ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

حکومەتی عێراق وەزیری تەندروستی و پارێزگاری بەغدای سزادەدا

25-04-2021
حکومەتی عێراق وەزیری تەندروستی و پارێزگاری بەغدای سزادەدا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرپەرشتیی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە بڕیاردرا، کارەکانی وەزیری تەندروستی، پارێزگاری بەغدا و بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی رەسافە هەڵپەسێردرێن و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.
ەمڕۆ یەکشەممە 25-04-2021 ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە تووشبووانی کۆرۆنا لە بەغدا کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا چەند بڕیارێک دەرکرا، لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بە سەرۆکایەتیی وەزیری ناوخۆ پێکبێندرێت کە پێکهاتبێ لە وەزیری پلاندان، وەزیری داد، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی و سەرۆکی دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵی.

هەروەها لە کۆبوونەوەکە بڕیاری ئەوە دراوە کە لێکۆڵینەوەکە پێنج رۆژ بخایێنێت و راپۆرتی لێکۆڵینەوەکەش لە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران بخوێنرێتەوە.