کوردستان

ئەمڕۆ ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 ڕادەگەیەنرێ

23-08-2021
ئەمڕۆ ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 ڕادەگەیەنرێ
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لە کۆبوونەوەی بۆردی پەروەردە و خوێندنی باڵا بڕیاردرا، ئەمڕۆ ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی پۆلی 12ـی ئامادەیی رابگەیەنرێ.

ئەمڕۆ دووشەممە 23-08-2021 نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیی کۆبوونەوەی بۆردی پەروەردە و خوێندنی باڵای کردووە و لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری پەروەردە رایگەیاندووە، ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 رادەگەیەنرێت.

بەپێی راگەیەنراوەکەی نووسینگەی قوباد تاڵەبانی، سەرەتای کۆبوونەوە باس لە ئامادەکارییەکان و دابینکردنی پێداویستییەکانی خوێندن لە‌ناو پۆلە‌كان کراوە، لەگەڵ پابەند بوون بە رێنوێنییەکانی تەندروستی و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.