ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

کازمی: بەشداری ھەڵبژاردنی داھاتووی عێراق ناکەم

26-04-2021
کازمی: بەشداری ھەڵبژاردنی داھاتووی عێراق ناکەم
قەبارەی نووسین:
A A 21px

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، بەشداری هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق ناکات و پشتگیری هیچ حزب یان لایەنێکی سیاسیش ناکات لەسەر حیسابی حزبەکانی تر.
کازمی ئەوەشی ڕاگەیاند، خۆم تەرخانکردووە بۆ خزمەتکردنی گەلی عێراق لە قۆناغێکی ڕاگوزەری قورسدا.

ئاماژەی بەوەشدا کە ڕۆلی ئەو بریتییە لە گەیاندنی وڵات بە کەناری ئارام و پارێزگاریکردنی لە سەرکێشییە سیاسیی و ئەمنییەکان و ئاڵنگارییە ئابووری و تەندروستییەکان بۆ گەیشتن بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک کە حکومەتێکی لێبکەوێتەوە چاودێری بەرژەوەندی هەموان بکات.

ئەوەشی خستەڕوو کە حکومەتی ئێستا ئەنجامی قەیرانێکی کۆمەڵایەتییە و ڕکابەری هەڵبژاردنەکان نییە و بڕیاری بەشدارینەکردن لە هەڵبژاردنەکاندا لە سەرەتای دەستبەکاربوونی لەم ئەرکەدا دراوە.