کوردستان

ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی وڵاتێکی عەرەبی دەگاتە هەولێر

24-03-2021
ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی وڵاتێکی عەرەبی دەگاتە هەولێر
قەبارەی نووسین:
A A 21px

محەمەد بن عەبدولرەحمان ئال سانی، وەزیری دەرەوەی قەتەر گەیشتە بەغدا و بڕیارە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە بگاتە هەولێر.
بەپێی زانیارییەکان وەزیری دەرەوەی قەتەر لەگەڵ سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە. دواتریش کونسوڵخانەی قەتەر لە هەولێر دەکاتەوە.