لەناو بازاڕی سلێمانی هاوڵاتییەک کوژرا و بکوژەکەشی دەستگیرکرا. نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە فولکەی نالی لە شاری سلێمانی، کەسێک بە دەمانچەوە هەڵیکوتایە سەر دووکانێک و کەسێکی کوشت و هەڵات. پۆلیسی سلێمانی دەڵێ:" دوای یەک کاتژمێر بکوژەکە دەستگیرکراوە و دەستیش گیراوە بەسەر دەمانچەکەیدا و رەوانەی دادگا دەکرێت".
ئەندامێكی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، باسی ژەهرخواردكردنی كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی دەكات و ڕایدەگەیەنێت، بۆ سەلماندنی ئەو بابەتە، پێویستیمان بە لیژنەیەكی پزیشكی هەیە لێكۆڵینەوە بكات. ئەمڕۆ چوارشەممە، حاكم قادر حەمەجان ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی ژەهرخواردكردنی كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، ئەو بابەتەی ڕەتنەكردەوە و تەنیا ڕایگەیاند، پێویست دەكات لەلایەن لیژنەیەكی پزیشكی و نەخۆشخانەیەكی تایبەت، پشتڕاست بكرێتەوە كە كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی ژەهرخوارد كراوە یان نا، تا بڕیاری لەسەر بدرێ و ڕێكاری یاسایی بۆ ئەنجام بدرێ. تا ئێستا بەفەرمی ژەهرخواردكردنی بافڵ تاڵەبانی و مەلا بەختیار و وەستا حەسەن و چەند كەسێكی تر، بە پشكنینی پزیشكی پشتڕاست كراونەتەوە.
حکومەتی هەریم بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا بڕی (١٠) ملیار دینار، بۆ کەرتی تەندروسی تەرخان دەکات. فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، سەرۆکی حکومەتى هەرێمی کوردستان، بۆ بەرەنگاربونەوەى کۆرۆنا، (١٠) ملیار دینار بۆ کەرتى تەندروستی تەرخان دەکات، لەو رێژەیەش بڕی ملیارێک و (٥٠٠) ملیۆن تاوەکو پێنج ملیار دینار بۆ کڕینی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی خەرج دەکرێت. ئاماژە بەوەشکراوە" بڕی چوار ملیار دینار بۆ هاندانی پزیشک و کارمەندانی تەندروستی و بڕی (١٥٠) ملیۆن دیناریش بۆ هەڵمەتی هۆشیاری تەندروستی تەرخانکراوە". بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا تا ئێستا ٣٦٥ هەزار و ٣٠٩ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش شەش هەزار و ٥٣٥ کەسیش گیانیان لەدەستداوە، هاوکات ٣٤٩ هەزار و ١٧٤ توشبووش چاکبوونەتەوە.
راوێژکارێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ڕایگەیاند، لە ئێستا بەدواوە بافڵ تاڵەبانی وەکو سکرتێری گشتی یەکیتی دەناسێنین. ڕێزان شێخ دلێر، راوێژکاری مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕایگەیاند، لە ئێستا بەدواوە بافڵ تاڵەبانی وەکو سکرتێری گشتی یەکیتی دەناسێنین و هەموو دەسەڵاتەکانیشی هەیە. ئاماژەی بەوەش کرد، لە داهاتوویەکی نزیکدا پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی هەموار دەکەنەوە و سیستەمی هاوسەرۆکی کۆتایی دێ.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، سەرجەم هاوڵاتیان و شوفێرانی بەڕێزمان ،بەتایبەتی ئەوانەی دەیانەوێت تابلۆی ئوتومبێلەکانیان (بەئارەزو مەندانە) بگۆڕن بۆ باریک وبەزمانی ئینگلیزی ئاگادار دەکەینەوە،کەوادەتوانن ئێستا گۆڕینی تابلۆکانیان لەبەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ ئەنجام بدەن،لەپاش دەرهێنانی (دەفتەری خروجیە) لەگومرگی هەولێر بۆئوتومبێلەکانیان،وەبەپێچەوانەی ئەو ڕێکاریە هەر هاوڵاتیەک لەخۆیەوە بچێت دەستکاری تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەی بکات، یان لەکەمالیاتێکی ئۆتۆمبێل تابلۆیەکەی بگۆڕێت ،توشی سزادان دەبێت وەبڕی سزایەکەش دەگاتە ملیۆنێک دینار. ب .هاتووچۆی هەولێر 2021/11/10
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوو کەس لە دەربەندیخان دەستگیرکراون کە سەری مەنهۆڵ و مەجارییان دزیوە. ئەمڕۆ چوارشەممە 10.11.2021 سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، مهفرهزهكانی پۆلیسی دهربهندیخان دوو تۆمهتباریان دهستگیركرد كه سهری مهنهۆڵ و مهجاری شهقامهكانی ناو قهزای دهربهندیخانیان دزیبوو. سەرکەوت ئەحمەد ئاماژەی بەوەکرد، ماوەیەک بوو دزینی سهره مهنهۆڵ و مهجاری له شهقامهكانی ناو قهزای دهربهندیخان زیادیكردبوو، هێزهكانی پۆلیس لێكۆڵینهوهكانیان دهستپێكرد و دوای وهرگرتنی بڕیاری دادوهر، توانرا دوو تۆمهتبار دهستگیر بكرێنو لهبهردهم دادوهردا دانیان بهتاوانهكهیاندا ناوه. تۆمهتبارەکان ناویان (أ، أـ ع) لهدایكبووی 2002 و (م، أ، د) لهدایكبووی 1995ـە، سەرکەوت ئەحمەد دەڵێ "بهبڕیاری دادوهرو بهپێی ماددهی 444 لهیاسای سزادانی عێراقی راگیراون".
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 85 دۆلار مامهڵهی پێوه دهكرێت. هاوکات لە بۆرسەی بازارە جیهانییەکان، ئهمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بە 84 دۆلار و 19 سهنته.
شاندێکی باڵای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە بەغدایە و بڕیارە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆببێتەوە. میدیای فەرمی یەکێتی ڕایگەیاند، بۆ ھەڵسەنگاندنی دۆخی سیاسیی پاش ھەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بیروڕا گۆرینەوە لەسەر ئاراستەی ھێز و لایەنەکان و ژینگەی تەوافوق بۆ پێکھێنانی حکومەتی داھاتوو چوونەتە بەغدا. ئاماژەی بەوەشکردووە" شاندەکەی یەکێتی لە خالد شوانی، دکتۆر مەجید حەمەئەمین و رێبوار تەھا، پێکهاتوون".
لەسەر بڵاوبوونەوەی پۆستێکی فەیسبووک بەناوی عەبڵای کێخوا موبارەکەوە، ناوبراو هێرشێکی توند دەکاتە سەر لاهور جەنگی. دەقی نووسراوەکەی عەبدوڵای کێخوا موبارەک: میدیای ژەهراوی، کابرا تڕۆکراوە لەسەر ژەھراوی کردنی خەڵک کەچی وا موحتادی ئەو ژەھر ڕشتنە بووە ناتوانێت واز بێنێت و ئێستاش خەریکی ژەھراوی کردنی مێشکی گەنجەکانمانە. ئەم بوختانە لەلایەن میدیای کابرای ژەھراوی تڕۆکراوەوە بۆ ئێمە ھەڵبەستراوە و دورە لە ڕاستیەوە. ئەوەی جێگای داخە ھەزار کۆمێنت بۆ ئەم پۆستە ھاتووە و زیاتر لە سەدا نەوەدی بڕوای کردووە، ئاخر چۆن ئەبێت گەنجان بەو شێوەیە ساویلکە و خۆش باوەڕ بن بە درۆی ڕیسوایەک باوەڕ بکەن کە دزی و غەدر و خۆفرۆشی نەما نەیکات لە کاتی دەسەڵاتداریدا.
دوای ئەوەی بافڵ تاڵەبانی بە پشتگیری ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی و زۆرینەی سەرکردایەتی، چەندین گۆڕانکاری کرد و لاهور جەنگی و سێ ئەندامی سەرکردایەتی دوورخستەوە. پۆست داهاتووی بەرهەم ساڵحیش کەوتۆتە مەترسییەوە. پارتی دیموکراتی کوردستان، وەکو خاوەن گەورەترین فراکسیۆنی کوردستانی لە پەرلەمانی عێراق، نایەوێ جارێکی دیکە بە ئاسانی دەستبەرداری پۆستی سەرۆککۆماربێ بۆ یەکێتی و چەند جارێک بەرپرسانی پارتی ئاماژەیان بەوەکردوە کە ئەو پۆستە بە مافی خۆیان دەزانن. بەپێی زانیاریەکان، ئەگەر پارتی ئامادەبێت پۆستەکە بدرێتەوە بە یەکێتی، دەبێ بە کەسێک بدرێت کە خۆی ڕەزامەندی لەسەر دەرببڕێت، ئەمەش وا دەکات کە بەرهەم ساڵح بکەوێتە دەرەوەی هاوکێشەکەوە، چونکە پارتی تێبینی زۆری لەسەر ئەدای کارەکانی هەیە. لە گۆڕانکارییەکانی یەکێتیدا، بڕیارە دوو جێگر بۆ بافڵ تاڵەبانی دابنرێت، یەکێک لە سەرکردایەتی هەولێر و ئەوی تر لە سەرکردایەتی کەرکووک. بۆیە ئەمەش خەونی جێگریی بەرهەم ساڵح لەناو یەکێتی لەگۆڕ دەنێ. پێشتر بەرهەم ساڵح بە پاڵپشتی لاهور جەنگی بووە کاندیدی ژمارە یەکی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، بەڵام ئێستا پاڵپشتییەکانی لاواز بوون و لای پارتیش ویستراو نییە بۆ ئەو پۆستە. بۆیە وا چاوەڕوان دەکرێ خۆری سیاسیی بەرەو ئاوابوون بچێت.
لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە، پارەی سندوقی هاوكاری لە نەخۆشخانەی فێركاری سلێمانی دەدزرێت. بەپێی زانیارییەکان، ئەو کەسەی پارەکەی بردووە، دەمامکدار بووە و تا ئێستاش دەستگیر نەکراوە. دوای دزینی پارەکە، لهلایهن هێزەكانی پۆلیسی سلێمانییەوە لێكۆڵینەوە لەڕووداوەكە دەستی پێكردووە، بەڵام دەستگیر نەکراوە. ئەوە دووەم جارە، كاری لەوشێوەیە لە سلێمانی دەکرێت، پێشتر لەلایەن كرێكارێكەوە هەمان حاڵەتی دزی کراوە و لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانەوە دەستگیركراوه.
شاندێكى پهرلهمانى كوردستان بۆ لێكۆڵینهوه له هۆكارى كۆچى گهنجان، دهچێته بیلاڕووسیا و پۆڵهندا. ئهمڕۆ سێشهممه 9/11/2021، سهرۆكى پهرلهمان لێژنهى پهیوهندییهكانى دهرهوهى ڕاسپارد، شاندێك له لێژنهكه بچێته پۆڵهندا و بیلاڕووسیا، بۆ گفتوگۆكردن لهسهر نووسینى ڕاپۆرتێك لهبارهى هۆكارهكانى كۆچى گهنجان". شاندێكى لێژنهى پهیوهندییهكانى پهرلهمانى كوردستان دواى نووسینى ڕاپۆرتهكهیان له بیلاڕووسیا و پۆڵهندا، ڕاپۆرتهكه دهدهنه سهرۆكایهتیی پهرلهمان، دواتریش ڕاپۆرتهكه دهنێردرێته ئهنجوومهنى وهزیران، ئینجا له كۆبوونهوهیهكى پهرلهمانى كوردستاندا و به ئامادهبوونى ژمارهیهك بهرپرسى حكومى، هۆكار و چارهسهرى كۆچى گهنجان دهخرێته ڕوو.