ئایەتوڵڵایەکی شیعەی ئێران کە ماوەیەکە لە دەرەوەی ئەو وڵاتە دەژی فتوایەک دژی ئاخوندەکانی ئێران دەردەکات و دەڵێت بەرەنگاریان دەبمەوە. ئایەتوڵڵا مەحموود ئەمجەدی، یەکێک لە مامۆستایانی ناوەندەی زانستیی ئایینی قوم، کە ماوەیەکە لە فەڕەنسا دەژی داوای ڕاپەڕین لە دژی ئاخوندەکانی ئێران دەکات و دەڵێ: زۆر ڕاشکاوانە بە جیهادی ئەکبەر، شەڕ بۆ بەدەستهێنانی ماف و بە گژداچوونەوەی زوڵم و زۆرداریی شۆڕش بکەم و بەرەنگاریی ئاخوندە ستەمکارەکانی ئێران ببمەوە، دژی ئەو ناوەندە گەندەڵە و هەموو مەندیل بەسەرە بێدین وبێ ویژدانەکان شەڕ دەکەم و چی دەبێ با ببێ. دەشڵێ: مەرگ و نەمان بۆ ئەوانەی دژی خوا و خەڵکن.
ھونەرمەندی ناوداری میسری، مریەم فارس، وێنەی دووەم منداڵی خۆیی بڵاوکردەوە کە کوڕە و تەمەنی دوو ھەفتەیە.مریەم فارس، ھونەرمەند و سەماکاری میسری، ساڵی ١٩٨٣ لەدایکبووە، ھاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێکی بیانیدا کردووە و تا ئێستا رووخساری ھاوسەرەکەی پیشانی فانەکانی نەداوە.ئەمە دووەم منداڵی فارسە و لە کەرەنتینەدا دووگیان بووە و تا ئێستاش ناوبراو کەرەنتینەی نەشکاندووە.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبووەوە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 53.63 دۆلار نرخی یەك بەرمیل نەوتی ئەمریکیش بە 50.08 دۆلار
ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، لەدرێژەی هەوڵەکانی هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ، بۆ ڕێگرکردن لەبڵاوکردنەوەی ماددەی هۆشبەرو کڕین و فرۆشتن پێوەی لەماوەی( ۳۰) ڕۆژی ڕابردودا چوار کەس دەستگیرکراون . تۆمەتبارەکان یەکێکیان ژنە دانیشتوی بازیانە ، سیانەکەی تریش لەڕەگەزی نێرن و دوانیان دانیشتوی چەمچەماڵە ، ئەویتریشیان دانیشتوی کەرکوکە سەبارەت بەجۆری ماددەکان حەبی ترامادۆڵ و کریستاڵن سەرجەم تۆمەتبارەکان بەبڕیاری بەڕێز دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ بەپێی ماددەی (۱٤ )ی هۆشبەر راگیراون
دوای ئەوەی گرێبەستی کۆمپانیاکانی کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک لە سنووری شارەوانی هەولێر کۆتاییهات و چەند کۆمپانیایەکی دیکە شوێنی کۆمپانیاکانی پێشوویان گرتەوە، بەهۆی دەستپێکی سەرەتای دەستاودەستکردنی کارەکان لە هەندێک گەڕەک و کۆڵان گلەیی لە دواکەوتنی کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک کرا.شارەوانی هەولێر ڕایگەیاند، زۆر بەخێرایی کێشەکان چارەسەر کران و زبڵی سەرجەم گەڕەک و کۆڵانەکانی شار کۆکرانەوە. داوا لە هاووڵاتیان دەکات پەیوەندی بکەن " لێرەوە داوا لە هاونیشتیمانیان دەکەین لە هەر شوێنێک کێشەی کۆنەکردنەوەی زبڵ و خاشاک هەبوو دەتوانن پەیوەندی بە ژمارەی مۆبایلی بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی بکەن بۆ کۆکردنەوەی زبڵەکانیان ( 07511624550 (".
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی تایبەت بە کۆرۆنا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، 107 تووشبووی نوێ تۆمارکران و 6 تووشبووش مردن. ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٣١٤) ١. پشکنین: (٢٩٣٢ پشکنینی نوێ)• (١١١٥) هەولێر• (٥٥٩) سلێمانی• (١١٩٥) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (٣٤) گەرمیان• (٢٩) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: (١٠٧ تووشبووی نوێ)• (٢١) هەولێر• (٣٢) سلێمانی• (٥٠) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (٢) گەرمیان• (٢) ڕاپەڕین•٣. چاکبوون: (٩٨٢ چاکبوون)• (٣٣٤) هەولێر• (١٧٥) سلێمانی• (٣٨٢) دهۆك• (٢) هەڵەبجە• (٣٧) گەرمیان• (٥٢) ڕاپەڕین•٤. مردن: (٦ مردن)• (٢) هەولێر• (٠) سلێمانی• (٤) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (٠) گەرمیان• (٠) ڕاپەڕین ئاماری گشتی:کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ٩٥٧٤٥٠ (٣٣٤٠٣٠ هەولێر، ٢٠٥٢٧٧ سلێمانی، ٤١٠٨٢٦ دهۆك، ٧٣١٧ هەڵەبجە)تووشبوون ١٠٣٨٧١ (٣٦٣٨٠ هەولێر، ٣٠٠١٥ سلێمانی، ٣٤٣٧٨ دهۆك، ٣٠٩٨ هەڵەبجە)چاکبوون ٧٥١١٨ (٢٦٨٠٤ هەولێر، ٢١٦١٤ سلێمانی، ٢٣٧٥٠ دهۆك، ٢٩٥٠ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ٢٥٣٥٠ (٨٦٦٤ هەولێر، ٦٧٤٣ سلێمانی، ٩٩٣٨ دهۆك، ٥ هەڵەبجە)مردن ٣٤٠٣ (٩١٢ هەولێر، ١٦٥٨ سلێمانی، ٦٩٠ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە 2021/1/6 لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەوامی فەرمی ئاساییە و پشوو نییە.ڕۆژی 6-1 ساڵیادی دەمەزراندنی سوپای عێراقە، بەو بۆنەیەوەی لە عێراق کراوەتە پشوو.
22 پەرلەمانتاری کوردستان یاداشتێکیان ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کرد بۆ ئەوەی پرسی مووچە بخرێتە ناو خشتەی کارەوە، بەڵام پێشنیازەکەیان ڕەتکرایەوە.بە گوێرەی زانیارییەکانی باڵکێش. ئەمڕۆ پەرلەمانتارەکان پێشنیازەکەیان رادەستی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە، بەڵام رەتکراوەتەوە و دەستکاری خشتەی کار نەکراوە.بڕیارە سبەی چوارشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بکات و تێیدا دەنگ لەسەر کاندیدی وەزیری سامانە سروشتیەکان و بەکرێدانی ماڵ و موڵکی دەوڵەت بدات.
یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران تۆمارکرا.وەزیری تەندروستی ئێران ڕایگەیاند، تووشبووەکە هاوڵاتیەکی ئێرانییە و لە بەریتانیا گەڕاوەتەوە و ئێستا کەرەنتین کراوە.هەفتەی رابردووش وەزیری تەندروستی تورکیا تووشبوونی 15 کەسی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند کە ئەوانیش لە بەریتانیا گەڕابوونەوە.
بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل، دوای ئاگاداركردنەوەیان لە حاڵەتێكی دزینی ئۆتۆمبێلێك لە جۆری (ئۆمێگا) ژمارە (فحص نینوی) لە گەڕەكی ئازادی، دەمودەست دەستیان بە لێكۆڵینەوەیەكی چڕ كرد و توانییان چوار تۆمەتبار بە ناوەكانی (ع.ع.ع) و (س.س.س) و (خ.ص.ش) و (س.م.ح)، بە تۆمەتی ئەنجامدانی ئەم تاوانە دەستگیر بكەن.تۆمەتبارانی ئاماژەپێكراو، كە لە كاتی دەستگیركردنیاندا دەست گیرا بەسەر چوار دەمانچە و بڕێك ماددەی هۆشبەر لە جۆری كریستاڵ و کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان، دانیان نا بە تاوانەكەیاندا، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەكانی (446) و (14)ی هۆشبەرەكان، راِگیران و ئۆتۆمبێلەكەش دەستی بەسەردا گیرا.
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایگەیاند، هاووڵاتییان ئاگاداردەکەین بەهۆی بڕانی کارەبا لەهێڵی دووی ئاوی دوکان سلێمانی، زۆربەی گەڕەكەكانی شارەكە و قەزا و ناحیەكانیش بێ ئاو دەبن.روونیشیكردەوە كە بێ ئاوییەكە زۆربەی گەڕەكەكانی ناو شاری سلێمانی و قەزا و ناحیەکانی چەمچەمەڵ و شۆڕش و بازیان و پیرەمەگرون و تەکێ و ئەڵلایی دەگرێتەوە.
چەندە ژینگە دۆستێک دیمەنی ناوچەیەکی شاخاوی کوردستان بڵاودەکەنەوە کە تێیدا جۆرێکی دەگمەنی پڵنگ و چەند گیاندارێکی دیکە دەردەکەون.سۆران ئەحمەد، یەکێک لە ئەندامانى گرووپەکە دەڵێ "ئەم جۆرە پڵنگە بە پڵنگی فارسی یان قەوقازی ناسراوە، گەورەترین ژێرجۆری لیۆپاردە لە جیهاندا. بەراز و بزنی کێوی و سوچەڕ خۆراکی سەرەکی پڵنگن لە کوردستاندا، وەک لە ڤیدیۆکەدا دیارە کەلە هەمان شوێنی پڵنگەکە هاتوچۆ دەکەن". دەشڵێ"ئەم پڵنگە شەلە، دیارە کە یەکێک لە قاچەکانی تەواو نییە، چەندین هۆکار هەن بۆ ئەو حاڵەتە وەک کەوتنە خوارەوە لەکاتی ڕاوکردنی بزنی کێویدا یان لەکاتی ڕاوکردنی بەرازو سوچەڕدا یان هەر هۆکارێکی تر، بۆ ڕاوکەرێکی وەک پڵنگ ئەم حاڵەتە ئاساییە ڕو بدات وە ئەتوانێت لە ماوەیەکی کەمدا بەتەواوەتی چاک ببێتەوە." https://www.youtube.com/watch?v=4YXmfz1mNkY&feature=emb_title