کوردستان

شۆفێرێک لە برازایەکی خۆی دەدا و بەهۆیەوە گیان لەدەستدەدات

22-08-2021
شۆفێرێک لە برازایەکی خۆی دەدا و بەهۆیەوە گیان لەدەستدەدات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لە گردەگۆزینەی سەر بە قەزای کەلار ئۆتۆمبێلێکی جۆری مارسیدس لە منداڵێکی دا و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ (یەک شەمە) لە گردەگۆزینەی سەر بەقەزای کەلار ئۆتۆمبێلێکی جۆری مارسیدس منداڵێک دەشێلێت کە تەمەنی ساڵێک و نیوە و گیان لەدەست دەدات.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ڕووداوەکە لەپێش دەرگای ماڵی خۆیان بووە لە گردەگۆزینە، منداڵەکە برازای شۆفێرەکە بووە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەپێی ماددەی ( 24 ) ی هاتووچۆ بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوە .