وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێم دڵنیایی دەدات لە چارەسەرکردنی کێشەی مووچە.جووتیار عادل لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: نابێ داهاتی وەزارەتەکان لەسەر حسابی خەڵک بێت و وتیشی حکومەتی هەرێم دڵنیایی دەدات لە چارەسەرکردنی کێشەی مووچە.جووتیار عادل ئاماژەی بەوەکرد، سەرەتای هەفتەی داهاتوو شاندێکی حکومەتی هەرێم دەچێتە بەغدا.وتیشی: ئەو گرفتەی بۆ مووچە دروستبووە نە سیاسییە و نە یاسایی و لە ماوەیەکی کەمدا مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دەدرێت.
گروپەکانی سەر بەحشدی شەعبی ھەرەشەی کوشتن لە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەن.گرووپەکانی حەشدی شەعبی دەڵێن: گەر قاسم موسڵیح، فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە ئەنبار ئازاد نەکات، ھێزێکی زۆر بەرەو ناوچەی سەوز جوڵەیان پێکراوە و گرووپەکانی سەر بەحشد خۆیان ئامادە دەکەن بۆ ھێرشکردنە سەر ناوچەی سەوز.گرووپەکانی حەشد، لە بەرامبەر ئازاد نەکردنی موسڵیحدا، هەڕەشەی کوشتن لە کازمی دەکەن.
وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان، خشتەیەكی نوێی دابەشكردنی مووچەی مانگی 5ی دامەزراوەكانی راگەیاند بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی بێت، ڕۆژی پێنجشەممە وەزارەتی پێشمەرگه و لیواکانی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت. ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 2021/5/30 ، موچەی یەکەكانی 70 و 80 وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەش دەکرێت.
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٤٥٥) ١. پشکنین: (٩٣١١ پشکنینی نوێ)• (٢٨٢٧) هەولێر• (٢٦٧٢) سلێمانی• (٣١١٦) دهۆك• (١٥٩) هەڵەبجە• (٤١٢) گەرمیان• (١٢٥) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: (٦٥٥ تووشبووی نوێ)• (١٠٥) هەولێر• (٢٧٧) سلێمانی• (٢١٥) دهۆك• (٤) هەڵەبجە• (٤١) گەرمیان• (١٣) ڕاپەڕین٣. چاکبوون: (٨٥٥ چاکبوون)• (٢٤٤) هەولێر• (٢١٢) سلێمانی• (٣٢٦) دهۆك• (١٣) هەڵەبجە• (٥٢) گەرمیان• (٨) ڕاپەڕین•٤. مردن: (١٠ مردن)• (٤) هەولێر• (٢) سلێمانی• (٢) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (٢) گەرمیان• (٠) ڕاپەڕین • ئاماری گشتی:کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ١٨٣٠٩٣٠ (٦٣٧٨٣٦ هەولێر، ٤٣٤٧٥٦ سلێمانی، ٧٤٣٠٢١ دهۆك، ١٥٣١٧ هەڵەبجە)تووشبوون ١٦٧٣٥٧ (٥٢٣٧٢ هەولێر، ٥٢٧١٨ سلێمانی، ٥٨٥٧٣ دهۆك، ٣٦٩٤ هەڵەبجە)چاکبوون ١٥٢٣٥٦ (٤٧٥٤٠ هەولێر، ٤٦٢٧٠ سلێمانی، ٥٥٢٠٥ دهۆك، ٣٣٤١ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ١٠٧٥٣ (٣٦٧٣ هەولێر، ٤٤٩٩ سلێمانی، ٢٣٧٥ دهۆك، ٢٠٦ هەڵەبجە)مردن ٤٢٤٨ (١١٥٩ هەولێر، ١٩٤٩ سلێمانی، ٩٩٣ دهۆك، ١٤٧ هەڵەبجە)
شارەزایانی كەشوهەوای عێراق پێشبینی دەكەن بەم زووانە پلەی گەرمای زۆربەی ناوچەكانی وڵاتەكە 50 پلەی سەدی تێپەڕێنێت، ئەمەش بەهۆی درێژبوونەوەی نزمەپاڵەپەستۆی هیندیەوە. میدیاكانی عێراق لە شارەزایانی كەشوهەوایان گواستووەتەوە كە بەم زووانە نزمەپاڵەستۆی هیندی بۆ ناوچەكە درێژ دەبێتەوە، عێراق و چەند وڵاتێكی تری كەنداوی عەرەبی دەگرێتەوە، دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما بۆ سەرووی 50 پلە و ڕادەی شێش بەرز دەبێتەوە. نزمەپاڵەپەستۆكە دەبێت هۆی ڕاكێشانی بای وەرزی هێڵی كەمەرەیی بەرەو هیند و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا.بەم شێوەیە لە چەند ناوچەیەكی نیمچە دوورگەی عەرەبی و سووریا، عێراق و ڕۆژئاوای ئێرانیش پلەی گەرما 50ی سەدی تێدەپەڕێنێت و ئەم بەرزبوونەوەیەش زۆربەی رۆژانی هاوین بەردەوام دەبێت. بەپێی شارەزایانی كەشوهەوا، نزمەپاڵەپەستۆی هیندی كاریگەرییەكی گەورەی لەسەر پلەی گەرمای هەرسێ كیشوەرەكانی ئاسیا، ئەفریقیا و ئەورووپا هەیە. نزمەپاڵەپەستۆی هیندی ساڵانە لە مانگی نیسانەوە لە هیند دەستپێدەكات، كاریگەرییەكەی لە مانگەكانی حوزەیران و تەمووزدا زیاد دەكات، لە سەرەتای مانگی ئەیلوولیشەوە كاریگەرییەكەی بەرەو كەمبوونەوە دەچێت، تا لە مانگی ئۆكتۆبەردا بە تەواوی كاریگەری نامێنێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 26 ی ئایاری 2021 بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران ، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ، کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی ئەنجامدا .لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەدا گفتوگۆ دەربارەی میکانیزمی جێبەجێکردنی ماددەی پێنجەم لە یاسای چاکسازی ژمارە ( 2 ) ی ساڵی 2020 تایبەت بە ڕێکخستنەوەی دەرماڵەکان کرا لە بەر ڕۆشنایی یاسا بەرکارەکان کە پێویستە خەرجکردنی دەڕماڵەی ئەوانەی شایستەن پارێزراو بێت و دادپەروەریی ھەبێت لە خەرجکردنی دەڕماڵەکان و جێگیر بکرێت بۆ ئەوانەی کە شایستەن بە پێی یاسا بەرکارەکان.بڕگەی دووەمی کارنامەی کۆبوونەوە، تایبەت بوو بە خستنەڕووی داهاتە ناوخۆییەکان و ڕۆڵی وەزارەتە تایبەتمەندەکان لە برەودان و هەمەچەشنکردن و ڕێکخستنەوەی داهاتی ناوخۆی هەرێم و ئاستی پابەندیی وەزارەتەکان و پێداچوونەوە بە ڕەسمی خزمەتگوزارییەکان .پاشان ئەنجومەنی وەزیران هەردوو ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای ( هەمواری یاسای وەزارەتی دارایی و ئابووری لە هەرێمی کوردستان) بە ئاراستەی هێنانەکایەی بەڕێوەبەرایەتیەکی گشتی لە وەزارەتی دارایی وئابووری بۆ ڕێکخستنی کەرتی دڵنیایی وچاودێریکردنی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت لە بواری چالاکیەکانی دڵنیایی لە هەرێم و پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای ( بەرهەمهێنان و هاوردەکردنی بنەتۆ و شەتل و تۆمارکردن و پەسەندکردن و پارێزگاریکردن لە تەرزە کشتوکاڵییەکان ) کە ئامانجی سەرەکی ئەم پڕۆژە یاسایە ، ڕێکخستن وهاندانی کەرتی تایبەتە بۆ بەرهەمهێنانی بنەتۆ و شەتڵ وهاوردەکردنی بنەتۆ لە ژێر سەرپەرشتی وەزارەتی کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو.
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان شۆڕشی گوڵان ئەزموونێكی دەوڵەمەندی كۆڵنەدان و خۆڕێكخستن و هەستانەوەی گەلی كوردستانە. لە بارودۆخی دوای نسكۆ و ئاوارەیی و لەژێر گوشاری جۆراوجۆری نەیارانی گەلی كوردستان توانرا بە پلانێكی تۆكمە و بڕوایەكی پتەو شۆڕشی گوڵان هەڵبگیرسێت. شۆڕشی گوڵان ئەو پەیامە بوو بۆ هەموو ناحەزان و نەیارانی گەلی كوردستان كە سەرباری بوونی پیلانگێڕی و هەڕەشە و بەهێزیی نەیاران و كۆسپی جۆراوجۆر، گەلی كوردستان ئیرادەی خەبات و رووبەڕووبوونەوەی زوڵم و ناحەقی هەیە و خەبات و تێكۆشانی خۆی بۆ گۆڕەپانی حەقیقی كە خاكی پیرۆزی كوردستانە دەگوازێتەوە. شۆڕشی گوڵان هەڵگری پەیام و ئامانجەكانی شۆڕشی ئەیلوول و درێژكراوەی هەموو شۆڕشەكانی پێشووتری كورد بوو و، بۆ هەموو نەیارانیشی سەلماند كە ئیرادەی ئازادیخوازی و شۆڕشگێڕیی كورد هەرگیز ناشكێت. شۆڕشی گوڵان رۆژی 26ـی ئایاری 1976 بە یەكەم چالاكیی پێشمەرگە لە حاجی ئومەران دەستی پێكرد و سەید عەبدوڵڵا یەكەم شەهیدی ئەم چالاكییەی دەستپێكی شۆڕشی گوڵان بوو. لە چل و پێنجەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵاندا بە بەرزی یادی هەموو شەهیدانی شۆڕشی گوڵان و شەهیدانی كورد و كوردستان دەكەینەوە. جەختیش لەوە دەكەینەوە ئازادی و دەستكەوتەكانی گەلی كوردستان لە سایەی خوێن و قوربانیدانی شەهیدانمان هاتووەتە ئاراوە. لەو یادە پیرۆزەدا پێزانینم بۆ خەبات و ماندووبوونی هەموو ئەو تێكۆشەر و قارەمانانە هەیە كە لە خەباتی پێشمەرگایەتی و حزبی و خەباتی نهێنیی ناو شار و لە ئاوارەیی و دەربەدەریدا رۆڵیان لە شۆڕشی گوڵاندا هەبووە و قوربانیان داوە و بوونە مایەی شانازی بۆ گەلەكەیان. مسعود بارزانی ٢٦ـی ئایاری ٢٠٢١
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە. ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢١/٥/٢٦ی زایینی، کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئەنجام دەدات. لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ: یەکەم: خستنەڕووی میکانیزمی جێبەجێکردنی ماددەی (پێنجەم) لە یاسای چاکسازیی ژمارە (٢)ی ساڵی ٢٠٢٠ تایبەت بە ڕێکخستنەوەی دەرماڵەکان لەبەر ڕۆشنایی یاسا بەرکارەکان. دووەم: خستنەڕووی بابەتی داهاتی ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان لە ئێستادا و ڕۆڵی وەزارەتە تایبەتمەندەکان لە برەودان و هەمەچەشنکردن و زیادکردنی داهاتی ناوخۆیی هەرێم و سەرچاوەکانی، و ڕادەی پابەندی وەزارەتەکان لەم بارەیەوە. سێیەم: خستنەڕووی بابەتی پێداچوونەوەی ڕەسمی خزمەتگوزارییەکان لەلایەن بەڕێز جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کە بەڕێزیان سەرپەرشتیاری لیژنەی تایبەت بەم بابەتەن. چوارەم: خستنەڕووی دوو پڕۆژە یاسا کە لەلایەن بەڕێز وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان ئاراستەی سکرتاریەتی ئەنجومەنی وەزیران کراوە بۆ دەنگدانی کۆتایی و پێشتر ئەم پرۆژە یاسایانە خراونەتە بەردەم بەڕێزان ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران: - ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای (هەمواری یاسای وەزارەتی دارایی و ئابوری لە هەرێمی کوردستان - عێراق ژمارە (٥)ی ساڵی (٢٠١٠). - ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای (بەرهەمهێنان و هاوردەکردنی بنەتۆ و شەتل و تۆمارکردن و پەسەندکردن و پارێزگاریکردن لە تەرزە کشتوکاڵییەکان لە هەرێمی کوردستان - عێراق) فەرمانگەی میدیا و زانیاری ٢٠٢١/٥/٢٦
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، چوار کەسیان لە دەربەندیخان لەکاتی راوەماسیدا دەستگیرکردووە. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای چاودێریکردن و پشکنینی دەریاچەکە، پۆلیسی دارستانی دەربەندیخان توانیان ( ٤ ) ڕاوچی دەستگیر بکەن ، هەروەها توانرا دەست بگرن بەسەر ( ٣ ) تۆڕی ڕاوی ماسی ، ( ٢ ) بەلەم ، ( ٤ ) صەوڵی بەلەم ، ( ٣ ) ماسی ڕاوکراو ، هەروەها چەندین ماسی زیندوو لە تۆڕەکان لێکرانەوەو خرانەوە ناو دەریاچەکە . پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران ڕێکخراوە و ڕادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی
ئەمڕۆ سێشەممە 25 ی ئایاری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە محەمەد ئەلفەلاحی ئەمینداری گشتیی دەستەی مانگیی سووری ئیماراتی و شاندێکی یاوەری کرد.لە دیدارەکەدا کە ئەحمەد ئەلزاهری کونسولی گشتیی ئیمارات لە هەولێر ئامادەی بوو، شاندی میوان سڵاو و ڕێزی شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان جێنشینی ئەبوزەبی-یان بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و ئاماژەیان بە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات کرد لە هەموو بوارەکاندا، جەختیشیان کردەوە کە ئیمارات بەردەوام دەبێت لە یارمەتیدانی ئاوارە وپەنابەران لە هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە دابینکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ کەمپەکان .شاندی ئیماراتی هەروەها خۆشحاڵی خۆیان بە هەبوونی هەماهەنگیی لە گەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی نیشاندا کە بەردەوامن لە ئەنجامدانی چەندین بەرنامە و پڕۆژەی خێرخوازی هاوبەش.سەرۆکی حکومەت سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هاوکارییەکانی دەولەتی ئیمارات و بەتایبەتی مانگی سووری ئیماراتی دەربڕی و خواستی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکان لە گەڵ ئیمارات دووپات کردەوە.
بە ئامادەبوونی دایک و باوکی و هێز و لایەنە سیاسییەکان و بەشێک لە پەنابەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان، سبەی چوارشەممە تەرمی بێهزاد مەحموودی لە گۆڕستانی کەسنەزان لە هەولێر بە خاک دەسپێردرێت. رۆژی سێشەممە 18ـی ئایاری 2021 دوو پەنابەری رۆژهەڵاتی کوردستان کە وەکو پەنابەری سیاسی لە هەرێمی کوردستانن، بەمەبەستی باشترکردنی رەوشی ژیانیان چوونە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری هەولێر، ئەوەیان پێڕاگەیاندبوون کە بەهۆی خراپیی دۆخی ژیانیانەوە ئاگر لە جەستەی خۆیان بەردەدەن، دواتر یەکێک لەو دوو گەنجە بەناوی بێهزاد مەحموودی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و ڤیدیۆی خۆسووتاندنەکەشی کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیداهێنا. شەوی 23ـی ئەم مانگە بێهزاد بەهۆی زۆریی رێژەی سووتانی جەستەیەوە کە 93٪ بوو، گیانی لەدەستدا.
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٤٥٤) ١. پشکنین: (٩٣١٩ پشکنینی نوێ) • (٣١٥٥) هەولێر • (٢١٦١) سلێمانی • (٢٨٥١) دهۆك • (٥٠) هەڵەبجە • (١١٠٢) گەرمیان • (٠) ڕاپەڕین • ٢. تووشبوو: (٦٥١ تووشبووی نوێ) • (٨٤) هەولێر • (٢٥٣) سلێمانی • (٢١٤) دهۆك • (١١) هەڵەبجە • (٨٩) گەرمیان • (٠) ڕاپەڕین ٣. چاکبوون: (٨٦٠ چاکبوون) • (٢٦٨) هەولێر • (٢١٤) سلێمانی • (٣٠٥) دهۆك • (١٨) هەڵەبجە • (٥٣) گەرمیان • (٢) ڕاپەڕین • ٤. مردن: (٩ مردن) • (٢) هەولێر • (٢) سلێمانی • (٤) دهۆك • (٠) هەڵەبجە • (١) گەرمیان • (٠) ڕاپەڕین • ئاماری گشتی: کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو) پشکنین ١٨٢١٦١٩ (٦٣٥٠٠٩ هەولێر، ٤٣١٥٤٧ سلێمانی، ٧٣٩٩٠٥ دهۆك، ١٥١٥٨ هەڵەبجە) تووشبوون ١٦٦٧٠٢ (٥٢٢٦٧ هەولێر، ٥٢٣٨٧ سلێمانی، ٥٨٣٥٨ دهۆك، ٣٦٩٠ هەڵەبجە) چاکبوون ١٥١٥٠١ (٤٧٢٩٦ هەولێر، ٤٥٩٩٨ سلێمانی، ٥٤٨٧٩ دهۆك، ٣٣٢٨ هەڵەبجە) لەژێر چارەسەر ١٠٩٦٣ (٣٨١٦ هەولێر، ٤٤٤٤ سلێمانی، ٢٤٨٨ دهۆك، ٢١٥ هەڵەبجە) مردن ٤٢٣٨ (١١٥٥ هەولێر، ١٩٤٥ سلێمانی، ٩٩١ دهۆك، ١٤٧ هەڵەبجە)