بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی تۆڕی كارەبای كەركووك ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی ڕەشەباوە چەند تاوەرێكی هێڵی كەركووك- هەولێر سەنتەر 400 كەی ڤی كەوتوونە و بەو هۆیەوە كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی لە كەركووك كەم دەكات. ئەمڕۆ سێشەممە 27/4/2021، عەلی كەرەم، بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی تۆڕی كارەبای كەركووك، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “بەهۆی ڕەشەباكەی دوێنێوە، ژمارەیەك تاوەری كارەبای هێڵی كەركووك- هەولێر سەنتەر 400 كەی ڤی، کەوتوونە و زیانیان پێكەوتووە”. گوتیشی: “ئێستا تیمێكی كاركردن بۆ چاككردنەوەی ئەو تاوەرانە لە كارمەندانی ئەندازە و هونەری تۆڕی كارەبای كەركووك پێكهێنراوە”. ئەوەشی گوت: “بەهۆی كەوتنی ئەو تاوەرانەوە، كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانیی كەركووك كەم دەكات”.
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، بەشداری هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق ناکات و پشتگیری هیچ حزب یان لایەنێکی سیاسیش ناکات لەسەر حیسابی حزبەکانی تر.کازمی ئەوەشی ڕاگەیاند، خۆم تەرخانکردووە بۆ خزمەتکردنی گەلی عێراق لە قۆناغێکی ڕاگوزەری قورسدا. ئاماژەی بەوەشدا کە ڕۆلی ئەو بریتییە لە گەیاندنی وڵات بە کەناری ئارام و پارێزگاریکردنی لە سەرکێشییە سیاسیی و ئەمنییەکان و ئاڵنگارییە ئابووری و تەندروستییەکان بۆ گەیشتن بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک کە حکومەتێکی لێبکەوێتەوە چاودێری بەرژەوەندی هەموان بکات. ئەوەشی خستەڕوو کە حکومەتی ئێستا ئەنجامی قەیرانێکی کۆمەڵایەتییە و ڕکابەری هەڵبژاردنەکان نییە و بڕیاری بەشدارینەکردن لە هەڵبژاردنەکاندا لە سەرەتای دەستبەکاربوونی لەم ئەرکەدا دراوە.
له هیندستان ژمارهی حاڵهتهكانی مردن به كۆرۆنا گهیشته 197 ههزار و 756 كهس و تهرمی قوربانییان له گۆڕهپانێكی گهورهدا دهسووتێنن و ژمارهی تووشبووانیش گهیشته 17 ملیۆن و 620 ههزار و 194 كهس. ئێستا هیندستان دووهم وڵاته له رووی زۆری ژمارهی مردن و تووشبوونهوه. مردنی به كۆمهڵی هیندییهكان جیهانی خهمبار كردووه و چهندین وڵات هاوكاری به پهلهیان بۆ ئهو وڵاته رهوانه كردووه. وێنهكان دیمهنی خهمناكی بڵاوبوونهوهی پهتای كۆرۆنا پیشان دهدهن
دادگای میسر بڕیاری لەسێدارەدانی ١٧ سەرکردە و ئەندامی ئیخوان موسلمینی جیێبەجێکرد. ئەو ئەندامانەی ئیخوان، تۆمەتبارن بە تیرۆر و ئەمڕۆ لە قاھیرە بڕیاری لەسێدارەدانیان جێبەجێ کراوە. زۆربەی سزادراوەکان تەمەنیان گەورەبووە و تەنانەت یەکیکیان حەفتا ساڵی تەواو کردووە.
لە شاری مایۆرکای ئیسپانیا، کەسێک دەستگیرکرا کە گوماندەکرێ ھۆکاری تووشبوونی ٢٢کەسی تر بووبێ بە کۆرۆنا.ئەو پیاوە لەکاتێکدا پلەی گەمی لەشی بەرزبووە، بەبێ ماسک چووە بۆ ھۆڵی لەشجوانی و دەوامی فەرمانگەکەشی، لەو شوێنانەش ٥ ھاوڕێی خۆیی و چەند کەسیکی تر تووشی کۆرۆنا بوون.ئێستا پۆلیس فەرمانی دەستگیرکردنی لەلایە و سەرەڕای تووشبوونی بە کۆرۆنا، دەستبەسەرە.جگە لەھاوڕێکانی، ١٤ کەسی تری بنەماڵەکەی کە دەوترێ بەھۆی.کەمتەرخەمی ئەو بووە، تووشی کۆرۆنە بوون کە سێیان منداڵن.
حوسێن قەرەنی، ناسراو بە عەشماوی، ئەو کەسەی 1070 فەرمانی لەسێدارەدانی لە میسر جێبەجێ کردووە کۆچی دوایی کرد. قەرەنی ناوی چووەتە نێو کتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکان کە لە ماوەی 20 ساڵی رابردوودا زۆرترین ژمارەی لەسێدارەدانی لە جیهاندا جێبەجێکردووە، بە جەڵتەی دڵ و لە تەمەنی 74 ساڵیدا کۆچی دواییکرد
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، بە ئامانجی پاراستنی سامانی ماسی و ڕێگریکردن لە سەرپێچیکاران بەشی پۆلیسی دارستانی دووکان بە هاوکاری هەردوو بنکەی پۆلیسی دارستانی ( بنگرد و خدران ) بە بەردەوامی مەفرەزەکانیان لە دەریاچەی دوکان بوونیان هەیەو چاودێری دەریاچەکە دەکەن ، لەو پێناوەش دا لە سەرەتای ڕاگەیاندنی بڕیاری قەدەغەکردنی ڕاوی ماسی تا ئێستا بە تۆمەتی ڕاوکردنی ماسی ( ١٣ ) ڕاوچی دەستگیر کراون . هاوکات دەستگیراوە بەسەر : ( ٦٣ ) کیلۆ ماسی کە دواتر لە مزایەدە فرۆشراوە . ( ٣٣ ) تۆڕی راوی ماسی ( ٢ ) بەلەم ( ١ ) کەڵەکی چووپ هەروەها چەندین ماسی زیندوو لە تۆڕەکان لێکراونەتەوە دووبارە خراونەتەوە ناو دەریاچەکە.
بەشی پۆلیسی رێككاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە درێژەی هەڵمەتی دەستگیرکردنی سواڵکەرەکان، لە ترافیكلایت و چوارڕیان و ناوبازاڕ و سەرشەقام و شوێنە گشتییەكان، ژمارەیەكی دیکە سواڵکەریان دەستگیر كرد کە پێکهاتبوون لە پیاو و ئافرەت و منداڵ، كە داوای ھاوکارییان لە خەڵك دەكرد و ببوونە مایەی بێزاری بۆ هاووڵاتیان. پۆلیسی هەولێر دەڵێت: گشت دەرۆزەكەرەكان بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (390) لە یاسای سزادان، ڕاگیران.
محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە بەغدا و بڕیارە سبەی سەردانی هەولێریش بکات. وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەردانەکەیدا لە بەغدا جیا لە فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لەگەڵ سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە.
عهلائهدین جهزائری، جێگری ئهمینداری گشتی بزووتنهوهی نوجهبا له بهغدا كوژرا
سهرۆك مهسعود بارزانی، له پهیامێكدا هاوخهمی خۆی بۆ قوربانیانی رووداوی ئاگركهوتنهوهی نهخۆشخانهی "ئیبن ئەلخهتیب"ی تایبهت به ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری بهغدا دهربڕی. دهقی پهیامهكهی سهرۆك بارزانی: بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبانبە بیستنی هەواڵی رووداوی دڵتەزێنی ئاگركەوتنەوەی شەوی رابردووی نەخۆشخانەی ئیبنی خەتیبی بەغدا زۆر دڵگران بووم، كە بەداخەوە بووە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیان.پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری قوربانیانی ئەو كارەساتە دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم و هیوای چاكبوونەوەی خێراش بۆ برینداران دەخوازم.مهسعود بارزانی٢٥ـی نیسانی ٢٠٢١
لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرپەرشتیی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە بڕیاردرا، کارەکانی وەزیری تەندروستی، پارێزگاری بەغدا و بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی رەسافە هەڵپەسێردرێن و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.ەمڕۆ یەکشەممە 25-04-2021 ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە تووشبووانی کۆرۆنا لە بەغدا کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا چەند بڕیارێک دەرکرا، لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بە سەرۆکایەتیی وەزیری ناوخۆ پێکبێندرێت کە پێکهاتبێ لە وەزیری پلاندان، وەزیری داد، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی و سەرۆکی دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵی. هەروەها لە کۆبوونەوەکە بڕیاری ئەوە دراوە کە لێکۆڵینەوەکە پێنج رۆژ بخایێنێت و راپۆرتی لێکۆڵینەوەکەش لە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران بخوێنرێتەوە.