لیلۆز ئیبراهیم ئەحمەد، لە فەیسبووک نووسیویەتی: لە چەند کاتژمێری داهاتودا سلێمانی بەتەواوەتی پاک دەکەینەوە.لیۆزی خوشکی بچوکی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، کە پاڵشتی بافڵ تاڵەبانییە ئاماژەی بەوە کردووە "لە چەند کاتژمێری داهاتودا سلێمانی بەتەواوەتی پاک دەکەینەوە لەو کۆمەڵە مافیا و چەتەیەی کەماوەیەکە ئارامی شاریان تێکداوە سلێمانی داهاتو سلێمانیەکە کەلەسەر فەلسەفەو ئەندێشەی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد بونیات دەنرێتەوە".ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ ژمارەیەکی زۆری هێزی ئەمنی گەمارۆی ماڵی لاهور جەنگیان دا و تا ئێستاش گەمارۆکە نەشکۆکە نەشکێنراوە.
لە کۆبوونەوەی بۆردی پەروەردە و خوێندنی باڵا بڕیاردرا، ئەمڕۆ ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی پۆلی 12ـی ئامادەیی رابگەیەنرێ. ئەمڕۆ دووشەممە 23-08-2021 نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیی کۆبوونەوەی بۆردی پەروەردە و خوێندنی باڵای کردووە و لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری پەروەردە رایگەیاندووە، ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 رادەگەیەنرێت. بەپێی راگەیەنراوەکەی نووسینگەی قوباد تاڵەبانی، سەرەتای کۆبوونەوە باس لە ئامادەکارییەکان و دابینکردنی پێداویستییەکانی خوێندن لەناو پۆلەكان کراوە، لەگەڵ پابەند بوون بە رێنوێنییەکانی تەندروستی و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
هێزێکی زۆری ئەمنی لە سلێمانی گەمارۆی ماڵی لاهور جەنگی داوە. بەپێی زانیارییەکان، هێزێکی زۆر کە پێکهاتوون لە پۆلیس، ئاسایش، پۆلیسی هاتووچۆ و کۆماندۆ گەمارۆی ماڵی لاهور جەنگیان داوە. هێزەکان چەندین بازگەیان داناوە و لێپرسینەوە لە شۆفێران دەکەن، هەروەها ژمارەیەک کەسی تریش بە جلی مەدەنیەوە لەو ناوە بڵاوەیان کردوە. چەکدارەکان سەربانی ماڵی لاهور جەنگیشیان تەنیوە و پێدەچێ دۆخی ناوخۆی یەکێتی زیاتر ئاڵۆز بووبێ.
ئەم نەخۆشیە (H-pylori) لە ساڵی ١٩٨٢ دۆزراوەتەوە، نەخۆشییەکە دەبێتە ھۆی ئەوەی گەدە تووشی هەوکردن ببێت لە ڕێگای بەکتریایەکەوە کە بە (Helicopter Pylori) ناودەبرێت. ئەم نەخۆشیە یەکێکە لە نەخۆشییە گوازراوەکان و دەکرێ لە ڕێگای چالاکی جەستەیی نێوان دوو کەسەوە بگوازرێتەوە وەک (ماچ کردن و سێکس).ھەروەھا نەخۆشییەکی بەربڵاوە و زیاتر لە منداڵان دەردەکەوێ. نزیکەی دوو لەسەر سێی دانیشتوانی جیھان هەڵگری بەکتریایی (H-pylori)ن، بەڵام لەلایەن زۆربەی خەڵکەوە هەستی پێناکرێت بەهۆی دەرنەکەوتنی نیشانەکانە سەرەتاییەکانی. لەگەڵ دەرکەوتنی نیشانەکانی پێویستە نەخۆش سەردانی دکتۆر بکات، بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی پێویست. هۆکارەکانی تووشبون. • خواردنەوەی ئاوی پیس • نەشۆردنی دەستەکان دوای جوونە تەوالێت • ژیان لەگەڵ کەسێک کە هەڵگری بەکتریاکەیە • ژیان لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک • خواردنی خۆراکی پیس نیشانەکانی نەخۆشی (H-Pylori). • ئازار لە بەشی سەرەوەی سک • ئازار لە کاتی برسێتی • هێڵنجدان • ڕشانەوە • قرپ لێدان • گۆڕان لە ڕەنگی پیسایی • لاوازبوون لە ئەگەری چارەسەرنەکردنی لەوانەیە (H-pylori) ببێتە هۆکاری شێرپەنجەی گەدە، دواجار کونبوونی گەدە و خوێنبەربوونی ناوەکی لێ دەکەوێتەوە. لەم حاڵەتەشدا نیشانەکانی دەگۆڕێن: • دڵەکزێ و ئازاری سک • لەدەستدانی ئارەزووی خواردن • زوو هەستکردن بە تێربوون • ڕشانەوە • دڵتێکهەڵاتن • هەرسنەبوونی خۆراک چۆن نەخۆشیەکە دیاری دەکرێت؟ • پشکنینی هەناوبینی (نازور) • پشکنینی هەناسە • پشکنینی خوێن • پشکنینی پیسایی چۆن خۆمان بپارێزین لەم نەخۆشیە؟ • شۆردنی دەستەکان بە بەردەوامی و بەتایبەت پێش و پاش بەکارهێنانی تەوالێت. • دڵنیابوون لە پاکی ئاوی خواردنەوە. • خواردنی خۆراکی پاک و تەندروست. • دوورکەوتنەوە لە خۆراکی چەور و تیژ. • نەخواردنەوەی چایی و قاوە.
سەرۆکی سوپای پاسداران ڕایگەیاند، ئێران ھەرگیز بڕوا بە دوژمنەکانی ناکات بە تایبەت ئەمەریکا بۆ بەدەستھێنانی ڤاکسین دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا. جەنەراڵ حوسین سەلامی، سەرۆکی سوپای پاسداران، "ھەرگیز بڕوا بە دوژمنەکانمان ناکەین و ڕێگە نادەین پێکوتی ڤاکسین بۆ ھاوڵاتیانی خۆمان بەکار نھێنن، چونکە ئێمە دەزانین لە ستراتیجیەتی دوژمندا ئیفلیج کردنی خەڵکی ئێران پلان بۆ داڕێژراوە، بەکارھێنانی چەکی بایۆلۆجی یەکێکە لە ستراتیجیەتی پلانی سەربازی. ڕێگە نادەین دوژمن ڤاکسینێک بخاتە جەستەی خەڵکەوە کە ئێمە نازانیم چیە؟" حوسێن سەلامی لە درێژەی قسەکانیدا سەلامی ئاماژەی بەوەشدا، ئەمەریکا لە ڕێی سزاکانیەوە ھەژمارە بانکییەکانی ئێرانی ڕاگرتوە و ڕێگەنادات ئێران دەرمانە پزیشکییەکان بکڕێت، بۆیە ھەتا دڵنیا نەبین پێکھاتەی ڤاکسینەکان چین، ناچار دەبین ڤاکسینە دروستکراوەکانی خۆمان بەکار بھێنین.
ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە ( ٥٤٣ ) ١. پشکنین: ( ١٠٣٢٨ پشکنینی نوێ)• ( ٤٣٣٣) هەولێر• ( ٢٤٠٧) سلێمانی• ( ٣٠٦٠) دهۆك• ( ١٤١) هەڵەبجە• ( ٣٨٧) گەرمیان• ( ٠) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: ( ١٥٣١ تووشبووی نوێ)• ( ٤٤٨) هەولێر• ( ٧٦٩) سلێمانی• ( ١٦٠) دهۆك• ( ٥٧) هەڵەبجە• ( ٩٧) گەرمیان• ( ٠) ڕاپەڕین٣. چاکبوون: ( ٢١٨١ چاکبوون)• ( ٣٩٥) هەولێر• ( ٧٨٤) سلێمانی• ( ٨٧٥) دهۆك• ( ٢٦) هەڵەبجە• ( ٨٤) گەرمیان• ( ١٧) ڕاپەڕین•٤. مردن: ( ٢٠ مردن)• ( ٥) هەولێر• ( ٦) سلێمانی• ( ٥) دهۆك• ( ٢) هەڵەبجە• ( ٢) گەرمیان• ( ٠) ڕاپەڕین • ئاماری گشتی:کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ٢٧٤٥٥٤٩ (٩٣٦٣٣٣ هەولێر، ٦٨٢٤٨٩ سلێمانی، ١١٠٧٨١٤ دهۆك، ١٨٩١٣ هەڵەبجە)تووشبوون ٢٧٨٨٣٦ (٨٠٤٦٢ هەولێر، ٩٢٤٩٤ سلێمانی، ١٠٠٩٤٨ دهۆك، ٤٩٣٢ هەڵەبجە)چاکبوون ٢٢٩٩٣١ ( ٦٤١٩٠ هەولێر، ٧٤٣١٤ سلێمانی، ٨٧٤٣٨ دهۆك، ٣٩٨٩ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ٤٣٦٨٥ (١٤٨٣٨ هەولێر، ١٥٨٩٠ سلێمانی، ١٢١٩٤ دهۆك، ٧٦٣ هەڵەبجە)مردن ٥٢٢٠ (١٤٣٤ هەولێر، ٢٢٩٠ سلێمانی، ١٣١٦ دهۆك، ١٨٠ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ). وەزارەتی تەندروستیحکومەتی هەرێمی کوردستان٢٢ی ئاب ٢٠٢١
ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، بۆریس جۆنسن ڕایگەیاند، لە کۆبونەوەیەکی نائاسییدا سێ شەممە سەرکردەکانی G7 لە بارەی ڕوشی ئەفغانستان کۆدەبنەوە. بۆریس جۆنسن لە تویتێکدا ڕایگەیاند، "پێوسیتە کۆمەڵگەی نێودەڵوتی پێکەوە کار بکەن بۆ دڵنیا بون لەوەی کارەستای مرۆیی ڕوو نەدات و پاراستنی دەستکەوتەکانی خەڵکی ئەفغانستان کە لەماوەی 20 ساڵی ڕابردوو کە بەدەستیان ھێناوە" بۆ ماوەی ھەفتەیەکە بۆریس جۆنسن ھەوڵی ڕێکخستنی کۆبونەوەی نائاسایی دەدات، بە بەشداری وڵاتانی بەریتانیا، کانادا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، یابان و ئەمەریکا. ھاوپەیمانە ڕۆژئاواییەکان ڕووبەڕوی ڕەخنەی توند بونەتەوە بۆ دروست کردنی ئەو قەیرانەی لە ئەفغانستان ھاتۆتە پێش و ھەڵاتنی ھەزاران ئەفغانی و خەڵکی بیانی پاش گرتنەوە دەستی دەسەڵات لە لایەن تاڵیبانەوە. ھەرچەندە بە شێوەیەکی کاتی ئەمەریکا ھەزاران سەربازی ناردۆتە ئەفغانستان بۆ دەستەبەرکردنی گواستنەوەی ھاوڵاتیان، بەڵام ھاوپەیمانان لە نێویاندا بەریتانیا پشتگیری لەو پێشنیارە دەکەن بۆ درێژکردنەوەی ماوەی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمەریکاو ھاوپەیمانان کە لە 31 ئەم مانگە کۆتایی پێدێت.
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان دوای ڕووداوەكانی ئەفغانستان ماوەی چەند ڕۆژێكە تەوژمێكی سیاسی و میدیایی بە ئاراستەی دروستكردنی دڵەڕاوكێ و نائومێدی لەناو خەڵكی كوردستاندا كار بۆ بەراوردكردنی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەفغانستان دەكەن. لێرەدا پێویستە هەموو لایەك باش بزانن كە هەر میللەتێك ئەگەر پشت بە خۆی و تواناكانی خۆی نەبەستێت هەمیشە ئەگەری هەڕەشە و لەناوچوونی لەسەرە. پاڵپشتیی خەڵكیش ئەو كاتە بەهای هەیە و كاریگەر دەبێت كە بە خۆمان هەبین و ئیرادەمان هەبێت. جیاوازییەكی زۆر لەنێوان ئەفغانستان و كوردستاندا هەیە. جیاوازیەكی زۆریش لەنێوان پێشمەرگە و سوپای ئەفغانستان هەیە. پێشمەرگە زادەی مێژوو و خوێن و فرمێسكی گەلی كوردستانە. خاوەنی سەدان داستانی مێژوویی و قارەمانێتییە. نموونەیان داستانی كۆڕێ و تێكشكاندنی ئەفسانەی داعش و داستانەكانی پردێ و سحێلان كە نەیارانی كوردستان پیلانی ئەوەیان هەبوو ئیرادەی گەلی كوردستان بشكێنن. بەڵام پێشمەرگە و گەلی كوردستان بە خۆڕاگری و ئیرادەی پۆڵایینیان پیلانی نەیار و دوژمنانیان هەڵوەشاندەوە. لێرەدا دەمەوێت خەڵكی كوردستان لەوە دڵنیا بكەمەوە كە دۆخی كوردستان جیاوازییەكی زۆری هەیە لەگەڵ هەموو شوێنەكانی تر. شوكر بۆ خوای گەورە ئێمە پێشمەرگەی قارەمان و هێزمان هەیە و لە هەمووشی گرنگتر میللەتێكین خاوەن ئیرادە و قەزییەین. ئەگەر دوژمنان و ناحەزانیش خەیاڵی ئەوەیان هەبووبێت ئازاری خەڵكی كوردستان بدەن ئەوە هەرگیز بە ئاسانی بۆیان نەچووەتە سەر و، بە دڵنیاییەوە لە ئاییندەشدا بە ئاسانی بۆیان ناچێتە سەر. هەر كەسێكیش بیەوێ نائومێدی و خۆبەكەمزانین و بەراوردی نابەجێ لەناو خەڵك بڵاو بكاتەوە دیارە هێشتا نەیتوانیوە لە ئیرادە و خۆڕاگریی گەلەكەی تێبگات. مسعود بارزانی٢٢ـی ئابی ٢٠٢١
کاتێک سەرقاپی سەتڵى ماست دەکەیتەوە یان کاتێک ماستەکە دەشکێنیت پاش چەند خوولەکێک بڕێک ئاوى زەردى کاڵ لەناو ماستەکەدا سەر دەکەوێت، ئەمەتان چەندین جار بینیوە. بۆ چارەسەرى ئاوى ماست دوو هەڵوێستتان گرتۆتەبەر، یەکەم یان ڕشتووتانە یانیش بە کەوچکێک تێکەڵ بە ماستەکەتان کردۆتەوە. لەڕاستى هەڵویستى یەکەم هەڵەیە، چونکە ئاوى ماست لە لاى پسپۆڕانى بوارى خۆراک و تەندروستى بە WI ناسراوە، هەرچەندە لە ڕواڵەتدا تەنها ئاوە، بەڵام سەرچاوەیەکى دەوڵەمەندى پرۆتین، پۆتاسیۆم و کالسیۆمە و بە تێکەڵکردنەوەى لەگەڵ ماستەکەدا هەموو ئەم ماددانە تێکەڵ بە ماستەکە دەبێتەوە بەمەش ماستەکە دەولەمەند دەبێتەوە بەو ماددانە و سوودى زیاتر بە جەستە دەگەیەنێت. شارەزایان و پزیشکانیش خواردنەوەى ئاوى ماست بۆ ئەو کەسانەى شەکرى خوێنیان بەرزە لە بەیانیاندا پێشنیار دەکەن چونکە رێژەیەکى بەرچاو لە کالسیۆم و پۆتاسیۆمى جەستەیان دابین دەکات، هەروەها شەکرى خوێتیش هاوسەنگ دەکاتەوە. جێى ئاماژەیە، ئاوى ماست نابێت بڕژرێت بەڵکو هەروەک چۆن ئاومیوەیەک دەخۆنەوە پێش خواردنى کەمێک ڕایدەوەشێنن بە هەمان شێوەش ئاوى ماست دەبێت تێکەڵ بە ماست بکرێتەوە. لەشکر حمید ئەندازیاری خۆراک
لە گردەگۆزینەی سەر بە قەزای کەلار ئۆتۆمبێلێکی جۆری مارسیدس لە منداڵێکی دا و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا. بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ (یەک شەمە) لە گردەگۆزینەی سەر بەقەزای کەلار ئۆتۆمبێلێکی جۆری مارسیدس منداڵێک دەشێلێت کە تەمەنی ساڵێک و نیوە و گیان لەدەست دەدات. ئاماژەی بەوەش کردووە، ڕووداوەکە لەپێش دەرگای ماڵی خۆیان بووە لە گردەگۆزینە، منداڵەکە برازای شۆفێرەکە بووە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەپێی ماددەی ( 24 ) ی هاتووچۆ بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوە .
بەڕێوەبەری شارۆچکەی باتیفا رایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە بەهۆی تۆپبارانی تورکیا لە ئەو ناوچانەی گەریلاکانی پەکەکەی تێدان، لە گوندی بانکی ـی سنووری شارۆچکەی باتیفا دوو گەشتیار کوژران. بەپێی زانیارییەکان، ئەو دوو گەشتیارە بە بنەچە عەرەبن.، ئەو دوو گەشتیارە ناویان (ئەحمەد شاکر مەحموود) و (یوسف عومەر)ـە.
شەوی رابردوو لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان پێش ئەوەی ئامانجەکەی بپێکێت خرایەخوارەوە. سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند، سیستمی بەرگریی هێزەکانی هاوپەیمانان درۆنێکیان دەستنیشان کردووە، "پێش ئەوەی ئامانجەکەی بپێکێت خراوەتەخوارەوە و هیچ زیانێکیشی نەبووە." شەوی رابردوو کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر بۆ ماوەی نزیکەی 30 خولەک زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێدا و داوای لە خەڵک دەکرد لە پەنجەرە و شوێنە کراوەکان دووربکەونەوە، سەرچاوەیەکی ئاگاداریش بە رووداوی گوت، درۆنێک بیندراوە، ئەمڕۆش بۆ رووداو پشتڕاستکرایەوە کە درۆنێک خراوەتە خوارەوە. رووداو