، لەبەر ئەوەی پیکاب مازدا لەپێش بی ئێمەکەوە بووە بۆیە بی ئێم پێ ی نەکراوە لەوە خێراتر بروات، بۆیە بەناچاری رێگای بۆ کردبۆوە بۆ ئەوەی لێی رەتبێت، لەکاتی رەتبوونەکە خێراییە زۆرەکە هۆکاربووە بۆ ئەوەی نیسان بگاتە سەر پیکاب، بێ ئەوەی کات ومەودای پێویستی لەبەر دەست بێت بۆ لادان یان کەمکردنەوەی خێراییبۆیە بەهێزێکی زۆرەوە خۆی پیاکێشابو وە پیکابیش بەهۆی زەبری پیاکێشانەکە خۆی کێشابوبە بی ئێمەکە وەلەدواییش لەشەقام دەرچووبووتاکو بن پەرژینی 120مەتری رۆیشتبوو.
پۆلیسی بەغدا ڕایگەیاند، باوکێکیان بە تۆمەتی سەربڕینی کچە تەمەن سێ ساڵانەکەی دەستگیر کردووە.پۆلیسی فریاکەوتنی بەغدا لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێ "باوکێکیان دەستگیرکردووە کە منداڵە تەمەن سێ ساڵانەکەی خۆی کە کچە، سەربڕیوە".پۆلیسی بەغدا دەشڵێ" تۆمەتبارەکە ڕەوانەی دادگا کراوە بۆ حوکمدان لەسەر تۆمەتەکەی".
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان وەڵامی پۆستێکی عەدنان عوسمان، وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان دەداتەوە کە گوتبووی" هیچ بڕگهیهک له ڕێکهوتنی نێوان پارتی و گۆڕان جێبهجێ نهکراوه و کاتی موراجەعەیە بە رێککەوتنەکەماندا لەگەڵ پارتی".ئومێد خۆشناو دەڵێ" ئهگهر بۆ ئێوه کاتی مراجهعه بێت بۆ ئێمه دههێنده". دەقی وەڵامەکەی ئومێد خۆشناو بهڵێ کاک عهدنان عوسمان، کاتی موراجهعهیهو درهنگیشه.ئومێد خۆشناو سەرۆكی فراكسیۆنی پارتیبهڕێز عهدنان عوسمان سکرتێری جڤاتی نیشتمانی بزوتنهوهی گۆڕان، دهڵێ هیچ بڕگهیهک له ڕێکهوتنی نێوان پارتی و گۆڕان جێبهجێ نهکراوه، کاک عهدنان وادهزانێ تهواوی ڕێکهوتنهکه داخوازی گۆڕان بووە!.ئهرێ بێزهحمهت ئهوهی بووه ڕێکهوتنی نێوان دوو هێزبووه، یان پێشکهشکردنی یاداشت و داواکاری گۆڕان بووه بۆ پارتی؟.بێشک کاک عهدنان و ڕای گشتی و ههموولایهک دهزانن ڕێکهوتنی نێوان ههردوولا، خواست و ئامانجی ههردوولا بووه، پارتیش ئهو هێزه نییه به ئاسانی پهژیوان ببێتهوهو خودانی واژووی خۆیهتی و تا سهر ئێسک ڕاستگۆو پیداگیری ههر ڕێکهوتنێکه لهگهڵ ههر لایهکی بکات.ئهرێ کاک عهدنان نازی چیمان بەسهروە دهکهن که دهڵێن کاتی مراجهعهیه؟.ئهگهر بۆ ئێوه کاتی مراجهعه بێت بۆ ئێمه دههێنده.بهڕێز…. ئێمه ڕێکهوتبووین تیمی حکومهت و پهرلهمان یهک تیم بن، یان ڕێکهوتبووین تیمی حکومهت ڕازی و تیمی پهرلهمانیش ناڕازی و بهیانیان له حکومهت و شهوانیش ئۆپۆزسیۆن؟.ئهرێ ئێمه ڕێکهوتبووین گۆڕان فراکسیۆنێکی ١٢ کورسی بێت یان پێنج شهش کورسی؟.ئهرێ جارێک به فراکسیۆنی خۆتان ووت، ئێمه بهرپرسین و له دهسهڵاتین و دهبێ گوزارشت له بهرپرسیاریهتی بکهن و ڕا نهکهن؟.ئهرێ ئێمه ڕێکهوتبووین ڕێکهوتنی کوردستان ڕهنگدانهوهی لهسهر ههڵوێستی فراکسیۆنهکان له بهغداش ههبێ، یان ڕێکهوتبووین، فراکسیۆنی بهغداتان خۆشتان نهزانن له چ سهنگهرێکن؟.ئهرێ ڕێکهوتبووین تهنها پۆست وهربگرن و بهرپرسیش نهبن، یا ڕێکهوتبووین شانی بدهینه بهرو چاکسازی بکهین و بهرپرس بین؟.بۆیه ئێمهش دهڵێین، ئهوه گهز ئهوهش مقهس فهرموو با مراجهعهبکهین، نهک جارێک ده جار پێویسته مراجهعه بکهین….
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتارانی کردووە بۆ دانیشتن لە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو.لە بانگهێشتنامەکەدا هاتووە" بە پشتبەستن بە حوکمی بڕگەی (یەکەم) لە ماددەی 8ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئەندامە بەڕێزەکانی پەرلەمان بکەین بۆ دانیشتنی ژمارە یەکی نائاسایی ساڵی سێیەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان-عێراق، لە کاژێر 11ی پێش نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە رێککەوتی 6.1.2021 بۆ ئەو مەبەستەی لە بەرنامەی کار دیاریکراوە".
نانسی پیڵۆسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا جارێکی دیکە وەک سەرۆکی ئەنجوومەنەکە هەڵبژێردرایەوە.پێڵۆسی کە لە پارتی دیموکراتەکانە، توانی 216 دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا بەدەست بهێنێت، 209 ئەندامیش، بە نەخێر دەنگیاندا.لە ساڵی 2019ـەوە پێڵۆسی وەک سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا هەڵبژێردراوە و یەکەم ئافرەتە لە ئەمەریکا ئەو پۆستەی هەبێت.
ڕاگەیەنراوێک لە پۆلیسی هەولێرەوەلە شەوی ساڵی نوێ ئاژاوەیەك لە پێش (فامیلی مۆڵ) لە شاری هەولێر دروست بوو و چەند كەسێك هێرشیان كردبووە سەر گەشتیاران و سەردانیكارانی ئەو شوێنە و زیانیان بە چەند پاس و ئۆتۆمبێلێك گەیاندبوو، بۆیە لەلایەن هێزەكانی ئاسایش و پۆلیس رێكاری یاساییان لە بەرامبەردا گیرایە بەر و (16) تۆمەتبار بەو هۆیەوە دەستگیر كران و پەڕاویان بۆ رێكخرا و بەپێی ماددەكانی (477) و (413) لە یاسای سزادان، دەستگیر كراون.هەر كەسێك زیانی بەركەوتووە، دەتوانێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بكات تاوەكو رێكاری یاساییان بەرامبەر بگیرێتە بەر.لێرەوەش دڵنیایی دەدەینە هاووڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر، كە هەر كەسێك تاوان ئەنجام بدات، لە یاسا دەربازی نابێت و بە شەونخونیی هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر وھێزە ئەمنییەكانی تری شاری هەولێر، رووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتى کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، کارەبا 8-9 کاتژمێر کەمبووەتەوە و بۆ باشتربوونیشی داوای هاوکاریی لە هاووڵاتییان دەکات. دەقی ڕاگەیەنراوەکە ئاشکرایە لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان و دابەزینی پلەکانی گەرما و بەرزبوونەوەی خواست لەسەر بەکارهێنانی بەشێوەیەک کە گەیشتوتە زیاتر لە ۲٤٠٠ مێگاوات تەنیا لە پارێزگای سلێمانی و پێشبینی بەرزبوونەوەی زیاتری خواستیش دەکەین و بەوهۆیەوە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا لە ناو شارى سلێمانى بۆ (۸ بۆ ۹) کاتژمێر کەمبوەتەوە ، ئەمە هاوکاتە لەگەڵ هەوڵەکانی وەزارەتی کارەبا بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا کە لەمساڵدا گەیشتە ۳۸٠٠ مگاوات بۆ هەموو هەرێم، بەڵام بەداخەوە دابەشنەکردنی نەوتی سپى بەسەر هاوڵاتیاندا و بەکارهێنانی کارەبا لەبری سووتەمەنی، خواستی لەسەر کارەبا زۆر زیادکردوە، جگە لەوەی کە بەشێک لە فیدەرەکان ئۆڤەرلۆدە و هەندێک گەڕەک سەرە محەویلەی بۆ دانراوە، کە (۲٤) کاتژمێر کارەبای نیشتیمانیان نابێت.هاوکات بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی کارەبای سلێمانی کە بەرپرسیاری سەرەکییە لە دابەشکردنی کارەبا بەسەر فیدەر ەکاندا کە (٦٠٠) فیدەرە، هەوڵ دەدەدات کە جۆرێک لە دادپەوەری هەبێت لە بێدانی کارەبا بەسەر گشت گەڕەک و شارو شارۆچکەکان .لێرەوە داوا لە هاوڵاتیان دەکەین کە هاوکارمان، دڵنیابن کە کەمبوونەوەی کارەبای پەیوەندی بە بەرزبونەوەی خواستەوە هەیە ، هەوڵی تەواو دەدەین کە ئەو بڕەکارەبایەی هەیە، بە دادپەوەری دابەشی بکەین، دووبارەشی دەکەینەوە کە هاوکاری هاوڵاتیان یارمەتیدەردەبێت بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە.راگەیاندنیبەڕێوەبەرایەتی گشتى کارەبای سلێمانی3/1/2021
فازڵ حاجی، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، ئەو ئوتومبێلەی کەدەستکاری تابلۆی کردبو وەلە600909 کردبوی بە 900909 کەلەجۆری کیا سپۆرتاج بو ئەمرۆ بەفەرمانی بەرێز بەرێوەبەری هاتووچۆی هەولێر دەستی بەسەر داگیرا.