Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13780 بابەت
هەواڵ
09-09-2021

پرسەنامەیەک لە مەسرور بارزانییەوە

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی مسته‌فا سه‌لیم، بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان كرد. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 9/9/2021، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی مسته‌فا سه‌لیم، بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان كرد و ڕای گه‌یاند: بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو مستەفا سەلیم، بریکاری وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانم بیست، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم، خوای میهرەبان گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەكەی ببەخشێت.

گشتی
09-09-2021

نرخی دراو و زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ی ئەیلولی 2021، لەكاتی كردنەوەی بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لەهەرێمی كوردستان، 100 دۆلاری ئەمریكی بە147 هەزار و 600 دینار فرۆشرا. 100 دۆلار بەرامبەر بە‌ 147 هەزار و 600 دینارە.100 پاوەن بەرامبەر بە‌ 202 هەزار دینارە.100 یۆرۆ بەرامبەر بە‌ 173 هەزار دینارە.100 لیرەی توركی بەرامبەر بە‌ 17 هەزار و 500 دینارە.100 هەزار تمەنی ئێرانی بەرامبەر بە‌ پێنج هەزار و 500 دینارە. رخى دانراو له لايان سه نديكاى زێڕنگران /هەولێر. يه ك ئۆنسى زێڕ جيهانى =  1790$ نرخى زێڕعيار   24 (424,000) نرخى زێڕ عيار  22(388,000)                              نرخى زێڕ عيار  21(373,000) نرخى زێڕعيار   18(318,000)

هەواڵ
09-09-2021

ئێران حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی تۆپبارانکرد

ئەمڕۆ بەیانى، بۆ یەکەمجار و دواى ٥ ساڵ، بنکەى پێشمەرگەکانى حیزبی دیموکراتى کوردستانى ئێران لە بەرزاییەکانى ئالانە و بەربەزین بۆمباران کران. بە هۆى ئەو بۆمبارانەوە کە دەگوترێت "بە چڕى بووە"، چەندین مەقەڕ خاپوور بوونە، بەڵام تا ئێستا هیچ زەرەرێکى گیانى و بریندار و شەهیدێک لە پێشمەرگەوە نییە!  دواى پێنج ساڵ، یەکەمجارە کۆمارى ئیسلامى فڕۆکەى جەنگى بەکار دەهێنێت! کۆمارى ئیسلامى چەند ڕۆژێکە لە ڕێگەى فەرماندەکانى سوپاى پاسدارانەوە هەڕەشە لە هەرێمى کوردستان و حیزبەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان دەکات!

هەواڵ
09-09-2021

بریکاری وەزیری ناوخۆ بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

بریکاری وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆچی دوایی کرد. کاتژمێر 12:30ی بەیانی ئەمڕۆ ، مستەفا سەلیم، بریکاری وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و باژێڕوانی پێشوی بزوتنەوەی گۆڕان لە رانییە کۆچی دوایی کرد. مستەفا سەلیم، ساڵی 1962 لەدایکبووە باوکی سێ کچ و کوڕێکە لە 1995-1999 قایمقامی رانیە بووە پێش بزووتنەوەی گۆڕان جێگری مەڵبەندی 24ی راپەڕین بووە یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی بزووتنەوەی گۆڕان لە کابینەی نۆیەمدا پۆستی بریکاری وەزیری ناوخۆی پێدرا لە پشکی گۆڕان

بیروڕا
08-09-2021

چاکسازی بە تامی شۆڕش!

فەڕەنسییەکان لە شۆڕشی 1789تەنھا خۆیان لە حوکمی ڕەھایی ڕژێمی پاشایەتی ڕزگار کرد، ئەگەر نا لە ناوەرۆکی سیاسی و لە باری بژێوییەوە خەڵکی فەرەنسا گۆڕانێکی بەرچاو بەسەر دۆخەکەیاندا نەھات، ئەوان پێش شۆڕش ژیانیان لە ژیانی خەڵکی ڕووسیا و ئەڵمانیاش خۆشتر بوو، بەڵام چونکە ئەو نەوەیەی کە شۆڕشی 1789یان کرد لەگەڵ چینی خوێندەوار دەستیان تێکەڵکرد و بە شێوازی نوخبەسالاری«ئۆرستۆکراسی»وڵاتیان بەڕێوە دەبرد، ئەوەندەی خەریکی ژیان و پێگەی خۆیان بوون، ئەوەندە بارودۆخی وڵاتیان بە گشتی لەلا گرنگ نەبوو بۆیە: گۆڕانکارییەکی وەھا لە ژیانی خەڵک بە تایبەت جیلی نوێ دروست نەبوو، ئیترکار گەشتە ئەوەی گەنجان و خوێندکاران شۆڕشێکیان لە دژی نەوە سیاسییەکانی پێش خۆیان بە گشتی و لە دژی خوێندەوار و نوخبە و ئەکادیمییەکان بە تایبەتی لە ساڵی 1968بەرپا کرد، ئاوا ئەو شۆڕشە بووە تەکمیلەی شۆڕشی پێشو و خستنە سەر سکەی کاری سیاسەت و حکومەت لە فەرەنسا. چۆن ھەر یەکێک لە ئێمە ھەمیشە کەسێک ھەیە قسەی دڵمان دەکات، ئاواش ئێستا«مەسرور بارزانی»ھەیە قسەی دڵی زۆرینەمان دەکات، ئەو کارە دەکات کە زۆربەمان لە دڵەوە پێمانخۆشە، ئەو ئێستا خەریکی کارێکە دەبو گەنجان خۆیان بیانکردایە، خەریکی سەرخستنی پڕۆسەیەکە بە ناوی«پڕۆسەی چاکسازی»کە بە دڵی زۆرینەیە بە تایبەت گەنجان، ئەو ئەرکە زەحمەت و بەرپرسیاریەتییەکەی ھیچی کەمتر نییە لە شۆڕشێک، ئەوەی مەسرور بارزانی ئێستا دەیکات ڕاستە چاکسازییە، بەڵام لە واقیعدا شۆڕشێکە بەسەر کارەکتەری سیاسی گەندەڵدا، بەسەر نوخبە و خوێندەواری گەندەڵدا، شۆڕشێکە بەسەر نۆرم و بەھای ئۆرستۆکراتەکانی کوردستاندا، شۆڕشێکە بەر لەوەی دەستکەوتبێت بۆ ھەرکەس، دەستکەوتە بۆ گەنجان و پشتگیرییان تا بتوانن ببنە کارەکتەری بەدیل، ڕاستە پڕۆسەیەکی مەدەنی چاکسازییە بەڵام تام و بۆی شۆڕشێک ئەدات، ئێ شۆڕشیش ھەر ئەمەیە کە بەرھەم بدات بە دەستەوە، خۆ شۆڕش مەرج نییە تایە و دائیرەی تیا بسووتێنرێت، بۆ کەسێک ئەگەر لە توانا و کەفائەی خۆی ڕاببینێت شۆڕشە و ئەرکە لەسەری پشتگتری مەسرور بارزانی و کابینە وزارییەکەی بکات، بەڵام بۆ کەسێک ئەگەر بیەوێت شەھادەکەی، حیزبی بوونەکەی، پلە و پێگە کۆمەڵایەتییەکەی بیکاتە دکتۆر شێرکۆ یان عەبدولستار مەجیدێک، حەتمەن لای ئەو ئەوە شکستی حوکمڕانییە نەک شۆڕشی چاکسازی. لوقمان بیارەیی

هەواڵ
08-09-2021

“پاکستان بۆ هێرشکردنە سەر پەنجشیر یارمەتی تاڵیبانی داوە”

ڕۆژنامەنووسێکی بەریتانی لە تویتێکدا دەربارەی داگیرکردنی پەنجشیر لە لایەن تاڵیبانەوە دەدوێت و دەڵێ” پاکستان یارمەتی تاڵیبانی داوە”. بنجامین هاڵ، ڕۆژنامەنووسێکی بەریتانییە و لە ئاژانسی فۆکس نیوز کار دەکات، هاڵ لە تویتێکدا ڕایگەیاند، کە پاکستان بە 27 ھێلیکۆپتر و ھێزی تایبەت و ھێرشی درۆنی یارمەتی تاڵیبانی داوە لە گرتنەوەی پەنجشیردا، کە لە لایەن ئەحمەد شا مەسعودەوە، بەرەی بەرگری لە ویلایەتەکە دروست ببوو، دژی داگیرکارییەکانی بزووتنەوەی تاڵیبان.

هەواڵ
08-09-2021

ئەنجومەنی وەزیران پلانی نیشتمانیی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ تاو...

ئەنجومەنی وەزیران پلانی نیشتمانیی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ تاووتوێ دەکات و پڕۆژە یاسای سەرپەرشتیکردنی پڕۆژەکانی کشتوکاڵییەکانیشی پەسەند کرد ئەمڕۆ چوارشەممە 8 ی ئەیلولی 2021 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران ، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا. لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای (سەرپەرشتیکردنی پڕۆژەکانی کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستان) لەلایەن بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو خرایەڕوو، دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە و خستنەڕووی چەند تێبینییەک، لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بە کۆی دەنگ پڕۆژە یاساکە پەسەند کرا و دواتر ڕەوانەی پەرلەمان دەکرێت بۆ تەشریعکردنی، ئەم یاسایە ڕۆڵی کاریگەری دەبێت لە دۆزینەوەی هەلی کار بۆ دەرچووانی کۆلێج وپەیمانگا و ئامادەییە کشتوکاڵییەکان و دەرچووانی خوێندنی پزیشکی ڤێرتێنەری ، ئەوانەیان کە لە فەرمانگەکانی حکومەت دانەمەزراون . هەروەها دەبێتە هۆی بووژاندنەوە وپێشخستنی پڕۆژە کشتوکاڵییەکان لە ژێرسەرپەرشتی خاوەن توانای زانستی، کە ئەمەش بەشێکە لە بەرنامەی کاری کابینەی حکومەت. لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا ، لە لایەن دیندار زێباری ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان، (پلانی نیشتمانیی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ 2021- 2025 ) خرایەڕوو ، وەک بەشێک لە پابەندیی هەرێمی کوردستان بە پلانی نیشتمانیی فیدراڵی کە لە سەر بنەمای ئەو ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییانەیە کە عێراق ئەندامە تێیاندا بە ڕەچاوکردنی تێبینی و ڕاسپاردەکانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کە ئامانج لێی گونجاندنی یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستانە لە گەڵ پەیماننامە و ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان و ئەو ماف و ئازادییانەی لە دەستووری فیدڕاڵی هاتوون سەرەڕای بەشداریکردنی هەرێم لە چوارچێوەی شاندە فیدڕاڵیيەکان لە گفتوگۆ و پێگە نێودەوڵەتیەکانی بواری مافی مرۆڤ و پتەوکردنی دامەزراوەکانی هەرێم لە جێبەجێکردنی ڕاسپاردە نێودەوڵەتیەکان و برەودان بە ڕۆڵی ئافرەتان و پێکهاتە ئایینی ونەتەوەییەکان و پێشوازیی لە ئاوارە وپەنابەران و دەستنیشانکردنی لایەنە پەیوەندیدارەکان بە جێبەجێکردنی پلانەکە . دوای خستنەڕووی چەند سەرنج و تێبینییەک ، بڕیاردرا لە کۆبوونەوەی هەفتەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاری کۆتایی پەسەندکردنی بدرێت و بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

هەواڵ
08-09-2021

تێکڕای بەرپرسانی حکومەتەکەی تاڵیبان پیاون

سێشەممە تاڵیبان کابینەی نوێی حکومەتی ڕاگەیاند کە تێکڕای بەرپرسەکانی لە ڕەگەزی نێرن و ھەمان کەسانی پێشوون کە لە ساڵی 1990 و جەنگی 20 ساڵەی دژی ئەمەریکا دەسەڵاتیان ھەبووە. سەرەڕای ئەوەی تاڵیبان پێشتر بەڵێنی دامەزراندنی حکومەتێکی کراوەی دابوو، بەڵام بەربژێرکردنی کاندیدەکان لەسەر بنەمای وەفاداریانە و پڕکردنەوەی پۆستە ھەستیارەکان بەو کەسانەی کە دەسەڵاتی سەرەکیان ھەیە لە ناو بزوتنەوەکە. ھەیبەتوڵا ئاخونزادە، سەرکردەی تاڵیبان ڕایگەیاند "لە داھاتوودا ئەوەی پەیوەندی بە حکومەت و ژیان ھەبێت لە ئەفغانستان، لەسەر یاساکانی شەریعە ڕێکدەخرێنەوە"، ھەروەھا پیرۆزبای لە ئەفغانییەکان دەکات بە بۆنەی ڕزگاربوونی وڵات لە دەستی ھێزی دەرەکی. لیستی بەربژێرەکان: سیراجەدون ھەقانی، وەزیری ناوخۆ سیراجەدون ھەقانی وەک وەزیری ناوخۆ دیاریکراوە، لە کاتێکدا FBI بڕی 5 ملیۆن دۆلاری وەک خەڵات داناوە بۆ دەستبەسەرکردنی. ناوبراو بەڕێوبەری گرووپی ھەقانی بووە و چەندین ھێرشی سەربازی و ڕفاندنی کردووە. حەسەن ئاخوند، سەرۆک وەزیران حەسەن ئاخوند ئێستا وەک سەرۆک وەزیران دیاریکراوە و پێشترین لە دواین ساڵانی دەسەڵاتیدا سەرۆکایەتی حکومەتی تاڵیبانی کردوە، عەبدولغەنی برادەر، کە ڕێکەوتنی لەگەڵ ئەمەریکییەکان کرد وەک جێگری یەکەمی دیاریکراوە، عەبدولسەلام حەنەفی وەک جێگری دووەم. محمد یائقوب، وەیری بەرگری پۆستێکی ئەمنی دیکە دراوە بە محەمەد یائقوب، کوڕی دامەزرێنەری تاڵیبان مەلا محمد عومەر. ئەمیرخان موتەقی، وەزیری دەرەوە وەزیری نوێی بەرگری ئەمیرخان موتەقییە، یەکێکی دیکە لە کەسە دیارەکانی تاڵیبان کە پێشتریش دەسەڵاتی ھەبووە. تاڵیبان دەڵێت: دامەزراندنی ئەم حکومەتە بۆ دامرکانەوەی ترسی دراوسێکانی ئەفغانستان و جیھانە، "پەیاممان بۆ دراوسێکانی ئەفغانستان، ناوچەکە و جیھان ئەوەیە کە خاکی ئەفغانستان بۆ تێکدانی ئاسایاشی ھیچ وڵاتێک بەکار ناھێنرێت" پەیامەکەی حکومەتی تاڵیبان داوا لە دیپلۆماتەکان، باڵیۆزخانەکان و ڕێکخراوە مرۆییەکان دەکات بگەڕێنەوە بۆ ئەفغانستان "ھەبوونی ئێوە پێویستی وڵاتەکەمانە". وەڵامی ئەمەریکا بۆ حکومەتە نوێیەکەی تاڵیبان لە ڕاگەیاندراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی ئەمریکا دەڵێت: ئێمە چاودێری حکومەتە نوێیەکەی ئەفغانستان دەکەین، "تێبینی ئەوەمان کردووە، تێکڕای بەربژێرەکان ئەندامانی پێشووی تاڵیبانن یاخود کەسانی نزیکی ئەوانن، بە بێ ھیچ بەشداریەکی ئافرەت، ئێمە تێدەگەین تاڵیبان وەک فریاد ڕەسێک کابینەکەی ڕێکخستەوە، بەڵام تاڵیبان بە کردارەکانی ھەڵدەسەنگێنین نەک قسەکانی. ئێمە دڵنیاین لەوەی خەڵکی ئەفغانستان شایەنی حکومەتێکی کراوەیە".

هەواڵ
08-09-2021

هۆکاری سووربوونی ئاوی بەنداوی باوەشاسوار ئاشکراکرا

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی سووربوونی ئاوی بەنداوی باوەشاسوار لەسەر راسپاردەی سەرۆکی زانکۆ (پ. د . فەرهاد قادر) لیژنەیەکی پسپۆڕ لەزانکۆی گەرمیان لەلایەن سەنتەری توێژینەوەی زانکۆمان پێکهێنرا ، بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لەهۆکاری سووربوونی ئاوی بەنداوەکە. لیژنەکە لەڕۆژی دووشەممە ٢٣ / ٨ / ٢٠٢١ و ڕۆژی هەینی ٢٧ / ٨ / ٢٠٢١ لە دوو کاتی جیاواز و بە دوو تیمی جیاواز سەردانی بەنداوەکەیان کرد و چەندین نموونەیان لە ئاو و خاکی بەنداوەکە وەرگرت بەمەبەستی شیکارکردنێکی زانستی و دروست بۆ دەستخستنی دەرئەنجامەکانی ئەو گۆڕانکاریانەی کە بەسەر ڕەنگی ئاوی بەنداوی باوەشاسوار ھاتوە. دوای تاوتوێکردنی ئەنجامی شیکارییەکان و ئامادەکردنی ڕاپۆرتی شیکاری زانستی لەکۆتاییدا لیژنەکە گەیشتن بە دوو خاڵ کە بریتین لە :١- ئاوی بەنداوەکە چەندین گۆڕانکاری کیمیایی بەسەریدا هاتووە بەه و ئەو گۆڕانکارییە کیمیاییانە بۆتە هۆکاری سەرهەڵدانی قەوزەیەک کە ڕەنگی سوورە.٢- بەهۆی ئەو گۆڕانکارییانەی کەبەسەر ئاوی بەنداوەکە ھاتوە لە ئێستادا ئاوی بەنداوەکە شیاو نیە بۆ بەکارهێنان لەلایەن مرۆڤ هەروها بۆ کشتوکاڵ و ئاژەڵداریش.جێگەی ئاماژەیە کورتەی ئەنجامەکان و کۆی کارو شیکاری لیژنەکە پێشکەش بە سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان دەکرێت بەمەبەستی ئاڕاستەکردنی بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان و ئەنجامدانی کاری پێویست. ئه‌ندامانى ليژنه‌كه‌ پێكهاتبوون له‌: ناوی ئەندامانپسپۆرییەکانیاند.ایاد فائق دروێش به‌ڕێوبه‌رى سەنتەری توێژینەوەد.محمد ابراهیم خلیل بایۆلۆجید. خالد فائق دروێش بایۆلۆجید.ڕحمان کەریم فرجمایکرۆبایۆلۆجید. عبدالمطلب رفعت ژینگەم.صباح عباس مجید جیۆلۆجیم.صباح حسن محمدکیمیای شیکاری.هێرش جلیل نوریکیمیای شیکاریم.شێروان احمد مجیدجوگرافیا

هەواڵ
08-09-2021

لە عەلوەی کەلار کەسێک بە چەقۆ کوژرا

لە عەلوەی کەلار، دوو کاسبکار دەبێتە شەڕیان و یەکێکیان ئەوی دیکە بە چەقۆ دەکوژێت. عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، دوو کاسبکار لەنێو عەلوەی کەلار دەبێت بەشەڕیان و یەکێکیان بە چەقۆ لە بەرامبەرەکەی دەدات و بەسەختی برینداری دەکات، دوای گەیاندنی بە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا. عەلی جەمال قدوری وتی: ئەو گەنجەی گیانی لەدەستداوە ناوی (هاوکار محەممەد ئەمین )ـە و لەدایکبووی 1996ـە، دانیشتووی گەڕەکی شەهیدانی شاری کەلارە و تۆمەتبارەکە بەناوی( ع - ص - ن )ـە و لەدایکبووی 2003یە، دانشتووی کەلارە و  بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 405 بەندکراوە.

هەواڵ
08-09-2021

لە سنووری مەندەلی چوار كەس بە دەستڕێژی گوللە كوژران

ئەمڕۆ چوارشەممە لە سنووری شارەدێی "مەندەلی"ی سەر بە خانەقین، چوار كەس بە دەستڕێژی گوللە كوژران و كەسێكی دیكەش بریندار بووە. لەمبارەوە نیهاد محەمەد، گوتەبێژی پۆلیسی دیالە ڕایگەیاند: "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 8/9/2021 لەسەر ڕێگەی نێوان شارەدێی مەندەلی-شارۆچكەی بەلەدروز، ژمارەیەك چەكدار كە ئۆتۆمبێلێك لە جۆری ئەلەنتەرای سپێیان پێ بووە، دەسترێژیان لە سەرنشینانی ئۆتۆمبێلێك جۆری جێب شیروكی كردووە". گوتیشی: "لە ئەنجامدا چوار كەس بە ناوەكانی "عەلی كەنعان، كەنعان شكور، رەباح ڕەحمان و قاسم حەسەن" گیانیان لەدەست داوە و كەسێكی دیكەش بە ناوی حوسێن سەلمان، بریندار بووە". ئەوەشی ئاشکرا کرد: "دۆسیەی ئەو ڕووداوە براوەتە پۆلیسی مەندەلی و ئەوانیش لێكۆڵینەوەیان لەبارەی ئەو ڕووداوەوە دەست پێكردووە". شارەدێی مەندەلی، یەكێكە لە ناوچە كوردستانییە داگیركراوەكانی سەر بە پارێزگای دیالە پێشتر قەزا بووە، بەڵام بەهۆی سیاسەتی تەعریبەوە كراوەتە شارەدێ. باسنیوز

هەواڵ
08-09-2021

برای بەرپرسێکی یەکێتی کێشەیەک لە ھۆڵی تاقیکردنەوەکاندا دروست دەکات

بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، لەنێو ھۆڵی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی، پاش ئەوەی سەروان عەلی، برای سەرتیپ عەلی، بەرپرسی مەڵبەندی 9ی شارەزووری یەکێتی بە قۆپیەوە دەگیرێت و داوای لێدەکرێت ھۆڵەکە جێبھێڵێت، لە ھۆڵەکە ناڕواتە دەرەوە و کێشەیەکیش دروست دەکات. سەروان عەلی، برای ئەو بەرپرسەی مەڵبەندی 9ی یەکێتی، پرسیار و سۆمای سەرجەم قوتابییەکان کۆدەکاتەوە و لەگەڵ خۆی دەیباتە دەرەوە، بۆ ماوەی نزیکەی کاتژمێرێک دەفتەری تاقیکردنەوەی قوتابیەکانی قوتابخانەی بەختیاری سەیدسادق، لای خۆی گلدەداتەوە و دوای داواکاری و تکا لێکردن، دەفتەری قوتابیەکان دەداتەوە بە سەرپەرشتیارانی ھۆڵەکە.

1 2 ... 750 751 752 ... 1148 1149