کوردستان

ڤیدیۆ.. پڵنگێکی دەگمەن لە کوردستان دەردەکەوێت

05-01-2021
ڤیدیۆ.. پڵنگێکی دەگمەن لە کوردستان دەردەکەوێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

چەندە ژینگە دۆستێک دیمەنی ناوچەیەکی شاخاوی کوردستان بڵاودەکەنەوە کە تێیدا جۆرێکی دەگمەنی پڵنگ و چەند گیاندارێکی دیکە دەردەکەون.
سۆران ئەحمەد، یەکێک لە ئەندامانى گرووپەکە دەڵێ "ئەم جۆرە پڵنگە بە پڵنگی فارسی یان قەوقازی ناسراوە، گەورەترین ژێرجۆری لیۆپاردە لە جیهاندا. بەراز و بزنی کێوی و سوچەڕ خۆراکی سەرەکی پڵنگن لە کوردستاندا، وەک لە ڤیدیۆکەدا دیارە کەلە هەمان شوێنی پڵنگەکە هاتوچۆ دەکەن".

دەشڵێ"ئەم پڵنگە شەلە، دیارە کە یەکێک لە قاچەکانی تەواو نییە، چەندین هۆکار هەن بۆ ئەو حاڵەتە وەک کەوتنە خوارەوە لەکاتی ڕاوکردنی بزنی کێویدا یان لەکاتی ڕاوکردنی بەرازو سوچەڕدا یان هەر هۆکارێکی تر، بۆ ڕاوکەرێکی وەک پڵنگ ئەم حاڵەتە ئاساییە ڕو بدات وە ئەتوانێت لە ماوەیەکی کەمدا بەتەواوەتی چاک ببێتەوە."

https://www.youtube.com/watch?v=4YXmfz1mNkY&feature=emb_title