کوردستان

سه‌رۆك بارزانی: بە بیستنی هەواڵی رووداوی دڵتەزێنی ئاگركەوتنەوەی نەخۆشخانەكه‌ی بەغدا زۆر دڵگران بووم

25-04-2021
سه‌رۆك بارزانی: بە بیستنی هەواڵی رووداوی دڵتەزێنی ئاگركەوتنەوەی نەخۆشخانەكه‌ی بەغدا زۆر دڵگران بووم
قەبارەی نووسین:
A A 21px

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، له‌ په‌یامێكدا هاوخه‌می خۆی بۆ قوربانیانی رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی "ئیبن ئەلخه‌تیب"ی تایبه‌ت به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ شاری به‌غدا ده‌ربڕی.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بیستنی هەواڵی رووداوی دڵتەزێنی ئاگركەوتنەوەی شەوی رابردووی نەخۆشخانەی ئیبنی خەتیبی  بەغدا زۆر دڵگران بووم، كە بەداخەوە بووە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیان.
پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری قوربانیانی ئەو كارەساتە دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم و هیوای چاكبوونەوەی خێراش بۆ برینداران دەخوازم.
مه‌سعود بارزانی
٢٥ـی نیسانی ٢٠٢١