کوردستان

ئەو ئافرەتەی لە هەولێر لە پۆلیسێکی دا دەستگیرکرا

27-05-2021
ئەو ئافرەتەی لە هەولێر لە پۆلیسێکی دا دەستگیرکرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی ئەو ئافرەتەی راگەیاند، کە لەسەر شەقامێکی ئەو شارە هێرشی کردە سەر پۆلیسێکی هاتوچۆ.

پۆلیسی هەولێر لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، رایگەیاندووە: ئەو ئافرەتە، کە پیتی یەکەمی ناوی سیانی بڵاو کراوەتەوە (ه. ئا. ع)، لەلایەن بنکەی پۆلیسی ناوشار/ رۆژهەڵات، بنکەی پۆلیسی باداوەوە دەستگیر کرا.

هەروەک پۆلیسی هەولێر رایگەیاندووە، ئەو تۆمەتبارە بەپێی ماددە (229) لە یاسای سزادان دەستگیر كراوە.

رۆژی 20-5-2021، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: لەو کاتەی پۆلیسێکی هاتوچۆ لەسەر شەقامی 40 مەتری لە ئەرکی خۆیدا بووە، شوفێرێکی ئافرەت ”بەشێوەیەکی زۆر نامرۆڤانە و دوور لە ڕەوشتی شوفێری“ بەدەست و بەشەق هێرشی کردووەتە سەر پۆلیسەکە و هەڕەشەی ئەوەی لێکردووە، کە ئەگەر ژمارەی ئۆتۆمبێلەکەی، کە بەهۆی سەرپێچییەوە سزای بۆ نووسرااوە، نەسڕێتەوە، ئەوا دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەهێنێتە شوێنەکە.