Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13787 بابەت
گشتی
28-05-2021

داگیرکردنی تاریکی.. ئافراندن بە زوخاوی کورد

گەلانی چەوسێنراوە و ستەمدیدە بۆ گەیاندنی دەنگیان بە گەلانی ئازادیخواز و مرۆپەروەر هەر تەنیا نووسینەوەی مێژوو و هەواڵی ڕاگەیاندنەکان دادیان نادات، بەڵکو دەبێت لە ڕێگەی ئەدەبیاتیشەوە خەبات و خۆڕاگری و سەرکوتکرانیان تۆمار بکەن—ئەدەبیاتێک کە ڕووی کۆڕی ئەدەبیی جیهانیی هەبێت. هێرتا میولەر نوێنەری ئەدەبیاتی چەوساوەکانە کە ستەمکاریی دەسەڵاتی داپڵۆسێنەری چاوچیسکۆی ڕۆمانیایی دەگێڕێتەوە.ئاشکرایە بۆ ئەوەی مێژوویەک بکەیتە ئەدەبی گێڕانەوە، پێویستی بە ئەدیبێکی داهێنەر و بیرفراوان و ڕەنێوهێنە. نابێت هەر مێژوو بگێڕێتەوە، نابێت هەر هەواڵی ڕابردوومان پێ ڕابگەیەنێت. دەبێت ئەدیبەکەی توانای ئافراندنی ڕووداو و چیرۆکی خەیاڵیی وای هەبێت کە پێشتر لە خەیاڵدانی کەسدا چەکەرەی نەکردبێت.ئێمەی کورد بە درێژاییی مێژووی دێرین و نوێ داپڵۆسێنراوین و هەوڵی پاکتاوکردنمان دراوە، بە تایبەتی لە دووسەد ساڵی ڕابردووەوە کە لەو ماوەیەدا وەک قاپە دانوولەی گەرمی پاش گێرە بەسەر پێنج وڵاتدا بەش کراوین. لەو ڕەوتەی مێژوودا بە سەدان باس و سەربوردەی وامان هەن کە ماددەی خاوی ئەدەبیاتن و پێویستیان بە بلیمەتێک هەیە تا بیانکاتە شاکاری جیهانی.بەختیارعەلی لە دوایین ڕۆمانیدا بە ناوی ”داگیرکردنی تاریکی“ دەستی بۆ چمکێک لە مێژووی خوێنینی کورد لە باکووری کوردستان بردووە. لەو لاپەڕەیەی مێژوودا کە چەندین جۆری تاوان بەرانبەر کورد کراون و تاڵاوی ژینی پێ نۆشراوە، ڕۆمانی ”داگیرکردنی تاریکی“ لە توونی تاریکی قەدەغەکردنی زمانی کوردییەوە دەخزێتە ئەو مێژووەوە و توێ‌توێ پەردەکان لەسەر دڕندایەتیی تورکی فاشیست لە هەمبەر کورد و زمانەکەیدا لا دەدات. تۆ هەرچەندە لە پەرتوێکگەلی مێژوویی و دیمانەی شایەتحاڵاندا ئەو باسانەت خوێندبنەوە و ژنەفتبن، هێشتاکونێ پێویستت بەوەیە بە وێنەیەکی هونەریی باڵا بۆت بگێڕدرێتەوە تا لەسەر یادگەتدا بنەخشێت. ڕاستە دژایەتیی تورک بۆ کورد، ئەرمەنی، یۆنانی و چەرکەسی لامان ڕوونە و، دەزانین بێچووە تۆرانەکان لەسەر ڕقەبەرایەتی و سڕینەوەی ئەو گەلانە و داننەنان بە هەبوونیاندا گۆشکراون، لێ ”داگیرکردنی تاریکی“ ئەوەت بە وشە و ڕستەی کوردی بۆ دەکاتە نیگار و تەنانەت فیلمێکی زەینی. ئیتر بۆ هەتاهەتایە تۆ ئەو کوردقڕاندن و کوردسڕینەوەیەت لە یاد ناچێتەوە و هەمیشە وێناکەیت لا لە ئارادایە. ئەدەبیات نەبێت ”ڕێکخراوی دووی نیوەشەو“ بۆ پاراستنی زمانی کوردی دروست نابێت، نەخۆشیی وەرگەڕانی زمان لە تورکییەوە بۆ کوردی سەر هەڵنادات کە نەخۆشەکە بۆ هەمیشە تورکیی لە بیر بچێتەوە. ئەم ڕۆمانە ئافراندنێکی ئەدەبییە بە زوخاوی هەناوی کورد.”داگیرکردنی تاریکی“ شاکارێکی نەک تەنیا نێو ئەدەبیاتی کوردی، بەڵکو نێو ئەدەبیاتی جیهانییە و شانەخڕێ لەگەڵ ڕۆمانە بەرزەکانی دنیادا دەکات. دەتوانێت نوێنەرێکی ڕووسووری ناساندنی ستەمدیدەییی کوردان بێت و چکێک لە زەریای ستەمدیدەیییان دەرخواردی دنیا بدات.ڕووداو و چیرۆکەکانی ”داگیرکردنی تاریکی“ وەک کانیاوێکی نساری چیاکانی کوردستان کە بە شریخەی هەورەگرمەیەک دەتەقێت و قوڵپەقوڵپ دەدات، ڕوون و سازگارن. یەک بەدوای یەک لە بەستێنێکی مەنگدا پەنگ دەخۆنەوە و جۆگەلەکانی بەرەو مەزرای هزری خوێنەر ڕادەخوشێن و پاراوی دەکەن.ئەم ڕۆمانە سەرباری قەبارە گەورەکەی و چڕیی دێڕەکانی، کەچی ماندووت ناکات و لەگەڵ هەڵدانەوەی هەر پەڕەیەکدا تین و توانت بۆ خوێندنەوە زیاد دەبێت.نووسەری ڕۆمانەکە گەلێک چەلان لەسەر ڕۆمانەکانی پێشتری گلەییی ئەوەی لێ دەکرا کە درێژدادڕیی زۆری کردووە و زمانی کوردی و ڕێنووسەکەی باش نییە. خوا هەڵناگرێت ”داگیرکردنی تاریکی“ کە ٧٢١ لاپەڕەیە، ئەگەر هەر بە زۆر بمانەوێت زیادەی لێ دەر بکەین، ئەوا بە لای زۆرەوە هەر ١٠ لاپەڕەیە کە ئەوەیش بۆ ڕۆمانێکی وا هەر هیچ نییە. ڕاستە نووسەر لە ڕۆمانەکانی دیکەیدا ڕەخنەی زمانەوانیی زۆری لەسەرە، بەڵام ئەم ڕۆمانەی لە چاوی ئەوانی دیکەیدا کە من خوێندوومنەتەوە (پێنج ڕۆمان لە کۆی ١٠ ڕۆمانی نووسەر)، زۆر باشترە و پێوەی دیارە کە گرنگیی بە زمانی کوردی داوە. وێڕای ئەوەیش، هێشتا کۆمەڵێک هەڵەی زمانەوانیی تێدایە کە خۆشتر بوو ئەو هەڵانە نەبوونایە و، من لای خۆمەوە ئەو هەڵانە بە مایەی لەنگیی ڕۆمانەکە نابینم، چونکە لە چاو قەبارەکەیدا هەر هیچ نین. ئینجا هیچ نووسەرێکیش نییە کە تەکووز و گزۆر بێت و لە نووسینێکی هێندە فراواندا هەڵەی تووش نەبێت. لە بابەتی ڕێنووسەوە، ماڵم هەقە هەتا بڵێی خراپە و پڕیەتی لە هەڵەی ڕێنووس. خاڵبەندییەکەیشی تا ڕادەیەکی زۆر باشە.گەلێک کەس لە بارەی هەڵە و کەم‌وکورتییەکانی ئەم ڕۆمانەوەیان نووسیوە. من لام وایە زۆربەیان لە دوو قۆڵەوە شەڕی نابەجێی پێ دەفرۆشن، نەک ئەوەی ڕەخنەی ئەدەبی بن:١. شەڕی هزری سیاسی٢. شەڕی ئەوەی ناتوانن لە ڕووی ئەدەبییەوە بە ئاستی نووسەرەکەیدا بگەن، ناچارن شەڕی دالەنگاندنی نووسینەکەی بکەن.گلەیییەک کە لە کتێبەکەم هەیە، نرخەکەیەتی کە گرانە. دەمێکە بڕیارم داوە کتێبی بەختیار عەلی بەو نرخە گرانانە نەکڕم. لەم بارەیەیشەوە لە چەند نووسینێکدا بۆچوونی خۆم دەر بڕیوە. هەمیشە لە لای قەوم و خوێش و دۆستان کتێبەکانی بۆ خوێندنەوە وەردەگرم و پاشان بۆیان دەبەمەوە—ئەمەیشم لە ئامۆزایەکم وەرگرت.جووتیار قارەمان

هەواڵ
28-05-2021

شەپۆلێکی گەرما و خۆڵبارین عێراق دەگرێتەوە

عێراق ڕووبەڕووی شەپۆلێکی گەرما و خۆڵبارین دەبێتەوە و ماوەی دوومانگ بەردەوام دەبێت.ئەحمەد تەمیمی، کەشناسی بەناوبانگی عێراقی ڕایگەیاند، لە ڕۆژی پێنجشەمەی داھاتووەوە پلەکانی گەرما لە عێراق بۆ سەروو ٥٠ پلە بەرز دەبێتەوە بە تایبەت لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق، بەڵام ناوچەکانی هەرێمی کوردستان چەند پلەیەك کەمتر .وتیشی : لەھەمان کاتدا شەپۆلێکی تۆز و خۆڵبارین تەواوی عێراق دەگرێتەوە لەگەڵ ھەوایەکی بەهێز کە خێرایی دەگاتە 55کم لە کاتژمێرێکدا کە بۆماوەی نزیکەی دوو مانگ بەردەوام دەبێت .

هەواڵ
28-05-2021

لە سلێمانی فازڵ میرانی سەردانی کۆسرەت رەسوڵ دەکات

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ٢٨/٥/٢٠٢١ لە شاری سلێمانی کۆسرەت ڕەسول، عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پێشوازی کرد لە فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان.لە دیدارەکەدا فازڵ میرانی بەخێرهاتنەوەی کۆسرەت ڕەسولی کردو دڵخۆشی خۆی بە باشی تەندروستی دەربڕی و هیوای خواست هەمیشە لەشێکی شاغ و تەندروستی هەبێ.لای خۆیەوە کۆسرەت ڕەسول سوپاسی فازڵ میرانی و پەرۆشی خەڵکی کوردستانی کرد.لە دیدارەکەدا گفتوگۆ کرا لەبارەی دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان، هەردوولا هاوڕابوون کە کورد پێویستی بەیەکڕیزی هەیە لەپێناو گەیشتن بە ئاواتەکانی گەلەکەمان.

هەواڵ
28-05-2021

سلێمانی.. کڕین و فرۆشتن بە گیانداری کێوی قەدەغەکرا

لە هەڵمەتێکدا لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی دەستیان بەسەر ژمارەیەک ئاژەڵی کێویدا گرتووە و سەرۆکی لیژنەکەش رایدەگەیەنێت؛ هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت تا دیاردەکە بنەبڕدەکرێت.ئەمڕۆ هەینی(2021.5.28) لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت رایگەیاند؛ لە هەڵەتێکدا بە هاوکاری ئاسایش و پۆلیس و لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی لیژنەکان دەستیان بەسەر ژمارەیەک ئاژەڵی کێویدا گرتوە کەلەلایەن راوچی و کاسبکارانەوە لە ژێرپردەکەی ناوبازاڕی سلێمانی بەهاوڵاتیان دەفرۆشرێت.وتیشی:"لەسەر فەرمانی ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت و رێگری لە راوکردن و کڕین و فرۆشتن بە ئاژەڵە کێویەکانەوە دەکرێت".ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، هەڵمەتەکە بۆ پارێزگاری کردنە لەسروشت و پاراستنی ئەو ئاژەڵانە و بەردەوامیش دەبێت تا دیاردەکە بنەبڕدەکرێت.

هەواڵ
27-05-2021

بەشار ئەسەد بە سەرۆک ھەڵبژێردرایەوە

بەشار ئەسەد بە سەرۆکی سووریا هەڵبژێردرایەوە. میدیای فەرمیی سووریا دەڵێت، 95.1%ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە

هەواڵ
27-05-2021

سەلیم جبوری لە ھەوڵێکی کوشتن ڕزگاریبوو

سەلیم جبوری، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە ھەوڵێکی کوشتن لە بەغدە ڕزگاریبوو. جبوری کەسایەتییەکی سوننەیە، بەڵام زۆر جار بە نزیکی لە شیعە تۆمەتبار دەکرێ

هەواڵ
27-05-2021

ئاگادارییەک لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانەوە

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، له‌ ئاگادارییه‌كدا داوا له‌و كه‌سانه‌ ده‌كا كه‌ ناوی خۆیان بۆ فه‌رمانبه‌ری ده‌نگدان تۆمار كردووه‌، له‌ باری هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك سه‌ردانی بنكه‌ی تۆماركردن بكه‌ن. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 27/5/2021، لقی هه‌ولێری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خی هه‌ڵبژاردنی عێراق، ئاگادارییه‌كی بڵاو كرده‌وه‌ و داوا له‌و كه‌سانه‌ ده‌كا كه‌ ناویان تۆمار كردووه‌ بۆ دامه‌زراندن وه‌كوو فه‌رمانبه‌ری ده‌نگدان، له‌ حاڵه‌تی روودانی هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك له‌ فۆڕمی پێشكه‌شكردن بۆ كاركردن وه‌كوو فه‌رمانبه‌ری ده‌نگدان، تكایه‌ ته‌نیا سه‌ردانی بنكه‌ی تۆماركردن بكه‌ بۆ ده‌ستیكاریكردن یان راستكردنه‌ه‌ی فۆڕمه‌كه‌.

هەواڵ
27-05-2021

ئەمریکا: بەهێزەوە پاڵپشتی لە سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەین

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا پاڵپشتی بەهێزی خۆی بۆ رێوشوێنەکانی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ سەپاندنی سەروەری یاسا لە وڵات راگەیاند و گوتی: "بەهێزەوە پاڵپشتی لە سەرۆکوەزیرانی عێراق و حکومەتەکەی دەکەین بۆ سەپاندنی سەروەری یاسا و ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی ئازاد و خاوێن".ئەنجومەنەکە ئاماژەی بەوەشکرد "پێویستە بەپێی یاساکانی عێراق، لێکۆڵینەوە لەگەڵ هەر کەسێک بکرێت کە هاووڵاتییانی عێراقی دەکاتە ئامانج، هەروەها سەرکۆنەی ئەوانە دەکەین کە لەڕێگەی کاری توندوتیژییەوە هەوڵی لاوازکردنی سەقامگیری عێراق دەدەن". دوێنێ چوارشەممە، بەهۆی دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی گرووپی حەشدی شەعبی، بەغدا و بەتایبەتی ناوچەی سەوز بارگرژی سەربازیی مەترسیداری لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و سوپای عێراق و چەکدارانی گرووپی حەشدی شەعبی بە خۆیەوە بینی.

بیروڕا
27-05-2021

داگیرکاری بەم ئەندازە؟!

سەر شەقامی شەست مەتری، نزیک نەخۆشخانەی شارو بەدیاریکراوی بەرامبەر پرۆژەی گاردن ستی.. ئامادەکاری و پشکنینی جیۆلۆجی زەویەکەیان کردوە بۆ ئەوەی بیکەن بە شوقە و بینای بازرگانی!!بەپێی یاداشتێکی دانیشتوانی گەڕەکی شێخان( مەڵکەنی - دەباشان) بۆ من ھاتوە، "لە ئێستادا لەلایەن کۆمەڵێک کەس خەریکی مەسح و پشکنینی زەویەکەن و دەیانەوێت دەستبکەن بە ھەڵکۆڵین بۆ ئەوەی شوێنی قوتابخانەو خزمەتگوزاری کە لە وێنەکدا ھاتوە بکرێتە بینای بازرگانی".پاش بەدواداچونم دەرکەوت زانیاری دانیشتوانی ئەو گەڕەکە ڕاستەو دۆسیەکەمان بۆ جێگری سەرۆکی حکومەت و بەرپرسانی دیکە ناردوە.. ھەر بەرپرسێک لەو ھەر ئاستتێکدا بێت و لە پشت ئەم داگیرکاریە بێت دەیدەینە دادگا.. رای گشتیشی لێ ئاگادار دەکەینەوە.ساڵێک پێش ئێستابەبڕیاری سەرۆکی شارەوانی سلێمانیڕەگەزی زەویەکانی ١٦٥ و ٢١٤ و ٢١٥ و ٢٣٢ ی کەرتی (٢)ی قڕگەو بەشێک لە زەوی ژمارە ٢٩ کەرتی (٥) ھوانەی لە سەوزاییەوە گۆڕیوە بۆ گەنجینە!کە ڕووبەرێکی گەورەی شاری ٢٠٢٠ ەو لە نەخشەدا بۆ سەوزایی دانراوە، کە شارێکی گەورەی ھاوچەرخی سلێمانی لە سەر ڕووبەری ٢٢ ھەزار دۆنم..لەسەر ئەم دۆسیە سەرۆکی شارەوانی سلێمانی لە ڕێگای داواکاری گشتیەوە دەدەینە دادگا..عەلی حەمە ساڵح

هەواڵ
27-05-2021

ئەو ئافرەتەی لە هەولێر لە پۆلیسێکی دا دەستگیرکرا

پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی ئەو ئافرەتەی راگەیاند، کە لەسەر شەقامێکی ئەو شارە هێرشی کردە سەر پۆلیسێکی هاتوچۆ. پۆلیسی هەولێر لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، رایگەیاندووە: ئەو ئافرەتە، کە پیتی یەکەمی ناوی سیانی بڵاو کراوەتەوە (ه. ئا. ع)، لەلایەن بنکەی پۆلیسی ناوشار/ رۆژهەڵات، بنکەی پۆلیسی باداوەوە دەستگیر کرا. هەروەک پۆلیسی هەولێر رایگەیاندووە، ئەو تۆمەتبارە بەپێی ماددە (229) لە یاسای سزادان دەستگیر كراوە. رۆژی 20-5-2021، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: لەو کاتەی پۆلیسێکی هاتوچۆ لەسەر شەقامی 40 مەتری لە ئەرکی خۆیدا بووە، شوفێرێکی ئافرەت ”بەشێوەیەکی زۆر نامرۆڤانە و دوور لە ڕەوشتی شوفێری“ بەدەست و بەشەق هێرشی کردووەتە سەر پۆلیسەکە و هەڕەشەی ئەوەی لێکردووە، کە ئەگەر ژمارەی ئۆتۆمبێلەکەی، کە بەهۆی سەرپێچییەوە سزای بۆ نووسرااوە، نەسڕێتەوە، ئەوا دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەهێنێتە شوێنەکە.

هەواڵ
27-05-2021

فەرمانگەی خزمەتگوزاری 8ی حەسارۆک کرایەوە

دوای ئەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی زەوییەکانی کرد و بەڵێنی گەیاندنی خزمەتگوزاری پێدان، ئەمڕۆ فەرمانگەی خزمەتگوزاری 8ی حەسارۆک کرایەوە.پێشتر ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاندبوو، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان زۆر بە وردی چاودێریی چارەسەربوونی ئەو دۆخە دەکات، چەند جارێکیش جەختی لە ئەوان وەکو پارێزگار و وەزیری شارەوانی کردۆەتەوە، کە دەبێت چارەسەرێک بۆ ئەو بابەتە بدۆزرێتەوە. ڕاگەیەنراوێکی پێشووی حکومەت لەوبارەوە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان موژدەی چارەسەرکردنی کێشەی زەوییەکانی هەشتی حەسارۆکی شاری هەولێر ڕادەگەیەنێت ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/5/12 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی زەوییەکانی هەشتی حەسارۆکی لە شاری هەولێر کرد. دوای ئەوەی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و پارێزگاری هەولێر ، ڕوونکردنەوەی پێویستیان لە بارەی کێشە و گرفتەکانی ئەو زەويیانە بۆ سەرۆکی حکومەت خستەڕوو ، سەرۆکی حکومەت لە وتەیەکدا، موژدەی بە خاوەن زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک دا کە لە ئایندەیەکی نزیکدا ، کێشەکانیان چارەسەر دەکات و بوار بۆ پێدانی مۆڵەتی بیناکردن دەکرێتەوە و پرۆسەی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ ئەم زەوییانە بەپێی پلانێکی گونجاو دەست پێ دەکات. سەرۆکی حکومەت هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ڕاسپاردووە ، لە شوێنەکانی تریش کێشەی هاوشێوە چارەسەر بکەن و خزمەتگوازریی پێ بگەیەنن، بۆ ئەوەی لە کاتێکی زوودا ، ئاوەدانیی لەو شوێنانە دەست پێبکات

هەواڵ
27-05-2021

تورکیا دەستی بە تۆپپارانکردنی گوندەکانی دهۆک کردەوە

سوپای تورکیا دەستی بە تۆپپارانکردنی گوندەکانی دهۆک کردەوە و بەهۆیەوە ئاگر لە ناوچە شاخاوییەکان کەوتۆتەوە. سوپای تورکیا سنووری گوندی هرور و کێستە تۆپباران دەکات. بۆ پێشڕەویکردنیش دارەکانی ناوچە شاخاوییەکان دەبڕێتەوە.

1 2 ... 821 822 823 ... 1148 1149