Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13787 بابەت
هەواڵ
31-05-2021

بە فەرمانی مەسرور بارزانی 64 کەس لە شارەوانی سلێمانی دامەزران

بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 64 هاووڵاتیی لە شارەوانی سلێمانی دادەمەزرێن. فەرمانبەرەکان بەشێوەی گرێبەست دامەزراون و بەو مەرجەی کە مووچەی دیکەیان نەبێت.

هەواڵ
31-05-2021

پێش تەقاندنیان بەرەو هەولێر دەست بەسەر چەند مووشەکێکدا گیرا

ژمارەیەک مووشەکی گراد لە سنووری گوندی دارەمان- عەسار لە سنووری ناحیەی شوانی سەر بە کەرکووک دەستیان بەسەر داگیرا، کە بە ئاراستەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە ناحیەی پردێ دانرابوون. مووشەکەکان لەنێوان گوندەکانی دارەمان و حەسار بە ئاراستەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە ئامادەکرابوون، بەڵام بەر لە ئەنجامدانی کردەکە زانیاری گەیشتووەتە دەست هێزە ئەمنی و هەواڵگرییەکان. دانیشتوانی ناوچەکە دەڵێن "درەنگانی شەوی رابردوو هێزێک لەو ناوچەیە بینراون، بەڵام نەزانراون سەر بە کێن و تاوەکو ئێستاش دیارنییە کە کێ ئەو مووشەکانەی لەو ناوچەیە داناون."

هەواڵ
30-05-2021

حدکا: دوو پێشمەرگەمان شەهید بوون

دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان سەر بە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران هەواڵی "شەهید"بوونی دوو پێشمەرگەی راگەیاند و دەڵێت: "لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێکی لەگەڵ چەکدارە بەکرێگیراوەکانی رژێمی پەت‌وسێدارە تێکەڵ بە کاروانی شەهیدانی رێگای ئازادی بوون". شەوی رابردوو لەسەر رێگای سەری مەیدان لەنێوان پیرانشار و مهاباد لە رۆژهەڵاتی کوردستان شەڕ لە نێوان پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) و سوپای پاسداران روویداوە. پێشتر سایتێکی نزیک لە سوپای پاسدارانی ئێران بڵاوی کردەوە: "تیمێکی سەر بە حدکا کەوتوونەتە کەمینی هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە و دوو لە ئەندامانی حدکا بە ناوەکانی هادی شێخە و ئەیوب سوڵتانی کوژراون". دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان سەر بە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران راگەیێندراوێکی لەو بارەیەوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە، رێکەوتی 8ی جۆزەردانی 1400ی هەتاوی تیمێک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەسەر جادەی مەهاباد ـ پیرانشار نزیک ئاوایی لکبن دەکەونە بەر هێرشی بەکرێگیراوانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی و لە ئاکامدا دوو پێشمەرگە بە ناوەکانی هادی شێخە خەڵکی پەسوێ و ئەیوب سوڵتانی خەڵکی ئاوایی خورینج سەر بە شارستانی پیرانشار بەداخەوە شەهید بوون".

هەواڵ
30-05-2021

ئاگادارییەک لە بەرێوبەرایەتی گشتی حەج و عومرە

ھاوڵاتیانی ئازیز ی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە کەتاوەکو ئێستا ھیچ رێنمایەکی فەرمی بۆئەنجامدانی فەریزەی حەج لەلایەن ووڵاتی عەرەبستانی سعودیەوە بۆئەمساڵ ٢٠٢١ دەرنەکراوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە وێرای ئامادەیی و پەرۆشی بۆ پرۆسەکە بەردەوام لەگەڵ دەستەی باڵای حەجی عێراقی لەسەر ھێڵە بۆ زانینی دواین بریارەکان و دەستکردن بەڕێکارەکان بۆ حاجیانی ھەرێمبەڕێزان ' ھەندێ جار لێرە لەوێ بەڕێگەی راگەیاندن و سۆشیال میدیا رێکلامی بەشێک لەکۆمپانیاکان دەبینرێ و پروپاگەندەی (حەجی بازرگانی) دەکەن و داوا لەھاوڵاتیان دەکرێ خۆیان ناونووس بکەن بۆئەومەبەستە، لێرەوە رادەگەێنین پرۆسەی فەریزەی حەج تەنھا لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیەوە دەبێت، ھەروەھا ئاگاداری ئەو کۆمپانیایانە دەکەینەوە کەبەم کارە نایاساییە ھەڵساون بەزووترین کات پروپاگەندەکانیان راگرن بەپێچەوانەوە رێکاری یاسایی و کارگێریان بەرامبەر دەگیرێتەبەر ، ھەروەھا بەھاوڵاتیانی بەڕێز رادەگەێنین کە بەھیچ جۆرێک پارەنەدەنە ھیچ کەسێک لەژێر ناوی حەجی بازرگانی ، بەپێچەوانەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە بەرپرسیار نیە لەھەر ئەگەرێک کە رووبداتبەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومرە٣٠⁄٥⁄٢٠٢١

هەواڵ
30-05-2021

لیستێکی نوێی مووچە ڕاگەیەنرا

سبەی و دوو سبەی مووچە دابەشدەکرێت.بەپێی راگەیەنڕاوی وەزارەتی دارایی، ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی2021/5/31، مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕه‌گه‌زنامه‌ دابەش دەکرێت.ڕۆژی سێ شەممەش ڕێکەوتی2021/6/1 ، مووچەی هێزەکانی زێرەڤانی و لیواكانی نه‌وت و گاز دابەش دەکرێت.

هەواڵ
30-05-2021

دەست بەسەر بڕی دوو تۆن هەویری خراپبووی کونافەدا گیرا

لە درێژەی هەڵمەتی بەدواداچونی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی لیژنەی کۆگاکانی سەر بە لیژنە هاوبەشەکان دەستی بەسەر بڕی (2.162)کگم هەویری کونافەدا گرت کە شیاو نەبووە بۆ خواردن و ئامادەکرابوو بۆ فرۆشتن.بەپێی راپۆرتی لیژنەی کۆگاکان ئەو هەویری کونافەیەی دەستی بەسەردا گیراوە کەڕووی کردووە و لە یەکێک لە کۆگاکانی کۆمپانیای (ساحل عیراق) دا لە ناوچەی پیشەسازی سلێمانیدا هەڵگیراوە، بریتیبووە لە (360) کارتۆنی (12) پارچەیی، هۆکاری خراپبونیشی خراپ هەڵگرتنی بووە.دوای دەستبەسەرداگرتنی، ئەو هەویرە خراپبووە لەلایەن لیژنەی لەناوبردن لەناو دەبرێت و خاوەنەکەی رووبەرووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

هەواڵ
30-05-2021

مەلا بەختیار: ئێمە ئێرانمان بردە کەرکوک

مەلا بەختیار لە کاتی بەشداریکردنی لە 25ـەمین فیستیڤاڵی گەلاوێژ لە شاری سلێمانی گفتوگۆیەکی کراوەی کرد، لە گفتوگۆکەدا ئاماژەی بە پەیوەندییەکانی ئێران و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی رابردوو کرد و رایگەیاند، "ئێمە کۆماری ئیسلامیمان بردە کەرکووک، ئەگەرنا کۆماری ئیسلامی هیچ کاتێک کەرکووکی نەدەبینی". ۆژی شەممە 29-05-2021 لە شاری سلێمانی 25ـەم فیستیڤاڵی گەلاوێژ بەڕێوەچوو. مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتی لە فیستیڤاڵەکەدا باسی لە بارودۆخی پەیوەندییەکانی حیزبەکەی و کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد و رایگەیاند، سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێران، "وەکو پێویست لە بایەخی شۆڕشی ئێمە تێنەدەگەیشتن.. [بەڵام لە ساڵی 1986] زانییان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پێشمەرگە، شوێنێکی زۆرمان بەدەستەوەیە و دژی حکومەت ئازادمان کردووە.. هاتن و هاوکارییان کرد، ئێمەش کۆماری ئیسلامیمان بردە کەرکووک". دوای رێککەوتنی جەزائیر لەنێوان ئێران و عێراق لە ساڵی 1975، محەممەد رەزا، شای ئەو کاتی ئێران هاوکارییەکانی بۆ شۆڕشی کوردی بڕی، مەلا بەختیاریش بە ئاماژەدان بە شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی 1979 و رووخانی سیستەمی پاشایەتی لە ئێران دەڵێت، "بێگومان پێش ئینقیلاب تەوقێکی گەورەمان لە کۆڵبوو کە رژێمی شا بوو". لە سەرەتاکانی شۆڕشی گەلانی ئێران پەیوەندییەکانی ئەو وڵاتە و عێراق بەرەو ئاڵۆزی رۆشتن و شەڕێکی هەشت ساڵەیان لە 1980 تاوەکو 1988 کرد. مەلا بەختیار بە ئەنجامی شەڕەکە دەڵێت، "نە ئێمە و نە کۆماری ئیسلامی نەمانتوانی سەدام بڕوخێنین! هەر بۆیە ئیمام خومەینی وەک خۆی وتی: 'پیاڵە ژەهرەکەی خواردەوە' و شەڕەکەی راگرت". دوای دوو ساڵ لە شەڕی ئێران، حکومەتی ئەو کاتی عێراق شەڕێکی دیکەی لەگەڵ کوێت دەستپێکرد، ئەوەش بووە هۆی تووڕە بوونی ئەمریکا و هاوپەیمانانی، مەلا بەختیار لەو بارەوە دەڵێت، لە دوای راگرتنی شەڕی ئێران-عێراق بارودۆخی یەکێتی زۆر خراپ بوو، بەڵام ماونەتەوە و درێژەیان بە خەبات و تێکۆشان داوە، تاوەکو عێراق کوێتی داگیرکرد، ئەوەش ئاسۆیەکی فراوانی بۆ کردنەوە و هاوپەیمانان هاتن و لە عێراقیان دا. ئەو کاتەشی لە شاخ، "لە خەبات و قوربانیدان بەردەوام بووین، ئەمریکا، بەریتانیا و رووسیا، دژی ئێمەی پێشمەرگە، کۆمەکی سەدامیان دەکرد، بەڵام دوای داگیرکردنی کوێت، قۆناخێکی دیکە هاتە پێشەوە، ئەویش سەدام کەوتە ژێر گوشاری گەمارۆدان و سوپاکەشی لە کوێت تێکشکا" لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا مەلا بەختیار ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستانی بە ئەرێنی هەڵسەنگاند، بەڵام ئاماژەی بە بوونی کەمتەرخەمی و گەندەڵییش کرد و رایگەیاند، "دەمانتوانی وا بکەین کوردستان زۆر لە ئێستای باشتربێ و ببین بە سەنگاپوورێکی دیکە".رووداو

هەواڵ
30-05-2021

بۆریس جۆنسن بە نهێنی هاوسەرگیری کرد

بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بەبێ ئەوەی رێگە بە چاوی کامێراکان بدا وێنەیان بگرن، هاوسەرگیری لەگەڵ خۆشەویستەکەی کاری سیمنس کرد. جۆنسن دەبێتە یەکەم سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە دوای ساڵی 1882 لە ماوەی کارەکەیدا هاوسەرگیری بکات. میدیای بەریتانیا دەڵێن، بۆریس جۆنسن و کاری سیمنس لە کڵێسای ڕۆمان کاسۆلیک وێستمینیستەر لە لەندەن بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی کەمی میوان ئاهەنگی هاوسەرگیریان کردووە. رۆژنامەی سەن دەڵێت بەرپرسە باڵاکانی حکومەت ئاگاداری ئەم ئاهەنگە نەبوون.

هەواڵ
30-05-2021

ئەمڕۆ شاندەکەی حکومەتی هەرێم دەچێتەوە بەغدا

بڕیارە ئەمڕۆ یەک شەممە، شاندەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی بچێتەوە بەغدا. سەرچاوەیەکی ئاگادار بە باڵکێشی ڕاگەیاند، ئامانجی شاندەکە کۆبوونەوەیە لەگەڵ حکومەتی بەغدا بۆ جێبەجێکردنی یاسای بوجەی 2021 .

هەواڵ
29-05-2021

داعش وێنەی گەنجێکی کورد بڵاو دەکاتەوە کە دەستگیری کردووە

چەکدارانی داعش وێنەی پیاوێکی کورد بڵاو دەکاتەوە، کە لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان-یش پۆلیس بووە. کەسێکی نزیک لە خانەوادەی جەلال بابان، ئەو گەنجەی کە لە لایەن چەکدارانی داعشەوە دەستگیرکراوە ڕایگەیاند، گەنجەکە ناوی جەلال بابەن-ە و دانیشتووی ناوچەی گەرمیانە، ماوەی دوو ساڵ دەبێت کە دەستگیرکراوە. ئاماژەی بەوەشدا کە جەلال بابان لەگەڵ کەسێکی دیکەدا بووە کە دەستگیرکراوە، بەڵام ئەو کەسەی تر بەبڕی 50 هەزار دۆلار ئازادکراوە. ئەمە لە کاتێکدایە لە ساڵی 2017 حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرکەوتنی بەسەر داعشدا ڕاگەیاند، بەڵام جموجوڵەکانی ڕێکخراوەکە تاوەکو ئێستاش بەردەوامی هەیە و لە کۆتا ڕوووبەڕووبەوەشیان لەگەڵ هێزی پێشمەرگە، پێشمەرگەیەک شەهید بوو.

هەواڵ
28-05-2021

پارێزگاری ھەولێر: ئەو ھونەرمەندەی لە شوێنە گشتیەکان گۆرانی دەوت، دەستگ...

دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە گوایە ئەو هونەرمەندەی ماوەیەکە لەشاری هەولێر لەشوێنەگشتییەکان دەستی بە کاری هونەری سەرشەقام کردووە و گۆرانی دەڵێت لەلایەن پۆلیسەوە دەستیگر کراوە، هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە دەستگیر نەکراوە، ئەو هونەرمەندە و هەموو هونەرمەندانی تری وەک ئەو ئازادن لەسەرشەقام و لەشوێنە گشتییەکان کاری هونەری پێشکەش بکەن و کەس بۆی نییە ڕێگریان لێبکات و ھەموو کارێکی ھونەری و ھونەرمەندان لای ئێمە ڕێزلێگیراوە. نووسینگەی پارێزگاری هەولێر2021.5.28

گشتی
28-05-2021

هەموو گیانم ئازاری هەیە، کەچی هەموو فەحسەکانم پاکن!

ئەمە گرفتی ژمارەیەکی بەرچاوی خەڵکە، بە تایبەت ژنان و لەناویشیاندا خانمانی گەنج و تەمەن مامناوەند زیاتر! بەشێکی زۆریان پێیان وتراوە حاڵەتەکەت دەروونییە، یان هەموو فەحسەکانت پاکن، ئیدی هیچت ناوێ! بەڵام لە راستیدا گرفتەکە ڕاستییە و کەسەکەش ئازاری هەیە و دەبێت چارەسەری بکەین! زۆربەی جار ئەمە حاڵەتی "فایبرۆمایەڵجیا" یە، کە بەوە جیادەکرێتەوە ئازار لە بەشی زۆری ماسولکە و ئێسک و جومگەدا هەستی پێدەکرێ، هاوکات لەگەڵ هەستکردن بە ماندوویی، تێکچوونی خەو، تێکچونی میزاج و تەنانەت یادەوەریش! توێژینەوەکان لەگەڵ ئەوەدان، لەو کەسانەی فایبرۆمایەڵجیایان هەیە، هەستکردنیان بە ئازار لەلایەن هەستە دەمارەکانەوە زۆر زیاترە لە کەسێکی ئاسایی، واتە ئازارێکی زۆر سادە و لەبیرکراوی کەسێکی ئاسایی، لەم کەسانەدا لەلایەن مێشک و دڕکەپەتکەوە دەکرێتە ئازارێکی بێزارکەر و تێکدەری ژیانی ڕۆژانە! سەبارەت بە هۆکاریش، تاوەکوو ئیستا لەو بڕوایەداین کەسەکە ڕووداوی جۆراوجۆری بەسەر هاتووە لە تەمەنی پێشووتردا، وەکوو: زەبری جەستەیی، نەشتەرگەری، هەوکردن، گوشاری زۆری دەروونی و گرفتی دیکەی ژیان و ئەمانە کاریگەرییان لە سیستمی ناسینەوەی ئازاری دەمارەکان کردووە، هەندێک کەسی دیکە بیریان نایەت شتی لەم جۆرەیان بەسەرهاتبێ و نیشانەکانیان وردە وردە کەڵەکە بوون! ژنان لە پیاوان زیاتر ئەم حاڵەتەیان هەیە، زۆرجار هاوکات لەگەڵ فایبرۆمایەڵجیادا کەسەکە گرفتی تریشی هەیە، وەکوو: سەرئێشە، ئازاری شەویلگە، سکئێشە و گرفتی کۆڵۆن، دڵەراوکێ و خەمباری! ئەو کەسانەی فایبرۆمایەڵجیایان هەیە، ئەگەر سەردانی پزیشکی جومگە و ڕۆماتیزم بکەن، ئەوە ڕێوشوێنی چارەسەریان پیشان دەدات بە: دەرمان، وەرزش، یۆگا و مێدیتەیشن و ڕێوشوێنەکانی ڕزگاربوون لە دڵەراوکێ. د. سەروەر سالار چوچانیپزیشکی پسپۆڕی ئێسک و جومگە و ڕۆماتیزم و فەقەرات

1 2 ... 820 821 822 ... 1148 1149