کوردستان

کەسێک لەناو بازاڕی سلێمانی کوژرا

10-11-2021
کەسێک لەناو بازاڕی سلێمانی کوژرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لەناو بازاڕی سلێمانی هاوڵاتییەک کوژرا و بکوژەکەشی دەستگیرکرا.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە فولکەی نالی لە شاری سلێمانی، کەسێک بە دەمانچەوە هەڵیکوتایە سەر دووکانێک و کەسێکی کوشت و هەڵات.

پۆلیسی سلێمانی دەڵێ:" دوای یەک کاتژمێر بکوژەکە دەستگیرکراوە و دەستیش گیراوە بەسەر دەمانچەکەیدا و رەوانەی دادگا دەکرێت".