جیهان

ملیاردێرێکی بەناوبانگ بێسەروشوێن دەکرێت

03-01-2021
ملیاردێرێکی بەناوبانگ بێسەروشوێن دەکرێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

جاک ما، ملیاردێر و دامەزرێنەری کۆمپانیای عەلی بابا بۆ بازرگانی ئەلیکترۆنی بێسەروشوێن بووە، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە رەخنەی لە سیستمی چین گرت.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ڕایگەیاند، جاک ما، پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ سیستەمی شیوعی چینی هەبوو، بەڵام ئێستا بەهۆی ڕەخنەکانی لە سیستەمی وڵاتەکە و بانکەکانی سەر بەدەوڵەت حکومەتی چین دژی وەستاوەتەوە.

سامانەکەی جاک ما لە مانگی تەممووزی 2020 دا 48.2 ملیار دۆلار بوو، کە بە دووەم دەوڵەمەندترین کەس لە چین هەژمار دەکرێت، لە کۆتاییەکانی مانگی ئۆکتۆبەری 2020ەوە دەرنەکەوتووە و چارەنووسی نادیارە.