بەهۆی سەردانی سیسی و مەلیك عەبدوڵڵا، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق کە تایبەت بوو بە بودجە، بۆ ڕۆژی یەكشەمە و ٤ كاتژمێر دواخرا.
قژ ھەڵوەرین یەکێکە لە کێشە باوەکانی رۆژانە، بە ھۆیەوە نەخۆش سەردانی پزیشک دەکات. دەبێ بزانین کە چەندین ھۆکاری جیاواز ھەیە بۆ قژ ھەڵوەرین.جۆرەکانی قژ ھەڵوەرین:- لە باوترین جۆرەکان ئەوەیە کە قژ لە رێژەی ئاسایی زیاتر دەوەری( رۆژانە ھەڵوەرینی ١٠٠ تاڵ موو ئاسایە) کەسەکە ھەست بە تەنک بوونی پرچی دەکات.کە ھەموو بەشەکانی سەری دەگرێتەوە، ئەم جۆرە زیاتر لە خانمان باوە، چەندین ھۆکاری ھەیە، وەکو: کەم خوێنی، لەرزوتا، بەدخۆراکی، دووگیانی و شیردان، نەخۆشیەکانی غودەی دەرەقی،نەشتەرگەری، راڕایی دەروونی ئەو ھۆکارانە کار لەسەر سوڕی ژیانی موو دروست دەکات و کاریگاریەکانی لەسەر موو دوای ٣ تا ٤ مانگ دروست دەبێت. لەم جۆرە دوای چارەسەرکردن و نەمانی ھۆکارەکان قژەکە دەگەرێتەوە باری ئاسایی خۆی.جۆرێکی تری باوی قژ ھەڵوەرین، بریتی یە لە قژھەڵوەرینی بۆ ماوەیی، ھۆکاری ئەم جۆرەیان ھۆرمۆنە و بۆ ماوەییە. لە ھەردوو رەگەز روودەدات، بەڵام لە رەگەزی نێر زۆر زۆرترە. بە زیادبوونی تەمەن قژەکە دەست بە ڕوتانەوە دەکات بە تایبەتی لە باشی پێشەوە و ناوەڕاستی سەر. بەداخەوە ئەم جۆرە ناتوندرێ رێگەی لێبگیری، تەنھا بە ھەندێک دەرمان دەتواندرێ ھەڵوەرینەکە ھێواش بکرێتەوە. چاندنەوەی موو چارەسەرە لەم جۆرەدا.جۆرێکی تری قژ ھەڵوەرین روودەدا بە ھۆکاری دەرمان، بەتایبەتی دەرمانی کیمیایی کە مووی ھەموو جەستە بە خێرایی ھەڵدەوەرێ. بەڵام بەگشتی پاش ٦ تا ١٢ مانگ بەرەو ئاسایی بونەوە دەچێت. جگە لەم سێ جۆرە، چەندین جۆری تری قژ ھەڵوەرین ھەیە، لە ھەندێک حالەت لەوانەیە نیشانەی ھەندێک نەخۆشی بێ کاریگەری لە رەگی مووەکان کرد بێ و لەناوی بردبن. بۆیە پێویستە لە کاتی ھەست کردن بە ھەڵوەرینی نائاسایی قژ، سەردانی پزیشکی پسپۆری پێست بکرێت بۆ دیاری کردنی حاڵەتەک دکتۆرەسەرگوڵ مغدید اسعدپسپۆری نەخۆشیەکانی پێست و جوانکاری و لەیزەر
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٣٩٤) ١. پشکنین: (٧٠٠٩ پشکنینی نوێ)• (٢٢٦١) هەولێر• (١٥٨٩) سلێمانی• (٢٨٤١) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (٢٥٣) گەرمیان• (٦٥) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: (٧٢٥ تووشبووی نوێ)• (٢٤١) هەولێر• (١٤٥) سلێمانی• (٣١٤) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (٢٤) گەرمیان• (١) ڕاپەڕین•٣. چاکبوون: (٢٣٨ چاکبوون)• (٦٥) هەولێر• (٦٨) سلێمانی• (٨٩) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (٩) گەرمیان• (٧) ڕاپەڕین•٤. مردن: (٥ مردن)• (١) هەولێر• (٠) سلێمانی• (٣) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (٠) گەرمیان• (١) ڕاپەڕین ئاماری گشتی:کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ١٣٤٥٧٧٣ (٤٨٢٢٠١ هەولێر، ٢٨٨٦٤٣ سلێمانی، ٥٦٧٢٢٦ دهۆك، ٧٧٠٣ هەڵەبجە)تووشبوون ١١٨١٣٧ (٤١٦٢٦ هەولێر، ٣٤٠٩٦ سلێمانی، ٣٩٢٩٢ دهۆك، ٣١٢٣ هەڵەبجە)چاکبوون ١٠٧٨٧٨ (٣٧٨٢٢ هەولێر، ٣٠٤٤٠ سلێمانی، ٣٦٦٥٢ دهۆك، ٢٩٦٤ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ٦٦٣٢ (٢٨٢٤ هەولێر، ١٩٢٢ سلێمانی، ١٨٧٠ دهۆك، ١٦ هەڵەبجە)مردن ٣٦٢٧ (٩٨٠ هەولێر، ١٧٣٤ سلێمانی، ٧٧٠ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)
بەهۆی بەریەککەوتنی دوو شەمەندەفەر لە شاری (سوهاج) لە وڵاتی میسر، 32 گیانیان لەدەستدا و 66 کەسی دیکە بریندار بوون.
دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاداری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوامی هەیە و سبەینێ مووچەی وەزارەتی پەروەردە، وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوەکان، زیندانی سیاسی، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و و دابەش دەکرێت.
بەرپرسانی بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج ئیزنیان بە بەندکراوێکی سیاسی کورد نەدا کە لە ڕێوڕەسمی ناشتن و سەرەخۆشیی کچەکەی کە بەم دواییانە کۆچی دوایی کردبوو، بەشداری بکات. بە گوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا و دوابەدوای کۆچی دوایی کچی تەمەن ١٥ ساڵی بەندکراوێکی سیاسی کورد بە ناوی ئارەش نەسری، بەرپرسانی بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج بە تایبەت ئەمین وەزیری جێگری داواکاری گشتی و دادیاری چاوەدێر بە سەر بەندکراوانی سیاسی پێشیان بە بەشداری کردنی ئەم بەندکراوە سیاسییە لە ڕێوڕەسمی ناشتن و سەرەخۆشیی کچەکەی گرتووە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەمین وەزیری بە بیانووی “نەبوونی ئاسایش لە کۆمەڵگا و ئەمنیەتی بوونی تۆمەتی”ئارش نەسری ڕێگری لە چوونە مرەخەسی ناوبراو کردووە و هەر ئەمەش بووەتە هۆی ناڕەزایەتی بەکۆمەڵی بەندکراوانی بەندی ٤ی بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج. ئارش نەسری تەمەن ٣٥ ساڵ، خەڵکی شاری سنە و دانیشتووی وەرامین، ڕێکەوتی ٢٩ی سەرماوەزی ٢٧١٩ (٢٠ی دێسامبری ) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر و دوای تەوابوونی لێپرسینەوەکانی بۆ بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج گوازراوەتەوە و لەوکاتەوە لەو بەندیخانەیە ڕاگیراوە. ئەو بەندکراوە سیاسیە ڕۆژی شەممە ٢٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ (١٥ی ئاگۆستی ٢٠٢٠) لەلایەن لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتی دادوەری مەقیسە بە چەند تۆمەتی جیاواز سەرجەم حوکمی ١٧ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە. دانیشتنی دادگای ناوبراو ڕێکەوتی ٣٠ی پووشپەڕ (٢٠ی ژوئیە) بەڕێوەچووە و ڕێکەوتی ١٥ی گەلاوێژ (٥ی ئاگۆست) حوکمەکەی بە فەرمی پێ ڕاگەیەندراوە. بە پێی ئەو حوکمە، ئارش نەسری بە تۆمەتی ”ئەندامەتی لە سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران“ حوکمی ٦ ساڵ بەندکران، بە تۆمەتی گواستنەوە و هەڵگرتنی چەک حوکمی ٦ ساڵ بەندکران، بە تۆمەتی هاووچۆی نایاسایی بۆ دەرەوەی سنوور حوکمی ١٨ مانگ بەندکران و بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی چەک و چۆڵ حوکمی ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە. بە پێی ماددەی ١٣٤ی یاسای سزادانی ئیسلامی، زیاترین حوکم واتە حوکمی ٦ ساڵ بەندکرانی ئارەش نەسری شیاوی جێبەجێ کردنە. ئارش پێشتر بۆ ماوەی سێ ساڵ لە هەرێمی کوردستان ژیاوە و بۆ ماوەیەکیش ئەندامی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بووە.
بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، لە سلێمانی، چوار جۆری گۆڕاوی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە. دەقی نووسینەکەی سەباح ھەورامی لە شاری سلێمانی چوار جۆری گۆڕاوی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراوە، لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوەوە ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاو لە شاری سلێمانی تۆمار كراوە.
ناوەندی ھەستانەوە یەکێتی "ناوک" ھەواڵێکی بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، لەدوای کۆنگرەی چوارەوە، یەکێتییەکان بە لێشاو وازدەھێنن. دەقی نامەی دەستلەکارکێشانەوەی کادرێکی دیاری یەکێتی کە ناوک بڵاویکردووەتەوە. لەدوای کۆنگرەی چوار بەلێشاو کادران واز لەیەکێتیی دێنن ھاوڕێ و دۆستانم، یار و نەیارانم لە ھەر کوێیەك بن.سڵاو و ڕێزبابەت/ وازھێنان ھەر کۆشکێك کۆڵەگەکانی دەربھێنرێت و پایە بنەڕەتیەکانی تووشی لەرزین بن، ڕووخانی چاوەڕوانکراوە…دیارە لە ڕابردوو تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت بنەماڵەکەمان بەوپەڕی ئەمەك و دڵسۆزییەوە ھەموو ئەرکێکی نیشتیمانیی و نەتەوەیی بەجێ گەیاندووە. من نە کوڕە جاشم و نە دووراودووریش بۆرە خزمێکی رفیق حزبییم ھەبووە و نە خیانەتیشمان لە خاك و ئاو و نیشتیمان كردووە. ھەموو ھەولێر و خۆشناوەتی شایەتی ئەوەمان بۆ دەدەن کە شەھیدەکانمان لە پێشمەرگە ھەرە قارەمان و ئازاکانی شۆڕشی ئەیلول و شۆڕشی نوێ بوونە، ئاخر لە ھەر شوێنێك تروسکاییەك بۆ ئازادیی بەدیی کرابێت ئێمە وەك چرا بۆی سوتاوین لەھەر سەردەمێك مەشخەڵی شۆڕش ھەڵکرابێت ئێمە بووین بە گڕ و ئاگرمان لە ناعەدالەتی و ژێردەستەیی بەرداوە و ھەرگیز منەتمان بەسەر میللەتدا نەکردووە و بە ئەرکی نەتەوەییمان زانیوە و ھەمیشە لەم پێناوەشدا قوربانیمانداوە، لە باپیرە گەورەمەوە دەست پێبکەم کەم کەس ھەیە لە دۆڵی بەستۆرە و بناری سەری ڕەش عوسمانی رەحیمێ نەناسن، ئەو پیاوێك بوو لە سەری ڕەشەوە سەری بە ئاغا و دەرەبەگ دادەنواند و ھیچ دەنگێك نەبوو لەدەنگی ئەو بەرزتربێت و داینەمۆی بەگژداچوونەوەی دەرەبەگایەتیی بوو و پارێزەری چینی ڕەنجدەر و جووتیاران بوو ھێزی پۆڵایینی شۆڕشی ئەیلول بوو دوای شەھید بوونی برازا و کوڕەکەشی و لەدوای ئاش بەتاڵ لە مەنفا و دوور لەخاك و زێدی خۆی شەھید بوو، ئێستاش گۆڕەکەی لە نەجەفی پیرۆزە. دیارە لە ھەڵگیرسانەوەی شۆڕشی نوێ و دەستپێکردنەوەی خەباتیی چەکداریی بەھەمان گوڕوتین و لەسەر ھەمان بیروباوەڕ تەواوی بنەماڵەکەمان بەشدار بوون لەو ئەرکە نەتەوەییە بێباکانە ھەر چی گەنجی بنەماڵەکەمان بوو سینگی دایە بەر گوللەی بەعس و خاوەنی زیاتر لە ١٢ شەھیدین. ئەوەی باسمکردووە ڕەنگە تەنھا بۆ بەراوردێك بێت لەنێوان ئەو حەقیقەتەی بووەتە مێژووێکی پڕشنگدار بۆ نەتەوەیەك و ئەو باطلەی کە ئێستا بووەتە بار بەسەر میللەتێکەوە ناھەقمان نیە بڵێین کێ کردی و کێ خواردی.من وەك ھەژاری ھاشم جیھاز بەدەر لە شانازیی و خەباتی بنەماڵەکەم، کەمم نەکردووە و درەنگیش و دوێنێ نەبووم بە یەکێتی و ئەوانەی دەمناسن باش دەزانن خاوەنی ڕابردووێکی لەخۆ بوردووانە و خۆبەخشانەم بۆ ئەم حزبە. بەڵام وا دیارە من و ئەوانەش وەك منن چیتر لەھیچ ئۆرگانێکی یەکێتی جێگەمان نابێتەوە و ئەو ئاوازەی ئێستا یەکێتی پێی دەخوێنێت ئێمە جریوەکەی نازانین و پێی ڕانەھاتووین. بۆ ئەوەی لەسەر سەنگ و قورسایی خۆمان بمێنین و بۆ ئەوەی تۆمەتبار نەکرێم بە پیاوی ئەم و چڵکاوخۆری ئەو، بڕیارمدا ڕێز لە ویستی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان بگرم و ھەموو پەیوەندییەکم لەگەڵ ئەم حزبە بپچڕێنم و بۆ لەمەودوا نە من ئەندام و لایەنگر و ھەواداری یەکێتیم وە نە یەکێتی ھیچ مافێکی لەسەر بنەماڵەکەم و خوێن و خەباتی ئێمە ھەیە.مرۆڤ بێ بڕبڕەی پشت دەڕوات بەڕێوە؟؟!! ھەژاری ھاشم جیھاز،ھەولێر ٢٠٢١/٣/٢٥
٤٣ ھەزار ڤاکسینی ئەسترازینکا گەیشتە ھەولێر و بڕیارە بەسەر پارێزگاکاندا دابەش بکرێ. لەکاتی گەیشتنی قاکسینەکە، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی ھۆشداری لەبارەی مەترسیداری دۆخەکە دا و ڕایگەیاند، تووشبوون لە ٢٤ کاتژمێردا گەیشتۆتە ٧٢٥ کەس. ھەروەھا ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر ڕایگەیاند، خەریکە نەخۆشخانەکان پڕ دەبن و دۆخەکە مەترسیدارە.
ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 25-3-2021، لە شارۆچکەی باتیفای سەر بە قەزای زاخۆ، شەڕ لەنێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە روویدا و تاوەکو ئێستا زیانەکان نەزاندراون. دڵشێر عەبدولستار، بەڕێوەبەری شارۆچکەی باتیفا بە رووداوی گوت، بۆردوومانی تورکیا دوای ئەوە بووە کە لە کاتژمێر 05:30 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە گەریلاکانی پەکەکە هێرشیان کردووەتە سەر بنکەیەکی سەربازیی تورکیا لە گوندی گرێبییە و دوای ئەوە بۆردوومانی تورکیا بۆ دەوروبەری گوندەکە دەستی پێکردووە. گوندەکە خەڵکی سڤیلی تێدا نیشتەجێن، بەڵام بە گوتەی دڵشێر عەبدولستار، ئەو ناوچەیەی تورکیا بۆردوومانی کردووە، شوێنی نیشتەجێبوون نەبووە. تورکیا لە رێگەی فڕۆکەوە بۆردوومانی ناوچەکە دەکات و بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیش چاودێریی ناوچەکە دەکەن. لە گوندەکانی بانکێ سەروو و بانکێ خوارووی سەر بە باتیفا، شەڕ لەنێوان پەکەکە و سوپای تورکیا روویداوە، بەڵام تاوەکو ئێستا زیانەکان نەزاندراون.
بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی باكوور، دوای ئاگاداركردنەوەیان بە بوونی 3 حاڵەتی دزیكردن لە ماركێتێك لە گەڕەكی (سەربەستی) (32ی پارك)، دەستبەجێ تیمێكی لێكۆڵینەوەیان پێكهێنا و بە ماوەیەكی كەم توانییان ناسنامە و شوێنی حەوانەوەی تۆمەتبارێك بە ناوی (ف.ع.ف) دەستنیشان بكەن و بە تۆمەتی ئەنجامدانی دزییەكان، دەستگیری بكەن.تۆمەتباری ئاماژەپێكراو، كە دانیشتووی سنووری مووسڵ و خەڵكی بەرتلەیە، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، راگیراوە و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.
مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی نمایشە سەربازییەکەی رەبعەڵڵا و هەڕەشەکانیان دەڵێت، "هیچ کەسێک ناتوانێک بە چەک هەڕەشە لە ئاسایشی دەوڵەت بکات." سەرۆکوەزیرانی عێراق دەشڵێت، ئامانج لەو نمایشە سەربازییەی ئەمڕۆ، تێکدانی دۆخی ئەمنییە و دوورخستنەوەی رۆڵی راستەقینەی عێراقە. ئەمڕۆ پێنجشەممە 25-3-2021 چەکدارانی گرووپی رەبعەڵڵا بە جلی سەربازی و ئۆتۆمبێلی سەربازیی بێ تابلۆ بە شەقامەکانی بەغدا سووڕانەوە و ھەڕەشەیان لە کازمی و کورد و چەند لایەنێکی تر کرد.