کوردستان

لە ھەولێر فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان خرایە خوارەوە

22-08-2021
لە ھەولێر فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان خرایە خوارەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

شەوی رابردوو لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان پێش ئەوەی ئامانجەکەی بپێکێت خرایەخوارەوە.

 سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند، سیستمی بەرگریی هێزەکانی هاوپەیمانان درۆنێکیان دەستنیشان کردووە، "پێش ئەوەی ئامانجەکەی بپێکێت خراوەتەخوارەوە و هیچ زیانێکیشی نەبووە." شەوی رابردوو کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر بۆ ماوەی نزیکەی 30 خولەک زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێدا و داوای لە خەڵک دەکرد لە پەنجەرە و شوێنە کراوەکان دووربکەونەوە، سەرچاوەیەکی ئاگاداریش بە رووداوی گوت، درۆنێک بیندراوە، ئەمڕۆش بۆ رووداو پشتڕاستکرایەوە کە درۆنێک خراوەتە خوارەوە. 

رووداو