پێنج گەنج لە جەزائیر کە تەمەنیان لە نێوان ٢٠ بۆ ٣٠ ساڵدا بوو، لەسەر باڵەخانەیەکی پێنج نهۆمییەوە هەوڵی خۆکوشتنیان دا. بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی "روسیا تودەی"، پێنج گەنجی جەزائیری لە ناوچەی برادعی شارۆچکەی شلف چوونەتە سەربانی باڵەخانەیەکی پێنج نهۆمی هەڕەشەی ئەوەیان کردووە کە جلەکانیان دەسوتێنن و خۆیان فڕێدەدەنە خوارەوە. خۆشبەختانە کارمەندانی بەڕێوبەرایەتی پاراستنی بەرژەوەندی مەدەنی بە هاوکاری لایەنی ئەمنی توانیان گەنجەکان لە کارەکەیان پاشگەز بکەنەوە و بەبێ هیچ زیانێک لە باڵەخانەکە بیانهێننە خوارەوە. nrt2
راگەیەندراوێک لە راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە: دەقی ڕاگەیەندراوەکە پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی پێماندراوە لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەرووبونەوەی کۆرۆنا لە رێکكەوتی ١ ی ٣ ی ٢٠٢١، وە لە کۆبوونەوەی ئەمرۆ پێنج شەممە رێککەوتی ٢٥ ی ٣ ی ٢٠٢١، بەرێزان ( وەزیری پەروەردە و بریکاری وەزارەت و بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگاکان ) ، لەبەر زیادبوونی رێژەی تووشبوون ومردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ، ئاماژە بە هەڵسەنگاندنی تەندروستی، بریاردرا : ١- جگە لە قۆناغی ١٢ی ئامادەیی و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە ( حکومی - ناحکومی ) سەرجەم قۆناغەکانی دیکەی خوێندن دەوام تا رێککەوتی ٨ ی ٤ ی ٢٠٢١، تەنها بۆ ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنی بازنەی یەکەم و تاقیکردنەوەکانی (٢٠) نمرەی نوسینەکی لە قوتابخانە حکومییەکان و تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرز لە قوتابخانە ناحکومییەکان دەبێت . پاشان لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای کۆرۆنا هەڵسەنگاندنی نوێ بۆ دۆخی تەندروستی دەکرێتەوە. ٢ - هەموو ئەو قوتابخانە حکومیانەی هەڵسەنگاندنی بازنەی یەکەم و تاقیکردنەوەی(٢٠) نمرەی نووسینەکیان کردووە دەوامیانتا ٨ی ٤ی ٢٠٢١، رادەگیرێت . ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە٢٥ ی ٣ ی ٢٠٢١
بەیانی ئەمڕۆ ھەینی، گرووپی میلیشیایی "ڕەبعەڵڵا"ی سەر بە حەشدی شەعبی مانۆڕێکی سەربازی لە ناوەڕاستی بەغدا ئەنجامدا. لە مانۆڕەکەی ڕەبعەڵڵادا داوای دەرکردنی ھێزەکانی ئەمریکا کرا و ھەروەھا دروشمی "ئێستا کاتی بڕینی گوێی کازمیە"یان بەرزکردبۆوە.
مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە تەقەی لەب اوكی كردبوو هەڵاتبوو .دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو زانیاری گەیشتە هێزەكانی پۆلیس كە كێشەیەك لەماڵێكدا هەیە مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی دەستیان بەلێكۆڵینەوە كردو گەیشتە شوێنی مەبەست دەركەوت كە كوڕێك تەقەی لە باوكی كردووەو هەڵاتووە .پۆلیسی فریاكەوتن گەڕان بەدواداچوونەكانی دەستپێكردو توانرا لەماوەیەكی كەمدا تۆمەتبار دەستگیربكرێت و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر دوو تاپرداكە بە تۆمەتبار بووە .تۆمەتبار (م ، غ ، ك) لەدایكبووی 1988 كە فیشەكێكی بە چەكی جۆری تاپڕ بەباوكییەوە ناوە ، بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لەلایەن بنكەی پۆلیسی ئازادییەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆكراوەتەوە.لەئێستادا باوكی تۆمەتبار بریندارەو لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری پزیشكیدایە . بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی- ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان
قایمقامیەتی چەمچەماڵ هۆشداریی داوەتە سەرجەم پیشەوەر و کڕیارانی ئاسن و دەڵێت، ئاگاداریان دەکەنەوە کە لە سنووری قەزاکەیان ماوەیەکە بە بیانووی ئاسن و فافۆن لە گوندەکانەوە تەلەفۆن دەکرێت بۆ کڕینی ئاسن، دوای سەردانی شوێنەکەش لەلایەن کەسانی "چەتە و رێگرەوە" هەوڵی لێسەندنی پارە و ئۆتۆمبێلی کڕیارەکە دەدرێت. لە راگەیەنراوی قایمقامیەتی چەمچەماڵدا داوا لە دانیشتووانی سنوورەکە کراوە، لەکاتی هەر رووداوێکی لەو شێوەیەدا لە سنووری هەر ناحیەیەک بوون پەیوەندی بە هێزەکانی ناحیە یان بەڕێوەبەری ناحیەوە بکرێت، یاخود دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنەکانی پۆلیسی چەمچەماڵ یان JCC بکەن. قایمقامیەتی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەش کردووە، بۆ ئەو مەبەستە هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش لە هەوڵی دۆزینەوەی ئەو کەسانەدان و رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە. هەروەها دوو ژمارە مۆبایلی JCC لە راگەیێندراوەکەدا دانراون کە بریتین لە (07705047009 و 07501258214) بۆئەوەی خەڵک لەکاتی هەر رووداوێکی لەو شێوەیەدا پەیوەندییان پێوە بکات.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردوودا 516 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 7 کەسیش گیانیان لەدەستداوە. ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەییە لە ماوەی زیاتر لە دوو مانگی رابردوودا. دەقی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٣٩٢)١. پشکنین: (٥١٣٨ پشکنینی نوێ)• (١٧٤٥) هەولێر• (١٦٣١) سلێمانی• (١٤٦٦) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (٢٦٥) گەرمیان• (٣١) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: (٥١٦ تووشبووی نوێ)• (١٧٢) هەولێر• (٢٠٢) سلێمانی• (١٣٧) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (٤) گەرمیان• (١) ڕاپەڕین•٣. چاکبوون: (٢٢٤ چاکبوون)• (٧٩) هەولێر• (٦٤) سلێمانی• (٥٨) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (١١) گەرمیان• (١٢) ڕاپەڕین•٤. مردن: (٧ مردن)• (٤) هەولێر• (١) سلێمانی• (٢) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (٠) گەرمیان• (٠) ڕاپەڕینئاماری گشتی:کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ١٣٣٢٧٠٤ (٤٧٧٨٣٤ هەولێر، ٢٨٥٠٤١ سلێمانی، ٥٦٢١٤٢ دهۆك، ٧٦٨٧ هەڵەبجە)تووشبوون ١١٦٨١١ (٤١١٩٧ هەولێر، ٣٣٧٣١ سلێمانی، ٣٨٧٦٢ دهۆك، ٣١٢١ هەڵەبجە)چاکبوون ١٠٧٤١٨ (٣٧٧٠٠ هەولێر، ٣٠٢٧٩ سلێمانی، ٣٦٤٧٦ دهۆك، ٢٩٦٣ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ٥٧٧٦ (٢٥٢٠ هەولێر، ١٧٢٠ سلێمانی، ١٥٢١ دهۆك، ١٥ هەڵەبجە)مردن ٣٦١٧ (٩٧٧ هەولێر، ١٧٣٢ سلێمانی، ٧٦٥ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).وەزارەتی تەندروستیحکومەتی هەرێمی کوردستان٢٤ی ئازار ٢٠٢١
ئەو کچەی یەکەم رۆژی نەورۆز بە تەقەی خۆشی برینداربو، ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت کۆچی دواییکرد.ئەیجان عەبدولمەلیکی تەمەن 15 ساڵان، لە یەکەم رۆژی نەورۆزدا گولـلەیەک بەر سەری کەوت و بە سەختی برینداربوو، پزیشک ماوەی 72 کاتژمێری بۆ دانابوو، بەڵام نیوەڕۆی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، دامەزراندنی ناوەندی توێژینەوەی (پرۆفیسۆر د.کەمال مەزهەر) بۆ دیراساتی مێژوویی و رۆژهەڵاتناسی لە زانکۆی سلێمانی رادەگەیێنین. پەیامی دکتۆر ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ناخی دڵمەوە هاوخەمی و ماتەمینی خۆم و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕادەگەیەنم بۆ کۆستی گەورەی لەدەستدانی زاناو بیرمەندو مێژونوسی مەزنی گەلەکەمان پرۆفیسۆر د.کەمال مەزهەر، لەدەستدانی ئەم زانا گەورەیە خەسارەتێکی گەورەو قەرەبوونەکراوەیە لە زانست و زانياری و عیلم و مەعریفە.پرۆفیسۆر د.کەمال مەزهەر لە ساڵی (١٩٣٧) لە بنەماڵەیەکی نیشتیمانپەروەر لەگوندی ئاغجەلەری سەر بە پارێزگای کەرکوک چاوی بەدونیا هەڵهێناوەو ساڵی ( ١٩٥٥) قۆناغی ئامادەیی تەواوکردوەو پاشان لە ساڵی (١٩٥٩) لە کۆلێجی پەروەردەی زانکۆی بەغدا، بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لەمێژودا بەدەستهێناوە. لە ساڵی (١٩٦٣) لە یەکێتی سۆڤیەتی ئەوکات بڕوانامەی دکتۆرای پێبەخشراو دواجار لە ساڵی (١٩٦٩) لەهەمان وڵات بڕوانامەی دکتۆرای ناوکی بەدەستهێنا، کە بە بەرزترین بڕوانامەی ئەکادیمی ئەو کاتە ئەژمار دەکرێت.پرۆفیسۆر د.کەمال مەزھەر لە زانکۆی بەغداو زانکۆی موستەنسەرییەو ئینیستیتیوتی لێکۆڵینەوەکانی عەرەبی کاری ئەکادیمی و توێژینەوەی زانستی و وانەبێژی ئەنجام داوەو ئەندامێکی کارای یەکێتی نوسەرانی کوردو ئینیستیتیوتی کورد بوو لە پاریس، سەرپەرشتی تێزی ماستەر و دکتۆرای دەیان توێژەری بواری مێژوی کردوە.بەشی ھەرەزۆری تەمەنی خۆی بۆ بەرگریکردن لە مێژوو و ساغکردنەوەی ناسنامەی گەل و نەتەوەکەی تەرخانکردبوو، لەو بوارەدا سەرباری پێشکەشکردنی دەیان کتێبی مێژویی پڕ بایەخ، سەدان لێکۆڵینەوەو وتاری دانسقەی زانستی و ئەکادیمیشی بەخشیوەتە کتێبخانەی کوردی و سەدان دەستنوسی ناوازەو توژینەوەی رەسەن و دۆکیۆمێنتى گرنگی لەناو تەپوتۆزی رۆژگاردا زیندوکردۆتەوەو وەک چەکێکی کاریگەرو گرنگ بۆ بەرگریکردن لەدۆزی ڕەوای گەلەکەی خستوێتيە بەردەم ئاوێنەی حەقیقەتی مێژوو. بەشێکی زۆری ئەو دۆکیومێنتانە بە هەوڵ و ماندوبونێکی زۆر لە وڵاتانی ئاسیاو ئەوروپاو وڵاتانی دیکەوە دەستەبەری دەکردن و دوبارە دەیخستنەوە بەر هەڵسەنگاندن و مەحەکی ئەکادیمی و بە شێواز و میتۆدی زانستی شرۆڤەی ڕاستییە حاشاهەڵنەگرەکانی دەکرد بۆ ئەوەی میژووی نەتەوەکەمان لە شێواندن و فەوتاندن بپارێزێت.هاوکات پرۆفیسۆر د. کەمال مەزهەر توانایەکی لە ڕادەبەدەری لە زمانەکانی عەرەبی و فارسی و ڕووسی و تورکی و ئینگلیزی هەبوە، ئەمەش پاڵپشتی بوە بۆ ئەوەی دەستی بگاتە هەموو ئەو سەرچاوە زانستیانەی کە بەزمانی جیاجیا دەستەبەر بون و توانی لە خزمەتی دیراساتی مێژوی نەتەوەی کورددا بەکاریان بهێنێت. هاوکات توانایەکی ناوازەی لە وەرگێڕان دا هەبوەو گەلێک تێکستی گرنگی بە زمانی عەرەبی و ڕوسی بۆ بەجێهێشتووین.تێزو تێڕوانینە زانستی و پێشکەوتوخوازەکانی پرۆفیسۆر د.کەمال مەزهەر هەمیشە کاریگەری زۆری لەسەر جوڵانەوەی ئازادیخوازی گەلی کوردستان و گەلانی عێڕاق هەبوەو سەرچاوەی ئیلهامی گەنجانی ئازادیخوازی سەردەمی خۆی بووە.ئەو بەرهەمە ناوازانەی کە پرۆفیسۆر دکتۆر کەمال مەزهەر وەک سەرچاوەی زانستی ڕەسەن بۆی بەجێهێشتوین، پڕاوپڕن لە زانست و زانیاری دەربارەی مێژووی نەتەوەییمان و ڕەنگدانەوەی قۆڵایی زانستی و ڕەنج و ماندوبونی ئەم مرۆڤە مەزنەن.لەدەستدانى د.کەمال مەزهەر خەسارەتێکى یەکجار گەورەو زیانێکى لەقەرەبوکردنەوە نەهاتوە، بەڵام تەنها دەتوانین دڵی خۆمان بەوە بدەینەوە کە ئەم زاتە لە ماوەی ژیانی پڕ شکۆی خۆیدا دەیان خوێندکاری بە ئەمەکی بۆدرێژە پێدان بە ڕێگاو ڕێبازە نیشتیمانی نەتەوەیی و زانست دۆستییەکەی پێگەیاندوە کە مەحاڵە بهێڵن ڕێبازەکەی بەبێ ڕێبوار بمینێتەوە.بە دڵنیاییەوە ئێمە لێرەدا هەرچییەک بنوسین یان هەرچییەک بڵێین دەربارەی ئەم مرۆڤە مەزنە هێشتا دڵۆپێکە لە دەریای زانست و توانا و قوربانیدان و هەڵوێست و بەرهەمەکانی، هەر بۆیە وەک وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی جەخت دەکەینەوە لە پەیام و ئامانجە بەرزەکانی پرۆفیسۆر د.کەمال مەزهەر، و بەڵێنی بەردەوامی ڕێبازەکەی و بەرز ڕاگرتنی مەشخەڵ و پەیامە زانستی و نیشتمانیەکانی دەدەین، هەر لێرەشەوە دامەزراندنی ناوەندی توێژینەوەی (پرۆفیسۆر د.کەمال مەزهەر) بۆ دیراساتی مێژویی و ڕۆژهەڵاتناسی لە زانکۆی سلێمانی ڕادەگەیەنین، بەو هیوایەی ئەم ناوەندە زانستییە ببێتە وێستگەیەک بۆ درێژەپێدانی ڕێبازە زانستییەکەی و لەم ڕێگەیەوە توێژەران و سکۆڵەرەکانی بواری مێژوی کوردو ڕۆژهەڵاتناسی لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بتوانن درێژە بە کاروانی زانستیی مامۆستای کۆچکردو بدەن.دوبارە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی هەمو کەسوکار و هاوڕێیان و دۆستان و مامۆستایان و گۆمەڵگەی ئەکادیمی دەکەین و لەخوای گەورە داوکارین گیانی پاکی مامۆستای کۆچکردومان لە بەھەشتی بەریندا بحەوێنێتەوەو سەبرو ئارامیش بە ماڵبات و کەسوکارو ھەمولایەکمان ببەخشێت. دکتۆر ئارام محمد قادروەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
عەبدولسەلام دۆلەمەری، سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، دەرگاى قوتابخانەکان بەداخراوى دەمێننەوە وپشووى ناوەندەکانى خوێند درێژدەکرێتەوە
دادگای تورکیا سزای زیندانیکردنی هەتاهەتایی بەسەر چیچەک کۆبانی، شەڕڤانی یەپەژەدا سەپاند. ئاژانسی میزۆپۆتامیا بڵاویکردەوە، دوێنی لە دادگای سزا قورسەکان لە شاری روحای باکوری کوردستان، دانیشتنی دادگاییکردنی (دۆزگین تەمۆ) ناسراو بە چیچەک کۆبانی شەڕڤانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەژە)، بەڕێوەچوو. لە دانیشتنەکەدا پارێزەری چیچەک کۆبانی رایگەیاند، چیچيک ئەو کاتەی دەستگیرکراوە چەک و تەقەمەنی پێ نەبووە و ئەو خەڵکی سوریایە و هیچ چالاکییەکی دژی تورکیا ئەنجام نەداوە، بۆیە داوا لە دادگا دەکەن ئازادی بکات. لەئەنجامی دانیشتنەکەدا، دادگا بڕیاریدا سزای زیندانیکردنی هەتا هەتایی، بە تۆمەتی تێکدانی یەک پارچەیی وڵات و یەکییەتی دەوڵەت بەسەر چیچەک کۆبانیدا بسەپێنێت. چیچەک کۆبانی شەڕڤانی یەپەژە رۆژی (21/10/2019) لە کاتی هێرشێکی وڵاتی تورکیا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان، لە گوندی (مشرەفا)ی سەر بە شاری (عەین عیسا) لەلایەن گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیاوە دەستگیرکرا و لەو رۆژەوە لە شاری روحا لە باکوری کوردستان زیندانیکراوە.
محەمەد بن عەبدولرەحمان ئال سانی، وەزیری دەرەوەی قەتەر گەیشتە بەغدا و بڕیارە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە بگاتە هەولێر.بەپێی زانیارییەکان وەزیری دەرەوەی قەتەر لەگەڵ سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە. دواتریش کونسوڵخانەی قەتەر لە هەولێر دەکاتەوە.
چەند ڕۆژێکە لە چەند سایت و پەیجێکی کوردی، هەواڵی ئەوە بڵاوکراوەتەوە کە گوایە مستەفا کازمی تێچووی گەڕاندنەوەی تەرمی مێژوونووسی کورد کەمال مەزهەری گرتۆتە ئەستۆ، بەڵام دوای بەدواداچوونێکی باڵكێش، دەرکەوت ئەو هەواڵە راست نییە.بەپێی زانیارییەکانی باڵكێش، کاتژمێر 9:00ی ئەمشەو، تەرمی مێژوونووسی کورد کەمال مەزهەر دەگاتە فڕۆکەخانەی هەولێر و سبەی لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا مەراسیمێکی ڕێزلێنانی بۆ سازدەکرێت.هەر بەپێی زانیارییەکانی باڵكێش، تێچووی گەڕاندنەوەی تەرم و ڕێوڕەسمەکەش نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان گرتوویەتیە ئەستۆ و هیچ پەیوەندییەکی بە مستەفا کازمییەوە نییە.