کوردستان

شاندێکی یەکێتی بەرەو بەغدا بەڕێکەوت

10-11-2021
شاندێکی یەکێتی بەرەو بەغدا بەڕێکەوت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

شاندێکی باڵای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە بەغدایە و بڕیارە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆببێتەوە.

میدیای فەرمی یەکێتی ڕایگەیاند، بۆ ھەڵسەنگاندنی دۆخی سیاسیی پاش ھەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بیروڕا گۆرینەوە لەسەر ئاراستەی ھێز و لایەنەکان و ژینگەی تەوافوق بۆ پێکھێنانی حکومەتی داھاتوو چوونەتە بەغدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە" شاندەکەی یەکێتی لە خالد شوانی، دکتۆر مەجید حەمەئەمین و رێبوار تەھا، پێکهاتوون".