کوردستان

ژنێک و سێ کەسیتر بەتۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

05-01-2021
ژنێک و سێ کەسیتر بەتۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، لەدرێژەی هەوڵەکانی هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ، بۆ ڕێگرکردن لەبڵاوکردنەوەی ماددەی هۆشبەرو کڕین و فرۆشتن پێوەی لەماوەی( ۳۰) ڕۆژی ڕابردودا چوار کەس دەستگیرکراون .

تۆمەتبارەکان یەکێکیان ژنە دانیشتوی بازیانە ، سیانەکەی تریش لەڕەگەزی نێرن و دوانیان دانیشتوی چەمچەماڵە ، ئەویتریشیان دانیشتوی کەرکوکە

سەبارەت بەجۆری ماددەکان حەبی ترامادۆڵ و کریستاڵن

سەرجەم تۆمەتبارەکان بەبڕیاری بەڕێز دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ بەپێی ماددەی (۱٤ )ی هۆشبەر راگیراون