کوردستان

برای بەرپرسێکی یەکێتی کێشەیەک لە ھۆڵی تاقیکردنەوەکاندا دروست دەکات

08-09-2021
برای بەرپرسێکی یەکێتی کێشەیەک لە ھۆڵی تاقیکردنەوەکاندا دروست دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، لەنێو ھۆڵی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی، پاش ئەوەی سەروان عەلی، برای سەرتیپ عەلی، بەرپرسی مەڵبەندی 9ی شارەزووری یەکێتی بە قۆپیەوە دەگیرێت و داوای لێدەکرێت ھۆڵەکە جێبھێڵێت، لە ھۆڵەکە ناڕواتە دەرەوە و کێشەیەکیش دروست دەکات.

سەروان عەلی، برای ئەو بەرپرسەی مەڵبەندی 9ی یەکێتی، پرسیار و سۆمای سەرجەم قوتابییەکان کۆدەکاتەوە و لەگەڵ خۆی دەیباتە دەرەوە، بۆ ماوەی نزیکەی کاتژمێرێک دەفتەری تاقیکردنەوەی قوتابیەکانی قوتابخانەی بەختیاری سەیدسادق، لای خۆی گلدەداتەوە و دوای داواکاری و تکا لێکردن، دەفتەری قوتابیەکان دەداتەوە بە سەرپەرشتیارانی ھۆڵەکە.