ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

شەپۆلێکی گەرما و خۆڵبارین عێراق دەگرێتەوە

28-05-2021
شەپۆلێکی گەرما و خۆڵبارین عێراق دەگرێتەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

عێراق ڕووبەڕووی شەپۆلێکی گەرما و خۆڵبارین دەبێتەوە و ماوەی دوومانگ بەردەوام دەبێت.
ئەحمەد تەمیمی، کەشناسی بەناوبانگی عێراقی ڕایگەیاند، لە ڕۆژی پێنجشەمەی داھاتووەوە پلەکانی گەرما لە عێراق بۆ سەروو ٥٠ پلە بەرز دەبێتەوە بە تایبەت لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق، بەڵام ناوچەکانی هەرێمی کوردستان چەند پلەیەك کەمتر .
وتیشی : لەھەمان کاتدا شەپۆلێکی تۆز و خۆڵبارین تەواوی عێراق دەگرێتەوە لەگەڵ ھەوایەکی بەهێز کە خێرایی دەگاتە 55کم لە کاتژمێرێکدا کە بۆماوەی نزیکەی دوو مانگ بەردەوام دەبێت .