کوردستان

پاره‌ی سندوقیی هاوكاریی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سلێمانی دزرا

09-11-2021
پاره‌ی سندوقیی هاوكاریی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سلێمانی دزرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە،  پارەی سندوقی هاوكاری لە نەخۆشخانەی فێركاری سلێمانی دەدزرێت.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو کەسەی پارەکەی بردووە، دەمامکدار بووە و تا ئێستاش دەستگیر نەکراوە.

دوای دزینی پارەکە، له‌لایه‌ن هێزەكانی پۆلیسی سلێمانییەوە لێكۆڵینەوە لەڕووداوەكە دەستی پێكردووە، بەڵام دەستگیر نەکراوە.

 ئەوە دووەم جارە، كاری لەوشێوەیە لە سلێمانی دەکرێت، پێشتر لەلایەن كرێكارێكەوە هەمان حاڵەتی دزی کراوە و لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانەوە دەستگیركراوه‌.