Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13780 بابەت
گشتی
08-09-2021

نرخی دینار و زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ چوارشەممە 100 دۆلاری ئەمریکی بە 147 هەزار و 600 دینار دەفرۆشرێت و نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 24ـیش بە 425 هەزار دینارە. - نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بە 147 هەزار و 600 دینارە - 100 یۆرۆ بە 174 هەزار و 906 دینارە - 100 پاوەند بە 202 هەزار و 950 دینارە - 100 لیرەی تورکی بە 17 هەزار و 889 دینارە - 100 هەزار تمەنی ئێرانی بە پێنج هەزار و 565 دینارە - مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بە 425 هەزار دینارە - مسقاڵێک زێڕی عەیارە 22 بە 390 هەزار دینارە - مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 375 هەزار دینارە - نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بە 320 هەزار دینارە

هەواڵ
08-09-2021

هاوپەیمانان دەیان ئۆتۆمبێلی سەربازی و بارهەڵگری پێشکەشی وەزارەتی پێشمە...

هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی 149 ئۆتۆمبێلی هەمەر، ئامبوڵانس، شۆفڵ و تانکەری پێشکەشی وەزارەتی پێشمەرگە کرد. عەمید ڕوکن هۆشمەند حەیدەر، جێگری سەرۆکی سوپاسالاری هێزی پێشمەرگە ڕایگەیاند، سوپاسی ڕۆڵ و دۆستایەتی هاوپەیمانان دەکەین کە قۆناغ بە قۆناغ لەگەڵمان بوون، پێشمەرگەش وەکو هێزی هاوپەیمان و شەڕکەر سوودی زۆری لە هاوکاریەکان بینیوە و هاوکاریەکانیان بەرز دەنرخێنین و هیوادارین بەردەوامبن.

هەواڵ
07-09-2021

وەزارەتی دارایی مووچەی 86 بریکاری وەزیر ڕادەگرێت

بەپێی یاسای چاکسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی دارایی مووچەی 42 وەزیر و 86 بریکاری وەزیر و 145 ڕاوێژکار و 396 بەڕێوبەری گشتی دەبڕێت.

هەواڵ
07-09-2021

مەسرور بارزانی پێشوازی جۆزێپ بوڕێڵ دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 7 ی ئەیلولی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جۆزێپ بوڕێڵ جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەوروپا و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی یەکێتیی ئەوروپا کرد.لە دیدارەکەدا جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەوروپا و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی یەکێتیی ئەوروپا، ئاماژەی بە گرنگیی پێگەی هەرێمی کوردستان کرد وەک فاکتەرێکی سەقامگیریی لە ناوچەکەدا ، هەورەها بەردەوامبوونی هاوکاری و هەماهەنگیی یەکێتی ئەوروپاشی بۆ هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە شەڕی تیرۆردا، دووپات کردەوە .سەرۆکی حکومەت وێڕای سوپاسکردنی هەڵوێستی دۆستانەی یەکێتیی ئەوروپا لە پشتگيریکردنی هەرێمی کوردستان، جەختی لە گرنگیی ڕۆڵی چاودێرانەی تیمەکانی یەکێتی ئەوروپا کرد لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق ، بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ، بە ئاراستەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک وبێگەرد کە ماف و خواستی پێکهاتە جیاوازەکانی عێراق دەستەبەر بکات.سەرۆکی حکومەت هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە، دەستووری عێراق جێبەجێ بکرێت و یەکسانی و دادپەوروەری و شەراکەتی ڕاستەقینە ببنە بنەمای حوکمڕانییەکی تەندروست لە عێراقدا.پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و یەکێنیی ئەوروپا و چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و دۆخی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان، چەند تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوون.

هەواڵ
07-09-2021

کچە پزیشکێک لە مەلەوانگەیەکی هەولێردا خنکا

کچە پزیشکێکی تەمەن 25 ساڵان لە مەلەوانگەیەکی شاری هەولێر خنکا و باوکیشی دەڵێت: "گومانمان لە خنکانەکەی هەیە و چاوەڕێی وەڵامی دادپزیشکی هەولێرین". فرمێسک فەرهاد حەسەن، پزیشکی شارەزای ددان، ئەمڕۆ سێشەممە لە مەلەوانگەیەکی شاری هەولێر خنکا. فەرهاد مەلا حەسەن، باوکی فرمێسک گوتی: "لەبەر تەندروستی، پزیشک بە فرمێسکی گوتووە دەبێ رۆژانە مەلە بکات، بۆیە وەکو هەموو رۆژانی ئاسایی، بەیانی ئەمڕۆش چوو بۆ مەلەوانگە. بەڵام لە کاژێر 9:35 پەیوەندییان پێوەکردم و ئاگاداریان کردمەوە کە فرمێسک لەهۆش خۆی چووە، ئێمەش کە گەیشتینە نەخۆشخانە نەمانتوانی بە زیندوویی بیبینین". فەرهاد مەلا حەسەن دەڵێت: "ئێمە بە وردی نازانین رووداوەکە چۆن بووە، چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوە و توێکارییەکانین، بەڵام بەڕاستی گومانمان لە خنکانەکەی هەیە". هەموو مەلەوانگەیەک، دەبێت  مۆڵەتی کارکردن لە وەزارەتی رۆشنبیری و وەرزش و لاوان وەربگرێت، یەکێک لە مەرجە سەرەکییەکانیش ئەوەیە کە دەبێ رزگارکەریان هەبێت. فەرهاد مەلا حەسەن دەڵێت: "رزگارکەری مەلەوانگەکە فرمێسکی کچمی گەیاندووەتە نەخۆشخانە، بەڵام هێشتا دەبێ لێکۆڵینەوەی ورد بکرێ". رێبوار عەبدولمەجید، سەرۆکی ناوبژیوانانی یەکێتیی مەلەوانانی کوردستان رایگەیاند، دەبێ هەموو مەلەوانگەیەک رزگارکەری هەبێت، ئەو رزگارکەرەش دەبێ مۆڵەتی فەرمی هەبێ، ئەگەر کەسێک لە مەلەوانگەیەک بخنکێت، رزگارکەر لەوێ نەبێت یان مۆڵەتی نەبێ، بێگومان بەرپرسیارێتییان دەکەوێتە ئەستۆ". هەروەها سەرکەوت کاڕەش، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند، ئەگەر سکاڵا لەسەر مەلەوانگەکە تۆماربکرێت، لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت و بۆ هەر کەموکوڕییەک، رێکاری یاسایی دەگیرێتەبەر. رووداو

هەواڵ
07-09-2021

مەسرور بارزانی: لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی بەردەوام دەبین

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و رایگەیاند، کابینەی نۆیەم بەردەوام دەبێت لەسەر درێژەدان بە پرۆسەی چاکسازی و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و نەهێشتنی بەهەدەردانی سامانی گشتی. رۆژی سێشەممە 7-09-2021، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی کرد. بەپێی راگەیێندراوێکی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکومەت دووپاتیکردەوە کە "کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سوورە لەسەر درێژەدان بە پرۆسەی چاکسازی و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و نەهێشتنی بەهەدەردانی سامانی گشتی." هەر لە کۆبوونەوەکەدا وەک لە راگەیێندراوەکە هاتووە، "جەخت لە گرنگیی هەماهەنگیی نێوان دەزگا پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە، لە پێناو رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییان  و نەهێشتنی قۆرخکاری و رووتین."

هەواڵ
07-09-2021

عەلی حەمەساڵح: لە وەڵامی شێری مووچەدا

عەلی حەمە ساڵح، پەرلەمانتاری گۆڕان وەڵامی شێرکۆ عەبدوڵڵا، تەنزنووسی نزیکی یەکێتی دەداتەوە و دەڵێ:" سێزدە ساڵە بەناوی بریکاری وەزیر 4ملیۆن و 330هەزار دینار وەردەگرێت. دەقی پۆستەکەی عەلی حەمە ساڵح: لە وەڵامی شێری موچەدا سێزدە ساڵە بەنایاسایی بەناوی بریکاری وەزیر (٤ ملیۆن ٣٣٠ ھەزار) دینار وردەگرێت.. جگە لە موچەکانی دیکەی! دوو ڕۆژە موچەکەی بڕدڕاوە بەڕاست و چەپدا پەلامار دەدات.. ئەوە جارێکیان شاعیرێکی دیار کە ئێستا کۆچی دوایی کردوە.. وتبوی : لە ١٩ مانگەوە بە ٢٧ مانگ موچە وەردرگرێت! بەخۆشی دەڵێت ڕەخنەگر! سێ منداڵی لە دەزگای زانیاریە، کەچی ڕەخنە لەدارو بەرد دەگرێت و بەو تەمەنەوە سەرقاڵی بوختانە! جا بە کوڕەکان و کەسە نزیکەکانت بڵێ کە لە دزەگای زانیارین؛ منەتیان نەبێ چیان لایە لەسەرم بڵاوی بکەنەوە.. جیاوازی ڕاستی و درۆش بەڵگەیە... بڕینی موچەیەکی نایاسایی کە سێزدە ساڵە دەیخۆی ئەمەی دەوێ! ئەوە جارێک ھونەرمەندی میلی ھەژاری ڕۆژھەڵات وتبوی: ئێران چی لە من و موعینی ئەسفھانی دەوێ! شێری موچەش دەڵێ: حکومەت چی لە من و ملازم عومەر و ئازادی سەگرمە دەوێ! جارێ کێ دەڵێ: ملازم عومەر وەک تۆیەو جەبار فەرمانیش وەزیر بوە بە ھەڵە بڕدڕاوەو چاک دەکرێت، بەڵام تێکڕای موچەی خانەنشینی پلە باڵای شایستەش کەمکراوەتەوە.. ئەوەی پێشمەرگەی دێرین بێت کەسوکارەکەی بەیاسا موچەیەکی شایستەی پێشمەرگەی دێرینی دەبێت پێدەدرێت.. دەزانی جیاوازی من و تۆ چیە! من بەیاسا دەتوانم بە پەرلەمانتار خانەنشین ببم( وەک موچەی وەزیرە) و ڕەتمکردەوەو خۆمم بە شایستەی نەزانی! بەڵام تۆ سەعاتێک بریکاری وەزیر نەبووی لە ھیچ وەزارەتێک لات ئاسایە موچەی بریکاری وەزیر وەربگریت!

گشتی
07-09-2021

نرخی دراوەکان لە هەرێمی کوردستان

ئەمرۆ سێشەممە، لە کردنەوەى بازاڕى دراوەکان نرخى ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٦٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێ. هاوکات لەبازاڕەکانى شارەکانى ناوەڕاست و باشورى عێراقیش نرخى دۆلار بەرامبەر بە دینارى عێراقى بەجێگیرى مایەوە و ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٥٠٠ دینار دەفرۆشرێت و بە ١٤٧ هەزار دینار دەکڕدرێت.  ساڵی رابردوو حکومەت عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ هەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ هەزار دینار. نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە: ١٠٠یۆرۆ بە ١٧٣ ھەزار دینارە. ١٠٠پاوەن بە ٢٠٢ ھەزار دینارە. ١٠٠دۆلار بە دوو ملیۆن و ٦٧٥ ھەزار تمەنە. ١٠٠دۆلار بە ٨٠٠ ھەزار لیرەی تورکییە.

هەواڵ
07-09-2021

ئەمڕۆ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا دەگاتە هەولێر

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ شاندێکی یاوەری کە ئێستا لە بەغدایە، بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە سەردانی هەولێر بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆ ببێتەوە. جۆزێف بۆرێل، کاتژمێر 1:00ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەگاتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و لەلایەن بەرپرسانی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیی لێدەکرێت. پێشتر دلاوه‌ر خالید ئاژگه‌یی، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەمە 7/9/2021، شاندێکی باڵای یەکێتی ئەورووپا بە سەرۆکایەتیی جۆزێف بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی یەکێتیی ئەورووپا سەردانی هەولێر دەکا و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە".

هەواڵ
06-09-2021

348 ملیۆن دینار بۆ شەقامە سەرەكییەكانی 8ی حەسارۆك خەرج كرا

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی كاری خۆڵكاری شەقامە سەرەكییەكانی 40 و 60م لە كەرتی 8ی حەسارۆك، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەسەر ڕێژەی 15%ى داهاتى سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بڕیاری دا بە خەرجكردنی گوژمەی (348,942,000) ملیۆن دینار بۆ تەواوكردنی ئەو پرۆژەیە. پێشتر مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا بە گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ كەرتی 8ی حەسارۆك و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش فەرمانگەیەكی تایبەت بە 8ی حەسارۆكی كردەوە بۆ ڕاییكردنی مامەڵەی هاووڵاتییانی ئەو كەرتە و ئێستاش پرۆسەی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ 8ی حەسارۆك دەستیپێكردووە. خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیە (348,942,000) ملیۆن دینار لەسەر ڕێژەی 15%ى داهاتی شارەوانییە بە مەبەستی جێبەجێكردنی دەرخستەی تایبەت بە پرۆژەی (ئامادەكردن و كاری خۆڵكاری شەقامە سەرەكییەكانی 40 و 60م لە كەرتی 8ی حەسارۆك) لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بەشێوەی ڕاستەوخۆ لەسەر ڕاسپاردەی ئەنجوومەنی وەزیران بە مەبەستی بەپەلە گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ هەشتی حەسارۆك بە گوێرەی یاسا و ڕێنماییە داراییەكان.

هەواڵ
06-09-2021

لە سلێمانی پیاوێک بە تۆمەتی تەقەکردن لە ژنەکەی دەستگیرکرا

مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕزگاری تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە تەقەی لەهاوسەرەکەی کردبوو دواتر هەڵاتبوو. دوای ئەوەی ھێزەکانی پۆلیسی سلێمانی ئاگادارکرایەوە لەڕووداوێکی تەقەکردن لەسنوری بنکەی پۆلیسی ڕزگاری، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکەو دەرکەوت کە ئافرەتێک بەفیشەک بریندار بووە، دواتر بریندارەکە بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوەو لێکۆڵینەوەکان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستیپێکرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر هەمان شەو توانرا تۆمەتبار (س، م، م) لەدایکبووی ١٩٧٦ لەلایەن بنکەی پۆلیسی ڕزگارییەوە دەستگیربکرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر دەمانچەکەیدا. لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی ٣١/٤٠٥ لەیاسای سزادان ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.جێگەی ئاماژەیە ڕووداوەکە بەهۆی کێشەی خێزانیەوە بوەو بریندارەکەش لەنەخۆشخانەیەو چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت.

گشتی
06-09-2021

یاریزانێک دوای 39 ساڵ بێهۆشی کۆچی دواییکرد

دوای ٣9 ساڵ لە بێهۆشی خێزانەکەی ئامادەنەبوون بە مردنی ئارام ڕازی بن  ئەمڕۆ كۆچی دواییكرد   جان پێرێرا ئادەمس، کە ئاوارەیەکی نەیجیری بوو کە چووە فەڕەنسا لەوێ لە یانەی نیس بووە یاریزانی پیشەگەر و بانگێشتی ڕیزی هەڵبژاردەی فەڕەنساش کرا و 22 یاری ئەنجام دابوو .   بەڵام لە ساڵی 1982 توشی پێکانێک دەبێت و دکتۆر دەڵێت: دەبێت نەشتەرگەری بۆ ئەنجام بدرێت، لە ڕۆژی نەشتەرگەریەکەی هاوکاتی هەمان ئەو ڕۆژە دەبێت کە دکتۆر و پەرستاران مانیان گرتووە، دکتۆری سەرپەرشتاری نەشتەرگەریەکەی لەبەر ئەم هۆکارە ناچار بووە لەیەک کات سەرپەرشتی ٨ نەشتەرگەری بکات و لە ئەنجام نەشتەرگەریەکەی ئادامس بەهەڵە ئەنجام دەدات و یاریزانەکە دەکەوێتە حاڵەتی بێ هۆشی .   لەو کاتەوە خێزانەکەی ڕازی نەبوو بە دەرزی بیمرێنن و 39 ساڵ لە ماڵەوە بەهاوکاری یانەی نیس و 3 منداڵەکەی سەرپەرشتی کرد، ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد .

1 2 ... 751 752 753 ... 1148 1149