نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و ئێستا نرخی 100$ دۆلاری ئەمریکی، بەرانبەر بە 142.400 دیناری عێراقییە.
ڕاگەیەندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٣٩١) ١. پشکنین: (٣٩٧٥ پشکنینی نوێ)• (١١٦٠) هەولێر• (١٠٩٧) سلێمانی• (١٥٦١) دهۆك• (٤) هەڵەبجە• (٦٤) گەرمیان• (٨٩) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: (٤١١ تووشبووی نوێ)• (١٦٥) هەولێر• (١٤٧) سلێمانی• (٩٧) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (٢) گەرمیان• (٠) ڕاپەڕین•٣. چاکبوون: (١٦٦ چاکبوون)• (٦٤) هەولێر• (٥٧) سلێمانی• (٤٤) دهۆك• (١) هەڵەبجە• (٠) گەرمیان• (٠) ڕاپەڕین•٤. مردن: (٤ مردن)• (٢) هەولێر• (١) سلێمانی• (٠) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (١) گەرمیان• (٠) ڕاپەڕین ئاماری گشتی:کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ١٣٢٧٥٦٦ (٤٧٦٠٨٩ هەولێر، ٢٨٣١١٤ سلێمانی، ٥٦٠٦٧٦ دهۆك، ٧٦٨٧ هەڵەبجە)تووشبوون ١١٦٢٩٥ (٤١٠٢٥ هەولێر، ٣٣٥٢٤ سلێمانی، ٣٨٦٢٥ دهۆك، ٣١٢١ هەڵەبجە)چاکبوون ١٠٧١٩٤ (٣٧٦٢١ هەولێر، ٣٠١٩٢ سلێمانی، ٣٦٤١٨ دهۆك، ٢٩٦٣ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ٥٤٩١ (٢٤٣١ هەولێر، ١٦٠١ سلێمانی، ١٤٤٤ دهۆك، ١٥ هەڵەبجە)مردن ٣٦١٠ (٩٧٣ هەولێر، ١٧٣١ سلێمانی، ٧٦٣ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)
دوای زیاتر لە 48 کاتژمێر گەڕان بەدوای تەرمی ئەو گەنجەی کە لە رووباری زێی بچوکدا خنکابوو، دۆزرایەوە. گەنجەکە ناوی عەبدوڵا عەبدولخالقە و خەڵکی هەڵەبجەیە لە نزیک سەیرانگای قەشقۆڵی خنکابوو.
لە ویلایەتێکی ئەمریکا، بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی سووتانی بارهەڵگرێک و رۆیشتنی بە ڕێگادا، دەنگدانەوەی بەدوادا هات و سەرنجی خەڵکی راکێشاوە کە چۆن بەو هەموو ئاگرەوە ڕۆیشتووە.گرتەکە لە شەقامێکی شاری ڤایتڤێل لە ویلایەتی کارۆلینا تۆمارکراوە.پۆلیسێک لەو ناوچەیە ئامادە دەبێت و دەستبەجێ دەگاتە شوێنی ئاگرکەوتنەوەکە، بە ئاگرکوژێنەوەوە بەهاوکاری خەڵکی ناوچەکە پاشماوەی ئەو ئاگرانە دەکوژێننەوە کە بەهۆی ئۆتۆمبێلە سوتاوەکە دروستبووە.بەهۆی رووداوەکەوە هیچ زیانێکی گیانی نەکەوتۆتەوە. https://twitter.com/ChelseaHelms1/status/1371986048348217344?s=20
ئهمڕۆ سێ شهممه، 23ـی ئازاری 2021 كۆبوونهوهی سهركردایهتی كۆمهڵی دادگهریی كوردستان به مهبهستی ههڵبژاردنی ئهنجومهنی باڵاو یهكلایی كردنهوهی چهند تهوهرێكی تری پهیوهست به بڕیارهكانی كۆنگرهوه بهڕێوهچوو. له كۆبوونهوهی ئهنجومهنی سهركردایهتیدا ههڵبژاردن بۆ ئهنجومهنی باڵا بهڕێوهچوو، تێیدا 10 ئهندامانی ئهنجومهنی سهركردایهتی بۆ ئهنجومهنی باڵای كۆمهڵی دادگهری ههڵبژێدران. ئهندامانی ئهنجومهنی باڵا 1- دلێر گهرمیانی2- عهبدولستار مهجید3- محهمهد حهكیم4- رێبوار حهمهد5- فاروق عهلی6- محهمهد بامۆكی7- ئهنوهر سهنگاوی8- یاسین حهسهن9- ئاڤان ئهحمهد10- شوان رابهر بهپێی پهیڕهوی ناوخۆی كۆمهڵی دادگهری، كۆمهڵ ئهنجومهنی باڵای دهبێت و ئهو ئهنجومهنهش جگه له سهرۆك له 10 ئهندام پێك دێت.
لە درێژەی پێشێلکردنی سیستماتیکی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی دەزگای قەزایی و دامودەزگا سیاسی و ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی، لە ماوەی ساڵی ١٣٩٩ هەتاویشدا لانیکەم ١٩٠٠ حاڵەتی زبری پێشێلکردنی مافی مرۆڤ ڕووی داوە. بەخێرایی چاوێک بەسەر چەند حاڵەتێکی زبری پێشێلکرانی مافی مرۆڤ لە کوردستان لەم ساڵدا دەخشێنین: کۆڵبەرکوژی لە کاتێکدا کۆڵبەرکوژی و سەرکوت و کوشتاری خەڵکی کاسبکاری ناوچە سنوورییەکان بەشێکی سەرەکیی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە کوردستانە، لە ماوەی ئەم ساڵەدا ٢٢٦ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ، تەقینەوەی مین، بەربوونەوە لە بەرزایی لە سۆنگەی ڕاوەدوونان و هەروەها ڕەقهەڵاتن لە سەرما گیانیان لەدەست داوە و بریندار بوون. وردەکارییەکان دەریدەخەن کە لەو ٢٢٦ قوربانییەی ئەمساڵ ٨٠ کەسیان کوژراون و گیانیان لەدەست داوە، هەروەها ١٤٦ کەسیش بریندار بوون. لە ماوەی ئەمساڵدا ٧ شوانکارە و چۆدار لە ناوچە سنوورییەکان بەئانقەست لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دراونەتە بەر دەستڕێژ و گیانیان لێ ئەستێندراوە. ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی ڕەزبەریش هێزە ئینتزامییەکانی شاری شەهریار سەر بە پارێزگای ئەلبورز لاوێکی تەمەن ٣٠ ساڵی خەڵکی سنەیان بە ناوی “کەژوان ئەڵماسی” لە میوانییەکی شەوانە دەستبەسەر کرد و دوای دەستبەسەر کران لە پشتەوە تەقەیان لێکرد و کوشتیان. لە کردەوەیەکی جینایەتکارانەی دیکەدا ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی ڕەزبەر هێزە ئینتزامییەکانی پایگای دەوڵەتئاوای کرماشان ئۆتۆمبێلێکی جۆری “پژۆ ٤٠٥”یان دایە بەر دەستڕێژی گوللە کە لە ئاکامی ئەو دەستڕێژەدا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کە مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی “ئەشکان عەزیزی” بووە گیانی لە دەست داوە و مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵانیش بە ناوی “بورهان عەزیزی” بە سەختی بریندار بوو. هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە تاران ڕۆژی دووشەممە ١٣ی رێبەندان لە مێترۆی ئەو شارە لاوێکی تەمەن ٢١ ساڵی کوردی خەڵکی دیواندەرەیان بە ناوی “مێهرداد تاڵشی” ٢١ دەستبەسەر کرد و هەمان شەو لەژێر ئەشکەنجەدا کوشتیان. هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی ڕەشەممەش لە گەڕەکی دەرەدێژی کرماشان تەقەیان لە پۆلێک خەڵکی ئەو گەڕەکە کرد کە لە ئاکامدا “سیروان محەمەدی”، تەمەن ٢٥ ساڵ کوژرا و “عەلی ئەحمەدی” تەمەن ٧٠ ساڵ بریندار بوو. شایانی باسە کوژران و برینداربوونی ٢٢٦ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی لەحاڵێکدایە کە هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ساڵی پێشتریشدا ٢٤٠ کۆڵبەر و کاسبکاریان دابووە بەر دەستڕێژی چەکەکانیان. ڕەشبگیر و گرتنەکان لە ماوەی ساڵی ١٣٩٩دا ئەوەندەی سەرچاوەکانی هەواڵ پشتڕاستیان کردۆتەوە و دەستیان بە زانیارییەکان ڕاگەیشتووە، ٦٤٠ کەس لە خەڵکی ئاسایی و چالاکانی مەدەنی و سیاسی لەلایەن دەزگا ئەمنیەتییەکانەوە بەتۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و سیاسی لە دژی کۆماری ئیسلامی و بەرژەوەندییەکانی ئەو ڕێژیمە گیراون. لەو ٦٤٠ کەسەی لە ماوەی ئەمساڵدا دەسبەسەر کراون، لانیکەم ١٨٩ کەسیان دادگایی و سزای لە سێ مانگ تا سزای درێژخایەنی ٢٥ ساڵ زیندان و تەنانەت سزای ئێعدامیان بەسەردا سەپاوە و سەرجەم ٨٨٢٥ مانگ (٧٣٥ ساڵ و ٥ مانگ) زیندانیان بەسەردا سەپاوە. لەو بەندکراوانە سێ کەسیان بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبە سیاسییەکانی دژبەری ڕێژیم سزای ئێعدامیان بەسەردا سەپاوە و حوکمی ئێعدامی دوو بەندکراوی سیاسیی کوردیش لە دادگای تێهەڵچوونەوەدا پشتڕاست کراوەتەوە. هەروەها دوو بەندکراوی سیاسیی کوردیش لەژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لێ ئەستێندراوە. جێی باسە ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەزەڵوەر بەندکراوێکی لاو لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ بە ناوی “سادق مەلەکی” بە هۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشکی گیانی لە دەست داوە و ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی خەزەڵوەریش بەندکراوێکی تەمەن ٢٧ ساڵی خەڵکی هەرسین و دانیشتووی نورئاباد بە ناوی فەرهاد وسوقی لە بەندیخانەی ناوەندیی خوڕەماوا لەژێر ئەشکەنجەی هێزە ئەمنیەکانی بەندیخانە کوژراوە. ڕۆژی یەکشەممە ۷ی بەفرانباریش زیندانییەک بە ناوی “ئەکبەر مستەفا” لە زیندانی ناوەندیی ورمێ بە هۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کرۆنا گیانی لە دەست دا. ڕۆژی هەینی ٢٦ی بەفرانباریش “بەهمەن عوقابی” تەمەن ٣٥ ساڵ، خەڵکی گوندی “چەقاجەنگا”ی سەر بە شاری شابادی پارێزگای کرماشان کە ماوەیەک لەمەوبەر بە هۆی لێدان و ئەشكەنجەی هێزەکانی ئاگاهیی کرماشانەوە چووبووە حاڵەتی کۆما، لە نەخۆشخانەی خومەینیی ئەو شارە گیانی سپارد. شایانی باسە لە ماوەی ساڵی ڕابردوو (١٣٩٨ی هەتاوی)ـشدا لانیکەم ٨٥٤ کەس لە خەڵکی ئاسایی و چالاکانی مەدەنی و سیاسی لە لایەن دەزگا ئەمنیەتییەکانەوە بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و سیاسی لە دژی کۆماری ئیسلامی ڕێژیم گیرابوون. ئێعدامەکان ئاماری ئێعدامەکان لە کوردستان لە ماوەی ساڵی ١٣٩٩دا لانیکەم ٥٠ کەس بووە کە بهپێی ڕێژهی حهشیمهتی کورد له ئێران و ئاماری ئێعدامهکان لهو وڵاته دەردەکەوێ کە لهو بوارەی پێشێلکردنی مافی مرۆڤیشدا، کورد ههر بهشی شێری بهرکهوتووه. بەشی هەرە زۆری ئەو کەسانەی لە ساڵی ١٣٩٩ لە کوردستان ئێعدام کراون، بەتۆمەتی پێوەندیدار بە مادەی هۆشبەر و کوشتنی بەئانقەست لەدار دراون و چوار کەس لەوان بەندیی سیاسی بوون. جیا لە ئێعدامی ئەو ٥٠ بەندکراوە کوردە، سێ زیندانی لە شارەکانی ورمێ و کامیاران بە هۆی نەخۆشیی کۆڕۆنا و پێڕانەگهیشتنی پزیشکی گیانیان لە دەست داوە. دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی ساڵی ڕابردووش لانیکەم ٤٦ زیندانیی کوردی لەدار دابوو. قوربانییانی تەقینەوەی مین ژمارەی قوربانییانی مینە لەکارنەخراوەکان لە ساڵی ١٣٩٩دا لانیکەم ٥٠ کەس بوو کە ناو و ناسناوی ٣١ کەس لەوان بۆ میدیاکان و ناوەندەکانی داکۆکی لە مافی مرۆڤ ئاشکرا بووە. بەپێی زانیارییەکانی “چاونیوز” لەو ٣١ کەسە ٢١ کەسیان بریندار و نقوستان بوون و ١٠ کەسیشیان گیانیان لەدەست داوە. ژمارەی قوربانییانی مینە لەکارنەخراوەکان لە ساڵی ڕابردووشدا لانیکەم ٤٨ کەس بوو کە ناو و ناسناوی ٢٠ کەس لەوان بۆ میدیاکان و ناوەندەکانی داکۆکی لە مافی مرۆڤ ئاشکرا ببوو. لەو ٢٠ کەسە ١٤ کەسیان بریندار و نقوستان بوون و ٦ کەسیشیان گیانیان لەدەست دابوو. “چاونیوز” دەڵێ ئاماری ورد و دهقیقی قوربانییانی تهقینهوهی مین _ بەهۆی ئەوەی ههواڵدهرییه ڕهسمییهکان خۆ له بڵاوکردنهوهیان دهبوێرن یان ناوی قوربانییان ئاشکرا ناکهن_ لهوهنده زیاتره که تۆماری دەکرێ. شایانی باسە زیاتر لە ١٦ میلیۆن مینی پاشماوهی شهڕی عێراق و ئێران له خاکی ئێراندا ههڵنهگیراونهتهوه کە بەشی نیزیک بە تەواویان لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان (هەر چوار پارێزگاکەی ئیلام، کرماشان، سنە و ورمێ) نێژراون و دوای زیاتر لە ٣٠ ساڵ لە کۆتایی شەڕ هێشتا کۆ نەکراونەتەوە و پووچەڵ نەکراون. خۆکوژی خۆکوژی لە کوردستان دیاردەیەکی کۆمەڵایەتیی زیانباری دیکەیە کە بەهۆی بێمافی و هەروەها پەراوێزخرانی کوردستان لەلایەن حکومەتەوە خەسارەکانی لەچاو ناوچەکانی دیکەی ئێران گەلێ زیاترە. ئامارەکانی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاماژە بەوە دەکەن کە لەمساڵدا لانیکەم ١٥٣ کەس لهو سهدان کهسهی بههۆی جۆراوجۆی وهک ههژاری، بێهیوایی و کێشهی خێزانییەوە ههوڵی خۆکوژییان داوه، هەوڵەکانیان بەداخەوە سەرکەوتوو بووە و کۆتاییان به ژیانیان هێناوه. لەنێو ئەو کەسانەدا کهم تهمهنترینیان کچ و کوڕێکی ١٢ ساڵ و بهتهمهنترینیان ژنێکی تهمهن ٦٠ ساڵ بووه. “چاونیوز” دەڵێ ئاماری پەنابردن بۆ خۆکوژی لەو ماوە زەمەنییەدا زیاتر لە دوو هیندەی قوربانییانی ئەو دیاردەیە بووە کە یان خۆکوژییەکانیان سەرکوتوو نەبوون یان کەسوکاریان بەوەخت توانیویانە بە هانایانەوە بچن و لە مردن ڕزگاریان بکەن. شایانی باسە ساڵی ڕابردووش (١٣٩٨ی هەتاوی) ٢٥٣ کەس لهو سهدان کهسهی بههۆی جۆراوجۆر ههوڵی خۆکوژییان دابوو، هەوڵەکانیان سەرکەوتوو بوون و کۆتاییان به ژیانیان هێنابوو. قوربانییانی ڕووداوی کار ژمارەی قوربانییانی ڕووداوی کار لە کوردستان لە ماوەی ساڵی ١٣٩٩دا زیاتر لە ١٥٠ کەس بووە کە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناو و شوناسی ٧٦ کەس لەوانی تۆمار کردوە، ئەوە جیا لەو سەدان کەسەی بەهۆی ڕووداوی کار و لە نەبوونی ستانداردە ئەمنیەتییەکاندا بریندار و نقوستان بوون. “چاونیوز” ساڵی ڕابردوو (١٣٩٨)ش ناوی ٥٤ کرێکاری کوردی بڵاو کردبۆوە کە ببوونە قوربانیی ڕووداوی کار. گیان لەدەست دان و نقوستانبوونی کرێکاران لە کوردستان بەهۆی ڕووداوی کارەوە لە حاڵێک دایە کە تەنیا سەدی ١٠ی ئەم كرێكارانەی لە کاتی كاركرندا تووشی ڕووداوی کار دهبن بیمەن و، سەدی ٩٠ی کرێکاران، به تایبهت کرێکارانی کهرتی بیناسازی لەژێر چاودێریی هیچ بیمەیهکدا نین. هەروەها بارودۆخی کرێکارانی کورد له ساڵی ١٣٩٩ دڵتهزێنتر و نالهبارتر له ساڵانی پێشوو بوو. بەهۆی پەتای کۆڕۆنا، قەیرانی ئابووری و ئاوسانی بازاڕ توانای کڕینی کرێکاران چەند هیندەی دیکەش لە کەمی دا. سەرباری ئەمەش مووچه و حهقدهستی کرێکاران له زۆربهی کارخانه و ئیداره دهوڵهتییهکانی وهک شارهوانی سێ مانگ و تهنانهت شهش مانگ دوا کهوتووه و ئهوه جیا لهوهی دهرکردن له کار و بێکارکرانیان ههمیشه وهک مۆتهکه بهسهریانهوه بووه. *** * بۆ بینینی خشتە پێنوێن و وردەکاریی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە وەرزی بەهاری ١٣٩٩ کلیک لەسەر ئەو لینکە بکە: https://chawnews.com/?p=4300 * بۆ بینینی خشتە پێنوێن و وردەکاریی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە وەرزی هاوینی ١٣٩٩ کلیک لەسەر ئەو لینکە بکە: https://chawnews.com/?p=5249 * بۆ بینینی خشتە پێنوێن و وردەکاریی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە وەرزی پاییزی ١٣٩٩ کلیک لەسەر ئەو لینکە بکە: https://chawnews.com/?p=5991 * بۆ بینینی خشتە پێنوێن و وردەکاریی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە وەرزی زستانی ١٣٩٩ کلیک لەسەر ئەو لینکە بکە: https://chawnews.com/?p=6476
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٣٩٠) ١. پشکنین: (٤٠٨٠ پشکنینی نوێ)• (١٨٨٨) هەولێر• (٢٣٦) سلێمانی• (١٨٨٠) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (٧٦) گەرمیان• (٠) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: (٢٢٣ تووشبووی نوێ)• (٢٩) هەولێر• (٢٦) سلێمانی• (١٦٦) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (٢) گەرمیان• (٠) ڕاپەڕین•٣. چاکبوون: (١٨٩ چاکبوون)• (٧٦) هەولێر• (٥٥) سلێمانی• (٥٨) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (٠) گەرمیان• (٠) ڕاپەڕین•٤. مردن: (٨ مردن)• (٥) هەولێر• (١) سلێمانی• (٢) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (٠) گەرمیان• (٠) ڕاپەڕین ئاماری گشتی:کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ١٣٢٣٥٩١ (٤٧٤٩٢٩ هەولێر، ٢٨١٨٦٤ سلێمانی، ٥٥٩١١٥ دهۆك، ٧٦٨٣ هەڵەبجە)تووشبوون ١١٥٨٨٤ (٤٠٨٦٠ هەولێر، ٣٣٣٧٥ سلێمانی، ٣٨٥٢٨ دهۆك، ٣١٢١ هەڵەبجە)چاکبوون ١٠٧٠٢٨ (٣٧٥٥٧ هەولێر، ٣٠١٣٥ سلێمانی، ٣٦٣٧٤ دهۆك، ٢٩٦٢ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ٥٢٥٠ (٢٣٣٢ هەولێر، ١٥١١ سلێمانی، ١٣٩١ دهۆك، ١٦ هەڵەبجە)مردن ٣٦٠٦ (٩٧١ هەولێر، ١٧٢٩ سلێمانی، ٧٦٣ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)
ئەندامێکی داواکاری گشتیی سکاڵای یاسای لە دژی پیرلوقمان دەجوڵێنێت.دکتۆر محەمەد رێکانی ئەندامی داواکاری گشتی بە نووسراوێک داوای یاسای لە دژی پیر لوقمان رێبەری زەردەشتییەکانی کوردستان دەجوڵێنێت.دکتۆر محەممەد لە نووسراوەکەیدا کە بۆ دەستەی مافی گشتی لە سەرۆکایەتی داواکاری گشتی بەرزیکردۆتەوە تیایدا هاتووە ئەو قسانەی پیر لوقمان بە پێی ماددەی ٣٧٢ لە یاسای سزاکانی عێراقی ژمارە ١١١ ساڵی ١٩٦٩ سوکایەتییە بەرانبەر بە ئاین و سومبولی کە لەلای خەڵکی موسوڵمان جێگای رێزە.رێکانی داوا دەکات کە رێکاری یاسایی لە دژی پیرلوقمان بگیرێتەبەر . ئەو داوای رێکانی لە کاتێکدایە کە دوێنێ شەو لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوبۆوە پیر لوقمان رێبەری زەردەشتیەکانی کوردستان سوکایەتی بە ئاینی ئیسلام و سەلاحەدینی ئەیبوی کردوە.
لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە سەرێکانی 7 کەس کوژران و ژمارەیەکیش بریندار بوونبە گوێرەی ڕاگەیەنراوێکی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئەمڕۆ لە کاتی پشکنینی چەک و تەقەمەنی لەنێو ماڵێکدا لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لە شاری سەرێکانی لە رۆژئاوای کوردستان، بۆمبێک تەقییەوە بەلایەنی کەمەوە 7 کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.بە پێی زانیارییەکانی روانگەی سووری، ژمارەیەک کوژراوی دیکەش هێشتا لەژێر پاشماوەی خانووەکان ماونەتەوە.
مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی - نوسینگەی ڕۆژئاوا دوو تەقەكەریان دەستگیركرد.ڕۆژی 21-3-2021 , مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی كە لەناو شارو ناوچەگەشتیارییەكان بڵاوەیان پێكرابوو دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە لەناو شاری سلێمانی و شاخی گۆیژە تەقەیان كردبوو ، لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتباراندا دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێکی بێ سەرەتاو چەكێك لە جۆری دەمانچە كە بەتۆمەتباران بووە.تۆمەتبارەکان ناویان م،أ،م لەدایكبووی 2003 و ش ، أ ، ر لەدایكبووی 2001ەو بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
دەزگای هەواڵگری عیراق، ساتی کوشتنی ئەفسەرێکی دەزگاکەی لە بەغدا بڵاو دەکاتەوە. دوێنێ یەکشەممە 2021/3/21، ئەفسەرێكی هەواڵگریی عیراق بەناوی لە ناوچەی مەنسوور شاری بەغدا لە لایەن چەكدارێكەوە تیرۆر دەکرێت و ئەفسەرەكە پلەی موقەدەم بووە. دەزگای هەواڵگری عیراق ڕایگەیاند کە دەستیكردووە بە لێكۆڵینەوە لە ڕووداوی كوشتنی ئەفسەرەكە. https://m.youtube.com/watch?v=OuYOUGbv6I0
بەڕێوەبەرایەتی پێکەوەژیانی ئایینی لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی قسەکانی پیر لوقمان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، وێرای بەتوندی ئیدانە کردنی ئەم ھێرشە نارەوایە و بێ بنەمایە، کەسەگەورەکان بەم جۆرە قسانەی کەسانی کەم مەعریفە ناشکێن وبەڵکو زۆر گەورەتردەبن . راگەیەنراروێک لەبەڕێوەبەرایەتی پێکەوەژیانی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی بەناوی خوای گەورەو میھرەبانھاوڵاتیانی ئازیزیەکێک لەبنەما سەرەکی و ستراتیژیەکانی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی ئەو پێکەوەژیانە ئایینەیە کە مێژوویەکی دێرین و درەو شاوەی ھەیەو بەشێکە لە شانازیەکانی سەرجەم خەڵکی کوردستان، وەئێمە بەتوندی ئیدانەی ھەر کەس ولایەنێک دەکەین کەبیەوێ بە وشە یان توانج و قسەي نابەجێ یان ھەرشێوەيەك لە شێوەكان ھەستی پێکھاتەیەکی تر بریندار بکات،رۆژی ١٩ مانگي ئادار کەسێک کە لەدەرەوەی کوردستان نیشتەجێیە دوور لەبەھای پێکەوەژیان لەڕێگەی پەیامێکی ڤیدیۆیی ھێرشی کردۆتە سەر سەرکردەی مەزنی کوردو ئایینی پیرۆزی ئیسلام صلاح الدین ئەیوب لەوکاتەوە ئێمە لەگەڵ یەکێتی زانایاني ئايني ئيسلامي كوردستان و وە لایەنە پەيوەنديدارە و یاساییەکان لەپەیوەندیداین بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی پێویست بەڵام بەھۆی پشوەکانی جەژنی نەتەوەیی نەورۆزەوە بۆ دوای پشوو رێکارەکانمان دواخست، لەگەڵ ئەوەش نوێنەری فەرمی زەردەشتیەكان ئیدانەی کارەکەی کردوەو رایگەیاند کە ئەو کەسە پەیوەندی بەوانەوە نیە دژی پێکەوەژیانی ئایینیە، بەڵام لێرەوە رادەگەێنین وێرای بەتوندی ئیدانە کردنی ئەم ھێرشە نارەوایە و بێ بنەمایە، کەسەگەورەکان بەم جۆرە قسانەی کەسانی کەم مەعریفە ناشکێن وبەڵکو زۆر گەورەتردەبن بەڕێوەبەرایەتی پێکەوەژیانی ئایینی٢٢⁄٣⁄٢٠٢١