کوردستان

لە سلێمانی فازڵ میرانی سەردانی کۆسرەت رەسوڵ دەکات

28-05-2021
لە سلێمانی فازڵ میرانی سەردانی کۆسرەت رەسوڵ دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ٢٨/٥/٢٠٢١ لە شاری سلێمانی کۆسرەت ڕەسول، عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پێشوازی کرد لە فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان.
لە دیدارەکەدا فازڵ میرانی بەخێرهاتنەوەی کۆسرەت ڕەسولی کردو دڵخۆشی خۆی بە باشی تەندروستی دەربڕی و هیوای خواست هەمیشە لەشێکی شاغ و تەندروستی هەبێ.
لای خۆیەوە کۆسرەت ڕەسول سوپاسی فازڵ میرانی و پەرۆشی خەڵکی کوردستانی کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ کرا لەبارەی دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان، هەردوولا هاوڕابوون کە کورد پێویستی بەیەکڕیزی هەیە لەپێناو گەیشتن بە ئاواتەکانی گەلەکەمان.