Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13788 بابەت
هەواڵ
28-04-2021

عەبدوڵای کوێخا موبارەک دەچێتە ناو پارتی

عەبدوڵا كوێخا موبارەك و ئەندامێكی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دەچنە ریزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە.عەبدوڵای كوێخا موبارەك لەگەڵ خزم و كەسە نزیكەكانی و مەلا سەربەست ئەندامی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان  دەچنە ریزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە.بەپێی زانیارییەكانی (درەو)، رۆژی شەممەی رابردوو عەبدوڵا کوێخا موبارەک لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی لە بارەگای بارزانی لە پیرمام كۆبوەتەوە. مەلا سەربەست ئەندامی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند:" هەتا خۆمان راینەگەیەنین ئەو هەواڵانەی بڵاودەكرێنەوە، پشتڕاستی ناكەینەوە".عەبدوڵای كوێخا موبارەك لە خانەوادەیەكی دیاری سنوری شوان و چەمچەماڵە، خۆشی كەسایەتی دیاری ناو دەنگە ناڕەزاییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان بوو، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان بوو، بەهۆی ناڕەزایەتیی لە سیاسەتەکانی بزوتنەوەکە دەستی لەکارکێشایەوە.بەمدواییە ئامۆزایەکی لە پێکدادانێکدا لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی یەکێتی لە گرتوخانەی فیدڕاڵی چەمچەماڵ کوژرا، کەسە نزیکەکانی، هۆکاری پەیوەندیکردنی عەبدوڵا کوێخا موبارەک بە پارتییەوە، بۆ ئەو کێشانە دەگێڕنەوە کە لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتی هەیەتی.

هەواڵ
28-04-2021

سەرۆک بارزانی و ژمارەیەک بەرپرسی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکدا بەشداریدەکەن

بە بەشداریی سەرۆک مەسعود بارزانی و چەند بەرپرسێکی دیکەی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک بەرپرس و فەرماندەی سەربازیی خانەنشینبووی ئەمریکی، وێبنارێک لە رێگەی ئینتەرنێت لەبارەی 30 ساڵەی یادی راگەیاندنی "هەرێمی نەفڕین" بەڕێوەدەچێت. کۆنفرانسەکە رۆژی چوارشەممە 28ی نیسان کاژێر 5ی ئێوارە بە کاتی هەولێر بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەدەچێت و تۆڕی میدیایی رووداو سپۆنسەری میدیاییە و گوتارەکان دەگوازێتەوە. قسەکەرەکان: - سەرۆک مەسعود بارزانی - هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان - جەیمس بەیکەر، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا - برێت مەکگۆرک، جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگری بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست - فەرماندە جۆن ئەبیزەید، فەرماندەی خانەنشینی سوپای ئەمریکا - فەرماندە جەی گارنەر، فەرماندەی خانەنشینی سوپای ئەمریکا - فەرماندە جەیمس جۆنس، فەرماندەی خانەنشینی سوپای ئەمریکا - بەیان سامی عەبدولڕەحمان، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا ئەم مانگە 30 ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر راگەیاندنی هەرێمی نەفڕین، کە ساڵی 1991 لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بەدەستپێشخەری هەریەک لە ئەمریکا، بەریتانیا و فەرەنسا دەرکرا. بڕیاری 688 بووە چەترێک، سەتان هەزار کورد کە لەترسی کۆمەڵکوژی و ئەنفال و کیمیابارانێکی دیکە لەلایەن رژێمی پێشووی عێراق روویانکردبووە ناوچە شاخاوییەکان، لە سایەیدا حەسانەوە. دوای کۆڕەوی بەهاری ساڵی 1991، سەدام حوسێن هێلیکۆپتەر و تانکەکانی لەدژی کورد بەکارهێنا کە لەدژی رژێمەکەی راپەڕیبوون. خەڵک ترسیان هەبوو سەدام حوسێن جارێکی دیکە چەکی کیمیایی لە دژی 2 ملیۆن خەڵکی هەرێمی کوردستان بەکاربێنێت، بۆیە بەشی زۆریان بەرەو ناوچە شاخاوییەکان لەسەر سنووری تورکیا و ئێران هەڵاتن، خەڵک لەو ناوچانە گیریانخوارد، بەشێکیان بەهۆی ماندوێتی زۆر و برسێتییەوە گیانیان لەدەستدا و نەخۆشکەوتن. لەکاتێکدا خەڵک هیچ هیوایەکیان نەمابوو، لە سەرەتاکانی مانگی نیسان ئۆپەراسیۆنی دابینکردنی "هەرێمی نەفڕین" راگەیێندرا، لەژێر چەتری ئەو کردە دیپلۆماسییەدا یارمەتی مرۆیی گەیێندرایە خەڵکی گیرخواردوو.  ئەمریکا لەم نێوانەدا رۆڵێکی بەرچاوی هەبوو. راگەیاندنی" ناوچەی دژە فڕین" بۆ ماوەی زیاتر لە دەیەیەک کوردی لە هێرشی ئاسمانی پاراست، بڕیارەکە بەردەوامبوو تاوەکو لە 2003دا رژێمی سەدام لەلایەن ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی کۆتایی پێهێنرا. ئۆپەراسیۆنە سەربازی و مرۆییەکە بووە خاڵێکی وەرچەرخان و دەستپێکی هەلومەرجی نوێ لەبەردەم هەرێمی کوردستان. کورد سوودی لە بڕیارەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی وەرگرت؛ پەرلەمان و حکومەتی تایبەت بە خۆی دامەزراند . ناوچەی نەفڕین و ئۆپەراسیۆنی دابینکردنی نەوای ئارام چۆن روویدا؟ سەرما و برسێتی و ترس لە  کۆمەڵکوژی، پێناسەی ئەو دۆخەی کوردانی ئاوارەی باشووری کوردستان بوو کە لە کۆڕەوی 1991 دوای راپەڕینی جەماوەری باشووری کوردستان، لەترسی  هێرشی سوپای عێراق رایانکردە چیاکان لە سنووری رۆژهەڵات و باکووری کوردستان. بڵاوبوونەوەی چەند دیمەنێکی تراژیدیا میدیای جیهانی هێنایە سەر سنوورەکان، رۆژانە چیرۆکیان لەسەر برسێتی، سەرما، ترس و دڵەڕاوکێ و گیانلەدەستدانی دەیان منداڵ، گەنج و پیری کورد بڵاودەکردەوە. دوای کاریگەربوونیان بە دیمەنەکان، زلهێزەکانی جهیانی هەڵوێستیان وەرگرت، فەرەنسا پێشنیازی هەرێمی نەفڕینی پێشکێشکرد، ئەمریکاش بۆ پاراستنی کورد سووربوو لەسەر پشتیوانییەکانی بۆ دەرکردنی بڕیاری 688ی ئەنجوومەنی ئاسایش. لەوکاتەشدا، بەرەی کوردستانی سەرقاڵی دانوستاندن بوون لەگەڵ بەغدا، زلهێزەکانی جیهانیش، ئەو جووڵەیان تەنیا وەک دانوستاندنێکی کاتی پێباش بوو، گومانیشیان لە نیازەکانی سەدام حوسێن هەبوو ، بۆیە داوای سەرپەرشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانیان کرد. دەیڤد هانای، باڵیۆزی پێشووی بەریتانیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوکات گوتی: "ئەگەر ئەمە بەشداری لە سەقامگیریی دۆخەکەدا بکات، ئەگەر هەستی سەلامەتی و ئاسایش بداتە ئاوارە و پەنابەری کورد، باوەڕی ئەوەیان لا دروست بکات دەتوانن بگەڕێنەوە ماڵی خۆیان، ئەوە شتێکی باش دەبێت". تۆماس پێکەرینگ، باڵیۆزی ئەوکاتی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان گومانەکانی خۆی خستەڕوو و گوتی "پێموایە دەبێت چاوەڕێ بکەین بزانین چی دەبێت، چونکە لە رابردوودا سەدام حوسێن ئەو رێککەوتنانەی شکاندووە کە هەبووە و مێژوو بەم جۆرە دووبارە بووەتەوە". لەگەڵ ئەوەشدا ئەوکاتە پاراستنی کورد، گرنگترین هەنگاوبوو، دۆگلاس هارد، وەزیری دەرەوەی پێشووی بەریتانیا  گوتی: "ئێمە دەمانەوێت کورد هەست بە سەلامەتی بکەن، بەم هەوڵانە بتوانن لە کامپەکانەوە بگەڕێنەوە بۆ گوندو شارەکانی خۆیان." لە بەهاری 1991دا لە یەک کاتدا کار بۆ بڕیاری 688، هەرێمی نەفڕین و دانوستاندنی بەغدا و بەرەی کوردستانیش دەکرا. ئەوانە بۆ ئەوە بوون، ئاوارەکان دڵنیابن لە گەڕانەوە بۆ باشووری کوردستان، دوای بڕیارەکەش سەربازانی ئەمریکا و بەریتانیا لە زاخۆوە چوونە ناو سنوورەکانی باشووری کورستان. فەرماندە سەربازییەکان هەوڵیان دا هەوڵە دیپلۆماسی و مرۆییەکانیان بکەنە جێگەی متمانەی ئەو کوردانەی پەنایان بۆ چیاکان بردبوو. بڕیاری 688ی ئەنجوومەنی ئاسایش لە 5ی نیسانی1991 دەرکرا و بە هەوڵی فەرەنسا و پشتیوانیی بەریتانیا، ئەمریکا و رووسیاش، ناوچەی نەفڕین سەپێنرا و باشووری کوردستان و باشووری عێراقیشی گرتەوە، کە دیمەنی ئاوارەبوونی خەڵکی باشووری کوردستان هۆکارێکی سەرەکی ئەو بڕیارە گرنگە جیهانییە بوو لە بەرژەوەندی کورد. ناوچەکەش وەک هەرێمی نەفڕین مایەوە تاوەکو رووخانی رژێمی بەعس لە ئاداری 2003. rudaw

هەواڵ
28-04-2021

رۆحانى: بڵاوکردنەوەى تۆمارى دەنگى جەواد زەریف بۆ ئاژاوە و فیتنەگێڕییە

دواى بڵاوبوونەوەى تۆمارى دەنگى وەزیرى دەرەوەى ئێران، جەواد زەریف، سەبارەت بە گفتوگۆیەکى سێ کاتژمێری کە لەگەڵ رۆژنامەوان و ئابووریناسى ئێرانى، سەید لەیلاز، ئەنجامیدابوو و زۆر بە تووندى رەخنەى ئاراستەى قاسم سولەیمانى، بەرپرسى پێشووى هێزەکانى قوودسى ئێرانى کردبوو. ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکى ئێران، حەسەن رۆحانى رەخنەى لە بڵاوبونەوەى ئەو تۆمارە دەنگییە گرت و بە نانەوەى ئاژاوە و فیتنە لە قەڵەمیدا. بەتایبەتیش، لەکاتى دووبارە ئەنجامدانى گفتوگۆ لەگەڵ وڵاتەکانى رۆژئاوا سەبارەت بە دۆسییەى ناوەکى ئێران. لە چوارچێوەى ئەو چاوپێکەوتنەدا، کە پێویست بوو بە نهێنى بمێنێتەوە و بڵاونەکرێتەوە، زەریف هەوڵەکانى سولەیمانى خستۆتەڕوو کە چۆن ویستویەتى گفتوگۆ ناوەکییەکانى ساڵى 2015 لەنێوان ئێران و وڵاتەکانى رۆژئاوا تێکبدات و سەرنەگرێت. هاوکات، زەریف ئەوەشى خستۆتەڕوو کە چۆن دیبلۆماسییەتى ئێرانى لەلایەن سوپاى پاسدارانەوە پەراوێزخراوە، بەتایبەتیش لە سووریادا لە کاتێکدا کە یارمەتى رژێمى ئەسەدیان داوە بۆ لەناوبردنى یاخیبووەکان لە دژى دەسەڵاتەکەى.

هەواڵ
28-04-2021

ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی وشکەساڵی کۆدەبێتەوە

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و خستنەڕووی دەرەنجامی کۆبوونەوەی لیژنەی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی تەوەرێکی کۆبوونەوەکە دەبێت. بەپێی راگەیێندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی دەکات و چەند بابەتێک تاوتوێدەکات. ئەو بابەتانەی لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێدەکرێن:  ـ خستنەڕووی پرێزنتەیشنێک سەبارەت بە دوا ژمارەکانی پڕۆژەی بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢١. ـ خستنەڕووی دەرەنجامی کۆبوونەوەی لیژنەی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی لە هەرێمی کوردستان. ـ خستنەڕووی چەند یاسایەک کە وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان ئاراستەی سکرتاریەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی کردووە بۆ دەنگدانی کۆتایی و پێشتر ئەم پڕۆژە یاسایانە خراونەتە بەردەم ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزیران: ١. خستنەڕووی پڕۆژەیاسای (دادگای تاوانکاریی تایبەتمەند بە تاوانەکانی داعش لە هەرێمی کوردستان ـ عێراق) و هاوپێچەکەی (رێساکانی رێکار و کۆکردنەوەی بەڵگەکان). ٢. خستنەڕووی پڕۆژەیاسای (بەرکارکردن و هەمواری پیادەکردنی یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازیی هەردوو کەرتی تایبەت و تێکەڵاو). ٣. خستنەڕووی رەشنووسی هەموارکردنی یاساکانی (یەکێتیی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، یاسای بازرگانی) تایبەت بە بابەتی (ناوی بازرگانی و تۆماری بازرگانی).

هەواڵ
27-04-2021

ڤیدیۆ.. بەهۆی دەمەقاڵێی دوو شۆفێر ماتۆڕسوارێک گیانی لەدەستدا

لەدەمەقاڵی نێوان شوفێری پیکابێک و ئەڤیۆیەکی تایبەت بەهۆی پێچکردنەوە لەسەر یەکتر ،شوفێری ماتۆرسکیلێک گیان لەدەستدەدات وتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەڵێ: کاتژمێر 30و4ی سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ لەسەرڕێگای (هەولێر _گوێڕ) لەنزیک هەزەی گوێر پیکابێک وئەڤیۆیەکی تایبەت لەشوێن پێچێک لەسەر یەکتر پێچیان کردەوە وەخەریک توشی پێکدادان ببنەوە، بۆیە دەمەقاڵی لەنێوانیان دروست بو وەلەناوەندی ڕێگایەکە ڕایانگرت و خەریکی قسە بەیەکتر وتن بوون، بێ ئەوەی حساب بۆئوتومبێلەکانی دوای خۆیان بکەن. دەشڵێ: لەو کاتەش ماتۆڕسکیلێکی خێرا لەدواوە هات کەشوفێرو سەرنشینی لەسەربوو خۆی کێشا بەدواوەی پیکابەکە کە ڕێگای داخستبوو، شوفێرەکەی کەوتە خوارەوە لەسەر ماتۆرسکیلەکە، کە لەدوایەوە بارهەڵگرێکی گەورە دەهات لە سایدی خۆی و تایەکانی پێشەوەی لەماتۆڕەکە ڕەت بووبوو، لەگەڵ کەوتنەخوارەوەی شوفێری ماتۆرسکیلەکە سەری کەوتە ژێر تایەکانی دواوەی بارهەڵگرەکە و هەر لەشوێنی ڕووداوەکە شوفێرەکە گیانی لەدەستدا. ئاماژەی بەوەشکردووە، شوفێری پیکابەکە و ئەڤیۆتایبەتەکەش کە هەردووکیان خەتاباری ڕووداوەکەبون بەداخەوە ڕایانکرد وشوێنی ڕوداویان جێهێشت لەکاتی لێکۆلینەوەش ڕێژەی خەتاباری 50%بۆ پیکاب و30%بۆئەڤیۆو 20%بۆماتۆرسکیل دانرا. https://www.facebook.com/100000983853823/videos/4007698509272905/

هەواڵ
27-04-2021

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی داراییەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا لەبارەی راگرتنی مووچەی ئەو کەسانەی لە دوو مووچەیان هەیە دەڵێت "له‌ ماوه‌ی رابردوو به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی سه‌رجه‌م دوو مووچه‌ییه‌كانمان راگرت و وه‌كو ئه‌مانات له‌ گه‌نجینه‌كان دانراون". لەبارەی شێوازی لێکۆڵینەوە لە یاسایی نەبوونیان، لە راگەیەنراوەکەدا سێ رێکار خراونەتەڕوو کە ئەمانەن: پێكهێنانی لیژنه‌ی تایبه‌ت له‌ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان.پشتڕاستکردنەوەی یاسایی بوون بۆ دوو مووچه‌ی راگیراو.ئاراسته‌كردنی نووسراوێك له‌ وه‌زاره‌ت و ئەو فه‌رمانگه‌ی مووچەکەی تێدا راگیراوە بۆ گه‌نجینه‌ی په‌یوه‌ندیدار به‌مه‌به‌ستی خه‌رجكردنی مووچه‌ راگیراوه‌كان له‌ دوای ته‌واوبوونی رێكاره‌كانی سه‌ره‌وه‌ راستەوخۆ خه‌رجده‌كرێت لەلایەن گەنجینەکانەوە. "وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هۆكار نییه‌‌ بۆ دواكه‌وتن و راستاندن و وه‌رگرتنه‌وه‌ی مووچه‌كان. به‌ڵكو وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان خۆیان سه‌رپشكن له‌ جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كان و وه‌رگرتنه‌وه‌ی مووچه‌كانیان له‌ گه‌نجینه‌كان".

هەواڵ
27-04-2021

ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و محەمەد جەواد زەریف

ڕۆژی سێشەممە ٢٧ـی نیسانی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە محەمەدجەواد زەریف وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوو لە ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق و نەسروڵڵا ڕەشنوودی كونسوڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر و مەهدی شوشتەری كۆنسوڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی و ژمارەیەك لە كاربەدەست و ڕاوێژكارانی وەزارەتی دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران. لە دیدارەكەدا كە فازڵ میرانی سكرتێر و ئازاد بەرواری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادەی بوون، بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و دواپێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەڕەشە و تەحەددیاتی بەردەم عێراق تاوتوێ كرا. هەروەها وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند كە سەقامگیریی هەرێمی كوردستان بۆ وڵاتەكەی بایەخێكی تایبەتی هەیە. هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی ڕێگەكان بۆ گەییشتن بە سەقامگیری و ئارامی عێراق و ناوچەكە و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و توندڕۆیی ئاڵوگۆڕ كرا و جەختیش لە پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران و پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانە كرایەوە. ڕێككەوتنی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدڕاڵ لە مەڕ ئاساییكردنەوەی بارودۆخی شنگال و، هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق تەوەری دیكەی ئەو كۆبوونەوەیە بوون.

هەواڵ
27-04-2021

عێراق گەشتەکانی لەگەڵ هیندستان ڕاگرت

حکومەتی عێراقی بڕیاریدا گەشتە ئاسمانیەکانی لەگەڵ هیندستان ڕابگرێت.هۆکاری دەرچوونی ئەم بڕیارەش بۆ تەشەنەکردنی ڤایرۆسی گۆراوی کۆرۆنایە لەو وڵاتە کە بە ڤایرۆسی هیندستانی ناسراوە.

هەواڵ
27-04-2021

سەرۆک بارزانی و وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەدان

سەرۆک بارزانی و وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەدان زانیاری زیاتر..

هەواڵ
27-04-2021

وەزرەتی تەندروستی: 19 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٤٢٦) ١. پشکنین: (٧٥٠٢ پشکنینی نوێ)• (٢٢٧٦) هەولێر• (٢١٠١) سلێمانی• (٢٤٧٨) دهۆك• (٦٠) هەڵەبجە• (٥٤٣) گەرمیان• (٤٤) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: (٩٦٩ تووشبووی نوێ)• (١٥٩) هەولێر• (٣٨٩) سلێمانی• (٣٥٥) دهۆك• (٢٤) هەڵەبجە• (٣٩) گەرمیان• (٣) ڕاپەڕین٣. چاکبوون: (٨٧٨ چاکبوون)• (١٢٢) هەولێر• (٣١٠) سلێمانی• (٣٥٨) دهۆك• (٨) هەڵەبجە• (٦٥) گەرمیان• (١٥) ڕاپەڕین•٤. مردن: (١٩ مردن)• (٧) هەولێر• (٢) سلێمانی• (٥) دهۆك• (١) هەڵەبجە• (٤) گەرمیان• (٠) ڕاپەڕین • ئاماری گشتی:کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ١٦١٤٢٠١ (٥٦٤٩٥٣ هەولێر، ٣٦٧٨٣٤ سلێمانی، ٦٧٠٢٩٤ دهۆك، ١١١٢٠ هەڵەبجە)تووشبوون ١٤٨١٠٩ (٤٨٢٠٩ هەولێر، ٤٤٣٧٦ سلێمانی، ٥٢٠٩٨ دهۆك، ٣٤٢٦ هەڵەبجە)چاکبوون ١٢٤٦٢٨ (٤٠٧٤٥ هەولێر، ٣٥٩٠١ سلێمانی، ٤٤٩٢٧ دهۆك، ٣٠٥٥ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ١٩٤٩٢ (٦٣٧٠ هەولێر، ٦٦٢٨ سلێمانی، ٦٢٦٨ دهۆك، ٢٢٦ هەڵەبجە)مردن ٣٩٨٩ (١٠٩٤ هەولێر، ١٨٤٧ سلێمانی، ٩٠٣ دهۆك، ١٤٥ هەڵەبجە)

هەواڵ
27-04-2021

جەواد زەریف گەیشتە هەولێر

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە هەولێر و بڕیارە لەگەڵ سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.

هەواڵ
27-04-2021

پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

بڕیارەی سبەی چوارشەممە پەرلەمانی کوردستان جارێکی تر کۆببێتەوە . بەرنامەی کاری دانیشتنەکە به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووەم و سێیەم) له‌مادده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ی (20)و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (11)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆى ڕۆژی چوارشەممە ڕێكه‌وتی 28/4/2021، به‌م شێوه‌یه‌ بێت:یەكەم: ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای (بەڕیوەبردن و پاراستنی شوێنەوارو كەلەپوور لەهەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (90، 91، 93، 96، 97) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.دووەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای (هەمواری پیادەكردنی یاسای بەڕێوەبردنی ئەوقاف ژمارە (64)ی ساڵی 1966ی هەمواركراو لەهەرێمی كوردستان-عێراق)، بەپێی حوكمی بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (83) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.

1 2 ... 838 839 840 ... 1148 1149