کوردستان

بریکاری وەزیری ناوخۆ بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

09-09-2021
بریکاری وەزیری ناوخۆ بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بریکاری وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆچی دوایی کرد.

کاتژمێر 12:30ی بەیانی ئەمڕۆ ، مستەفا سەلیم، بریکاری وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و باژێڕوانی پێشوی بزوتنەوەی گۆڕان لە رانییە کۆچی دوایی کرد.

مستەفا سەلیم، ساڵی 1962 لەدایکبووە

باوکی سێ کچ و کوڕێکە

لە 1995-1999 قایمقامی رانیە بووە

پێش بزووتنەوەی گۆڕان جێگری مەڵبەندی 24ی راپەڕین بووە

یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی بزووتنەوەی گۆڕان

لە کابینەی نۆیەمدا پۆستی بریکاری وەزیری ناوخۆی پێدرا لە پشکی گۆڕان