Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13780 بابەت
هەواڵ
11-09-2021

لە هەولێر دیوار بەسەر چوار منداڵدا دەڕووخێت و دوانیان گیان لەدەستدەدەن

له‌ ناحیه‌ى كه‌سنه‌زان به‌ هۆى ڕووخانى دیوار له‌ كاتى یاریكردنی چه‌ند منداڵێكدا، دوو منداڵ گیان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن. ئیدریس ره‌مه‌زان، به‌ڕێوبه‌رى پۆلیسى كه‌سنه‌زان ڕایگه‌یاند،  پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ ناحیه‌ى كه‌سنه‌زان له‌ ئه‌نجامى رووخانى دیوارێك دوو منداڵ كه‌ یه‌كێكیان ته‌مه‌نى (2) ساڵان بووه‌، یه‌كێكى تریان ته‌مه‌نى (5) ساڵ بووه‌ گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ دوو منداڵى تریش بریندار بوونه‌. گوتیشى: ئه‌و منداڵانه‌ خه‌ڵكى  ڕۆژئاواى كوردستانن و برینداره‌كانیش دواى ڕه‌وانه‌كردنیان بۆ نه‌خۆشخانه‌، ئێستا بارى ته‌ندروستیان باشه‌. ڕوونیشى كرده‌وه‌: به‌پێ زانیارییه‌كانمان،‌ ئه‌م دیواره‌ زۆر كون بووه‌، بۆیه‌ ڕووخاوه‌، ئه‌م منداڵانه‌ش له‌ ژێر سێبه‌رى دیواره‌كه‌ یارییان كردووه‌ و له‌ ناكاو دیواره‌كه‌ داڕووخاوه‌. باس

هەواڵ
11-09-2021

نوێترین ئاماری کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID19                         ژمارە (٥٦٣) ١. پشکنین: (٦٥٧٩ پشکنینی نوێ) •           (٢٤٤٧) هەولێر •           (٣٧١) سلێمانی •           (٣٥٢٨) دهۆك •           (٠) هەڵەبجە •           (٠) گەرمیان •           (٢٣٣) ڕاپەڕین •           ٢. تووشبوو: (٦٠٦ تووشبووی نوێ) •           (١٠٦) هەولێر •           (٥٣) سلێمانی •           (٤٢٣) دهۆك •           (٠) هەڵەبجە •           (٠) گەرمیان •           (٢٤) ڕاپەڕین ٣. چاکبوون: (١٤٦١ چاکبوون) •           (٨٢٠) هەولێر •           (٢٢٣) سلێمانی •           (٣٢٥) دهۆك •           (٣٤) هەڵەبجە •           (٣١) گەرمیان •           (٢٨) ڕاپەڕین •           ٤. مردن: (٢٠ مردن) •           (١٢) هەولێر •           (٢) سلێمانی •           (٣) دهۆك •           (١) هەڵەبجە •           (٢) گەرمیان •           (٠) ڕاپەڕین •           ئاماری گشتی: کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١     (٢١٨٧١ دەرچوو) پشکنین ٢٩٦٥٨٠٣            (١٠٢١٢٦٧ هەولێر، ٧٣٥٢٨٩ سلێمانی، ١١٨٨٤٨٦ دهۆك، ٢٠٧٦١ هەڵەبجە) تووشبوون ٣٠٩٣٣٦                       (٨٩١٩٤ هەولێر، ١٠٤٩٢٧ سلێمانی، ١٠٩٤٦٤ دهۆك، ٥٧٥١ هەڵەبجە) چاکبوون ٢٧٣٤٢٤             (٧٥٢٦٧ هەولێر، ٩٣٩٤٠ سلێمانی، ٩٩٤١٥ دهۆك، ٤٨٠٢ هەڵەبجە) لەژێر چارەسەر ٣٠٣٣٢       (١٢٣٦٤ هەولێر، ٨٥٧٠ سلێمانی، ٨٦٤٠ دهۆك، ٧٥٨ هەڵەبجە) مردن ٥٥٨٠                                 (١٥٦٣ هەولێر، ٢٤١٧ سلێمانی، ١٤٠٩ دهۆك، ١٩١ هەڵەبجە)

هەواڵ
11-09-2021

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

سەرۆک بارزانی لە رێوڕەسمی دەستپێکردنی هەڵمەتی بانگەشەی پارتی بۆ هەڵبژاردنی عێراق رایگەیاند، دەیانەوێت لەسەر بنچینەی هاوبەشی و تێگەیشتن کێشەکان لەگەڵ بەغدا چارەسەربکرێن، "سەرەکیترین کێشەمان لەگەڵ بەغدا نەبوونی هاوبەشیی راستەقینەیە". ئەمڕۆ شەممە 11-09-2021 سەرۆک مەسعود بارزانی گوتارێکی لە رێوڕەسمی دەستپێکردنی بانگەشەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پێشکێشکرد و رایگەیاند، "تێبینی زۆرمان لەسەر یاسای هەڵبژاردن و دابەشکردنی کورسییەکانی پارێزگاکان هەبوو کە هیچ دادپەروەریی تێدا نەبوو و لەسەر هیچ بنەمایەکی راست نییە، چونکە سەرژمێری نەکراوە، بەڵام لەبەر بەرژەوەندیی گشتی و بۆ ئەوەی سەنگی پارتی بپارێزین بڕیارماندا بەشداریی هەڵبژاردن بکەین". لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەدا، "داوای ئێمە و هەموو خەڵکی عێراق و هەموو ئەو لایەنانەی بەشدار دەبن لە هەڵبژاردن ئەوەیە هەڵبژاردنێکی خاوێن بێت، ساختەکاریی تێدا نەبێت. ئەمە داخوازی یوئێن و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیشە".

هەواڵ
11-09-2021

مەسرور بارزانی: شۆڕشی ئەیلوول چەندین دەستکەوتی نەتەوەیی و نیشتمانیی بە...

ئەمڕۆ لە شەستەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بەڕێبەرایەتیی بارزانیی نەمر، بەڕێز و پێزانینەوە یادی هەموو ئەو پێشمەرگە قارەمان و تێکۆشەرانەی کوردستان دەکەینەوە، کە لە پێکهاتە جیاوازەکانی گەلی کوردستانەوە، بەشداربوون لەو شۆڕشە سەرتاسەریەی کوردستان، کە چەندین دەستکەوتی نەتەوەیی و نیشتمانیی بەدەستهێنا. یادکردنەوەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، يادكردنەوەی مێژووی بەرگری و تێکۆشان و قوربانیدان و داکۆکیکردنی گەلی کوردستانە لە بوون و ناسنامەی نەتەوەیی و مافە ڕەواکانی. هەرچەندە گەلی کوردستان، هەمیشە لە گەڵ ڕێگەچارەی ئاشتییانە و گفتوگۆ بووە بۆ بەدەستهێنانی مافە نەتەوەییەکانی، بەڵام بە ئیرادەیەکی بەهێزیشەوە، بەرگری لە مافەکانی کردووە، کە سەرەنجام بەهۆی خۆڕاگری خەڵکی کوردستانەوە، یەکێک لە دەستکەوتە گرنگەکانی شۆڕشی ئەیلوول، ڕێککەوتننامەی مێژوویی یازدەی ئادار بوو، کە ڕژێمی بەعس ناچاربوو دان بە هەندێک لە مافە نەتەوەییەکانی گەلی کوردستاندا بنێت ئەمڕۆ لە کاتێکدا یادی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول دەکەینەوە، پارتی دیموکراتی کوردستان، بەردەوامە لە ڕۆڵی پێشەنگانەی خۆی لە ڕێبەرایەتیکردنی گەلی کوردستان و پارێزگاریکردن لە دەستکەوت و مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان. پارتی دەیان ساڵە، هەمیشە چاوگەی هیوا و پارێزەری ڕاستەقینەی دەستکەوت و مافەکانی خەڵکی کوردستانە و فاکتەرێکی بەهێزی دڵنیایی و ئارامی و ئاوەدانییە.بۆیە لە سەروەختی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق، دڵنیاین خەڵکی کوردستان متمانەی بەهێزی خۆیان بە پارتی و پەیامە نەتەوەیی و نیشتمانییەکەی دووپات دەکەنەوە، تا درێژە بە کاروانی ڕابەرایەتیکردنی گەلی کوردستان بدات، لە پێناو بەدەستهێنانی دەستکەوتی زیاتر و ئایندەیەکی گەش و کوردستانێکی بەهێزدا سڵاو و دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی شۆڕشی ئەیلوول و سەرجەم شەهیدانی کوردستان.

هەواڵ
11-09-2021

پەیامی سەرۆک بارزانی لە یادی شەست ساڵەی هەڵگیرساندنی شۆڕشی ئەیلوول

? بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان ? شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بە ڕابەرایەتیی جەنابی بارزانیی نەمر گەورەترین شۆڕشی سیاسی و چەكداری و سەرتاسەریی گەلی كوردستان بوو لە پێناو مافە نەتەوەیی و مەدەنییەكانی گەلی كوردستان ? شۆڕشی ئەیلوول ئیرادە و بڕوابەخۆبوونی بۆ مرۆڤی كورد گەڕاندەوە و بوو بە بنەمایەكی بەهێزی سیاسی و فكری و جەماوەری بۆ خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی كوردستان لەدژی ستەم و داگیركاری. ? شۆڕشی ئەیلوول شۆڕشێكی ڕەسەن و خۆماڵیی كوردستان بوو كە تێیدا هەموو چین و توێژەكانی كۆمەڵگەی كوردستانی لە نەتەوە و ئایینە جیاجیاكان، لە هەموو ناوچەكانی كوردستان بەیەكەوە پاڵپشتی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بوون و، بۆ یەك ئامانجی پیرۆز خەباتیان كرد. هەر ئەمەش بوو بە هۆی ئەوەی سەروەری و مێژوو و دەستكەوتی گەورە بۆ گەلی كوردستان تۆمار بكرێن و لەسەر ئاستی ناوچەكە و جیهان دەنگ بداتەوە. ? هەموو ئەو دەستكەوت و تێكۆشان و گەشەی سیاسیەی لە كوردستاندا هاتووەتە دی درێژكراوەی قوربانیدان و تێكۆشانی ڕۆڵەكانی گەلەكەمانە لە شۆڕشی ئەیلوولدا. بۆیە وانە و بەهاكانی ئەو شۆڕشە مەزنە دەبێ بۆ هەموومان بە بەرزی بمێننەوە و ببنە ڕووناكی ڕێگەی داهاتوومان. ? لە یادی شەست ساڵەی هەڵگیرساندنی شۆڕشی ئەیلوولدا، ڕێز و پێزانینم هەیە بۆ هەموو ئەو قارەمان و خەباتگێڕانەی ماندوونەناسانە لە شۆڕشی ئەیلوولدا ڕۆڵیان هەبووە و قوربانیان داوە، چ ئەوانەی لەناوماندا نەماون و ئەوانەی كە هێشتا لە ژیاندا ماون. ? لەو یادە پیرۆزەدا هەزاران سڵاو لە گیانی پاكی شەهیدانی شۆڕشی ئەیلوول و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادی. بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بە ڕابەرایەتیی جەنابی بارزانیی نەمر گەورەترین شۆڕشی سیاسی و چەكداری و سەرتاسەریی گەلی كوردستان بوو لە پێناو مافە نەتەوەیی و مەدەنییەكانی گەلی كوردستان شۆڕشی ئەیلوول ئیرادە و بڕوابەخۆبوونی بۆ مرۆڤی كورد گەڕاندەوە و بوو بە بنەمایەكی بەهێزی سیاسی و فكری و جەماوەری بۆ خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی كوردستان لەدژی ستەم و داگیركاری. شۆڕشی ئەیلوول شۆڕشێكی ڕەسەن و خۆماڵیی كوردستان بوو كە تێیدا هەموو چین و توێژەكانی كۆمەڵگەی كوردستانی لە نەتەوە و ئایینە جیاجیاكان، لە هەموو ناوچەكانی كوردستان بەیەكەوە پاڵپشتی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بوون و، بۆ یەك ئامانجی پیرۆز خەباتیان كرد. هەر ئەمەش بوو بە هۆی ئەوەی سەروەری و مێژوو و دەستكەوتی گەورە بۆ گەلی كوردستان تۆمار بكرێن و لەسەر ئاستی ناوچەكە و جیهان دەنگ بداتەوە. هەموو ئەو دەستكەوت و تێكۆشان و گەشەی سیاسیەی لە كوردستاندا هاتووەتە دی درێژكراوەی قوربانیدان و تێكۆشانی ڕۆڵەكانی گەلەكەمانە لە شۆڕشی ئەیلوولدا. بۆیە وانە و بەهاكانی ئەو شۆڕشە مەزنە دەبێ بۆ هەموومان بە بەرزی بمێننەوە و ببنە ڕووناكی ڕێگەی داهاتوومان. لە یادی شەست ساڵەی هەڵگیرساندنی شۆڕشی ئەیلوولدا، ڕێز و پێزانینم هەیە بۆ هەموو ئەو قارەمان و خەباتگێڕانەی ماندوونەناسانە لە شۆڕشی ئەیلوولدا ڕۆڵیان هەبووە و قوربانیان داوە، چ ئەوانەی لەناوماندا نەماون و ئەوانەی كە هێشتا لە ژیاندا ماون. لەو یادە پیرۆزەدا هەزاران سڵاو لە گیانی پاكی شەهیدانی شۆڕشی ئەیلوول و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادی.

هەواڵ
10-09-2021

ئاماری نوێی کۆرۆنا

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٥٦٢) ١. پشکنین: (١١١٠٤ پشکنینی نوێ)• (٤٤٧١) هەولێر• (٢١٦٧) سلێمانی• (٣٧٩٤) دهۆك• (٩٧) هەڵەبجە• (٣٧٦) گەرمیان• (١٩٩) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: (١٣٨٠ تووشبووی نوێ)• (٣٦٥) هەولێر• (٥١٤) سلێمانی• (٣٨٤) دهۆك• (٣٤) هەڵەبجە• (٦٣) گەرمیان• (٢٠) ڕاپەڕین٣. چاکبوون: (١٨٧٠ چاکبوون)• (٧٧٠) هەولێر• (٧٤٠) سلێمانی• (٢٣٥) دهۆك• (٣٣) هەڵەبجە• (٦٣) گەرمیان• (٢٩) ڕاپەڕین•٤. مردن: (٢٢ مردن)• (٨) هەولێر• (٨) سلێمانی• (٥) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (١) گەرمیان• (٠) ڕاپەڕین • ئاماری گشتی:کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ٢٩٥٩٢٢٤ (١٠١٨٨٢٠ هەولێر، ٧٣٤٦٨٥ سلێمانی، ١١٨٤٩٥٨ دهۆك، ٢٠٧٦١ هەڵەبجە)تووشبوون ٣٠٨٧٣٠ (٨٩٠٨٨ هەولێر، ١٠٤٨٥٠ سلێمانی، ١٠٩٠٤١ دهۆك، ٥٧٥١ هەڵەبجە)چاکبوون ٢٧١٩٦٣ (٧٤٤٤٧ هەولێر، ٩٣٦٥٨ سلێمانی، ٩٩٠٩٠ دهۆك، ٤٧٦٨ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ٣١٢٠٧ (١٣٠٩٠ هەولێر، ٨٧٧٩ سلێمانی، ٨٥٤٥ دهۆك، ٧٩٣ هەڵەبجە)مردن ٥٥٦٠ (١٥٥١ هەولێر، ٢٤١٣ سلێمانی، ١٤٠٦ دهۆك، ١٩٠ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). وەزارەتی تەندروستیحکومەتی هەرێمی کوردستان١٠ی ئەیول ٢٠٢١

هەواڵ
10-09-2021

حکومەتی هەرێم بە دەم ئەو ٥٤ کەسەوە چوو کە لە سوریا گیریان خواردبوو

فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی کونسوڵگەری گشتی تورکیا لە هەرێم دەکات لەبەرامبەر وەرگرتنی رەزامەندی حکومەتی کۆماری تورکیا و هەوڵەکانیان بۆ گەڕاندنەوەی ئەو ٥٤ کۆچبەرەی کە لە سوریا گیریان خواردبوو کە بەشێوەی ئارەزوومەندانە خواستی گەڕانەوەیان بۆ هەرێم هەبوو کەوا بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ بگەن بە دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل، هاوکات سوپاسی وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عیراقی و باڵیۆزخانەی عیراق لە ئەنقەرە دەکەین کە هاوکار بوون لە پشتراستکردنەوەی ناوەکان و ئەرکی گواستنەوەی کۆچبەرەکانیان گرتۆتە ئەستۆ. فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە

هەواڵ
10-09-2021

دوو گوندی باڵەکایەتی بە دار و بەرد ھێرشدەکەنە سەر یەک

شەوی رابردوو لەنێوان دانیشتوانی هەردوو گوندی وەڵزێ و بورانی سەر بە شارۆچکەی قەسرێی قەزای چۆمان بوو بە شەڕ و بەو هۆیەشەوە نۆ کەس بە دار و بەرد برینداربوون و هێزە ئەمنییەکانیش بۆ کۆنترۆڵکردنی بارودۆخەکە چوونە شوێنی رووداوەکە و پێنج کەسیان دەستگیرکرد.  شاخەوان وەرتی، بەڕێوەبەری شارۆچکەی قەسرێ ڕایگەیاند، کێشەی ئەو دوو گوندە لەسەر زەوی و زار و مەرعای گوندەکان بووە و هەرچەندە کێشەکەیان لە دادگە و لە یەکەی کارگێڕییە، بەڵام شەوی رابردوو ژمارەیەک لە دانیشتووانی هەردوو گوند بە دار و بەرد شەڕیان کردووە بەو هۆیەشەوە نۆ کەس بە سوکی برینداربوون و لە نەخۆشخانەی قەسرێ چارەسەری تەندروستییان بۆ کراوە.  بەڕێوەبەری شارۆچکەی قەسرێ ئاماژەی بەوەش کرد، هەر زوو ئاسایش و پۆلیس بارودۆخەکەیان کۆنترۆڵ کردووە و پێنج کەسیشیان دەستگیرکردووە کە هۆکاری دروستبوونی شەڕەکە بوونە. رووداو

هەواڵ
10-09-2021

ڕاگەیەنراوێک لە نووسینگەی فارووقی مەلا مستەفاوە

نووسینگەی فارووقی مەلا مستەفا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئەو هەواڵانە رەتدەکاتەوە کە باس لەوە دەکەن، "فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە" و دەڵێت، کاروبارەکانیان بە شێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچێت  لە راگەیەنراوی نووسینگەی فارووقی مەلا مستەفادا هاتووە، "لە چەند میدیایەكی كوردی و عەرەبی بڵاوكراوەتەوە كە چواردەوری مەكتەبەكەی كاك (فارووقی مەلا مستەفا) لە كۆمپانیای ئاسیا گیراوە و فەرمانی گرتنی بۆ دەرچووە، بەبێ ئەوەی ناوی هیچ لایەنێك بهێندرێت".  زیاتر هاتووە، "لێرەوە رایدەگەیێنین، هەموو ئەو هەواڵ و بڵاوكراوانە دوورن لە راستییەوە و بە شێوەی ئاسایی كاروبارەكانمان بەڕێوەدەچێت، ئەو كێشە و ململانێیانەی كە روودەدەن هیچ كاریگەرییەكی لەسەر بەڕێوەچوونی ئیشوكارەكانمان نابێت". نووسینگەی فارووقی مەلا مستەفا دەڵێت، "بە هەموو لایەكی رادەگەیێنین ئێمە دوورین لە ململانێی لایەنە سیاسییەكانی ئێستای سلێمانی بەتایبەتی و هەرێمی كوردستان بەگشتی، دووریشین لە كێشە نێوخۆییەكانی یەكێتی"، ئاماژەی بەوەش کردووە، "ئێمە لە كاروباری حیزبایەتی لە هەرێمی كوردستاندا سەربەخۆین".  رۆژی پێنجشەممە 09-09-2021، هێزێکی ئەمنی لە سلێمانی هەڵیانکوتایە سەر کارگەی چیمەنتۆی گاسن لە بازیان و گرووپی کۆمپانیاکانی فارووق. 

هەواڵ
09-09-2021

کۆمەڵێک چەکدار هەڵیانکوتایە سەر کارگەی چیمەنتۆی گاسن

کۆمەڵێک چەکدار ( کە دەوترێ بە فەرمانی بافڵ تاڵەبانی چوون ) هەڵیانکوتاوەتە سەر کارگەی چیمەنتۆی گاسن لە سلێمانی. تا ئێستا هێزی ئەمنی و لایەنی فەرمی هیچ روونکردنەوەیەکی لەوبارەوە نەداوە، بەڵام هێزە ئەمنیەکان گەمارۆی کارگەکەیان داوە. ارگەی چەیمەنتۆی گاسن لە ناوچەی بازیانی شاری سلێمانی لەسەر روبەری (2252) دۆنم زەوی لەلایەن كۆمپانیای (SINOMA)ی‌ چینیەوە‌ دامەزراوە و كۆمپانیای (زەریا)ی سەر بە گروپی كۆمپانیاكانی فاروق كارە شارەستانییەكانی ئەو كارگەیەی ئەنجامداوە، لە ئێستادا 400 كەس لە كارمەندی بیانی و خۆماڵی كاری‌ تێدادەكەن".

هەواڵ
09-09-2021

پۆلیسی سلێمانی 3 کەسی دەستگیرکرد کە بەزۆر پارە و مۆبایلیان لە خەڵک سە...

بنكەی پۆلیسی ئەزمڕی سلێمانی، سێ‌ تۆمەتباری دەستگیركرد كە هێرشیانكردبووە سەر دوو هاونیشتمانی و پارەو مۆبایلەكانیان لێسەندبوون. پۆلیسی سلێمانی دەڵێ: دوای ئەوەی ڕۆژی 17-8-2021، دوو هاوڵاتی سكاڵایان لەبنكەی پۆلیسی ئەزمەڕ تۆمار كرد كە لەشاخی ئەزمەڕو لەلایەن سێ‌ تۆمەتباری نەناسراوەوە هێرشیان كراوەتە سەرو لێیان دراوەو پارەو موبایلەكانیان لێسەندراوە، بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی پۆلیسی ناوشار-ڕۆژهەڵاتی ڕاسپارد كە هەستن بەدۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباران. پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا هەمان شەو تۆمەتباری یەکەم (ھ ، ف ، ع لەدایكبووی 1981 ) دەستگیربكرێت و دوای 24 سەعات تۆمەتباری دووەم (ف ، س ، ت لەدایكبوی 1991 ) دەستگیرکرا. لێكۆڵینەوەكان بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباری سێیەم بەردەوام بوو و كە بۆ شوێنێكی نادیار هەڵاتبوو، سەرەنجام دوای 20 ڕۆژ توانرا تۆمەتبار ( ج ، م ، س لەدایكبوی 1984 دەستگیربكرێت) كە تۆمەتبار پێشتر سزادراوە لەسەر تاوانی دزیكردن. لەئێستادا هەرسێ تۆمەتبار كە دانیان ناوە بەتاوانەكەیاندا بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامەو دەستیشگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیاندا. لێرەوە داوا دەكەین، هەر هاوڵاتییەك لەشاخی گۆیژەو ئەزمەڕ ڕێگری لێكراوەو پارەو مۆبایلی لێسەندراوە سەردانی بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕ بكات بۆ ناسینەوەی تۆمەتباران و تۆماركردنی سكاڵا لە دژیان. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

هەواڵ
09-09-2021

لە هەولێر ژنێک هاوژینەکەی لە خەودا بە گوللە بریندار دەکات و هەڵدێت

لە گەڕەکێکی شاری هەولێر، ژنێک بە دەمانچە گولـلەیەک لە مێردەکەی دەدات لە کاتێکدا مێردەکەی لە خەودا بووە و دوای رووداوەکەش هەڵدێت. رائیدی مافپەروەر رێباز زێوەر، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی هەولێر رایگەیاند: "ئێوارەی چوارشەممە 8.9.2021 نووسینگەی قەڵای سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی هەولێر ئاگادارکرایەوە کە بریندارێکی پیاو لە نەخۆشخانەی ئیمرجنسی هەولێرە و بەهۆی کێشەی خێزانییەوە برینداربووە، دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت کە لەلایەن هاوژینەکەیەوە بریندارکراوە. رێباز زێوەر گوتی: "رووداوەکە کاژێر 5:30ی ئێوارە بووە و پیاوەکە ( ج،م،ت ) کە لە کۆمپانیایەک پاسەوانە، گەڕاوەتەوە و لە ماڵەوە نووستووە، هاوژینەکەشی (ک،ع،ک ) بە دەمانچەکەی خۆی گولـلەیەکی لێدەدا و دواتر هەڵدێ". لەبارەی هۆکاری روواوەکەش گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی هەولێر گوتی: "پێشتر دەمەقاڵێیەکی ئاساییان بووە، بەڵام چاوەڕواننەکراوە ژنەکە کاردانەوەی بەو جۆرە بێت". سەبارەت بە تەندروستیی پیاوەکەش رائید رێباز گوتی: "تەندروستیی پیاوەکە جێگیرە". رووداوەکە لە گەڕەکی سەیداوەی هەولێر روویداوە و رێباز زێوەر دەڵێ: "ژنەکە بە دەمانچەکەوە هەڵاتووە و دادوەریش فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکردووە". رووداو

1 2 ... 749 750 751 ... 1148 1149