کوردستان

یاداشتە پێشنیازی 22 پەرلەمانتارەکە ڕەتکرایەوە

05-01-2021
یاداشتە پێشنیازی 22 پەرلەمانتارەکە ڕەتکرایەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

22 پەرلەمانتاری کوردستان یاداشتێکیان ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کرد بۆ ئەوەی پرسی مووچە بخرێتە ناو خشتەی کارەوە، بەڵام پێشنیازەکەیان ڕەتکرایەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی باڵکێش. ئەمڕۆ پەرلەمانتارەکان پێشنیازەکەیان رادەستی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە، بەڵام رەتکراوەتەوە و دەستکاری خشتەی کار نەکراوە.
بڕیارە سبەی چوارشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بکات و تێیدا دەنگ لەسەر کاندیدی وەزیری سامانە سروشتیەکان و بەکرێدانی ماڵ و موڵکی دەوڵەت بدات.