کوردستان

لە عەلوەی کەلار کەسێک بە چەقۆ کوژرا

08-09-2021
لە عەلوەی کەلار کەسێک بە چەقۆ کوژرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لە عەلوەی کەلار، دوو کاسبکار دەبێتە شەڕیان و یەکێکیان ئەوی دیکە بە چەقۆ دەکوژێت.

عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، دوو کاسبکار لەنێو عەلوەی کەلار دەبێت بەشەڕیان و یەکێکیان بە چەقۆ لە بەرامبەرەکەی دەدات و بەسەختی برینداری دەکات، دوای گەیاندنی بە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

عەلی جەمال قدوری وتی: ئەو گەنجەی گیانی لەدەستداوە ناوی (هاوکار محەممەد ئەمین )ـە و لەدایکبووی 1996ـە، دانیشتووی گەڕەکی شەهیدانی شاری کەلارە و تۆمەتبارەکە بەناوی( ع - ص - ن )ـە و لەدایکبووی 2003یە، دانشتووی کەلارە و  بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 405 بەندکراوە.