ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

شکست بە ھەوڵێکی خۆکوژی بە کۆمەڵ ھێنرا

25-03-2021
شکست بە ھەوڵێکی خۆکوژی بە کۆمەڵ ھێنرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

پێنج گەنج لە جەزائیر کە تەمەنیان لە نێوان ٢٠ بۆ ٣٠ ساڵدا بوو، لەسەر باڵەخانەیەکی پێنج نهۆمییەوە هەوڵی خۆکوشتنیان دا.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی "روسیا تودەی"، پێنج گەنجی جەزائیری لە ناوچەی برادعی شارۆچکەی شلف چوونەتە سەربانی باڵەخانەیەکی پێنج نهۆمی هەڕەشەی ئەوەیان کردووە کە جلەکانیان دەسوتێنن و خۆیان فڕێدەدەنە خوارەوە.

خۆشبەختانە کارمەندانی بەڕێوبەرایەتی پاراستنی بەرژەوەندی مەدەنی بە هاوکاری لایەنی ئەمنی توانیان گەنجەکان لە کارەکەیان پاشگەز بکەنەوە و بەبێ هیچ زیانێک لە باڵەخانەکە بیانهێننە خوارەوە.

nrt2