کوردستان

کێ خەرجی هێنانەوەی تەرمی کەمال مەزهەری گرتۆتە ئەستۆ؟

23-03-2021
کێ خەرجی هێنانەوەی تەرمی کەمال مەزهەری گرتۆتە ئەستۆ؟
قەبارەی نووسین:
A A 21px

چەند ڕۆژێکە لە چەند سایت و پەیجێکی کوردی، هەواڵی ئەوە بڵاوکراوەتەوە کە گوایە مستەفا کازمی تێچووی گەڕاندنەوەی تەرمی مێژوونووسی کورد کەمال مەزهەری گرتۆتە ئەستۆ، بەڵام دوای بەدواداچوونێکی باڵكێش، دەرکەوت ئەو هەواڵە راست نییە.
بەپێی زانیارییەکانی باڵكێش، کاتژمێر 9:00ی ئەمشەو، تەرمی مێژوونووسی کورد کەمال مەزهەر دەگاتە فڕۆکەخانەی هەولێر و سبەی لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا مەراسیمێکی ڕێزلێنانی بۆ سازدەکرێت.
هەر بەپێی زانیارییەکانی باڵكێش، تێچووی گەڕاندنەوەی تەرم و ڕێوڕەسمەکەش نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان گرتوویەتیە ئەستۆ و هیچ پەیوەندییەکی بە مستەفا کازمییەوە نییە.