Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13779 بابەت
گشتی
09-11-2021

بەهای بیتکۆین گەیشتە بەرزترین ئاست لە مێژوودا

بەهای بیتکۆین و ئیسێریۆم، دوو دراوی دیجیتاڵی کە لە دراوە دیجیتاڵییەکانی دیکە مامەڵەی زیاتریان پێوەدەکرێت نرخەکانیان گەیشتنە بەرزترین ئاستی خۆیان لە دوای دامەزراندنیان. بەهای بیتکۆین بەرزبووەتەوە بۆ سەرووی 68 هەزار دۆلار کە بەرزترین ئاستی خۆیەتی لە مێژوودا. هەروەها بەهای ئیسێریۆم 4800 دۆلاری تێپەڕاندووە کە ئەویش بە هەمان شێواز بەرزترین ئاستییەتی لە دوای دامەزراندنی بلۆکچەینی ئیسێریۆمەوە. بەهای دراوە دیجیتاڵییەکانی دیکە وەک سۆلانا و کاردانۆ هەریەکە بە رێژەی 23٪ و 9٪ بەرزبوونەتەوە. ئەوە لەکاتێکدایە رۆژی دووشەممە بەهای پشکەکانی سندووقی ستراتکی بیتکۆین کە لەلایەن کۆمپانیای پرۆشەیرەوە مانگی رابردوو دامەزرا بە رێژەی ٪8 بەرزبووەوە. لەگەڵ ئەوەشدا بەپێی سرووشتی دراوە دیجیتاڵییەکان، ناکرێت بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەکانی دراوە دیجتاڵییەکان گرێبدرێتەوە بە رووداوەکانەوە، بەڵام هەندێ لە شرۆڤەکاران پێشبینییان کردووە بەهای دراوە دیجیتاڵییەکان لە چەند هەفتەی داهاتوودا زیاتر بەرزدەبنەوە. میکڵ مۆرچ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سندووقی وەبەرهێنانی دراوە دیجیتاڵییەکان لە لێدوانێکیدا رایگەیاندووە، بەهای بیتکۆین بەم زووانە بەرزدەبێتەوە بۆ 70 هەزار دۆلار، واتە حەوت دەفتەر دۆلار. بانکی جەی پی مۆرگان لەلایەکی دیکەوە، پێشبینییەکانی خۆی بۆ بەهای بیتکۆین بەرزکردەوە بۆ 146 هەزار دۆلار لە ماوەیەکی درێژ خایەندا. لە کورتخایەنیشدا ئەو بانکە بەناوبانگەی ئەمریکا پێشبینی 73 هەزار دۆلاری بۆ بەهای بیتکۆین کردووە. بیتکۆین چۆن دروستدەکرێت؟ دروستکردنی دراوێک کە بەرجەستە نەبێت و تەنیا کۆد و زانیاریی ئەلیکترۆنی بێت، پێویستی بەوە هەیە کە سیستەمێکی ئاسایشی بەهێزی هەبێت. یەکێک لە هۆکارەکانی سەرکەوتنی بیتکۆین ئەوەی کە تاوەکو ئێستا کەس نەتوانیوە سیستەمەکە هاک بکات. زانیارییەکانی بیتکۆین لەسەر کۆمەڵێک بلۆک هەڵدەگیرێن کە پێیان دەگوترێت "بلۆکچەین" واتە زنجیرەیەکی بلۆکی. هەر بلۆکێک کۆمەڵێک زانیاری لەسەر هەڵدەگیرێت کە بریتین لە: 1. هاش: پێکهاتووە لە 64 ژمارە، وەکو پەنجەمۆری بلۆکە، هاشی هیچ بلۆکێکی لە یەکێکی دیکە ناچێت. 2. هاشی پێشوو: ئەم بەشە بۆ بەستنەوەی بلۆکەکانە بەیەکدی، واتە هەر بلۆکێک جگە لە هاشەکەی خۆی، هاشی بلۆکەکەی پێش خۆی هەڵدەگرێت، لەبەر ئەوە هەر کەسێک بیەوێت بلۆکەکە بکات بە هی خۆی دەبێت هەموو زنجیرەکان بگۆڕێت کە ئەوەش کارێکی ئەستەمە. 3. ناوی خاوەنی بلۆکەکە و خاوەنەکانی پێشتر. لە ساڵانی سەرەتای دروستکردنی بیتکۆین بەشداربووان دەیانتوانی لەڕێگەی کۆمپیوتەرێکی سادەوە بلۆک دروستبکەن، بەڵام ئێستا ژمارەی هاشەکان هێندە ئاڵۆز بوون کە دەبێت بە ئامێرێکی تایبەت پرۆسەی ماینینگ بکرێت. ماینینگ پرۆسەیەکە بۆ دروستکردنی بلۆکچەین بەبێ ئەوەی پێویست بکات راستەوخۆ بکڕدرێت، ئێستا ژمارەیەکی زۆر ئامێری ماینینگ لە جیهاندا بڵاوبوونەتەوە کە تاوەکو ئێستا ئامارێکی فەرمی لەو بارەیەوە لە بەردەست نییە. هەر ئامێرێک بتوانێت خێراتر بگاتە ژمارەی هاشێکی دیاریکراو، ئەوا بلۆکچەینەکە بۆ ئەو ئامێرە دەبێت. پاشان زانیارییەکە دەگوازرێتەوە بۆ هەموو ئەو کۆمپیتەرانەی کە ماینینگ دەکەن، بەو شێوەیەش ئاسایشی بلۆکچەینەکە پارێزراو دەبێت. رووداو

هەواڵ
09-11-2021

ئەمڕۆ مووچەی 18 وەزارەت و دەستە و ئەنجوومەن دابەشدەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاند ئەمڕۆ مووچەی مانگی ئۆکتۆبەری 2021ی 18 وەزارەت، دەستە و ئەنجوومەن دابەشدەکرێت، لەنێویاندا مووچەی 8 وەزارەت، 4 دەستە و ئەنجوومەنی دادوەری و ژمارەیەک شوێنی دیکە. بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە مووچەی مانگی 10ی ساڵی 2021ی ژمارەیەک لە وەزارەت و دامەزراوەکان دابەشدەکرێت دوای ئەوەی دوێنێ دووشەممە  8-11-2021 وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بڵاویكردەوە: "پاش دواكەوتنی بۆ ماوەی چەند رۆژێك، بڕی 200 ملیار دینار بەپێی رێككەوتنی هەرێمی کوردستان و بەغدا گەیشتە هەرێمی كوردستان".  بەپێی ئەو خشتەی دابەشکردنەی مووچەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاویکردووەتەوە ئەمڕۆ سێشەممە 9-11-2021 مووچەی وەزارەتەكانی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، وەزارەتی داد، وەزارەتی سامانەسروشتییەكان، وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی، وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەشدەكرێت. هەروەها مووچەی خاوەن پێداویستی تایبەت، ئەنجومەنی دادوەری، دیوانی چاودێری دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ، ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاكی، كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و دەزگای مین،  دابەشدەكرێت. رۆژی 24-10-2021، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی دووشه‌ممه‌ 25-10-2021 مووچه‌ی مانگی 10ـی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ هه‌مان میكانیزمی مانگی پێشوو و بێ لێبڕین دابه‌ش ده‌كرێت. بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی بڵاوی کردووەتەوە رۆژی پێنجشەممە 11-11-2021 کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم دێت. رووداو

هەواڵ
08-11-2021

وەزارەتی دارایی لیستێکی نوێی مووچەی بڵاوکردەوە

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان  لیستێکی نوێی مووچەی بڵاوکردەوە کە تاکو پێنجشەممە هەموو وەزارەت و دەستەکان و سەرۆکایەتییەکان مووچە وەردەگرن.

هەواڵ
08-11-2021

بەغدا 200 ملیار دینارەکەی بۆ هەولێر نارد

کەمێک پێش ئێستا حکومەتی عێراق ئەو 200 ملیار دینارەی بۆ هەولێر نارد کە پێشتر وەکو پشکی مووچەخۆران رێککەوتنی لەسەر کرابوو.

هەواڵ
08-11-2021

لیژنەیەک بە سەرپەرشتی شێخ جەعفەر بۆ سەندنەوەی موڵک و ماڵی لاهور پێکهێن...

دوای ئەوەی هاوسەرۆکی یەکێتی بافڵ تاڵەبانی، پاڵپشت بە مەکتەبی سیاسی بڕیاریدا لاهور جەنگی، هاوسەرۆکی خۆی و سێ ئەندامی سەرکردایەتی تر دەربکات. مەکتەبی سیاسی ئەو حیزبە لیژنەیەک بۆ وەرگرتنەوەی موڵک و سامانی یەکێتی لە لاهور جەنگی پێکدەهێنێ. بەپێی زانیارییەکان، لیژنەکە لە چەند ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و دارایی یەکێتی پێکهاتووە و جەعفەر شێخ موستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئەو حیزبە سەرۆکایەتی دەکات. بەپێی زانیارییەکان، ئەو لیژنەیە لە موڵک و ماڵی براکانی لاهور جەنگی و کەسە نزیکەکانی دەکۆڵنەوە و ئەوانەی لاهور بە (نایاسایی) پێیداون لێیان وەردەگرنەوە.

هەواڵ
08-11-2021

تەقینەوەیەک لە کەرکوک روویدا

تەقینەوەیەک لە کەرکوک روویدا لە باشووری شاری کەرکوک تەقینەوەیەک ڕوویدا و کوژراو و بریندار هەن تەقینەوەکە لەنێو بارەگایەکی چەکدارانی حەشدی شەعبیدا ڕوویداوە و زیانی گیانی هەبووە

هەواڵ
08-11-2021

کچێکی کورد دوای ئەوەی لەلایەن داواکارەکەیەوە رفێندرا، کوژرا

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کچێکی  تەمەن 27 ساڵ لەلایەن یەکێک لە هاوپۆلەکانی زانکۆی کە چەندین جار داوای خوازبێنی لێکردبو و ئەویش وڵامی نەرێنی پێ دابوو، ڕفێندراوە و دوای ئەوەی دەسدرێژی کراوەتە سەر، کوژراوە. ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویکردەووە، ڕۆژی هەینی 5ی تشرینی دووەم،  کچێکی خەڵکی کرماشان بە ناوی 'نگار ئەحمەدی' لە خوێندکاەی زانکۆ بووە لە لایەن  یەکێک لە هاوپۆلییەکانی زانکۆی ڕفێندراوە و دوای ئەوەی دەسدرێژی کراوەتە سەر کوژراوە، بەپێی قسەی کەسوکارەکەشی بکوژەکە دوای ئەوەی کچەکەی کوشتووە، خۆی ڕادەستی پۆلیس کردووە و زانیاری لەسەر شوێنی تەرمەکەی بە پۆلیس داوە. بە پێی بەدواداچوونەکانی ڕێکخراوی هەنگاو، ''بکوژ لە نەتەوەی ئازوەریەو و خەڵکی ئورمییەیە، بە هاوکاری دوو هاورێی خۆی نیگاریان دزیوە و لە نزیک ئەسەدئابادی سەر بە پارێزگای هەمەدان دوای ئەوەی دەسدرێژی کردووەتە سەری، نگاری خنکاندووە و دواتر چەند گولەی پێوە ناوە.'' ئەوەشخراوەتەڕوو، بکوژەکە دوای ئەوەی نگاری کوشتووە، خۆی ڕادەستی پۆلیس کردووە و زانیاری لەسەر شوێنی تەرمی نیگاری بە پۆلیس داوە و توانیویانە تەرمەکەی بدۆزنەوە. یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی کچەکە وتوویەتی، ''ئێمە ڕۆژی هەینی ڕێوڕەسمێکی لەدایکبوونی یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەکەمان هەبوو و چاوەڕوانی گەڕانەوەی نگار بووین، ئەم چاوەروانییە زۆری خایاند و مۆبایلەکەیشی کوژابوویەوە و بۆیە ئیمە زۆر دڵەڕاوکەمان بۆ دروست بوو، لە کۆتاییدا شەو پۆلیس ئێمەیان لە کوشتنی نگار ئاگادار کردەوە.''

هەواڵ
07-11-2021

مەسرور بارزانی لە گەڵ سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە کۆدەبێتەو...

ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە گەڵ عەبدولرەحمان سدیق سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە کۆبووەوە.لە کۆبوونەوەکەدا ، سەرۆکی دەستەی پاراستنی ژینگە، کورتەیەکی لە کارو چالاکییەکانی دەستەکە خستەڕوو و ئاماژەی بە هەماهەنگیی لە گەڵ دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی حکومەت کرد.سەرۆکی حکومەت، جەختی لە گرنگیی بایەخدان بە بابەتی ژینگەپارێزی کردەوە کە بەشێکی گرنگی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە . دوووپاتیشی کردەوە کە حکومەت کار دەکات، بۆ پاراستنی ژینگە و پەرەپێدانی کولتووری ژینەپارێزی لە چوارچێوەی ستاندارە جیهانییەکان، بە مەبەستی بەشداریکردن لە هەڵمەتی جیهانیی کەمکردنەوەی گازە کاربۆنییەکان و حکومەتیش بۆ ئەم مەبەستە، هەنگاوی کردەیی ناوە، بە تایبەت لە بەکارهێنانەوەی ئەو گازانەی لە کێڵگەکانی نەوت دەسووتێنرێت و بەکار هێنانەوەیان بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا، هەروەها چارەسەرکردنی کێشەی زبڵ و خاشاک بە شێوەیەک، کە مەترسییەکانی لە سەر ژینگە کەم وسنووردار بێت. لە کۆتاییشدا جەخت لە بەهێزکردنی رێکارەکانی پاراستنی دارستانەکانی کوردستان کرایەوە.

بیروڕا
07-11-2021

بۆچی كازمی ده‌كرێته‌ ئامانج؟

عارف قوربانی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌واڵی به‌ ئامانجگرتنی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌ رێگه‌ی درۆنی بۆمبڕێژكراوه‌وه‌ وه‌ك شۆكێك كه‌وته‌ ناو میدیا و تۆڕه‌ كۆمه‌لایه‌تییه‌كانی عیراق و جیهانه‌وه‌، كه‌ هه‌ڕه‌شه‌و تیرۆری رێكخراو له‌ رێگه‌ی ئامرازی ته‌كنه‌لۆژیای پێشكه‌وتووه‌وه‌ گه‌یشته‌ ماڵی سه‌رۆك وه‌زیران و له‌ شیرینی خه‌ودا هه‌وڵی كوشتنی درا. هه‌رچه‌نده‌ كازمی سه‌رۆك وه‌زیران خۆی و مناڵه‌كانی سه‌لامه‌تن و ئه‌وه‌ی ده‌وترێت ته‌نها چه‌ند پاسه‌وانێكی ماڵه‌كه‌ی بریندار بوون، كه‌می و زۆری زیانه‌كان هیچ له‌وه‌ كه‌م ناكاته‌وه‌ كه‌ هه‌وڵه‌كه‌ بۆ كوشتنی سه‌رۆك وه‌زیران بووه‌.گه‌رچی هێشتا لایه‌نی به‌رپرسیار له‌ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ ده‌ستنیشان نه‌كراوه‌، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ لایه‌نگران و ئه‌ندامانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ ناڕه‌زایه‌تی له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان خۆپیشاندانیان ئه‌نجام داو چوونه‌ته‌ ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا، به‌هۆی توندوتیژی و به‌ریه‌ككه‌وتنی خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان كه‌ ئه‌ركیان پاراستنی ناوچه‌ی سه‌وزه‌، ژماره‌یه‌ك بریندرای لێكه‌وتۆته‌وه‌و سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی په‌یامی توندیان بڵاوكردۆته‌وه‌ دژ به‌ سه‌رۆك وه‌زیران، به‌تایبه‌تیش چه‌ند كاتژمێرێك پێش ناردنی درۆنه‌كه‌ بۆ ماڵی كازمی، یه‌كێك له‌ دیارترین و توندڕه‌وترین سه‌ركرده‌كانی حه‌شد (قه‌یس حه‌زعه‌لی) له‌ناو خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌ كردنه‌وه‌ی برینداره‌كانی له‌ مسته‌فا كازمی كرد، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشوتریش چه‌ند جارێك گروپه‌كانی حه‌شد به‌ هه‌مان شێوه‌و له‌ رێگه‌ی درۆنی بۆمبڕێژكراوه‌وه‌ په‌لاماری بنكه‌ سه‌ربازیه‌كانی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانانیان داوه‌ له‌ عیراق و هه‌ولێر، وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌یش كه‌ جگه‌ له‌ حه‌شدی شه‌عبی هیچ گروپێكی تری تیرۆریستی ناتوانێت له‌و ناوچه‌یه‌ كرده‌وه‌ی له‌و جۆره‌ ئه‌نجام بدات، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌ی فه‌رمیش به‌رپرسیارێتی ئه‌م كرده‌وه‌ تیبرۆریستییه‌ نه‌خرێته‌ ئه‌ستۆی حه‌شدی شه‌عبی، به‌ڵام هه‌موو لایه‌ك ده‌زانن كه‌ حه‌شد له‌ پشتی ئه‌م كاره‌وه‌یه‌. حه‌شدیش بۆ كارێكی وا كه‌ ئه‌گه‌ر پلانه‌كه‌ سه‌ركه‌وتوو بوایا، بۆی هه‌بوو ره‌وشی عیراق زۆر خراپتر بكات، بێ‌ ئیزنخواستنی ئێران نه‌یكردووه‌.لێره‌دا پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ بۆچی مسته‌فا كازمی ده‌كرێته‌ ئامانج؟ له‌ كاتێكدا كازمی هیچ كاتێك مه‌ترسی نه‌بووه‌ له‌سه‌ر گروپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و له‌ سایه‌ی لاوازی پێگه‌و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی كازمیدا گروپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكیان هه‌بووه‌، كورد واته‌نی (بكوژ و ببڕ خۆیان بوون). له‌ سه‌رده‌می كازمیدا زۆرترین بودجه‌ بۆ گروپه‌كانی حه‌شد دیاریكراوه‌و ئه‌و چه‌كدارانه‌شی پێشووتر فه‌سڵ كرابوون له‌ژێر گوشاردا كازمی گه‌ڕاندیانییه‌وه‌. له‌و ناوچانه‌ی حه‌شد ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بووه‌ سه‌رانه‌ وه‌رگرتن و دزی و تاڵانی زیاتر نه‌بووبێت كه‌می نه‌كردووه‌، ته‌نانه‌ت هه‌ر بڕیارێكیش كازمی ده‌ریكردبێت كه‌ زه‌ره‌ری بۆ په‌زه‌كانی حه‌شد هه‌بووبێت، یان جێبه‌جێی نه‌كردووه‌ یا لێی پاشگه‌ز بووه‌ته‌وه‌. ئیتر بۆچی حه‌شدی شه‌عبی بیانه‌وێ‌ كازمی تیرۆر بكه‌ن؟نیگه‌رانییه‌كانی ئێستای گروپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و كاره‌كته‌رو هێزه‌ سیاسییانه‌ی خاوه‌ندارێتیان له‌ حه‌شد ده‌كرد، له‌ هه‌ڵبژاردن دۆڕاوون. ئه‌گه‌ر ئه‌و تێڕوانینه‌ی حه‌شد راست بێت كه‌ هێزگه‌لێكی نێووده‌وڵه‌تی و هه‌رێمی له‌ پشتی (كۆنترۆڵكردنی سیسته‌می تۆماركردنی ده‌نگ و ئه‌ژماركردنییه‌وه‌ بوون) بۆ ئه‌وه‌ی له‌ رێگه‌ی لاوازكردنی ئه‌و هێزانه‌وه‌ كه‌ لایه‌نگری ئێرانن پێگه‌ی ئێران له‌ عیراق لاواز بكه‌ن، كازمی چی رۆڵێكی هه‌بووه‌ له‌وه‌ی هاوكێشه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌و جۆره‌ بگۆڕێت، یان روونتر بڵێم كازمی كه‌ی دژی هه‌ژمون و پێگه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران بووه‌ له‌ عیراق تا ئێران هه‌وڵی تیرۆر كردنی بده‌ن؟كه‌واتا ده‌توانرێت چه‌ند گریمانه‌یه‌ك دابنرێت، كورد واته‌نی (بوكێ‌ له‌گه‌ڵ تۆمه‌، خه‌سوو گوێت لێبێت) یان ئه‌مه‌ په‌یامه‌ بۆ كه‌سانی تر. یاخودخستنه‌ڕووی كارتێكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ پێكهێنانی حكومه‌تدا ژماره‌ی كورسیه‌كانی هه‌ڵبژاردن نه‌كرێن به‌پێوه‌ر و به‌ ژماره‌ی كورسی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی وابه‌سته‌ به‌ ئێرانه‌وه‌ نه‌كرێت. یان ئێران ده‌یه‌وێ‌ دۆخی عیراق تێك بچێت و ماوه‌یه‌ك تا پرۆسه‌ی دروستكردنی چه‌كه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ته‌واو ده‌بێت جیهان به‌ عیراقه‌وه‌ سه‌رقاڵ بكات. یانیش وه‌ڵامه‌ بۆ ئه‌و هێزه‌ هه‌رێمی و نێووده‌وڵه‌تییانه‌ی كه‌ ده‌وترێت (له‌ پشتی ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ن).ئه‌گه‌ر په‌یامبێت بۆ كه‌سانی تر، به‌دڵنیاییه‌وه‌ خه‌سووه‌كه‌ چه‌ند گێلیش بێت له‌ په‌یامه‌كه‌ تێده‌گات و ئێران ئامانجه‌كه‌ی پێكاوه‌. ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یش بێت تا هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی نه‌خرێنه‌ په‌راوێزه‌وه‌، به‌دڵنیاییه‌وه‌ دوای (درۆنه‌كه‌ی ماڵی كازمی) ئاراسته‌ی گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌گۆڕێن و (عامری) به‌ چه‌ند كورسییه‌كی كه‌مه‌وه‌ یه‌كێك ده‌بێت له‌ لایه‌نه‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌وڵێك بێت بۆ تێكدانی ره‌وشی عیراق، سه‌رنه‌كه‌وتنی پلانه‌كه‌، كۆتایی ئامانجه‌كه‌ نابێت و ئێران رێگه‌ی دیكه‌ی زۆره‌ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵێت عیراق سه‌قامگیربێت. ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی ئه‌وانه‌ش بێت كه‌ ئێران پێی وایه‌ له‌ناو عیراق پیلانیان له‌ ده‌ستوپه‌نجه‌ی گێڕاوه‌، به‌م كاره‌ ده‌ستی ئێران له‌ عیراق به‌هێزنر ده‌بێت.بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ راستبێت كه‌ نه‌یاره‌كانی ئێران له‌ ده‌ره‌وه‌و له‌ناوه‌وه‌ی عیراق ئه‌م سیسته‌مه‌ و میكانیزمه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنیان بۆ ئه‌وه‌ قۆستۆته‌وه‌ كه‌ سنورێك بۆ هه‌ژمونی ئێران دابنرێت. پێویسته‌ ئه‌وه‌ بزانن كه‌ تازه‌ بۆ ئه‌م كاره‌ زۆر دره‌نگه‌. له‌ناو عیراقه‌وه‌ ناتوانرێت پێگه‌و هه‌ژمونی تاران له‌سه‌ر به‌غدا كاڵ بكرێته‌وه‌. ده‌بێت ستراتیجه‌كه‌ بگۆڕدرێت بۆ سه‌رقاڵكردنی ئێران له‌ناو وڵاته‌كه‌ی خۆیدا تا نه‌په‌رژێته‌ سه‌ر عیراق، بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته‌ ئه‌و سیاسه‌ته‌ به‌رده‌وامه‌ی ئێران له‌به‌رچاو بگیرێت كه‌ هه‌میشه‌ قه‌یرانه‌كانی ناو وڵاته‌كه‌ی فڕێده‌داته‌ ده‌ره‌وه‌. كه‌واتا ده‌بێت سه‌رقاڵكردنه‌كه‌ به‌ جۆرێك بێت ئێران فریای فڕێدانه‌ ده‌ره‌وه‌ی نه‌كه‌وێت، كه‌ ئه‌مه‌ش له‌ ئێستادا له‌ توانای نه‌یاره‌كانی ئێراندا نییه‌. بۆیه‌ له‌ هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا ئه‌م خوله‌یش ئێران نه‌یدۆڕان، سه‌رباری گۆڕینی پێگه‌و هاوكێشه‌ی هێزه‌كان، به‌ڵام هه‌ر تاران حوكمی به‌غدا ده‌گرێته‌وه‌ ده‌ست.

هەواڵ
07-11-2021

سەرۆك بارزانی ئیدانەی هێرشكردنە سەر ماڵی مستەفا كازمی دەكات

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە دەكەین كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ كراوەتە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی سەرۆك وەزیران مستەفا كازمی لە بەغدا و، هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارانی ئەو هێرشە تیرۆریستیە دەخوازم. پێویستە ڕێز لە سەروەری و سەقامگیریی عێراق بگیرێت و بە هەوڵی هەموو لایەك ڕێگە لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە كردەوە تیرۆریستیانە بگیرێت. مسعود بارزانی 7ی تشرینی دووەمی 2021

هەواڵ
07-11-2021

مەسرور بارزانی: پێویستە هەموومان نموونەیەکی جوانی حوکمڕانی نیشان بدەین

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، پێویستە هەمووان پێکەوە نموونەیەکی جوانی حوکمڕانی نیشان بدەن. ئەمڕۆ یەکشەممە 7-11-2021، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمێکدا بەردی بناغەی قوتابخانەیەکی 18 پۆلی لە گوندی کۆری لە هەولێر، دانا. لە وتارێکدا لە رێوڕەسمەکەدا، مەسرور بارزانی رایگەیاند: بەداخەوە بەهۆی بارانبارینەوە زەرەر و زیان بەو ناوچەیە کەوت. دەقی وتارەکەی مەسرور بارزانی: بەناوی خوای گەورە و میهرەبان بەڕێزان ئامادەبوانی هێژا بەیانیتان باش زۆر بەخێر بێن هەفتەیەك پێش ئێستا، بەداخەوە بەهۆی بارانبارینێكی زۆر هەروەك باس كرا، لێرە زەرەر و زیان بەر هەم كۆمەڵگەیە كەوت. كە من هاتم سەردانم كرد، شتێك زۆر سەرنجی راكێشام، یەكێك لە كوڕە گەنجەكانی دانیشتووی ئەم كۆمەڵگەیە لە جیاتی ئەوەی داوای شتێك بۆ خۆی بكات، گوتی ئێمە قوتابخانەمان نییە، ئەگەر بكرێ قوتابخانەیەكمان بۆ بكەن. ئەوەی ئێمە پێمانكرا ئەوكاتەش بەڵێنم دا و گوتم ئەوەی پێمان بكرێ بۆ یارمەتیدانی ئەوانەی زیانیان بەركەوتووە، درێغی ناكەین. ئەمڕۆش لێرەین بۆ ئەوەی بەڵێنەكەی خۆمان جێبەجێ بكەین. هەر ئەوكاتە پەیوەندیم كرد بە حكوومەتی عێراق بەڕێز مستەفا كازمی و داوام كرد لە بودجەی تەواری ئەگەر پێیان بكرێ یارمەتیی هەرێمی كوردستان بدەن وەكوو مافی ئەو خەڵكە، بەڵێنی پێدام ئەوانیش بە بڕێك پارە هاوكاریمان بكەن، بەڵام چاوەڕێی ئەوەمان نەكرد و هەر لەو كاتە من پارێزگاری هەولێر و وەزیری شارەوانی و بەڕێزانی دیكەی پەیوەندیدار بەو بابەتەم راسپارد تاوەكوو قەرەبووی ئەو خەڵكە بقەبڵێنن و بزانین چیمان پێ دەكرێ بۆ ئەوەی یارمەتییان بدەین. بە سوپاسەوە هەموو ئەو بەرپرسە ئیدارییانەی لەو كاتە لەگەل ئەو خەڵكە خەریك بوون، لە پاككردنەوە و ڕزگاركردنی ژیانی ئەو خەڵكە و دواتر قەبڵاندنی زەرەر و زیانەكان و پرۆسەی قەرەبووكردنەوەی خەڵكیش هەر لە سەرەتاوە لەگەڵیاندابوون، من دەستخۆشییان لێ دەكەم و هیوادارم نموونەیان زۆر بێت.

هەواڵ
07-11-2021

یونامی بە توندی ئیدانەی هەوڵی کوشتنی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەکات

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق (یونامی) بە توندترین شێوە ئیدانەی هەوڵی کوشتنی سەرۆك وەزیران، موستەفا کازمی، دەکات. نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان دڵخۆشی خۆی دەردەبرێت بەوەی کە سەرۆك وەزیران سەلامەت دەرچوو لە هێرشە بە دڕۆنەکەی سەر شوێنی حەوانەوەی لە بەغدا. تیرۆر و توندوتیژی و کاری نایاسایی نابێ ڕێگەیان پێبدرێت کاریگەری لەسەر سەقامگیری عیراق دروست بکەن و پرۆسەی دیموکراسی بە لاڕێدا ببەن. نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای خۆی دەخاتە پاڵ داواکەی سەرۆك وەزیران بۆ پاراستنی هێمنی و دانبەخۆداگرتندا. هەروەها، یونامی هانی هەموو لایەنەکان دەدات کە بەرپرسیارێتی بگرنەئەستۆ بۆ هێورکردنەوەی بارودۆخەکە و دەستپێکردنی گفتوگۆ بەمەبەستی کردنەوەی گرێیە سیاسییەکان و بەرزڕاگرتنی بەرژەوەندی نیشتیمانی لە عیراقدا. نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ هەموو عیراقییەکانە ئەوانەی داوای ئاشتی و سەقامگیری دەکەن. ئەوان شایەنی زیاترن.

1 2 ... 708 709 710 ... 1148 1149