لە 25 ئەم مانگەوە سیستمی بانکی لە ئەفغانستان دەست دەکەنەوە بەکاری ڕۆژانەی خۆیان. زەبیحوڵا موجاھید، وتەبێژی تاڵیبان ڕایگەیاند: "لە سبەینێوە ھەموو بانکەکانی وڵات و لە نێویشیاندا بانکی ناوەندی، دەستبەکار دەبنەوە. ڕاشیگەیاند ھەموو زەمینەسازییەکمان ئەنجام داوە و داوا لە کارمەندانی ئەم بەشانە دەکەین بگەڕێنەوە سەر کاری خۆیان" تاڵیبان ڕۆژی دووشەممە محەممەد ئیدریسی وەک سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەفغانستان دیاریکرد. پێشترش ئەجمال ئەحمەدی، سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەفغانستان لە حکومەتی ئەشرەف غەنی ڕایگەیاند، بە ڕای ئەو تاڵیبان ناتوانێت زیاتر لە 0.1% کۆنترۆڵی ھەژماری بانکەکانی ئەفغانستان بکات، لە کاتێکدا بەشێکی زۆری ئەم پارانە لە لایەن ئەمەریکاوە سڕکراون.
سەرۆکی ڕێکخراوی زیندانەکانی ئێران داوای لێبوردن دەکات، پاش بڵاوبونەوەی چەند ڤیدیۆیەک کە تێیدا ئەشکەنجەی چەند زیندانیەک دەدرێت لە زیندانی ئەڤین لە تاران. دوای ھاککردنی سیستمی سێکوریتی لە لایەن گرووپێکی ھاککەر کە خۆیان بە عەدالەتی عەلی ناساندووە، چەند ڤیدیۆیەکەیان بڵاو کردەوە کە تێیدا پاسەوانەکان ئەشکەنجەی زیندانیەکان دەدەن. ئەمڕۆ محەمەد مەھدی حاج، سەرۆکی زیندانەکانی ئێران ڕایگەیاند بەرپرسیارێتی ئەم ڕووداوە لە ناکاوە دەگرێتە ئەستۆ. وتیشی: "داوای لێبوردن لە خودا و ڕابەری گەل ئایتوڵا خومەنی دەکەم" زیندانی ئەڤین، چەندین دەستبەسەری سیاسی و بیانی تێدا زیندانی کراوە وەک نازەنین زەغاری ڕاتکلیف و کایلی موور گیلبێرت کە ساڵی ڕابردوو ئازاد کرا، ھەروەھا چەند کەس کە پێشتر لەوێ دەستبەسەر بوون باس لەوە دەکەن ئەو دیمەنانەی بڵاو کراونەتەوە ھیچ نین بە بەراورد بەوەی ئەوان ئەزمونیان کردوە و باس لە بەکار ھێنانی ئەشکەنجەکانی سێکسی، جەستەیی و دەرونی دەکەن کە دەسەڵات دژی ئەوان بەکاری ھێناوە. گرووپی عەدالەتی عەلی، لە کاتی ھاککردنی سیستمی سێکیوریتی زیندانی ئەڤین، پەیامێک لەسەر شاشەی چاودێری زیندانەکە بڵاو دەکەنەوە و دەڵێن: "زیندانی ئەڤین لەکەیەکی شەرمەزاریە بە مێزەری ڕەش و ڕیشی سپی ڕەئیسیەوە".
چەند گوللە ھاوەنێک لە نزیک ناحیەی قوشتەپەی سەر بە ھەولێر کەوتوونەتە خوارەوە و ھیچ زیانێکی ماددی و گیانی نەبووە. لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێ کردووە.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەی چوارشەممە مووچەی مانگی ئاب ـی وەزارەتی تەندروستی بەبێ لێبڕین دابەش دەکرێت.
چبس له‌كۆمه‌ڵێك پێكهاته پێكدێت وه‌كو (زه‌یت، خوێ،موادى پارێزه‌ر، تام وڕه‌نگ وبۆن، نیشاسته) كه‌به‌شێوازێكى ناته‌ندروست مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێت كاریگه‌رى له‌سه‌رته‌ندروستى مرۆڤ به‌گشتى ومنداڵ به‌تایبه‌تى ئه‌گه‌ر ڕێژه‌یه‌كى زۆر به‌كاربهێنرێت، مندڵ كه‌جبس ده‌خوات ده‌بێته‌هۆى ئه‌وه‌ى ئاره‌زوی خواردن (ئیشتیها)ى بۆخواردن نهامێنێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆى ئه‌وه‌ى بێبه‌ش ده‌بێت له‌خۆراكى به‌سود و وه‌رگرتنى ڕێژه‌یه‌كى به‌سود و له‌ڤیتامین وكانزاو پڕۆتین له‌خواردندا. له‌پێكهاته‌ى جبسدا زه‌یت به‌كاردێت كه (موهده‌ره‌جه) به‌هۆى پله‌ى گه‌رمى و چه‌ند جارگه‌رم كردنى زه‌یته‌كه‌وه ده‌بێـه‌هۆى دروست بوونى (ئه‌ڵدیهایدو كیتۆن) ، هه‌روه‌ها كارلێكردنى پێكهاته‌ى زه‌یته‌كه كه‌ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى هه‌یه له‌سه‌ر ته‌ندروستى وده‌بێـته‌هۆى دروست بوونى نه‌خۆشیه‌كانى دڵ و به‌رزبونه‌وه‌ى ئاستى چه‌ورى وزیادبوونى كۆلسترۆڵ له‌جه‌سته‌ى مرۆڤدا، هه‌روه‌ها ده‌بێته‌هۆى زیاد كردنى كێش، كه‌ئه‌مه‌ش هۆكاره بۆ تووش بوون به‌نه‌خۆشیه‌كانى شێرپه‌نجه ،هه‌روه‌ها مادده‌ى كیمیایى تام وڕه‌نگ وموادى پارێزه‌ر تێدایه،كه‌ماده‌ییه‌كى كیمیاییه‌و ئه‌گه‌ر ڕێژه‌یه‌كى زۆر به‌كاربێت زیان به‌ته‌ندروستى مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت. هه‌روه‌ها به‌هۆى زۆرى سوربونه‌وه‌ى چبس له‌ناو ڕۆندا ده‌بێـته‌هۆى دروست بوونى مادده‌ى ئه‌كریلامید كه‌ماده‌یه‌كه له‌دروست كردنى پلاستیكدا به‌كاردێت و زیان به‌ته‌ندروستى مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت و به‌رگرى ناهێڵێت ، هه‌روه‌ها ڕێژه‌یه‌كى زۆر گه‌رمۆكه‌ى تێدایه كه‌ده‌بێـه هۆى زیادبونى كێش له‌منداڵدا ، وه‌به‌كارهێنانى تیژى وترشى بۆتامداركردنى جبس ده‌بێته‌هۆى كلۆربوون وداخورانى ددانه‌كان و دروست بوونى حه‌ساسیه‌ت وبرینداركردنى دیوارى گه‌ده. به‌هۆى بوونى ڕێژه‌یه‌كى زۆر نیشاسته ده‌بێته‌هۆى به‌رزبونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى شه‌كر له‌خوێندا، وه ئه‌و منداڵانه‌ى ڕێژه‌یه‌كى زۆر جبس به‌هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه ده‌خۆن ده‌بێته‌هۆى ئالوده‌بون بۆخواردنى جبس وئاره‌زووى خواردنى دیكه‌ى نامێنێت كه‌ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆى ئه‌وه‌ى كه‌مى ناهاوسه‌نگى له‌پێكهاته‌جۆربه‌جۆره‌كانى خۆراكى ته‌ندروستدا. ڕێژه‌یه‌كى زۆر خوێ له‌دروستى كردنى چبسدا به‌كاردێت كه‌ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆى به‌رزبونه‌وه‌ى په‌ستانى خوێن و زیان به گورچیله‌كانى منداڵ ده‌گه‌یه‌نێت . له‌شكر حه‌مید پسپۆری زانستی خۆراك خۆراك
هونەرمەندی ناوداری هیندستانی کاترینا کایف، نوێترین وێنەی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکردەوە. کاترینا کایف، یەکێکە لە کچە شۆخەکانی سینەما و لە بۆڵیوود خانمێکی دیار و خاوەن پێگەیە. کاترینا وڵاتینامەی هیندستان و بەریتانیای هەیە و لە ساڵی 983 لە بەریتانیا لەدایکبووە، ساڵی 2003 دەستی بە کاری هونەری کردووە.
مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی وارماوای سەر بە بەشی پۆلیسی شارەزور تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەكی سوتاندبوو. پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوا ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای لەبنکەی پۆلیسی وارماوە تۆماركرد كە ئۆتۆمبێلەكەی لەجۆری نیسان پیك ئاب لەبەردەم ماڵەكەیدا سوتاوە، پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلی تۆمەتباردا. لەئێستادا تۆمەتبار (م ، م ، ع ) لەدایكبووی 1989 بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكەیداو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
بەیانیی ئەمڕۆ فڕۆکە بۆردوومانی چەند گوندێکی سنووری پێنجوێنی کرد، قایمقامی ئەو قەزایەش رایگەیاند، ئەو بۆردوومانەی کراوە لە سنووری هەشت گوندی ناوچەکەدا بووە، دەشڵێت، بۆردوومانەکان "زیانێکی ئەوتۆیان نەبووە." زانا رەحمان، قایمقامی پێنجوێن رایگەیاند، بۆردوومانەکە نزیکەی 20 خولەکی خایاندووە و لە کاژێر 06:30 خولەک دەستیپێکرد. ئەو شوێنانەی کراویشنەتە ئامانج، ناوچەی کشتوکاڵین. قایمقامی پێنجوێن دەڵێت، هەرچەندە زانیارییەکان سەرەتایین، بەڵام "هەموو گومانەکان بۆ ئەوە دەچن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا بن" هاوکات "بەدواداچوونی زیاتریش دەکەین. " لەبارەی زیانەکانی بۆردوومانەکە، زانا رەحمان ئاماژەی بەوە کرد، "زەرەر و زیانێکی وای نەبووە لە گیانی و ماددی، بەڵام ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆری بۆ جووتیارانی ناوچەکە دروستکردووە." ئەو گوندانەی بۆردوومانکراون دەکەونە سەر یەک هێڵ و بریتین لە گوندەکانی: خونیانە، ئۆمەرەسێنان، بناویان، کانی میران، وریاوە، ساڵیاوە و قزڵجە. بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی بۆ رووداو نێردراون، بەشێک لە بۆردوومانەکان نزیکی جووتیارەکان بوون. رووداو
بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی نەوتی برێنت 66 سەنت بەرزبووە و گەیشتە 69 دۆلار و 41 سەنت. هەروەها نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 60 سەنت بەرزبووە و هەر بەرمیلێک بە 66 دۆلار و 24 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کۆبونەوەدایە و لەبارەی لاهور جەنگیەوە بڕیار دەدات.بەپێی زانیارییەکان، لاهور جەنگی بە بڕیارەکانی مەکتەبی سیاسی رازی نەبووە و تەنیا بە زارەکی جوابی داونەتەوە.ماوه‌ى ده رۆژ به‌سه‌ر نامه‌یه‌کى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتیى بۆ لاهور شێخ جه‌نگى، هاوسه‌رۆکى ئه‌و حزبه تێپه‌ڕده‌بێت، به‌ڵام تاوه‌کو ئێستا ناوبراو به نوسراوى فه‌رمى وه‌ڵامى نامه‌که‌ى نه‌داوه‌ته‌وه و ته‌نها به‌شێوه‌یه‌کى زاره‌کى قسه‌ى له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆکى نامه‌که کردوه، ئه‌وه‌شى بۆ ناکۆکى له‌گه‌ڵ بڕیارده‌رى ده‌سته‌ى کارگێڕى ده‌گه‌ڕێنێته‌وه. ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ، دووشه‌ممه‌ش، 23ى ئابى 2021، مه‌کته‌بى سیاسى له‌سه‌ر ئه‌و پرسه و کۆمه‌ڵێک ته‌وه‌رى تایبه‌ت به دۆخى یه‌کێتیى و هه‌ڵبژاردنى عێراق کۆبۆوه.له‌دواى ئه‌وه‌ى له‌سه‌ره‌تا هه‌فته‌ى رابردو، نامه‌یه‌کى سێ خاڵى له لایه‌ن مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتیى نیشتمانى کوردستان ئاڕاسته‌ى لاهور شێخ جه‌نگى، هاوسه‌رۆکى یه‌کێتیى کرا، له‌ئێستادا ناوبراو ئاماده نییه به نوسراوى فه‌رمى وه‌ڵامى ناوه‌ڕۆکى نامه‌که بداته‌وه ته‌نها به زاره‌کى په‌یامى گه‌یاندوه، به بیانوى ئه‌وه‌ى ره‌فعه‌ت عەبدوڵا، بڕیاڕده‌رى ده‌سته‌ى کارگێڕى و مه‌کته‌بى سیاسى له باره‌ى پرسى کێشه ناوخۆییه‌کانى یه‌کێتیى بێ لایه‌ن نه‌بوون.ناوه‌ڕۆکى نامه سێ خاڵییه‌که‌ى مه‌کته‌بى سیاسى ئه‌و حزبه‌ش بریتیبون له: چونه به‌رده‌م دادگاى ئه‌و که‌سانه‌ى تۆمه‌تیان ئاڕاسته‌کراوه و له ماڵه‌که‌ى ئه‌ودا خۆیان حه‌شارداوه، کۆنه‌بونه‌وه‌ى هیچ هێزێکى چه‌کدار ماڵى ناوبراو، له‌گه‌ڵ سازنه‌دانى هیچ کۆبونه‌وه‌یه‌کى فراوانى جه‌ماوه‌رى و حزبى له‌لایه‌ن لاهور شێخ جه‌نگى.به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى بوار، مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتیى پێیانوایه هێشتا داواکارییه‌کانیان له‌لایه‌ن لاهور شێخ جه‌نگییه‌وه جێبه‌جێنه‌کراوه، جگه له چونه به‌رده‌م دادگاى خۆى و براکانى، بۆیه داوا ده‌که‌ن به نوسراوی فەڕمی لەلایەن لاهوری شێخ جەنگییەوە وه‌ڵام بدرێنه‌وه، به‌ڵام لاهور شێخ جه‌نگى، وتویه‌تى وه‌ڵامى نوسراوێک ناداته‌وه واژو و مۆرى یه‌ک که‌سى پێوه بێت و چاوه‌ڕێى نوسراوێکى دیکه ده‌کات.بوار زانیویه‌تى، لاهور شێخ جه‌نگى له وه‌ڵامى زاره‌کى نامه‌که‌ى مه‌کته‌بى سیاسى ئاماژه‌ى به‌وه‌کردوه، کۆبوونه‌وه‌ى خه‌ڵکى چه‌کدار له ماڵه‌که‌ى بۆ پاراستنی خۆیه‌تى و خۆشى و ده‌وروبه‌ره‌که‌ى چوونه‌ته به‌رده‌م دادگا و کۆبوونه‌وه‌ى جه‌ماوه‌ریشى له پێناوى یه‌کێتیدا کردوه، به‌ڵام وه‌ڵامه‌کان به دڵى مه‌کته‌بى سیاسى نه‌بوون.له کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى مه‌کته‌بى سیاسى، دواى گفتووگۆکردن له‌سه‌ر وه‌ڵامه زاره‌کییه‌که‌ى لاهور شێخ جه‌نگى، جگه له‌وه‌ى بڕیاردراوه نامه‌یه‌کى دیکه به ناوى زۆرینه‌ى مه‌کته‌بى سیاسى ئاڕاسته‌ى ناوبراو بکرێت و دواین هۆشدارى پێبدرێت و دۆخى نێوخۆى یه‌کێتیى بۆ روون بکرێته‌وه. بەشێکی ئەم هەواڵە لە بوار نیوز وەرگیراوە
لەم لینکەی خوارەوە دەتوانن ئەنجامەکانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی وەربگرنەوە. https://www.azmwnakan.com/
پەیامی جەنابی سەرۆک بارزانی کۆتایی بەو قسانە هێنا کە بەراوردی کوردستان و ئەفغانستانییان دەکرد،ئەم دەنگۆیانە هەندێکیان ژاوە ژاوێکی حاقدانەبوو هەندێکی ئەو سیاسیانەن کە لەوەتەی هەن داردەستن و چێژ لەمەوەردەگرن و خەڵکێکی ئاساییش وەک بۆچونێکی ئازادانە، یان لەفکری خۆیاندا کە ئازادن ئەم بیرکردنەوەیان هەبوو، لەوانەیە بپرسن لەئێمە بۆ هەرچی بێت دەڵێین داردەست؟ ئێوە بڵێن ئەگەر ئەم کەسانە داردەست نەبن چین؟ گەلێکی ئەنفالکراو کیمیابارانکراو،زیندەبەچاڵ و گوندەکانت سوتێندران کچ و کوڕت شەهیدکران و خاک و ئاوت وێران‌کراو کانیاوەکانت کوێرکرانەوە،داردەست نەبیت چیت لەبری دۆزەکەت دێی باسی تاڵیبان و پاڵپشتییان دەکەیت! لەدوای ئەو پەیامە ئەوەی سەرسام نەبووم پێی قسەی ئەو پیاوەبوو کە پێی دەڵێن ئەبووبەکر هەڵەدنی،چوونکە هەمووجارێک حقدێکی پەنگخواردوو هەیە لە قوڕگیداو دەبێ جارجار قیژەیەکی لێ بێت، هەڵەدنی ڕۆژ هەیە ئیسلامییە،جار هەیە خەمی شیوعی و سۆسیالیست دەخوا،یەکگرتووە،بەڵام ئیعجابی بۆ چەپگەراو ما‌و تسی تۆنگ هەیە،لەبری برای موسڵمان حەزی لەوەیە پێی بلێی هاوڕێ ئەبووبەکر!. پیاوێک هاتووە باس لەوە دەکات بۆچی جەنابی سەرۆک تەنها باسی شەڕی داعش و سحێلاو کۆڕێ دەکات،بێ ئەوەی تێبگات لە بایەخی ئەم شەڕانە لەڕوویی مێژووییەوە بۆ گەلی کورد،لەم سێ شەڕەی کە وەک نموونە هاتوونەتەوە، بەعس و حەشد و داعش لەلایەن پێشمەرگەوە شکێنراون،ئەو سێ هێزەی هەموو جارێک بۆ ئیبادەو سڕینەوەمان هاتن بەڵام بەلووتی شکاو گەڕانەوە پرسیار ئەمەیە کاک ئەبوبەکر، ئێمە مێژوومان سەدان داستانی هەیەو هەموو ڕۆژێک دەتوانرێت ژمارەیەکیان ڕیز بکەین و هەموو بست و سوچێکی ئەم وڵاتە یادی داستان و قارەمانیەتیەکی سەرۆک و پێشمەرگەی لەخۆگرتووە،. بەڵام پرسیار ئەمەیە ئێوە چیتان هەیە بۆ باسکردن،کامەیە مێژووتان؟باسی نەبەردییەکانت بکە بۆمان،چالاکییەکانت لەناو شار دژی بەعس؟!یان با باسی ئەو داستانە بکەین کە لەدژی داعش برینداربوویت؟ بێگومان ئەمانەت هیچ نەبووەو نییەو ناشتبێت،ئەگەر شەڕێکیشت کردبێت لەوڕیزەدا نەبوویت کە بۆ گەل و وڵات بووە،مێژووت هێندە پڕە لەسەرلێشێوان من بیستبێتم حزبەکەی خۆشت سەرسام نین بە قسەو هەڵوێستە دژبەیەکەکانت. لەکۆتایدا جارێک هەرایەک هەبوو لە پەرلەمان،هەلەدنی هیچ مەوزوع نەبوو هەستایەوە هاواریکرد و گوتی دەی وەرن یەکجار بشمان کوژن کە ناهێڵن هیچ بکەین،هەڤاڵێکی ئێمە پێی گوت ئینجا تۆ چیت تا کەسێک بیەوێت بتکوژێت،نوقتە. پێشەوا هەورامانی